هەواڵەکانهەواڵەکان


"ئیدلب" نزیكەی 3 ملیۆن ئاوارە لەخۆدەگرێت، دەستەی "تەحریرشام" و چەكدارانی ئۆپۆزسیۆن نیوەی پارێزگاكە و دەوروبەرییان لەدەستدایە. "بەشار ئەسەد" سەرۆكی سوریاش لە كاتی سوێند خواردنی بۆ ویلایەتی چوارەمی سەرۆكایەتی رایگەیاندبوو، تەواوی ناوچەكانی دەرەوەی دەسەڵاتیان كۆنترۆڵ دەكەنەوە. 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 سوھەیل شاھین وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، بزوتنەوەکە ھەوڵ دەدات پەیوەندی لەگەڵ وڵاتان ھەبێت بەتایبەت وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە و ئاسیا ، بەڵام ئیسرائیل لەنێو ئەو وڵاتانەدا نیە و بە ھیچ شێوەیەک نایانەوێت پەیوەندی دیبلۆماسیان لەگەڵیدا ھەبێت . تاڵیبان چەندین جار دژایەتی خۆی بەرامبەر ئیسرائیل راگەیاندووە، لەوبارەیەشەوە زەبیحوڵا موجاھید وتەبێژی تاڵیبان ئیسرائیلی بە گرێیەک لە جەستەی جیھانی ئیسلامی وەسف کردووە 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ھەریەکە لە سەرۆکی ئەرکانی سوپا و جێگری فەرماندەی ژووری ئۆپراسیۆنەکان و ژمارەیەکی تر لە پلەدارانی وەزارەتی بەرگری، یاوەری وەزیری بەرگری دەکەن، لەبارەی سەردانەکەوە مەروان عانی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند، وەفدەکە بەدواداچوون بۆ ئەو بڕیارانە دەکەن، کە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەبارەی رەوشی ئەمنی کەرکوک دەریکردوون.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"عەمید روکن ئەمیر کەریم خورشید"بەڕێوەبەری گشتی میرە لە وەزارەتی پێشمەرگە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کۆمەڵێک پێداویستی سەربازی لەلایەن ھاوپەیمانانەوە پێشکەش بە وەزارەتی پێشمەرگە کراون، ئەو ھاوکاریانەش ھەنگاوێکی گرنگە بۆ ئەوەی توانای ھێزی پێشمەرگە بەرزتر بکاتەوە.
لای خۆشییەوە"عەقید بۆریس"گەورە راوێژکاری ھاوپەیمانان رایگەیاند، ھاوکارییەکانیان بۆ ھێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت، چونکە لەگەڵ پێشمەرگە یەک ئامانجیان ھەیە بۆ لەناوبردنی داعش.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوکات  ھەر لە کۆبوونەوەکەدا کە ھەریەک لە رەھبەر سەید برایم، ئارێز عەبدوڵا، د. رێبوار یٔیسماعیل ئەندامانی سەرکردایەتی و ھەرێم کەمال ئاغا کاندیدی یەکێتی لە بازنەی سێ و مژدە ئیسماعیل کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بازنەی چوار ئامادەی بوون.

