هەواڵەکانهەواڵەکان

ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە ڕۆژی پێنجشەممە کۆمپانیای تالۆنیان بەسەر کردووەتەوە و دەرکەوتووە ئەو کۆمپانیایە پابەند نەبووە بە ڕێنماییەکانی پەیوەست بە کاری کۆمپانیاکان، باسی لەوەکشردووە کۆمپانیاکە ھەستاوە بە پێکھێنانی ھێزێکی ٨٩ کەسی بە بێ وەرگرتنی ڕەزامەندی دەزگا ئەمنییەکان و سێ خولی مەشق و ڕاھێنانی چەکی بۆ کردوونەتەوە.


ئاسایشی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە، کۆمپانیای تالۆن ھەستاوە بە بەکارھێنانی کارگەیەکی چیمەنتۆ وەک پێگەیەکی سەربازیی دوور لە چاوی دەزگا ئەمنییەکان و مەشقیان لەسەر چەکی سوک و قورس کردووە و دەشلێت، دەستبەسەر ١٢٠ چەکی جۆراوجۆری بێ مۆڵەت و ٢٨٠ مەغزەنی فیشەکدا گیراوە و ئەو چەکانەشی دەستیبەسەردا گیراوە نەناسێنرابوون بە دەزگا ئەمنییەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیوا عەبدولقادر عەزیز بەڕێوەبەری گشتی ھاتوچۆی ھەرێم بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، ئەو بڕیارەی دراوە بۆ کارپێکردنی پشکنینی مەرجی توندوتوڵی ئۆتۆمبێل تەنھا لەو پارێزگایەی تابلۆکەی بەناوەوەیە بڕیاری ھاتوچۆی ھەرێم نییە و پێمان باشە کار بە پشکنینی سەرجەم تاقیگەکانی ئوتومبێل بکرێت لەسەرجەم پارێزگاکان.


بەڕێوەبەری گشتی ھاتوچۆی ھەرێم رونکردنەوەی زیاتریداو وتی، "خەڵک ھەیە دانیشتوی پارێزگاکانی دیکەیە و ئۆتۆمبێل یاخود ئامێری کشتوکاڵی ھەیە ژمارەی تابلۆکەی ھەولێرە ناکرێت بۆ تازەکردنەوەی پشکنین بگاتە تاقیگەکانی ھەولێر چونکە سەرجەم تاقیگەکانی ھەرێمی کوردستان مۆڵەتیان ھەیەو کارەکانیان دیاریکراوە".

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ تۆپخانەکانی ئێران گوندەکانی "بەربزین و ناو ڕوباران و بۆرییان و وەڵاشیبان و تەلان" لە سنوری ناحیەی سیدەکان تۆپباران دەکات، ھاوکات پێشتریش لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ، ناوچە سنورییەکانی ھەرێمی کوردستانی بۆردومان کردبوو.


ئەوەش لە کاتێکدایە رۆژی دوو شەممەی رابردوو محەمەد پاکپور فەرماندەی ھێزی زەمینی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاندبوو، گروپە نەیارەکانی ئێران، کەڵک لە خاکی ھەرێمی کوردستان بۆ تێکدانی ئاسایش و ئارامی ناوچە سنورییەکانی ئێران وەردەگرن، بەوھۆیەشەوە چەند جارێک ھۆشدارییان داوە بە بەرپرسانی حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان.

 


جەختی لەوەش کردۆتەوە، پشگوێخستنی ئەو ھۆشداریانە کاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندییەکانی ھەردووڵات دەبێت، داواش لە خەڵکی ھەرێمی کوردستان دەکات، بۆ پاراستنی سەلامەتیان، خۆیان لە بارەگای حزبەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان بەدوور بگرن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زەبیحوڵا موجاھید وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان بە رۆژنامەنوسانی راگەیاندوە، ئەو حکومەتەی رایانگەیاندوە کاتییە و لە داھاتوودا بە پێی بنەماکانی ئاینی ئیسلام، لە حکومەتدا کار بە ژنان دەدرێت. 


ھەروەھا دوپاتیکردووەتەوە، ئێستا سەرەتایە، بەڵام  لە قۆناغی دووەمدا جێگە بۆ ژنان دەکەنەوە بۆ وەرگرتنی پۆستە حکومییەکان . 


