هەواڵەکانهەواڵەکان

بافڵ تاڵەبانی  لەدەباشان لەگەڵ ئەنجومەنی باڵا و لێپرسراو نوێنەری نوسینگەکانی شاروشارۆچکەکانی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی  یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە .
وەستا فارووق، سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینە دانەبڕاوەکانی یەکێتی باسی لە کار و ئەرکەکانیان کرد و لەچەند داواکارییەکدا ژیان و گوزەرانی پشمەرگەی دێرینەکانی خستەڕوو و داوایکرد، ھاوسەرۆک پشتیوان بێت لەجێبەجێکردنی خواستەکانیان.
لەبەرامبەردا بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، پێشمەرگە سەرمایەیەکی گرنگی میللەتەکەیانن و قوربانیدان و گیانفیداییان جێگای رێزوپێزانینی بەردەوامیانە و سیمبولی تێکۆشان و خۆڕاگرین، حەقی ئەوەیان بەسەریانەوە ھەیە کە خزمەتیان بکەن و وەفاداربین بەرامبەریان.
بافڵ تاڵەبانی پەیوەست بەگۆڕانکارییەکانی ناو یەکێتی و چاکسازی لەچەند دامەزراوەیەک ئاماژەی بەوەکرد، یەکێتی بەرپرسیارە بەرامبەر خوێنی شەھیدان و قوربانیدانی خەڵکە خۆشەویستەکەیان.  ئەم ھەنگاوانەش لەپێناو پاراستنی خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەران بووە و نەھێڵن یەکێتی لەوە زیاتر بەلاڕێداببرێت و بکرێتە قوربانیی مەرامی شەخسی. دڵنیاشیکردنەوە کە ھەمووان پێکەوە یەکێتی ناو یەکێتی دەپارێزن و درێژەپێدەری سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال دەبن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەحمەد لعێبی وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند، نزیکەی ٥٠ ھەزار کەس بە تۆمەتی تێوەگلان لە دۆسیەکانی تیرۆر لە عێراق زیندانیکراون و ٢٥ ھەزار کەسیان فەرمانی لە سێدارەدانیان ھەیە، راشیگەیاند، ھۆکاری جێبەجێنەکردنی بڕیاری لەسێدارەکانی ئەو کەسانە، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ھەندێکیان حوکمەکانیان پلەی کۆتایی وەرنەگرتووە و ھەندێکیشیان مەرسومی سەرۆکایەتی کۆماریان بۆ دەرنەچووە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئیسماعیل چاتاکڵی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی ٩٥ ھەزار کۆچبەری نایاساییان دەستگیرکردووە، لە کاتی ھەوڵی چوونە خاکی تورکیاوە بە شێوەیەکی نایاسایی، کە زیاتر لە ٤٠ ھەزار کەسیان کۆچبەری ئەفغانیین.
وتیشی، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا رێگری لە نزیکەی ٣٠٨ ھەزار کەس کراوە، کە لە سنوورەکانی تورکیا بپەڕنەوە، ساڵی رابردووش رێگری لە پەڕینەوەی ٥٠٥ ھەزار و ٣٧٥ کەس کراوە، سنوورەکانی تورکیا ببەزێنن و بچنە خاکی ئەو وڵاتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لایەنەکانی وەک حزبی شیوعی عێراقی و مینبەری عێراقی و بەرەی دیالۆگی نیشتمانی و چەند لایەنێکی تری سیاسی بایکۆتی ھەڵبژاردنیان کردووە و پێش ئەوانیش رەوتی سەدر بایکۆتی ھەڵبژاردنی کرد، کە دواتر بایکۆتەکەی شکاند. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەعاتێک لەمەوبەر سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن بە یاوەری وەفدێک، گەیشتنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و لەلایەن "رێواز فایەق" سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازییان لێکرا.  بەپێی زانیارییەکان ئامانجی سەردانەکە بۆ ئاڵوگۆڕی زانیارییە لەسەر کاری پەرلەمانی و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردنە، بڕیاریشە لە بینای پەرلەمانی کوردستان وەفدەکەی ئوردن لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان و لیژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستانی کۆببنەوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروستییەکانی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، بڕیاری ناردنی بەنزین لە لایەن عێراقەوە دەرچووە، ئەوەی ماوەتەوە دیاریکردنی میکانیزمی گواستنەوەیە، وتیشی، لە سەرەتای مانگی ١٠ی ئەمساڵ دەست بە  ھێنانی نەوتی سپی دەکەین  و لێکنزیکبوونەوەیەکی باش لەبارەی دۆسییەی نەوت و وزە لەنێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێم و وەزارەتی نەوتی عێراق ھەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، چەکدارانی تیرۆریستی داعش لە نزیک گوندی سەتیحی سەر بە ناحیەی رەشادی سەر بە قەزای بەعقوبە، پەلاماری خاڵێکی پشکنینی پۆلیسی فیدراڵی عێراقیان داوە و لە ئەنجامدا دوو پۆلیس کوژران.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای ئەوەی ھێزێکی پۆلیس بە ھانای پۆلیسەکانی خاڵەکەوە دەچن، لە رێگادا چەند بۆمبێکیان پێدا دەتەقێتەوە و شەش پۆلیسی تر گیان لەدەستدەدەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 بۆردومانەکان بە دوری ١٠٠ مەتر لە نزیک ماڵەکانی ناوچەکە ئەنجامدراوە و  لەکاتی بۆردومانەکاندا ٢ ھاوڵاتی توشی تەنگە نەفەسی بون ھەربۆیە گومان دەکرێت گازی فرمێسک رێژ لە بۆردومانەکەدا بەکارھێنرابێت ، لە ئێستاشدا لیژنەیەکی تەندروستی دھۆک لیکۆڵینەوە لەو ماددەیە دەکات کە لە بۆردومانەکەدا بەکارھێنراوە .



