هەواڵەکانهەواڵەکان

ئیراھیم کاڵن وتەبێژی سەرۆکایەتیی تورکیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی مافی چوونە ناو سوریای ھەیە ھاوشێوەی ڕووسیا و ئەمریکا. وتیشی، چاوەڕێ ناکەن خۆرئاوا ھێز بۆ ناوچەکە بنێرێت لە پێناو پارێزگاریکردن لە ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لە پارێزگای ئیدلب.


وتەبێژی سەرۆکایەتیی تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەو دەرفەتەی لە دەستدا بۆ دروستکردنی ناوچەی دژە فڕین لە پێناو گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ سوریا، کە تورکیا پێشنیازی کردبوو، بۆیە حکومەتی ئەنقەرە کار دەکات بۆ گەڕاندنەوەی دوو ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار ئاوارەی سوری بۆ وڵاتەکەیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای چەند ڕۆژێک لە سەردانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بۆ ڕووسیا، وێندی شێرمن جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، چەندین جار داوایان لە تورکیا کردووە، سیستمی بەرگری موشەکی ئێس ٤٠٠ لە ڕووسیا نەکڕێت و خۆی لە کڕینی کەلوپەلی سەربازیی لە مۆسکۆ بە دوور بگرێت.


جەختیشیکردەوە، بەردەوامبوونی تورکیا لە کڕینی کەلوپەلی سەربازیی لە ڕووسیا زیان بە پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و ئەنقەرە دەگەیەنێت و دەرەنجامی خراپی لێدەکەوێتەوە.


چەند ڕۆژێک پێش ئێستاش وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش ھۆشداری دایە تورکیا و ڕایگەیاند، ئەگەر سیستمی بەرگری موشەکی ئێس ٤٠٠ لە ڕووسیا بکڕێت، ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، پێشمەرگە و وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری عێراق و دەزگای ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ھێزەکانی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، و ئاوارەکان و زیندانیانی گرتووخانەکان، لە ڕۆژی ٨ی مانگ بەشداری پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت دەکەن.


(نیبراس ئەبو سۆدە) وتەبێژی کۆمیسیۆن ڕوونیکردەوە، کۆمیسیۆن داوای لە دەستەی حەشدی شەعبی کردووە لیستی ناوەکان ئاڕاستە بکات، بۆ ئەوەی لە دەنگدانی تایبەت جێگەیان بکاتەوە بەڵام ئەوان دواکەوتوون، ھۆکاری بەشداریی نەکردنیشیان لە دەنگدانی تایبەت، گرفتی ھونەرییە نەک ھۆکاری سیاسی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بۆب مێنێندێز سیناتۆری دیموکرات و سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە کۆنگرێسی ئەمریکا ڕەخنەی لە سیاسەتی ئیدارەی جۆو بایدن بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی گرت و ڕایگەیاند، ئێران لە پابەندبوون بە بەندەکانی ناو ڕێککەوتنەکە زۆر دوور کەوتووەتەوە و بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو وڵاتەش پێویستیان بە ستراتیژییەکی گشتگیر ھەیە.


ئاماژەی بەوەشکرد، تاران بە ئاشکرا پیشانی داوە کە نایەوێت بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی، بۆیە دەبێت بە ھاوکاری و ھەوڵی ھاوپەیمانەکانیان، لەلایەک گەمارۆی زیاتر بەسەر ئێراندا بسەپێنن و لە لایەکی دیکەشەوە ڕووبەڕووی بەرنامە موشەکییەکەی ببنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، پرسی کورد کە لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان و لایەنەکانی دیکەوە باس دەکرێت، بە ھەموو ڕەھەندەکانییەوە لە تورکیا چارەسەرکراون.
وتیشی، ئەوانەی دەیانەوێت جیاببنەوە جگە لە تورکیا، نیشتمان و دەوڵەت و داھاتوویەکی تریان نییە، ئەوانەشی دەیانەوێت جیاببنەوە دەبێت بزانن کە بچووک دەبنەوە.


