وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێم رونکردنەوەیەکی سەبارەت بە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان لە ھەرێمی کوردستان بڵاوکردەوەو رایگەیاند، ھەموو ئەو خانەنشینانەی کە پلە باڵا و تایبەتن و بەپێی یاسای چاکسازی مووچەیان ھەمووار دەکرێتەوە، لە خزمەتی بواری "شارستانی و پێشمەرگایەتی و ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و سەندیکا و ئاوارەیی" ئەگەر ھەیان بێت بەپێی یاسا و رێنماییە بەرکارەکان بۆیان ھەژمار دەکرێت.
ھەروەھا ئەو پلە باڵا و تایبەتانە لە کاتی ھەبوون بۆ سەلماندنی بەڵگەنامەکانیان پێویستە بۆ ھەژمارکردنی راژەکانیان لە رێگەی وەزارەتەکانیانەوە بەرزدەکرێتەوە بۆ "لیژنەی ھەژمارکردنی راژە" لە ئەنجوومەنی وەزیران، ھاوکات ئەو خانەنشینە پلە باڵا و تایبەتانەی راسپێردراون بە خزمەتی گشتی، لە ئێستادا بە رێژەی ٥٠% مووچە خانەنشینی کە ئێستا وەریدەگرن، بۆیان خەرجدەکرێت، خانەنشینە پلە باڵا و تایبەتەکانی تر بەرێژەی ٦٠٪ی مووچەی خانەنشینی ئێستایان بۆ خەرج دەکرێت، تا بەپێی یاسای چاکسازی مووچەکانیان ھەموار دەکرێتەوە، ئەوکاتە جیاوازی لە کەمبوونەوە و زیادبوونی مووچەکانیان پێدەدرێت یان لێیان وەردەگیرێتەوە.
ڕەنج پشدەری لە یۆنان ڕایگەیاند، لە ڕۆژی ٢ی ئەم مانگەوە نزیکەی ١٠٠ کۆچبەری کوردی باشوری کوردستان کە ژن و منداڵیان تێدایە لە کەناراوەکانی تورکیاوە بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوتوون، ماوەی ٨ ڕۆژە دەنگیان نەماوە و کەسوکاریان داوای دیاری کردنی چارەنووسیان دەکەن.
داواش لە کەسوکاری ئەو کۆچبەرانە کراوە کە ناوی سیانی کۆچبەرەکانیان بنوسن، تا بنێرێتە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەدواداچوون بکرێت.
وەفدێکی سەربازیی ئەمریکا، بە سەرۆکایەتی کێنز مەکێنزی فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا و ماسیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغداد، لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق، جەختی لە گرنگی ھەوڵەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی بیری توندڕەوی کردەوە و ڕاشیگەیاند، ھاوکاری دۆستەکانیان ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە لە سەرکەوتن بەسەر داعش.
لای خۆشیەوە کێنز مەکێنزی ڕایگەیاند، کەمکردنەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، بە واتای کەمبوونەوەی پەیوەندییە ستراتیژییەکانیان لەگەڵ عێراق نایەت و بەردەوامیش دەبن لە ڕاھێنان بە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا ڕێککەوتن لەسەر بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی لیژنەی سەربازیی تەکنیکیی عێراق و ئەمریکا، بۆ جێبەجێکردنی دەرئەنجامەکانی دیالۆگی ستراتیژیی بەغداد و واشنتۆن.
وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای "سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەکانی کشتوکاڵی لە ھەرێمی کوردستان" ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان دەکات، ئەو پڕۆژەیەش کاریگەری دەبێت لەسەر دۆزینەوەی ھەلی کار بۆ دەرچووانی کۆلێژ و پەیمانگە و ئامادەییە کشتوکاڵییەکان و دەرچووانی خوێندنی پزیشکی ڤێرتێنەری.
"حسێن حەمە کەریم" وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم ڕایگەیاند، ئەو پڕۆژەیە پەیوەندی ھەیە بە پیشەسازی خۆراک، بە پێی پڕۆژە پیشنیاز کراوەکە، دەبێت بە پێی میکانیزمێک ھەموو پڕۆژە کشتوکاڵییەکان سەرپەرشتیاریان ھەبێت، بۆ دۆزینەوەی ھەلی کاریش پێویستە ئەو کەسانەی دانەمەزراون لە دەرچووانی ڤێتێرنەری و کۆڵیژی ئەندازیاری کشتوکاڵی و پەیمانگە و ئامادەییە کشتوکاڵییەکان بکرێن بە سەرپەرشتیار.
وتیشی، بە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە زیاتر لە پێنج ھەزار ھەلی کار بۆ گەنجان دابین دەکرێت لە پڕۆژە کشتوکاڵییەکان.
ڕاشیگەیاند، ئەگەر ئەو پڕۆژانە ئەو کەسانە سەرپەرشتی بکەن کە توانای زانستییان ھەیە، ئەوا دەبێتە ھۆی بەرەو پێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ و داھاتی کشتوکاڵی.
لە ڕێورەسمێکدا بە ئامادەبوونی ھاوڕێ و ھاوسەنگەرانی چەندین وتار خوێندرانەوە و ئەوە دووپاتکرایەوە کە درێژە پێدەری ڕێبازی شەھیدان دەبن.
ماڵپەڕی "میدڵ ئیست نیوز" لە زاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویکردەوە، بڕیارە ھەفتەی داھاتوو وەفدێکی باڵای عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی سەردانی تارانی پایتەختی ئێران بکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سەردانەکەیدا مستەفا کازمی لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئێران کۆدەبێتەوە و تاوتوێی چەندین پرسی گرنگ و لەوانەش، دوایین پێشھات و گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکان دەکەن.
خەڵاتەکان درایە کەسوکاری شەھید ھەژار کە لە ساڵی ٢٠١٧ لە شاری کەرکوک کەوتە ژێر زنجیری دەبابەکانی حکومەتی عێراقیەوە، خەڵاتێکی تر درایە، شەھید شنیار کە لە ڕیزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لە ساڵی ٢٠١٩ شەھید بوو، خەڵاتێکی تری ڕێزلێنان درایە ئازاد محەمەد جوتیارە نمونەیەکەی ھەڵەبجە.
ھاوکات ھەر لەو ڕێوڕەسمەدا سەرھەنگ موحسین وەک باشترین گۆڵپارێزیی کوردستان و عێراق خەڵاتکرا، بەدەل بەرواریش وەک زیندانێکی ئازادیخواز لە دەڤەری بادینان خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشرا.
وەک ڕێزلێنان و پێزانینێک بۆ خزمەت و کاریان لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی شاناز ئیبراھیم ئەحمەد، منداڵپارێزی کوردستان سوپاسی ئەرک و ماندووبوون و شەونوخونی ئەو کەسانەی کرد کە لە ماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا پێشمەرگە ئاسا خزمەتی منداڵانی کوردستانیان کردووە.
منداڵپارێزی کوردستان لە ماوەی ٣٠ ساڵەی دامەزراندنیدا بێ جیاوازی دەنگ و ڕەنگ لە ھەموو کوردستاندا خزمەتی منداڵانی کردووە و بە ھەزاران منداڵی داڵدە داوە و لە نەخۆشی ڕزگاری کردوون و بووەتە فریادڕەسیان لە ڕووی ئابوری و کۆمەڵایەتی و تەندروستییەوە، ئەو کەسانەشی ڕۆڵیان ھەبووە لە مەراسیمەکەدا بانگھێشتکرابوون تا لە نزیکەوە ڕێز و پێزانیان بۆ دەرببڕن.