هەواڵەکانهەواڵەکان

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕۆژی بنبڕکردنی نەخوێندەواریدا ڕایگەیاند، نیگەرانن تا ئێستا ژمارەیەکی زۆری عێراقییەکان نەخوێندەوارن و پلانیشیان داناوە بۆ ئەوەی کۆتایی بە نەخوێندەواری بھێنن، چونکە ژمارەی دانیشتوان بەردەوام لە زیادبووندایە و ھۆکارێکی سەرەکی تاوانە کۆمەڵایەتییەکانیش نەخوێندەوارییە.


کازمی ڕەخنەی لە حکومەتەکانی پێشووی عێراق گرت و وتی، کابینەکانی پێشوو بە دڵسۆزییەوە کاریان بۆ بنبڕکردنی نەخوێندەواری نەکردووە، بۆیە ئەوان ھەوڵ دەدەن نەوەیەکی خوێندەوار و ڕۆشنبیر دروست بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەشرەف غەنی سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان، بۆ یەکەم جار باسی ڕەوشی وڵاتەکەی و ھەڵاتنی کرد و ڕایگەیاند، داوای لێبوردن لە ئەفغانییەکان دەکات کە لە کاتی ھاتنی چەکدارانی تاڵیبان بۆ کابوڵ ھەڵاتووە و بەجێیھشتوون، وتیشی، بڕیاری ھەڵاتنی سەختترین بڕیاری ژیانی بووە.


ئەشرەف غەنی لە درێژەی ڕوونکردنەوەکەیدا دەڵێت، لەگەڵ ئەوەی تاڵیبان ھات و ڕەوشی وڵاتەکەی گۆڕا، بەڵام سەرکەتوو نەبوو لە کارەکەیدا و تاکە ڕێگەش بۆ ڕێگریکردن لە خوێنڕێژی و پاراستنی گیانی شەش ملیۆن دانیشتووەکەی کابوڵ، جێھێشتنی وڵاتەکەی بووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمدا، ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای (سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەکانی کشتوکاڵی لە ھەرێمی کوردستان) گفتوگۆی لەسەر کرا و دوای ڕاگۆڕینەوە، بە کۆی دەنگ پەسەند کرا، بڕیاریشە دواتر ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت بۆ ئەوەی بکرێت بە یاسا.


ئەم یاسایە ڕۆڵی کاریگەری دەبێت لە دۆزینەوەی ھەلی کار بۆ دەرچووانی کۆلێژ و پەیمانگا و ئامادەییە کشتوکاڵییەکان و دەرچووانی خوێندنی پزیشکی ڤێرتێنەری کە لە فەرمانگەکانی حکومەت دانەمەزراون، دەبێتە ھۆی بووژاندنەوە و پێشخستنی پڕۆژە کشتوکاڵییەکانیش لە ژێر سەرپەرشتی خاوەن توانای زانستی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(نەعیم عەبودی) پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی فەتح لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، ھاوپەیمانییەکەیان چەندین کەسایەتی ھەیە کە گونجاون بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی داھاتوو، لە سەروو ھەمووشیانەوە (ھادی عامری) سەرۆکی ھاوپەیمانییەکە.


(نەعیم عەبودی) ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەگەر ھاوپەیمانی فەتح زۆرترین کورسیی بەدەستھێنا، بە شێوەیەک کە بتوانێت لەگەڵ فراکسیۆنەکانی تر ھاوپەیمانیی دروست بکات، بەشداری پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەکات، بە پێچەوانەوە بژاردەی ئۆپۆزسیۆن بوون ھەڵدەبژێرن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(جۆی ھود) یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری خۆرھەڵاتی دوور، لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی لە سوریا پەیوەست بە ڕەوشی سوریا کۆبوونەوە و ڕایگەیاندووە، ئیدارەی کۆشکی سپی، پشتیوانی لە دانوستانی کوردی-کوردی لە ڕۆژئاڤای کوردستان دەکات.


