هەواڵەکانهەواڵەکان

ئەیھان سەعید نوێنەری زیندانیانی بادینان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ناھیدە مەلا یەحیا دایکی شێروان تەھا سلێڤانەیی کە یەکێکە لە دەستگیرکراوانی بادینان، سەردانی ئاسایشی ھەولێری کردوە بۆئەوەی چاوی بە کوڕەکەی بکەوێت کە ماوەی ١٠ مانگە دەستگیرکراوە، بەڵام رێگەی پێنەدراوە کوڕەکەی ببێت.

 دواتر دایکی شێروان تەھا سلێڤانەیی گەڕاوەتەوە بۆ ماڵەوە لە ئاکرێ و دوای کەمتر لە ٢٤ سەعات بەھۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.


شێروان تەھا سلێڤانەیی مامۆستا بووە و ١٠ مانگە لەگەڵ ژمارەیەک رۆژنامەنووس و چالاکوانی تری بادینان دەستگیراوە و لە ئاسایشی ھەولێر زیندانیکراون.


ئەوەش لەکاتێکدایە بڕیارە سبەینێ دادگاییکردنی شێروان تەھا سلێڤانەیی چوار چالاکوانی دیکە لە دادگای تاوانی دووی ھەولێر بەڕێوەبچێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زەبیحوڵا موجاھید وتەبێژی تاڵیبان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری "ڤۆڵت ئەم زونتاگ"ی ئەڵمانی رایگەیاند، ھەرچەندە لە چەند ساڵی رابردوودا ئەڵمانیا لە بەرەی ئەمریکا بووە، بەڵام لێیان خۆش دەبن و لەئێستادا خوازیاری دروستکردنی پەیوەندییەکی دیپلۆماسی بەھێز و پەرەپێدانی ھاوکارییە مرۆییەکانن لەگەڵ ئەڵمانیا.


ئەوەش لەکاتێکدایە پیشتر، ھایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاندبوو، ھاوشێوەی وڵاتانی دیکەی ئەوروپا، بەمەرجی پێکھێنانی حکومەتێکی گشتگیر لە ئەفغانستان، پەیوەندی لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیبان دروست دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمشەو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە بەردەوامی بەسەر ئاسمانی گوندەکانی زنجیرە چیای گارە لە باشووری ئامێدی سوڕاونەتەوە و چەند جارێک ناوچەکەیان بۆردومان کردووە. 