ئەردۆغان ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دەستووری نوێی تورکیا ئەگەر بکرێت بە ڕێککەوتنی ھەموو لایەک پەسەند بکرێت، باشترین دیارییە کە دەتوانن لە ساڵی ٢٠٢٣ بیدەن بە گەلی تورکیا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆکایەتی سعودیە لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سیستمی بەرگری موشەکی سعودیە درۆنێکی بۆمبڕێژکراوی خستووەتە خوارەوە کە لەلایەن چەکدارە حوسییەکانەوە ئاڕاستەی ناوچەی جیزان کراوە.


ھەفتەی ڕابردووش، سیستمی بەرگری موشەکی سعودیە، درۆنێکی بۆمبڕێژکراوی حوسییەکانی خستەخوارەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: ژمارەی ئەو عێراقییەکانی لە لیتوانیا گیریانخواردووە ٢٧٥ کەسن کە ١٤ خێزانیشیان تێدایە، کە لە نێویاندا خەڵکی ھەرێمی کوردستانیشی تێدایە و لە ٢٩ کەمپدان، و دەیانەوێت خۆبەخشانە بگەڕێنەوە بۆ عێراق.


باسی لەوەشکردووە، وەزارەتی کۆچ ھەموو ئاسانکارییەک دەکات بۆ گەڕاندنەوەی ئەوانەی گیریانخواردووە لە لیتوانیا و بێلاروس.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەمیل ھەورامی سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، یەکێتی و گۆڕان لقی دارێکن کە ڕەگ و ڕیشەی بە قوڵایی خاکدا چووەتە خوارەوە.


قوباد تاڵەبانی سەرۆکی ھاوپەیمانی کوردستانیش ڕایگەیاند، لە بەردەم ھەڵبژاردنێکی چارەنوسسازدان و بە یەکیشەوە بەھێزتر دەبن، بەڵام لە ھەڵبژاردنەکانی ڕابردوو ململانێی ناوخۆیی زۆر ھەبوو ئەوەش زیانی بە پێگەیاندوون.


شاناز ئیبراھیم ئەحمەد سەرپەرشتیاری مەڵبەندی یەکی ڕێکخستنی سلێمانی دەڵێت، بە یەکەوە دەتوانن مافی گەل و خاک و کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان و مافی پێشمەرگە و زیندانیان و جوتیاران وەربگرنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست ئاشکرای کردووە، وەفدەکەی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات بە سەرۆکایەتی (ئیلھام ئەحمەد) بۆ واشنتۆن، و کۆبوونەوەی لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، داوای لە ئیدارەکەی (جۆو بایدن) کردووە، یاسای قەیسەر کە سەپێندراوە بەسەر حکومەتی دیمەشقدا، لەسەر ناوچەکانی باکوری خۆرھەڵاتی سوریا سوک بکات، تا ئەو وادەیەی گفتوگۆکانی ئاشتی لەگەڵ دیمەشق دەستپێدەکات.


(ئیلھام ئەحمەد) ڕایگەیاندووە، یاسای قەیسەر لێکەوتەی لەسەر ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاڤای کوردستان ھەیە، داواشی لە کۆنگرێس کردووە جارێکی تر چاو بە سەپاندنی یاساکەدا بخشێنرێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ ھاوڵاتیانی قەتەر بۆ ھەڵبژاردنی دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەنی شورا، چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان، ئەنجومەنی شواری قەتەر لە ٤٥ ئەندام پێکدێت کە ٣٠ کەسیان بە دەنگی ڕاستەوخۆی خەڵک و ١٥شیان لەلایەن میری قەتەرەوە دیاری دەکرێن.


ئەنجومەنی شورای قەتەر سەربەخۆیە لە یاساداناندا و سیاسەتە گشتییەکانی حکومەت و بودجەی وڵات دیاری دەکات.