گفتوگۆکرا لەبارەی ئامادەکارییەکانی یەکێتیی بۆ ھەڵبژاردن لە ھەولێرو یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ سەرخستنی کاندیدەکان لەو پرۆسەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 بە پێی نوسراوێکی ئەنجومەنی وەزیران کە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کراوە، رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بڕی ٤٥٠ ملیۆن دینار دراوە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی"رێگاسازی کۆڵانەکانی زۆنی E و گەیاندنی تۆڕی ئاوی خواردنەوە بۆ زۆنی E بۆ ناحیەی تاسڵوجە.
ھەروەھا بەپێی نوسراوێکی تر رەزامەندی دراوەلەسەر خەرجکردنی بڕی ٩٠ ملیۆن و ٤١ ھەزار دینار دراوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی قیرتاوکردن و دروستکردنی شۆستە بۆ گەڕەکی ئاشتی لە ناحیەی عەربەت. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"نۆتیس میتاراکیس" وەزیری کۆچی یۆنان رایگەیاندوە ، نایانەوێت ئەمجارەش وڵاتەکەیان بێتە دەروازیەک بەرەو یەکێتی ئەوروپا ، ھەربۆیە لەگەڵ وەزیرانی ناوخۆی یەکێتییەکە تاوتوێی دانانی میکانیزمێک دەکەن بۆ رێگریکردن لە کۆچبەرانی ئەفغانستان ، دوپاتیشیکردۆتەوە کە پێویستە سیاسیەتێکی ھاوبەش لە نێوان وڵاتانی ئەوروپا دابنرێت بۆ روبەروبونەوەی قەیرانی کۆچبەران ، بە وتەی وەزیری کۆچی یۆنان ، بەردەوام دەبن لە چاودێریکرنی سنورە دەریایی و وشکانیەکان لەگەڵ تورکیا و رێگە نادەن بەھۆی قەیرانی ئەفغانستانەوە قەیرانێکی تری کۆچبەران ھاوشێوەی ٢٠١٥ دروست ببێتەوە .
 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

هاوكاریەكەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كە خۆی لە پەنجا ملیۆن دینار دەبینێتەوە و تایبەت دەبێت بەو نەخۆشخانەیەو خۆبەخشانی نەخۆشخانەكە كە خزمەتێكی بەرچاو بە تووشبوانی كۆڕۆنا لەسنورەكە دەكەن.
بەكر رەسوڵ جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی 24ی راپەڕین رایگەیاند یەكێتی وەك هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانی خەڵكی هەرێمی كوردستان بووە و بەتایبەتیش سنوری ئیدارەی راپەڕین و هەر ئەمڕۆ دیاری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و شاناز گەیەندرایە نەخۆشخانەی ژیان لە چوارقوڕنە.
لای خۆشیەوە دكتۆر دیار ئیبراهیم بەڕێوەبەری تەندروستی راپەڕین رایگەیاند هاوكاریەكی تری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان گەیەندرایە سنورەكە كە بەپاڵپشتی  شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بووە.
 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا کارئاسانی تەواو بکرێت بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت مۆڵەتی پیشەیی و بازرگانی و تەندروستی و جۆرەکانی تری مۆڵەت بەدەستبھێنن، بڕیاریش دراوە لە داھاتوودا دەرھێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەت بکەن بە ئەلیکترۆنی، کار لەسەر جێ بەجێکردنی ئەو سیستمە دەکەن، چونکە ئەوە بە تەواوی ڕۆتین کەمدەکاتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شنۆ ئەشقی سورچی پەرلەمانتاری یەکێتی لە یاداشتێکدا باس لەوە دەکات، بەشێک لە زەوی و موڵکی ھاوڵاتیان و موڵکی گشتی لە سنوری پارێزگای دھۆک لەلایەن بەرپرسانی حزبی و کەسانی دەستڕۆشتووی ئەو سنوورە داگیر کراوە و سەرجەم دۆسیەکانیشی ئاڕاستەی لیژنەی شارەوانی و گەشتوگوزاری پەرلەمانی کوردستان کردووە.


پەرلەمانتارەکەی یەکێتی دەڵێت، لە ناحیەی شیلادزێ سنورێکی بەرفراوانی زەوی تەرخانکراوە بۆ بینای حکومی کە بەشێکیان موڵکی ھاوڵاتیانی ئەو سنوورە بوون، بەڵام دواجار بینای پڕۆژەی کەرتی تایبەت و بازرگانی کراوەتەوە.