لە رۆژی ٢٣ی نیسانی ئەمساڵ تورکیا ئۆپراسیۆنێکی نوێی لە دەوروبەری قەزای ئامێدی راگەیاند و لە ماوەی ئەو پێنج مانگەدا بە بەردەوامی فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەکانی تورکیا ناوچەکەیان بۆردومان کردووە و زیانێکی زۆریان بە دانیشتوانی گوندەکانی ئامێدی گەیاندووە، رووبەرێکی زۆر لە رەز و باخ و دارستان و ژینگەی ناوچەکەشیان لەناو بردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەھۆی کۆچی دوای سەید محەمەد سەعید حەکیم ماتەمینی راگەیاند، نوسینگەی پارێزگاری نەجەفیش بڵاویکردەوە، بەھۆی ھەواڵی مردنی (حەکیم)، حکومەتی خۆجێیی لە نەجەف بڕیاریدا لە ڕۆژی شەممەوە ماتەمینی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ رابگەیەنێت، بەڵام نابێتە پشووی رەسمی و راگرتنی دەوامی دامەزراوەکان.
(سەید محەمەد سەعید حەکیم)، ساڵی ١٩٣٤ لە نەجەف لەدایک بووە، یەکێکە لە مەرجەعە باڵاکانی شیعە لە نەجەف و دوێنێ لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا، بەھۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
(فوئاد حسێن) وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بەغداد ئەو دەستوەردانە سەربازیانەی تورکیا لەناو خاکی ھەرێمی کوردستان، لە رێگەی دیپلۆماسییەوە چارەسەر دەکات، وتیشی، تورکیا بە بیانووی شەڕی دژ بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، لە ھەرێمی کوردستان دەستوەردانی سەربازیی دەکات.
وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، بەغداد بەدوای کاردانەوەی بەرامبەردا نییە و پێیان وایە کێشەکان بە دانوستان چارەسەر دەکرێن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی دەرەوەی دانیمارک رایگەیاند، وڵاتەکەی دان بە حکومەتەکەی ئەفغانستاندا نانێت کە لەلایەن بزوتنەوەی تاڵیبانەوە پێکدەھێنرێت، کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپاش رایگەیاند، پەلە ناکات لە بە رەسمی ناساندنی بزوتنەوەی تاڵیبان وەک دەسەڵاتداری نوێی ئەفغانستان و بۆ ئەو بابەتە مەرجیان دەبێت، (ینس ستۆڵتنبێرگ) سکرتێری ناتۆش رایگەیاند، گفتوگۆ لەسەر داننان بە حکومەتەکەی تاڵیبان، بەندە بە ھەڵسوکەوتی نوێی بزوتنەوەکە و رێڕەوی ئەو حکومەتەی دایدەمەزرێنێت.
(کارین جان پیەر) وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکاش لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھەر پەیوەندییەکی داھاتوی ئەمریکا لەگەڵ تاڵیبان لەسەر بنەمای ھەڵسوکەوت و کردەوەکانیان دیاری دەکرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
(رۆبێرت مالی) نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران رایگەیاند، تا سەر لە چاوەڕوانی ئێران نابن لەبارەی گەڕانەوەی بۆ دانوستانەکانی تایبەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی لە ڤییەننا.
وتیشی، ئەگەر رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران، بەھاکانی ئەمریکا بپارێزێت، ئامادەی پشوو درێژین، ئیدارەکەی بایدنیش پابەندە بە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران و وڵاتانی (٥ کۆ یەک)، بەڵام گۆڕانکاری لە ئاراستەی دانوستانەکانی ڤییەننا پەیوەستە بە ھەڵسوکەوتە نادیارەکانی تارانەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دوای ئەوەی چەکدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان دەستیان بەسەر ئەفغانستاندا گرت، ھەڵمەتێکیان دەستپێکرد بۆ چوونە ناو ھەژمار و ئیمەیڵی بەرپرسانی پێشووی حکومەت بۆئەوەی زانیارییە نھینییەکانی ئەو بەرپرسانەیان دەستبکەوێت.
بەرپرسێکی کۆمپانیای گوگڵیش بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، بۆ پاراستنی ژیانی بەرپرسانی پێشووی ئەفغانستان لە تۆڵەی تاڵیبان، بڕیاریانداوە ھەژمار و ئیمەیڵی ئەو بەرپرسانە دابخەن و بۆئەوەی رێگە نەدەن تاڵیبان دەستی بە زانیارییە تایبەتەکانیان بگات و بەکاریان بھێنێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"ئیلھام ئەحمەد" ھاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات "مەسەدە" لەبارەی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاڤای کوردستان رایگەیاند، تورکیا بە مەبەستی تێکدانی ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە ھێرشەکانی بۆ سەر رۆژئاڤا و باکوری سوریا زیادکردووە.
