هەواڵەکانهەواڵەکان

(قوباد تاڵەبانی) سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان لەگەڵ توێژی وەرزشكارانی شاری كەركوك كۆبۆوە و رایگەیاند: سەرەڕای پەراوێزخستنی وەرزش  بەڵام هاوپەیمانی كوردستان خەزمەتی وەرزشكارانی كەركوك دەدات 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەندازیار توانا کەمال سەرۆکی شارەوانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، وەکو شارەوانی سلێمانی ئامادەکاری تەواومان کردووە بەمەبەستی تاپۆکردنی ئەو خانووانەی موڵکی حکومەت بوون و کراوەنەتە شوێنی نیشتەجێبوون و تاپۆ نەکراون، بۆ ئەوەش لیژنەمان دروستکردووەو چاوەڕوانی ھەموواری یاساکە بووین.

راشیگەیاند، لە ئێستادا یاساکە ھەموار کراوە چاوەڕوانی رێنمایی وەزارەتی شارەوانی دەکەین و دوای دەرکردنی رێنمایی دەست بەتاپۆکردنیان دەکرێت.


سەرۆکی شارەوانی سلێمانی وتیشی، "ئەو خانووانەی تاپۆ دەکرێن ئەوانەن کە موڵکی حکومەتن و ئەوانەشی بەر شەقام دەکەون لەلایەن حکومەتەوە بڕیاری قەرەبووکردنەوەیان دەدرێت".

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیای ئێران بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٧ پلە بەپێوەری ریختەر و بەقوڵی ١٠ کیلۆمەتری ژێر زەوەی، پارێزگاکانی خوزستان و چوارمەحاڵ و بەختیاری ھەژاندووە و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، ١٢ کەس لە شاری کوردی پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری برینداربوون.


ئیسماعیل نەجاڕ بەڕێوەبەری رێکخراوی کونتڕۆڵکردنی قەیران لە ئێران رایگەیاند، حاڵەتی ئامادەباشیان راگەیاندوە و چەندین تیمی فریاکەوتنیان رەوانەی ئەو ناوچانە کردوە کە بومەلەرزە تیایاندا رویداوە. 


وتیشی، بەھۆی بومەلەرزەکەوە، جگە لە برینداربوونی ژمارەیەک ھاوڵاتی، نزیکەی ٢٠ گوندیش زیانی ماددیان پێگەیشتووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە مەبەستی پیشاندانی پشتیوانی  لە زیندانیانی بادینان، ئەمڕۆ لە بەردەم دادگای شارەکانی ھەرێم چالاکوانانی مەدەنی  گردبونەوەی ناڕەزایی رێکدەخرێت، لەو چوارچێوەیەشدا لەلایەن (کەمپینی ھاودەنگی لەگەڵ زیندانیانی بادینان) لە ھەموو شارەکانی ھەرێم یەک وتاری ھاوبەش دەخوێنرێتەوە.


لە راگەیەنراوێکیشدا ھاتووە کە رێگە نادرێت ئەو چالاکیەکانە بکرێنە شوێنێک بۆ کەمپینی ھەڵبژاردن، یان بۆ مەبەستی تر بقۆزرێنەوە، داواش لە ھەموو چین و توێژەکان دەکەن لە پێناو پیشاندانی یەک دەنگی نیشتمانی و بەرگری لە ئازادبونی زیندانیانی بادینان بەشداری گردبونەوەکان بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینیەکانی بۆ کات و بڕی بارانبارینی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەپێی پێشبینیەکان چاوەڕێی بارانێکی زۆر ناکرێت و بڕی بارانی ئەمساڵیش وەک ساڵی رابردو دەبێت.

دەستەکە لە بارەی سەرەتای بارانیشەوە دەڵێت، لەم مانگە و مانگی داھاتوشدا بارانێکی ئاسایی و کەم دەبارێت، ھۆکارەکەشی بەرزبونەوەی پلەی گەرمای زەویە کە وای کردووە بڕی باران کەمبێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیحسان عەبدولجەبار لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت، کار دەکەن لەسەر زیادکردنی بەرھەمھێنانی نەوت بۆ ھەشت ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا تا ساڵی ٢٠٢٧ و ئامانجیشیانە بەرھەمھێنانی گاز بەر لە ساڵی ٢٠٢٥ بگەیەنن چوار ملیار مەتر سێجا. 


ئاماژەی بەوەش کرد، گەیشتنی نرخی یەک بەرمیل نەوت بە ١٠٠ دۆلار بەردەوام نابێت، لە کۆبوونەوەی "ئۆپیک پڵەس"یشدا زیادکردنی ئاستی بەرھەمھێنان بەبڕی ٤٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا پێشنیار کراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیای کۆریای باشور بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لێپرسراوانی ھەر دوو کۆریا پاش دوو مانگ، بۆ یەکەم جار بە تەلەفۆن قسەیان کردووە و بە دروستکردنەوەی ھێڵی پەیوەندی باکور- باشور، حکومەتی کۆریای باشور ھەڵسەنگاندن بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆریای باکور دەکات.