ڕاشیگەیاندووە، ژمارەیەک بەرپرسی حزبیش بە ھاوکاری چەند کەسێکی دەستڕۆیشتوو گەورەترین گۆڕەپانیان لە ناحیەی شیلادزێ داگیر کردووە کە ناسراوە بە گۆڕەپانی سالم و بینای شارەوانی کۆمەڵگەی سیریش کراوە بە بارەگای حزبی و بینای شارەوانی شیلادزێ دراوە بە کەسێک بە نایاسایی. ئەمە جگە لەوەی لە بەردەڕەشیش بە بەھای سەدان ھەزار دۆلار زەوی داگیر کراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد باسی لە گرنگی ئەم ھەڵبژاردنە کرد لە ڕووی سیاسی و ئابووری و ئەمنییەوە، و بە دەرفەتێکی پڕ بایەخی لە قەڵەمدا بۆ یەکخستنی ھێزە سیاسییەکانی کوردستان لە پێناو بەھێزکردنی دەنگ و سەنگی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.


وتیشی، ھەتاوەکو کاندیدەکانی ھاوپەیمانی کوردستان متمانەی زیاتری خەڵک بەدەست بھێنن، دەتوانین بە پلان و پڕۆژەی نوێ خزمەتی زیاتر بە ھاوڵاتیانمان بکەین و باشتر بە دەنگ داواکارییەکانیانەوە بچین.


ھاوکات لە کۆبوونەوەکەدا باس لەو ئەرک و بەرپرسیاریەتیانە کرا کە لەسەر شانی کادرانی مەڵبەندی ڕێکخستنی سلێمانیە لەم پڕۆسەی ھەڵبژاردنەدا، لەو بارەیەوە ڕێوشوێنەکانی بە ئەنجام گەیاندنی ئەو ئەرکانە خرایەڕوو، جەختیش لەوەکرایەوە کە دەبێت کادرانی یەکێتی لەم ھەڵبژاردنەدا ڕۆڵی خۆیان ببینن لە ھاندانی خەڵک بۆ بەشداریکردن لە پڕۆسەی دەنگدان.


ئەندامانی ئەنجومەنی مەڵبەندی ١ی ڕێکخستنی سلێمانی (ی.ن.ک) ڕایانگەیاند، کە ھەموو ھەوڵەکانی خۆیان دەخەنەگەڕ بۆ ھاندانی جەماوەر لە پێناو بەشداریکردن لە پڕۆسەی ھەڵبژاردن و سندوقەکانی دەنگدانیش دەکەنە یەکەم وێستگەی سەرکەوتن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی ھەرێم ئاماری ٢٤ سەعاتی ڕابردووی سەبارەت بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە، بە پێی ئامارەکە ١٤٦٣ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکرا، ٢١٣٨ تووشبووش چاکبوونەتەوە، ٢٠ کەسی تریش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەستدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای گەڕی دووەمی دانیشتنەکانی وەفدی تورکیا و میسڕ لە ئەنقەرەی پایەتختی تورکیا، ھەردوولا لە ڕاگەیەندراوێکی ھاوبەشدا ئاماژەیان بەوە کرد، خواستی ھەردوولایان بۆ ئەوەیە کێشە و ناکۆکییەکانیان بە ڕێگەی گفتوگۆ چارەسەر بکەن و ھەنگاوی تر بۆ خێراکردنی گفتوگۆکان بنێن.


گەڕی دووەم کە بە سەرۆکایەتی جێگری وەزیرانی دەرەوەی ھەردوو وڵات بوو، ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بووە و ئامانجی کۆبوونەوەکانیش چارەسەرکردنی کێشە ھەرێمییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتە بە تایبەتی کێشەکانی عێراق و سوریا و لیبیا و فەڵەستین و خۆرھەڵاتی دەریای ناوەڕاست.


دوای کۆتاییھێنانی دەسەڵاتی ئیخوان موسلمین لە میسڕ و ھاتنی عەبدولفەتاح سیسی، پەیوەندییەکانی نێوان قاھیرە و ئەنقەرە گەیشتە خراپترین ئاست و لە ئێستاشدا ھەردوو وڵات دەیانەوێت پەیوەندییەکانیان ئاسایی بکەنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...807808809810811...1010