لەلایەکی تریشەوە، دیمتری بیسکۆف وتەبێژی سەرۆکایەتی روسیا رایگەیاندوە، لە ئێستا بە نیاز نین دانوستان لەگەڵ ئەو حکومەتەدا بکەن تاڵیبان لە ئەفغانستان رایگەیاندوە، بەڵام لە رێی باڵیۆزخانەکەیانەوە پەیوەندییان لەگەڵ تاڵیبان ھەیە بۆ پاراستنی دیبلۆماتکارەکانیان و مۆسکۆ بە وردی چاودێری ھەنگاوەکانی حکومەتی نوێی ئەفغانستان دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لێپرسراوێکی ئەمریکا رایگەیاند، لێپرسراوانی بزووتنەوەی "تاڵیبان" رەزامەندی داوە بۆ گواستنەوەی ٢٠٠ ھاووڵاتی ئەمریکی و وڵاتانی تر، کە تا ئێستا لە "ئەفغانستان" ماونەتەوە و رێگەیان پێدەدات لەڕێی فڕۆکەیەکەوە لە فڕۆکەخانەی "کابوڵ" وڵاتەکە بەجێبھێڵن. 
ئەو لێپرسراوە ئەمریکییەکە کە ناوەکەی ئاشکرا نەکردووە وتوویەتی، "زاڵمای خەلیل زاد" نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ئەفغانستان، فشاری لەسەر "تاڵیبان" دروست کردووە تا رەزامەندی بدات لەسەر گواستنەوەی ئەو ھاووڵاتیانە و پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ وڵاتەکە بەجێبھێڵن. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانی پێشوازیکردنی لە ژمارەیەک برینداری خۆپیشاندانەکانی تشرین رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری قەرەبووکردنەوەی قوربانییانی خۆپیشاندانەکان و چارەسەرکردنی بریندارانی دەرکرد، بەڵام ئەنجومەنی نوێنەران رەتیکردەوە.


مستەفا کازمی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بەھۆی دوورکەوتنەوەی بەرپرسان لە ھەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر وڵات، لە عێراق ئەزموونی دیکتاتۆرێک دووبارە بووەوە، و بە گولـلە دەستدرێژکرایە سەر خۆپیشاندەران و ڕووداوێک ڕوویدا کە کەس ئاواتی پێنەدەخواست.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیدارەی خۆسەری لە باکور و خۆرھەڵاتی سوریا رایگەیاند: بە ئامانجی پەکخستنی پرۆسەی خوێندن، سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکان خوێندنگەکانی رۆژئاڤای کوردستان، بە تایبەت لە تەلرەفعەت بۆردومان دەکەن، کە بەپێی ئامارەکان لەماوەی رابردوودا، ١٨ خوێندنگە وێرانکراون.


ئیدارەی خۆسەری لە باکور و خۆرھەڵاتی سوریا داوای لە رێکخراوی یونسێف کردووە، وەڵامی ھەبێت بۆ پاراستنی پرۆسەی خوێندن لە رۆژئاوای کوردستان راگرتنی ھێرشەکانی تورکیا بۆسەر خوێندنگەکان، بە پێچەوانە بە ھەزاران منداڵ لە خوێندن بێ بەشدەبن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تیدرۆس ئەدھانۆم سکرتێری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاند، پێنج ملیار و پێنج ملیۆن دۆزی ڤاکسین پێشکەشکراوە، بەڵام ٨٠٪ی دراوەتە ئەو وڵاتانەی خاوەن داھاتی بەرز و مامناوەندن. 


وتیشی، وڵاتە دەوڵەمەندەکان بەڵێنیاندابوو بە پێشکەشکردنی زیاتر لە یەک ملیار دۆز، بەڵام تەنھا ١٥٪ی ئەو بڕە پێشکەشکراوە، جارێکی تریش داوای لە وڵاتان کرد دۆزی سێیەمی ڤاکسین رابگرن، تاوەکو بتوانرێت دۆزی زیاتر پێشکەشی وڵاتە ھەژارەکان بکرێت.


 ھاوپەیمانی "کۆڤاکس"یش ھیوای خواستووە لە چەند مانگی داھاتوودا ٢٠٪ی ھاوڵاتیانی وڵاتە ھەژاراەکان بکوترێن، کە گەیشتن بەو ئامانجەش بە دوور دەزانرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە ھاوکاری نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ئەو کۆچبەرە کوردانە رادەستی سوریا کرابوون دەگەرێنرێنەوە.


ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دەزگای لوتکە بە ھاوکاری نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، ھەموو کاروبارە یاساییەکان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرە کوردانەی لە تورکیاوە دیپۆرتی سوریا کراون دەستیانپێکردووە.


وتیشی، رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی وەرگیر
اوە، تەنیا رەزامەندی حکومەتی سوریا ماوە بۆ ھێنانەوەی ئەو کۆچبەرانە کە ٥٧ کۆچبەرن، بەھۆی ئەوەی خۆیان بە سوری ناساندووە،  لەلایەن تورکیاوە دەستگیرکراون و رادەستی سوریا کراونەتەوە.

