ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، لە ناوچەی لیتسڤاژیانا کانەخەڵوزێک تەقیوەتەوە و بەھۆیەوە لانیکەم ٥٢ کریکار گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ٥٠ی دیکەش برینداربوون، ٣٨ کەسی تریش بێسەروشوێن بوون و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە کاتی تەقینەوەکەدا ٢٨٥ کرێکار لەناو کانەخەڵوزەکەدا بوون و تائێستاش ھۆکاری روداوەکە نەزانراوە.
نوسینگەی سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح بڵاویکردەوە، ھادی عامری پێشوازی لە جینین پلاسخارت نێردەی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کردووە و باسیان لە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن و کاردانەوەکانی دوای دەرکەوتنی ئەنجامەکان و دواین پێشھاتەکانی رەوشی عێراق کردووە.
لە کۆبوونەوەکەدا ھادی عامری رایگەیاندووە، کاری لە پێشینەیان سەقامگیری ئەمنی و سیاسیی عێراقە و ھەر ھەوڵێکی نانەوەی پشێوی و تێکدانی سەقامگیری عێراق رەتدەکەنەوە، ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنیشی بە کارەسات ناوبرد و رایگەیاند، ھۆکاری رەتکردنەوەی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە ئەو ئەنجامانە دەبێتە ھۆی پشێوی ئەمنی و تێکدانی سەقامگیری.
عامری رەخنەشی لە ھەڵوێستەکانی جینین پلاسخارت گرتووە لەبارەی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن و بەرگرییەکانی لە کۆمیسیۆن و رایگەیاند، نایانەوێت بە ئاشکرا رەخنە لە کۆمیسیۆن بگرێت، بەڵام پێویست بەو ستایشە ناڕەوایەش ناکات.
وتیشی، پلاسخارت وەک نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان، ھاوکاری عێراقی نەکردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی و نیگەرانن لە ھەڵوێستەکانی پلاسخارت کە بووەتە ھۆی تێکدانی رەوشی ھەڵبژاردنەکان.
بۆریس جۆنس سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، لە نامەیەکدا کە ئاراستەی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسای کردووە، رایگەیاندووە، بە گرتنەبەری پێنج رێکاری دیاریکراو و خێرا دەتوانن رێگە لە دوبارەبوونەوەی کارەسات لە سنورەکانیان بگرن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە فەڕەنسا و بەریتانیا ھێزێکی پاسەوانی ھاوبەش بۆ چاودێریکردنی سنورە ئاوییەکانیان پێکبھێنن و لەھەمان کاتدا رێککەوتن بکەن لەسەر وەرگرتنەوەی ئەو کۆچبەرانەی کە سنورەکانی یەکێتی ئەوروپایان بۆ گەیشتن بە بەریتانیا بەزاندووە.
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا راشیگەیاندووە، جێبەجێ کردنی ئەو بڕیارانە و ھاوکاری لەندەن و پاریس کاریگەری گەورەی لەسەر ھێورکردنەوەی رەوشەکە دەبێت.
ئەمڕۆ رێکخراوی تەندروستیی جیھانیی بۆ قسەکردن دەربارەی سەرھەڵدانی جۆرێکی نوێی کۆرۆنا بەناوی B.1.1.529 کۆدەبێتەوە و رێوشوێنی پێویست لەوبارەیەوە دەگرێتەبەر.
ماریا کەرکوڤ سەرپەرشتیاری تەکنیکی رێکخراوەکە رایگەیاند، زانیاری وردیان لەبارەی ئەو جۆرە ڤایرۆسەوە نییە، بەڵام دەزانن کە بەخێراییەکی زۆر بڵاودەبێتەوە.
ڤایرۆسی B.1.1.529 ، لە ئەفریقای باشور سەریھەڵداوە و بەوتەی پسپۆڕانی تەندروستیش مەترسیدارترین جۆری کۆرۆنایە کە تا ئێستا بینراوە.
عومەر جەبار سەرۆکی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان لە یادی دامەزراندنی کۆمەڵەکەدا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، مووچەی ئێستایان تەنھا ١٥٠ ھەزار دینارە و بەشێکی زۆریشی پاشکەوتکراوە، بۆیە داوا لە حکومەتی ھەرێم دەکەن مووچە پاشکەوتکراوەکانیان بۆ بگەڕێنێتەوە و موچەکەشیان بۆ زیاد بکرێت.
لویس بونۆ نوێنەری ئەمریکا لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، ئەگەر ئێران بەردەوام بێت لە ھاوکارینەکردنی ئاژانسەکە بۆ چاودێریکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ناچار دەبێت پێش کۆتایی ئەمساڵ کۆبوونەوەی بەپەلە سەبارت بەو قەیرانە ئەنجام بدات و بڕیاری پێویست لەوبارەیەوە دەدات.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەردانەکەی چەند رۆژی رابردووی رافائیل گروسی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بۆ تاران بێ ئەنجام بووە و ئەوەش تواناکانی ئاژانس بۆ چاودێریکردنی چالاییە ئەتۆمییەکانی ئێران سنوردار دەکات و کاریگەری نەرێنی دەبێت.