وتیشی، ئەمریکا بە گرنگییەوە لەو پرسە دەڕوانێت و بە وردی چاودێریی دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

\یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، حکومەتە کاتییەکەی بزوتنەوەی تاڵیبان، حکومەتێکی گشتگیر نییە کە گوزارشت بێت بۆ بەشداری سیاسی سەرجەم پێکھاتەکانی ئەو وڵاتە و حکومەتێکی ئاینییە.


لە بارەی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو حکومەتە، یەکێتی ئەوروپا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، چاوەڕوانی ھەڵسوکەوتەکانی داھاتووی بزوتنەوەکە دەکەن و پەلە ناکەن لە بڕیاردان و لە نزیکەوە چاودێری حکومەتەکەی تاڵیبان دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەیاندا لەگەڵ چین و توێژە جیاجیاکانی ناوچەکە سەعدی ئەحمەد پیرە تیشکی خستە سەر گرنگی ھەڵبژاردنی ئەمجارەی عیراق وتی، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە پێی پێویستی ناوچەکان لە چوارچێوەی ھاوپەیمانیەتی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان کاندیدەکانی دیاریکردووە و یەکێتیش ئەو کەسایەتییانەی دیاریکردووە کە دڵخوازی جەماوەری ناوچەکەن و دەتوانن لە پەرلەمانی عیراق شەڕی ماف و داواکارییەکانیان بکەن لە چوارچێوەی یاسادا.


سەعدی ئەحمەد پیرە وتیشی، لە پێناو ھێشتنەوەی چەپکە گوڵەکەی مام ھەمیشە بە ڕەنگاوڕەنگی و بۆن خۆشیەکەیەوە پێویستە پێکھاتەکانی ناوچەکە دەست لەناو دەست ھەوڵ بدەن بۆ سەقامگیری و ئاشتی و برایەتی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەسەن نازم وەزیری ڕۆشنبیری و شوێنەواری عێراق ڕایگەیاند، ئەمریکا سەرجەم ڕێکارەکانی گەڕاندنەوەی تابلۆی ھەڵکۆڵدراوی گلگامێشی تەواو کردووە و بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە یان سەرەتای مانگی داھاتوو ڕادەستی عێراقی بکاتەوە.


وتیشی، ئەمریکا لەو وڵاتانەیە کە زۆرترین شوێنەواری بۆ عێراق گەڕاندووەتەوە و تا ئێستا ١٧ ھەزار پارچەی شوێنەواری ڕادەستکردوونەتەوە، لەگەڵ ئەوەی وڵاتانی ئەوروپا بەڵێنی گەڕانەوەی شوێنەوارەکانیان بە بەغداد داوە، بەڵام پڕۆسەکە بە باشی بەڕێوەنەچووە.


ساڵی ٢٠٠٣ لە کاتی ھێرشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق، تابلۆی ھەڵکۆڵدراوی گلگامێش گوازرایەوە بۆ ئەمریکا کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چوار ھەزار ساڵ پێش ئێستا و یەکێکە لە کۆنترین نوسراوەکانی مێژوو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

داعش لە ڕێی ھەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تێلێگرام ، بەرپرسیاریەتی لە پەلامارەکەی شارۆچکەی ڕەشادی باشوری خۆرئاوای پارێزگای کەرکوک ڕاگەیاند کە بەھۆیەوە ١٠ پۆلیس کوژران و ٤ی تریش برینداربوون.