 

راشیگەیاند، دەزگای لوتکە تاکە لایەنی پەیوەندیدارە بۆ ھێناوەی ئەو کۆچبەرانە، راستەوخۆ لەگەڵ وڵاتانی جیھان بۆ کاروباری پەنابەران مامەڵەیان کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە، دوای ئەوەی ڕۆژی ١٧-٨-٢٠٢١، دوو ھاوڵاتی سکاڵایان لەبنکەی پۆلیسی ئەزمەڕ تۆمار کرد کە لەشاخی ئەزمەڕ و لەلایەن سێ تۆمەتباری نەناسراوەوە ھێرشیان کراوەتە سەرو لێیان دراوە و  پارەو موبایلەکانیان لێسەندراوە.

راشیگەیاندووە، دواتر پۆلیس لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا ھەمان شەو تۆمەتبارێک دەستگیربکرێت و دوای ٢٤ سەعات تۆمەتباری دووەم دەستگیربکرا.


ئاشکراشیکردووە، لێکۆڵینەوەکان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری سێیەم بەردەوام بوو و کە بۆ شوێنێکی نادیار ھەڵاتبوو، بەڵام دوای ٢٠ ڕۆژ توانرا تۆمەتباری سێ یەم دەستگیر بکرێت، کە پێشتر سزادراوە لەسەر تاوانی دزیکردن .


ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا ھەرسێ تۆمەتبار دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە و دەستیشگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیاندا .


پۆلیسی سلێمانی داوادەکات ھەر ھاوڵاتییەک لەشاخی گۆیژەو ئەزمەڕ ڕێگری لێکراوەو پارە و مۆبایلی لێسەندراوە سەردانی بنکەی پۆلیسی ئەزمەڕ بکات بۆ ناسینەوەی تۆمەتباران و تۆمارکردنی سکاڵا لە دژیان .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبونەوەکەدا لە ڕێگەی دوو سیمینارەوە تیشک خرایە سەر ئەو زیانانەی کە ڕوبەڕوی ژینگە دەبنەوە، ھەروەھا ھەوڵ دەدرێت تۆڕێکی ژینگەیی لەسەر ئاستی باشوری کوردستان دروست بکرێت و پارچەکانی دیکەی کوردستانیش بێنە ناو تۆڕەکەوە، بە مەبەستی پاراستنی ژینگە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٩ ئابی ٢٠٢١, لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبونی ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی، عوسمان ئەنوەر بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی بەکرەجۆ لە ئەرکەکەی دەست بەکار بوو، لە وتەیەکدا دوای پیرۆزبای قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، دەستبەکاربونی بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی بەکرەجۆ لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە کارگێڕییەکانی پارێزگای سلێمانیدایە.

وتیشی، بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی بەکرەجۆ ئەزمونێکی زۆری ھەیە و دڵنیاین دەتوانێت خزمەتی زیاتری دانیشتوانی ناحیەکە بکات و ھیوای سەرکەوتنیشی بۆ خوات.

ھاوکات ھەموو پاڵپشتی و پشتیوانیەکی خۆی بۆ کارەکانی دەربڕی و رایگەیاند: بەھەماھەنگی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان دەتوانین پێکەوە خزمەتی زیاتر بە ھاوڵاتیانی سلێمانی بکەین و داواکاری و داخوازییەکانیان لە ئاستێکی باڵادا لە بەرچاو بگرین، ئاوات محەمەد ھیوای سەرکەوتنیشی بۆ بەڕێوەبەری پێشووی ناحیەی بەکرەجۆ خواست.

ناحیەی بەکرەجۆ یەکێکە لە ناحیەکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی و لەرووی کارگێڕییەوە سەر بە قائیمقامیەتی سلێمانییە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ئەوەی لە ماوەکانی رابردوودا بە فەرمانی دادوەر ھێزەکانیان توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن و دوای رەوانەکردنی دۆسییەکانیان بۆ بەردەم دادگا و دواجار دادگا سزایی یاسایی بۆ ھەردوو تۆمەتبارەکە دەرکردووە.


ئاسایشی شارەزوور ئاشکراشیکردووە، تۆمەتبار (ش .م .ێ) یەک ساڵ زیندانی و بڕی (٥٠٠٠٠٠٠) پێنج ملیۆن دیناری عێراقی غەرامەیی ماددی بەپێی ماددەی ٣٠ لە یاسای بەرەنگار بونەوەی ماددەی ھۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵیەکان و تۆمەتبار (ک . ع . أ) یەک ساڵ زیندانی بە پێی ماددەی (٤٣٠/١) لە یاسای سزاکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...805806807808809...1010