وتیشی، ھەرچەندە لە ئێستادا لە سوریا ئاگربەست ھەیە، بەڵام ئەمریکا و روسیا ئاگاداری ھێرشەکانی تورکیا بوون بۆ سەر گرێ سپی و سەرێکانی تورکیا ئەو پەیامەشی پێداون کە ھێرشەکانی بۆ ئەو ناوچانە راناگرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەپێی ئەنجامی دواین راپرسی جەستن ترۆدۆ، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا کە سەر بە لیبراڵەکانە، لە ھەڵبژاردنی داھاتوودا ٣٠.٧٪ی دەنگەکان بەدەستدەھێنێت و  پارێزگارەکانیش بە ٣٥.٧٪ پلەی یەکەم بەدەستدەھێنن و ھەڵبژاردنەکە دەبەنەوە.
جەستن ترۆدۆ تەمەن ٤٩ ساڵ کە جەماوەرێکی زۆری ھەیە و لە ساڵی ٢٠١٥ەوە سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەیەتی، دوو ساڵ پێش کاتی ھەڵبژاردن و مانگی رابردوو رایگەیاند، ھەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجام دەدەن و حکومەتێکی نوێ پێکدەھێنن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، دەزگای ھەواڵگری ئێران پیلانی داناوە ھاوڵاتییەکی ئەمریکی بڕفێنێت کە رەخنەی لە سیاسەتی تاران گرتووە بۆئەوەی بێدەنگی بکەن، بەڵام شکستیان ھێناوە.
وتیشی، وەک کاردانەوەیەک و بۆئەوەی تاران بزانێت کارەکانیان بێ وەڵام نابێت، سزایان بەسەر گەورە بەرپرسێکی ئێرانی و سێ لایەنی تردا سەپاندوە.
ئەمەش دوای ئەوە ھات وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە چەند رۆژی رابردوودا سزای بەسەر تۆڕێکی دەزگای ھەواڵگری ئێراندا سەپاند کە ھەوڵی بێدەنگکردنی کەسانی بەرھەڵستکاری حکومەتی تارانیان دابوو.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کۆشکی سپی رایگەیاند، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی کردووە ئەو بەڵگەنامە و نھێنانەی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی بۆ رای گشتی ئاشکرا بکرێن کە تایبەتن بە ھێرشەکانی ١١ی سێپتەمبەری ٢٠٠١.
لە راگەیەندراوەکەی کۆشکی سپیدا ھاتووە، بایدن لە کاتی خۆکاندیدکردنی بۆ سەرۆکایەتی وڵات، وەک رێزگرتنێک لە گیانی قوربانییەکان بەڵینی داوە نھێنییەکانی ١١ی سێپتەمبەر ئاشکرا بکات. سەرچاوەکانی ھەواڵیش باس لەوە دەکەن ئەو فەرمانەی بایدن بەھۆی فشاری خێزانی قوربانییەکانەوەیە کە داوایان کردووە نھێنییەکان ئاشکرا بکرێن.
لە ھێرشەکانی ١١ی سێپتەمبەری ٢٠٠١دا نزیکەی ٣ ھەزار ھەزار کەس گیانیان لەدەستدا، کە ٢ ھەزار و ٦٠٠ کەسیان لە سەنتەری بازرگانی جیھانی و ١٢٥ کەسیان لە باڵەخانەی پنتاگۆن و ٢٦٥ کەسیشیان لەناو چوار فڕۆکە رفێندراوەکاندا بوون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەحمەد ئەمجەد عەلی باڵیۆزی پاکستان لە عێراق رایگەیاند، بڕیارە لە داھاتوویەکی نزیکدا مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی پاکستان بکات و چەند لێکتێگەیشتن و رێککەوتننامەیەک لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئیمزا بکات.
باڵیۆزی پاکستان باسی لە بەھێزی پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵات کرد و وتی، ساڵانە ٣٠٠ ھەزار پاکستانی سەردانی شوێنە پیرۆزەکانی عێراق دەکەن و ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانیش لە نێوان ھەردوو وڵات گەیشتووەتە ٦٤ ملیۆن دۆلار و ئامانجیانە ئەو ژمارەیە بەرزتر بکەنەوە.
سەرەتای ئەمساڵیش وەزیری دەرەوەی پاکستان سەردانی بەغدادی کرد و دواتریش وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی ئیسلام ئابادی کرد.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، زیاتر لە ١٧ ملیۆن کارتی بایۆمەترییان دابەشکردووە  و پرۆسەکەش تا رۆژێک پێش دەنگدان بەردەوام دەبێت، بەڵام سێ ملیۆن دەنگدەر ماوە تائێستا کارتەکەیان وەرنەگرۆتەوە.
 کۆمسیۆنی باڵا بڵاویکردۆتەوە، ژمارەیەک لە کارتەکانی دەنگدان ھەڵەی چاپیان تێدایە و   نێردراونەتەوە بۆ ئەو کۆمپانیایەی کە چاپیان دەکات بۆئەوەی ڕاستکردنەوەیان بۆ بکرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دوای ئەوەی بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، دەستیان بەسەر پەنجشیردا گرتووە، ئەحمەد مەسعود سەرۆکی بەرەی بەرگری نیشتمانی ئەفغانستان رایگەیاند، دەست لە شەڕ ھەڵناگرن و خۆیان رادەستی تاڵیبان ناکەن.
ئەحمەد مەسعود لە تویتەری خۆیەوە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە شەڕی نێوان تاڵیبان و چەکدارەکانی بەرەی بەرگرییە و باسی لەوەش کردووە، پێکدادانەکانیان لەگەڵ تاڵیبان بەردەوامە. مەیسەم نزاری، وتەبێژی بەرەی بەرگریش رەتیکردووەتەوە تاڵیبان دەستی بەسەر پەنجشیردا گرتبێت.




بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...813814815816817...1010