وتیشی، یەکێک لە پلانەکانی ھاوپەیمانی کوردستان دابینکردنی مووچە و بودجەی خەڵکە و بە یەکڕیزی گۆڕان و یەکێتی دەتوانن ئەو شەڕە بکەن. ئاماژەی بەوەشکرد، سەردەمی موزایەدە نەماوە و خەڵک ھەڵسەنگاندن بۆ ئەو کارانە دەکات کە کراون و ھاوپەیمانی کوردستانیش باشترین بەرنامەی بۆ کۆمەڵانی خەڵک ھەیە.
"قوباد تاڵەبانی"سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان لە شارەزوور بەشداری كەرنەڤاڵی جەماوەی هاوپەیمانی كوردستانی كرد و لە وتارێكدا رایگەیاند، لە 10ی 10 هەمووان دەچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان بۆ ئەوەی زۆرترین دەنگ بۆ هاوپەیمانی كوردستان كۆبكەنەوە و زۆرترین كاندید رەوانەی بەغداد بكەن.
وتیشی، ئەو هەڵبژاردنە پەیوەندی بە بەغدادەوە هەیە و دەبێت لە بەغداد رووبەڕرووی ئاڵنگارییەكان ببنەوە، چونكە ناوچەكە لەبەردەم گۆڕانكاریدایە.
جەختی لەوەشكردەوە، لە بەغداد بە یەكڕیزی داكۆكی لە مافەكانی خەڵكی كوردستان دەكەن و بەیەكڕیزی پارێزگاری لە ماف و شایستە داراییەكانی كورد دەكەن.
بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیبۆ کەرکوکییەکان ڕایگەیاند : ئەو ھێزەی دەتوانێت پشت و پەنا بێت بۆ ھێنانەدی مافەکانتان و پارێزگاری لە کوردستانی بوونی شارەکە و پێکەوەیی نەتەوە و پێکھاتەکان بکات و شەڕی مانەوە بکات تەنھا و تەنھا ھاوپەیمانی کوردستانە. وتيشی ، یەکێتی و یەکێتییەکان لەمەودوا لەژیانی سیاسیاندا ئازا و ئازادتر دەبن و ھەموومان بۆ یەک ئامانج خەبات دەکەین و تێدەکۆشین ئەویش بەھێزترکردنی یەکێتییە لە پێناو کوردستانێکی بەھێزتر و کوردستانی بوونی کەرکوک.
ئەم وتانەی بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمیانی کۆبوونەوەیەکیدا ھات لە کەرکوک لەگەڵ ھەڤاڵان و کادرانی کۆمەڵایەتی کەرکوک کە وێڕای ھەڵوەستەکردن لەسەر گۆڕانکاریی و ھاوکێشە سیاسی و ئەمنییەکان و رووداواکانی دوای ھەشتی تەمووز، خوێندنەوەی بۆ سیاسەت و ستراتیژی نوێی یەکێتی کرد و رایگەیاند چاکسازییەکانی یەکێتی بۆ راستکردنەوەی رێڕەوی حیزبایەتی و تێکۆشانی سیاسی و رێکخراوەیی بوو، بۆ راستکردنەوەی ھەڵەکان و گەڕانەوەبوو بۆ رێبازی راستەقینەی مام چونکە یەکێتی وای فێرکردووین یەکێتی بین بۆ خزمەتکردن نەک یەکێتی بین بۆ بەرژەوەندی و دەستکەوتی کەسی .
ھاوسەرۆک ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەمەودوا ھەموو کاروبارێکی یەکێتی دەبێت بە رێگای راستەقینەی یەکێتی مامدا بڕوات، ھەموو ھەوڵێکمان بۆ راستکردنەوەی کەموکوڕییەکان و پاراستنی دەسکەوتەکان بێت، کەرکوکیش لە پێشینەی ئەرکەکانمان دەبێت و دەشبێت یەکێتییەکان وەک ھەمیشە خزمەت بکەن و ماندوونەبن لەھەوڵەکانیان، چونکە ئەمە ئەرکە و منەت نیە لەبەر ئەوەی کەرکوکییەکان خۆیان خاوەنی یەکێتین چۆن لەرابردوو لەگەڵ ئازار و قوربانییەکانی کەرکوک ژیاین و خوێنمان بۆ دا بەدڵنیاییشەوە بۆ سبەینێ و داھاتووش ھەر لە گەڵتان دەبین و پێکەوە شارەکەی خۆمان دەپارێزین و سەوزتری دەکەین و کوردستانی بوونی کەرکوک دەکەینەوە چەپکە گوڵی پێکەوەژیانی ھەموو نەتەوە و پێکاتەکانی ئەم شارە .
ھەر لەکۆبوونەوەکەدا ھاوسەرۆک ھانی ھەڤاڵان و کادرانی کۆمەڵایەتی دا کۆشش و ماندووبوونیان بکەنە خزمەتی سەرخستنی کاندیدانی ھاوپەیمانی کوردستان لە کەرکوک و پارێزگاری لە دەنگی کورد بکەن و رۆژی دەنگدان وەڵامی نەیارانی کەرکوک بدەنەوە.
مەراڵ دانش بەشتاش پەرلەمانتاری هەدەپە رایگەیاند، مام جەلال دروشمی یەكێتی و یەكڕیزی گەلی كورد بوو و دەیانەوێت بەردەوامی بەو رێبازە بدەن، وتیشی، هەر جارێك سەردانی هەرێمی كوردستان و سلێمانی بكەن دەبێت سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال بكەن.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری بە پشت بەستن بەو زانیارییانەی لەلایەن راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەییەوە پێشكەشی كراوە، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ 3 لە بەشداربووانی كۆنگرەكەی هەولێر دەركرد، كە ئەوانیش "وسام حەردان" سەرۆكی "سەحوەی عێراق" و "میسال ئالوسی" پەرلەمانتاری پێشوو و "سەحەر كەریم تائی" فەرمانبەر لە وەزارەتی رۆشنبیرین، ئەنجومەنەكە بەشداری كردنی ئەو كەسانەشی لەو كۆنگرەیە بە تاوان ناوبردووە. لەلایەكی ترەوە دادگای ئەنباریش فەرمانی دەستگیركردنی بۆ 5 كەس دەركردووە.
كۆنگرەكەی "هەولێر" بە ناوی " ئاشتی و گێڕانەوە" بوو كە رۆژی هەینی كرا و تێیدا داوای ئاساییكردنەوەی پەیوەندی نێوان عێراق و ئیسرائیل كرا.