بە وتەی سەرچاوە ئەمنییەکان، لەو پەلامارەدا شەڕ و پێکدادان لە نێوان ھێزەکانی پۆلیس و تیرۆریستانی داعش  بۆ ماوەی ٢ سەعات بەردەوام بووە و تیرۆیستان سەرباری چەک، بۆمبی چێندراویشیان بەکارھێناوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، دوای دەستکەوتنی زانیاری لەسەر زیادبوونی جموجوڵەکانی داعش لە دەوروبەری ناحیەی پردێ، ھێزەکانی عێراق لە نزیک گوندی کتکە و قەرغەتووی سەر بە پردێ بۆسەیەکیان بۆ چەکدارانی داعش دانا و بۆ ماوەی ٣ سەعات شەڕ و پێکدادان لە نێوانیان ڕوویدا و ھێزەکانی عێراق لە ڕێگەی کۆپتەر و ھێزی زەمینییەوە تەقەیان لە چەکدارەکانی داعش کرد و لە ئەنجامدا ٤ چەکداریان کوژران و بە پێی بڵاوکراوەی میدیاکانی عێراقیش ژمارەیەک لەو چەکدارانەی داعش دەستگیرکراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕیک برێنان بەڕێوەبەری فریاکەوتن لە ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیی ڕایگەیاندووە، بەھۆی ئەو کۆت و بەندانەی وڵاتە کۆمەک بەخشەکان لە مامەڵە کردن لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیبان دروستیان کردووە ناتوانرێت دەرمان و پێداویستی پزیشکی ڕەوانەی ئەفغانستان بکرێت، ھەر بۆیە نزیکەی ٩٠٪ی ناوەندە تەندروستییەکان لە ئەفغانستان، کە ژمارەیان ٢ ھەزار و ٣٠٠ ناوەندە پێدەچێت لە ماوەیەکی نزیک یاخود لەم ھەفتەیەوە دابخرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسڕائیل ڕایگەیاندووە، ئێران و ھاوپەیمانەکانی بەردەوامن لە ناسەقامگیرکردنی ڕەوشی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست، لە ئەگەری بڕیاردانیش بۆ ھێرش کردنە سەر ئەو وڵاتە، سوپای ئیسڕائیل چەندین پلان و بژاردەی لە بەردەستدایە.


وتیشی شانازی دەکەن بەو دەستکەوتانەی لە ڕێی بۆردوومانەکانیانەوە لە سوریا و ناوچەکانی تر بەدەستیانھێناوە.


ئەو لێپرسراوەی ئیسڕائیل ھەڵوێستی حکومەتی وڵاتەکەشی دووپاتکردەوە لەسەر ئەوەی دانوستانی نێودەوڵەتی لەگەڵ "تاران" ڕەتدەکەنەوە بۆ بوژانەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، بە پێویستیشی دەزانن جێگرەوەیەک بۆ ئەو دانوستانانە بدۆزنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دواتریش دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە ڕۆژنامەنوسانی ڕایگەیاند، کار بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئوردن دەکەن و ڕۆژی ٩ی ئەم مانگەش ھاوپەیمانی کوردستان، بانگەشەی ھەڵبژاردن لە کەرکوکەوە دەستپێدەکات.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"نیبراس ئەبو سودە" جێگری وتەبێژی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن دەڵێت، دەستدرێژی و پەلامار بۆ سەر بانگەشەکان بە تاوان دادەنرێت و تاوانباران ڕووبەڕووی سزا دەبنەوە، لە نێو سزاکانیشدا سزای زیندانی بۆ ماوەی ٦ مانگ بۆ ساڵێک ھەیە، سزای داراییش لە دوو ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و پێنج ملیۆن دینار زیاتر نابێت.


وتیشی، لە زۆرینەی ئەو شوێنانەی بانگەشە دەکرێت کامێرای چاودێری نییە، بۆیە کاندیدەکان خۆیان دەتوانن سکاڵا بەرز بکەنەوە، ڕاشیگەیاند لە ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٨ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، چەند کاندیدێک بە بڕی یەک ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دینار سزای دارایی دراون. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە وەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەنووساندا سەبارەت بە بزوتنەوەی تاڵیبان کە لە دوای کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا کۆنترۆڵی تەواوی ناوچەکانی ئەفغانستانی کردووە، بایدن ڕایگەیاند، دان پێدانان بە حکومەتی تاڵیبان لەلایەن ئەمریکاوە، دوورە و ڕێگایەکی دووریان لە بەردەمدایە بۆ ئەو ھەنگاوە.


لە ٣١ ی مانگی رابردودا ، کۆتا سەربازیی ئەمریکی خاکی ئەفغانستانی بەجێھێشت ، بەو شێوەیەش کۆتایی ھێنرا بە ٢٠ ساڵ لە مانەوەی سوپای ئەمریکا لە ئەفغانستان. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...808809810811812...1010