بۆ ئەم خولەی ھەڵبژاردنیش، ١٨٣ کەس خۆیان بۆ نوێنەرایەتی ئەنجومەنی شورای قەتەر کاندید کردووە کە ١٨یان ژنن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنتۆنیۆ گوتیرێز ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ٧٦مین کوبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە وڵاتان کردووە داعش و خێزانەکانیان لە کامپی ھۆڵ وەربگرنەوە، عەبدولکەریم عومەر ھاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری ئەو دەستپێشخەریەی نەتەوە یەکگرتووەکانی بە ئەرێنی وەسفکرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە راگەیەنراوێکدا تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان پشتیوانی خۆی بۆ چەند کاندیدێکی ھەڵبژاردنی ١٠ی ئەم مانگەی عێراق راگەیاند، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، لە بازنە جیاجیاکانی عێراق پشتیوانی لە کاندیدەکانی ھاوپەیمانی کوردستان دەکات بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران.


لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا تەڤگەری ئازادی داوا لە ئەندام و دۆست و لایەنگرانیان دەکات، ئەو مافە دەستورییەی ھەیانە بە کاریبھێنن و بڕۆنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بەو کاندیدانە بدەن کە تەڤگەری ئازادی پشتیوانیان دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی راگەیەندراوەکە...
راگەیەنراوێک لە سەرۆکایەتی ھاوپەیمانی کوردستانەوە 

ھاوڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان
جەماوەرە دڵسۆزەکەی ھاوپەیمانی کوردستان؛ 
بەبۆنەی چوارەمین ساڵیادی ماڵئاویی سەرۆک مام جەلال، سەرۆکایەتی ھاوپەیمانی کوردستان بڕیاریدا بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر لە سەرتاسەری کوردستان ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردن رابگرێت. داواکارین کاندیدە بەڕێزەکانی ھاوپەیمانی کوردستان و ھەموو کادر و ھەڵسوڕاوانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە کاتژمێر ١٢ی ئەمشەوەوە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر ھەموو چالاکییەکی بانگەشەی ھەڵبژاردن رابگرن. ھەروەھا داوا لە میدیا و کەناڵەکانی راگەیاندنی یەکێتی و گۆڕان دەکەین لە ماوەی دیاریکراودا لە جیاتی رووماڵی بانگەشەی ھەڵبژاردن، بەرنامەکانیان تەرخان بکەن بۆ باسکردن لە ژیان و خەبات و تێکۆشانی سەرۆک مام جەلال و ھەڤاڵە تێکۆشەرەکانی و لەسەرووی ھەمووشیانەوە سەرکردەی مەزن رەوانشاد کاک نەوشیروان مستەفا.

سەرۆکایەتی ھاوپەیمانی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 محەمەد پاکپور فەرماندەی ھێزی وشکانی سوپای ئێران رایگەیاند، بە ئامانجی ئامادەکردنی ھێزەکانیان،  ئەمڕۆ مانۆڕێکی سەربازی بەرفراوان لە ناوچەکانی باکوری خۆرئاوای وڵاتەکەی ئەنجام دەدەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتانی دراوسێ باشتر لە ھەموو کەسێک ھۆکاری ئەنجامدانی ئەو مانۆڕە دەزانن و داواشی لە بەرپرسانی ئازەربایجان کرد، رێگە نەدەن ئیسڕائیل خاکی وڵاتەکەیان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی بەکاربھێنێت.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، رایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر و پێویستی ڤاکسینیان دابینکردووە و ژمارەی بنکەکەکانی پێدانی ڤاکسینیان لە ناو شاری سلێمانی، بۆ ١٣ بنکە زیادکردووە، وتیشی، تیمی گەڕۆکیان بۆ فەرمانگە و شوێنە گشتیی و تایبەتەکان پێکھێناوە و لە ھەموو قەزا و ناحیەکانیش بنکەی ڤاکسینپێدانیان کردۆتەوە، پارێزگاری سلێمانی وتیشی، لە وەرزیی پایزدا کە وەرزی پەتا گواستراوەکانە، مەترسی بەرزبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا ھەیە، بۆیە بچن و ڤاکسین وەربگرن.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...774775776777778...1009