دوو مانگ پێش ئێستا و دوای ناڕەزایەتی پیۆنگ یانگ بە مانۆڕی سەربازی ھاوبەشی کۆریای باشور و ئەمریکا، پەیوەندییەکانی نێوان دوو کۆریا پچڕا و لە ماوەی رابردووشدا، چەند جارێک پەیوەندی نێوان ئەو دوو وڵاتە پچڕاوە و جارێکی تر دەستی پێکردووەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئوسامە عەتەڵا جێگری لێپرسراوی کارگێڕی نوسینگەی کەرکوکی کۆمسیون رایگەیاند، ئامادەکارییەکانیان بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تەواو بووە و نزیکەی ٩٠٪ی ھاوڵاتیانی کەرکوک کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان وەرگرتوەتەوە. 


وتیشی، لە کەرکوک سێ بازنەی ھەڵبژاردن ھەیە و پێشبینیش دەکەن، بۆ ئەم جارە دەنگدەرێکی زۆر روو لە سندوقەکانی دەنگدان بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای زیاتر لە ساڵێک لە زیندانیکردنیان، بڕیار بوو ئەمڕۆ دادگاییکردنی "مەسعود عەلی و شیروان تەھا و بەندەوار رەشید و کارگەر عەباس" لە دادگای دووی ھەولێر بەڕێوەبچێت، بەڵام "بەشدار حەسەن" ئەندامی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەپاساوی گواستنەوەی دوو دادوەری دۆسیەکە، پرۆسەی دادگاییکردنەکە بۆ ٢٠ی کانوونی یەکەم دواخراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کارەبای ھەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ بەھۆی سوتانی کێبڵەکانی گۆڕەری وێستگەی ١٣٢ کەیڤی سۆران، ھەموو ماڵەکانی سەنتەری قەزای سۆران بێ کارەبان. 


ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، تیمەکانی کارەبا سەرقاڵی چاککردنەوەن و بەمزووانە کارەبای چەند گەڕەکێکیان ئاسایی دەبێتەوە و دواتر کارەبای گەڕەکانی تریش چارەسەر دەکرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عیساوی فەریج وەزیری ھارکاریی ھەرێمیی ئیسرائیل رایگەیاندووە، پێدەچێت دەوڵەتێکی تری ئیسلامی لە رێگەی ئەوەدابێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە، ئەو دەوڵەتەش عێراقە. 


بە دوریشی نەزانیوە لە ئەگەری ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکاندا، چەندین رێککەوتن لەگەڵ عێراق ئیمزا بکەن.


لە ٢٤ی مانگی رابردوودا، کۆنگرەی "ئاشتی و گەڕانەوە" بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە ھۆزە سوننەکان لە ھەولێر رێکخرا، لەو کۆنگرەیەدا داوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی عێراق و ئیسرائیل کرا، ئەوەش ناڕەزایی و کاردانەوەی فراوانی لێکەوتەوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆپراسیۆنێکیان لەڕێی ھێرشی ئاسمانی و ھەلیکۆپتەری جەنگی بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لە گوندەکانی دەوروبەری رەقە ئەنجامداوە و توانیویانە دوو سەرکردەی گروپەکە و ژمارەیەک ژن کە سەر بە داعش بوون دەستگیر بکەن.


ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەر بەھۆی ھێرشەکەوە ھاوڵاتییەکی مەدەنی کوژراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد پاکپور فەرماندەی ھێزی وشکانی سوپای پاسداران لە سەردانێکی بۆ سنە رایگەیاند، رەوشی ھێزە چەکدارەکانی ئێران لە باشترین ئاستدایە و لە ئامادەیی تەواو دان. 
وتیشی، ئاسایشی سەرتاسەری ئێران و بەتایبەتیش پارێزگای سنە پارێزراوە و ھیچ کێشەیەکیان نییە.


ئاماژەی بەوەشکرد، ئاسایشی سنورەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی دۆست و دراوسێ بابەتێکی گرێدراوە و پەیوەندییان بە یەکەوە ھەیە، بۆیە ئەو پرسە گرنگییەکی تایبەتی بۆ ئەوان ھەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و سەرۆکی دەستەی پاراستنی ژینگەی ھەرێم، ھەڵمەتی رواندنی نەمام لە کەلار راگەیەنرا، جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانیش رایگەیاند، ئامانج لە ھەڵمەتەکە سەوزکردن و چاککردنی ژینگەی گەرمیانە. 
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
(محەمەد ئیسلامی) سەرۆکی رێکخراوی وەزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند، بەھۆی تەقینەوەکەی ناو بنکەی ئەتۆمی کەرەج ، کامێراکانی چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وەزی ئەتۆم زیانیان پێگەیشتووە ، وتیشی/ ئیسرائیل لە پشتی ئەو ھێرشە تیرۆرستیەوە بووە و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیش، لە وردەکاری ھێرشەکە ئاگادار کراوەتەوە.
سەرەتای تەمموزی رابردوو تەقینەوەیەک لە بنکەی ئەتۆمی کەرەج رویداو و دواتر ئاژانسی ھەواڵی (مێھر) لە زاری بەپرسانی ئێرانەوە بڵاویکردەوە، ھێرشەکە سەرکەوتوو نەبووە و زیانێکی ئەوتۆی نەبووە، بەڵام میدیای ئیسرائیل رایانگەیاند، پێچەوانەی لێدوانی لێپرسراوانی ئێران، تەقینەوەکە زیانی زۆری بە بنکە ئەتۆمییەکە گەیاندووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...772773774775776...1008