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
فەھمی داشتی، وتەبێژی بەرەی بەرگریی نیشتمانی ئەفغانستان رایگەیاند، چەکدارانی تاڵیبان توانیویانە بگەنە بەرزاییەکانی دەربەند لەنێوان سنوری پەنجشیر و کابیسا، بەڵام لەلایەن ھێزەکانیانەوە بە توندی بەرپەرچیان دراوەتەوە و تێکشکێندراون. وتیشی، ئەوان بەردەوام دەبن لە بەرگری کردن لە پەنجشیر و خۆیان رادەستی تاڵیبان ناکەن.
بزوتنەوەی تاڵیبانیش رایگەیاندووە، ھۆکاری لەسەرخۆیی ھێرشەکانیان بۆ سەر پەنجشیر بەھۆی ئەو ژمارە زۆرە مینەوەیە کە لە رێگادا بۆیان نراوەتەوە و ناتوانن بە ئاسانی بگەنە ناوەندی پەنجشیر. رۆژی شەمەش مەسعود ئەحمەد، سەرۆکەی بەرەی بەرگری نیشتمانی وتی، شەڕ لە دەورووبەری پەنجشیر بەردەوامە و ئامادەی بەرگری لەخۆکردنن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
مارک میلی، فەرماندەی ئەرکانی سوپای ئەمریکا رایگەیاند، پیشبینی دەکات شەڕی ناوخۆی ئەفغانستان سەرھەڵبدات و گومانیش دەکات بزوتنەوەی تاڵیبان بتوانێت ئەو وڵاتە بەڕێوەببات، وتیشی، رەنگە لە چەند مانگی داھاتوودا تیرۆر بگەڕێتەوە بۆ ئەفغانستان.
یانس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتی ناتۆش لەبارەی گەڕانەوەی تیرۆر بۆ ئەفغانستان ھۆشداری دا و رایگەیاند، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەتایبەت روسیا و چین رێگربن لەوەی ئەفغانستان بکرێتەوە بە شوێنێک بۆ چالاککردنەوەی گروپە ترۆریستییەکان و ناوەندی ھێرشکردنە سەر وڵاتانی خۆرئاوا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"رەئیسی" لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، لە دانوستان ناترسن، بەڵام وڵاتانی خۆرئاوا و ئەمریکا دانوستانیان لەژێر فشاردا دەوێت و "تاران"یش ئەوە رەتدەکاتەوە، ئەوەشی ھەوڵی بۆ دەدەن ھەڵگرتنی گەمارۆکانە، چونکە "واشنتۆن" شکستی ھێناوە لە بەدیھێنانی ئامانجەکانی لەڕێی سزاوە.  






بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، دووەم سەبەتەی خۆراكی مانگانە گەیشتووەتە كۆگاكان و ئامادەكارییەكان تەواو بوون و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست دابەشكردنی دەكرێت. ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، نیسك و لەتكە نۆكیش زیاد كراوەو لەگەڵ بەشەخۆراكی ئەم مانگەدا دابەش دەكرێن. زیادكردنی ئەو دوو ماددەیە دوای ئەوەدێت كە مانگی ڕابردوو بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتیان بۆ 7 ماددە زیادكرا و بەم دووانەشەوە مانگانە 9 جۆر خۆراك دابەش دەكرێن.   


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بڕی زیاتر لە ٤٩٩ ملیۆن دینار بە مەبەستی جێبەجێکردنی پرۆژەی دروستکردنی تۆڕی ئاوەڕۆ بۆ شەقام و کۆڵانەکانی جیاکراوەی (٢١٢)ی کەرتی ٨ی ئابڵاخ لە شاری سلێمانی. ئەو بڕە پارەیە لەسەر داھاتی ڕێژەی %١٥ی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایاگەیاند، ھێزەکانیان توانیویانە سێ باندی مامەڵەکردن بە دراوی ساختە دەستگیربکەن، بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایاگەیاند ئاشکراشیکردووە، لەکاتی دەستگیرکردنی باندەکە، دەستگیراوە بەسەر ٤٠ ھەزار یۆرۆ و ٧ ھەزار دۆرلاری ساختە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"ئاوات محەمەد" لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، چەندین کۆبوونەوەیان کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نانەواخانەکان و ھەوڵ دەدەن بۆ ئەوەی ئاش بۆ پارێزگاکان تەرخان بکرێت بە تایبەت بۆ بەرھەمھێنانی ئاردی بازرگانی و لە چەند مانگی داھاتوودا ئەنجامی دەبێت و کێشەکان چارەسەر دەبن. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"ھەڤاڵ ئەبوبەکر" پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بانگەشە لە دام و دەزگاکان قەدەغە دەبێت و ئەو ھەڵبژاردنە بۆ ئایندەی عێراق و ھەرێمی کوردستانە، داواشی لە ھاووڵاتیان کرد کارتەکانیان وەربگرنەوە بەشداری پڕۆسەکە بکەن. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...811812813814815...1010