گوھدار زێباری ڕۆژنامەنووسی دەستگیرکراوی بادینان نامەیەکی بڵاوکردەوە
کوردسات نیوز
٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
ھەر لە نامەکەدا گوھدار زێباری دەڵێت، قسەمان لەسەر کومەڵێک کەس کردووە کە بەلای ئێمەوە مرۆڤن و قابیلی ڕەخنەن بەڵام بەلای ئەوانەوە پیرۆزن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دۆڕانی ئەوان ئەوە بوو دەیانویست بادینان بترسێنن و ملکەچی خۆیان بکەن، بەڵام بادینان ئەم جارە بەستەڵەکی نێوان سلێمانی و دھۆکی شکاند.
گوھدار زێباری بێ ھەبوونی ھیچ بەڵگەیەکی لەسەر کار و بیروڕای جیاواز بە شەش ساڵ زیندانی سزادراوە.



