قوباد تاڵەبانی وتیشی، بەتەواو بوونی پرۆژەكە 5 هەزار هەلی كار دەرەخسێنێت و رێگریی لە قۆرخكاری و بەرزكردنەوەی نرخی ئارد دەگرێت.
دووپاتی كردەوە بە بەڵگە دەیسەلمێنن لەگەڵ تەواوبوونی ئەم كابینەیە، هەلی كار زۆر لەوە زیاتر بوە كە بەڵێنیان لەبارەوە داوە.
"فاخر شێخ تەیب" بەڕێوەبەری جێبەجێكاری گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان لە رێورەسمی كردنەوەی كارگەی ئاردی سلێمانی رایگەیاند، كارگەكە لە چوارچێوەی پرۆژەی نیشتمانی بەبازاڕكردنی گەنمی جوتیاران لە ماوەی كەمتر لە 4 مانگدا دروستكراوە و لە رێگەیەوە ئاستی بەرهەمهێنانی گەنم زیاد دەبێت و رەنج و ماندوویەتی جوتیارانی هەرێمیش دەپارێزێت.
ھەر لە سنوری ناحیەی گوێڕ سەعدی ئەحمەد پیرە بەیاوەری لێپرسراوی مەڵبەندی قەرەچووغ و کۆمیتەی گوێر لەگەڵ ژمارەیەک لە کەسایەتی و دانیشتوانی سنورەکە کۆبووە .
ئازاد مستەفا بەرێوەبەری گشتی تەندورستی ھەڵەبجە راگەیاند، ئامانجمان پاراستنی تەندروستی گشتی ھاوڵاتیان و خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکانە لە توشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا .
قادر حەمەجان ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات، ئەرکی کاندیدان و ھەموو لایەنە سیاسییەکانە کە لە عێراق داکۆکی لە مافی دەستوری و یاسایی ھاوڵاتیان بکەن.

مەڵبەندی چواری بادینانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا لەبارەی سزادانی "مەلا نەزیر بەرواری "بەرپرسی کۆمەڵایەتی یەکێتی لە زاخۆ ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، لە کاتێکدا دۆسیەی زیندانیانی بادینان کاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێکەوتوەتەوە، ھەمووان چاوەڕوانی ئەوەبوون دادگا پێداچونەوە بە بڕیارەکانیدا بکات، بەڵام کادرێکی یەکێتی لە سنوری زاخۆ دەستگیر دەکرێت و سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێنرێت.
راشیگەیاندوە، ئەو بڕیارەی دادگا بڕیارێکی ناڕاستە و دوورە لە بنەما یاسایی و دادوەرییەکان، لە ھەمانکاتدا پێویستە ھەمووان ئەوە بزانن دەزگا ئەمنییەکان لەژێر ئازاردان و ئەشکەنجەدا، دانپێدانانیان لە مەلا نەزیر و دەستگیرکراوانی تری بادینان وەرگرتووە، ئەوەش پێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆڤە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، تورکیا نابێتە شوێنێک بۆ راگرتنی ئەو سەدان ھەزار کۆچبەرەی کە دەیانەوێت روو لە وڵاتانی ئەوروپا بکەن و پێویستە بە زووترین کات ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت.
وتیشی، ئێستا وڵاتەکەی چوار ملیۆن و نیو کۆچبەری لەخۆگرتووە و ئامادە نین ببنە خزمەتکاری دراوسێکانیان و دەبێت بە ھاوبەشی ئەو دۆسیە یەکلا بکەنەوە.
ھاوکات کیریاکۆس میتسوتاکیس سەرۆک وەزیرانی یۆنان رایگەیاند، لەگەڵ ئەردۆغان گفتوگۆی لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی کۆچبەران کردووە و تورکیاش بۆ یۆنان ھاوبەشێکی گرنگە.
بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوودا ئەردۆغان و میتسوتاکیس لە پەراوێزی چالاکییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک کۆببنەوە.