موقتەدا سەدر لە تویتێکدا رایگەیاند، ئەوەی نابێت چاوپۆشی لێبکرێت شکاندنی شکۆی دەوڵەت و ھێرشکردنە سەر ماڵی سەرۆک وەزیرانە، کە بە ڕوونی پێشێلکردنی سەروەری و شکۆی وڵاتە.
وتیشی، پێویستە ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوە لە دۆسێی ھەوڵی تیرۆرکردنی کازمی ئاشکرا بکرێن و ئەنجامدەرانی ئەو کردەوە تیرۆرستییە دەستگیر بکرێن و سزای گوونجاویان بەسەردا بسەپێنرێت، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەگەر ئاشکرا نەکرێت، ناچار دەبن ئەوان لە داھاتوودا ئاشکرای بکەن.
بەرەبەیانی رۆژی ٧ی ئەم مانگە، ماڵی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ناوچەی سەوزی شاری بەغداد، بە سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کرایە ئامانج و بەھۆیەوە چەند پاسەوانێکی کازمی بریندار بوون.
ئەو كۆچبەرانە كە ژمارەیان 40 كەسە و ژن و منداڵیشیان لە ناودایە، سەرجەمیان خەڵكی سنووری پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانین و ماوەی دوو مانگە لە شاری بەنغازی لە لیبیا لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتەوە دەستگیر كراون، بەشێك لە كۆچبەرەكان باسیان لە خراپی رەوشیان لە لیبیا كرد و رایانگەیاند، بەهۆی شەپۆلی دەریاوە بە ناچاری چوونەتە لیبیا، هاوكات كەسوكارەكانیان سوپاسی قوباد تاڵەبانییان كرد، لەپای هەوڵەكانی بۆ گەڕاندنەوەی ئەو كۆچبەرانە.
ئەم رێكخراوە بەهاوكاری شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و بۆردی شەهیدانی یەكێتی هاتۆتە سلێمانی و، دەیەوێت لە نزیكەوە ئازارەكانی خێزان و كەسوكاری شەهیدانی دەستی داعش ببینن، ئەم رێكخراوە ئەمریكییە لەلایەن ئەو كەسانەوە دامەزراوە كە ئەندامێكی خێزانەكەیان لەعێراق و سوریا بەدەستی داعش گیانی لەدەستداوە، ئامانجی سەردانەكەشیان بۆ هاوبەشیكردنی خەمەكانیانە لەگەڵ منداڵ و خێزانی شەهیدانی پێشمەرگە كە بەدەستی تیرۆرستانی داعش شەهید كراون، هەر لەو سەردانەدا بەڕێوەبەری رێكخراوی تاپسی ئەمریكی خەڵاتی سیمبولی رێكخراوەكەیانی بە بەڕێوەبەری مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسورەكە و نوێنەری بۆردی شەهیدانی یەكێتی بەخشی.
هاوكات چالاکیەکە لەلایەن ڕێکخراوی هاندانی ئەزمونی بەهاوکاری گروپی خۆبەخشی سمارت ڕێکخرابوو.
کازمی لە تویتێکدا لەسەر پێشھاتەکان و خۆپیشاندانەکانی خوێندکارانی ھەرێمی کوردستان و بە تایبەت سلێمانی بۆ گەڕانەوەی دەرماڵەکانیان نوسیوێتی، ئەو رووداوانە پێویستی بە ھەڵوێستی بەرپرسانە ھەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و خۆپیشاندانی ئاشتییانە مافێکی دەستوریی ھەمووانە.
وتیشی، دەستدرێژی کردنە سەر خۆپیشاندەران و موڵکی گشتی و تایبەت رەتدەکەنەوە.
رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی بڵاویکردەوە، ٤٩ کۆچبەر کە لە بەلەمێکدا بوون و ھەوڵی تێپەڕاندنی کەناڵی "ئینگلیزی" یاخود دەریای "مانش"یان داوە لە فەڕەنساوە بەرەو بەریتانیا، بەلەمەکەیان ژێرئاو کەوتووەو سەرجەمیان خنکاون، ئاماژەی بەوەشداوە، لە ساڵی ٢٠١٤ەوە تا ئێستا ئەوە زۆرترین ژمارەی کۆچبەرانە کە لەو دەریایە گیانیان لەدەستدابێت و بە کارەسات وەسفی کرد.
دوای ئەو رووداوە، "بۆریس جۆنسن" سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و "ئیمانوێل ماکرۆن" سەرۆکی فەڕەنسا پەیوەندی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە و جەختیان کردۆتەوە لە گرنگی راگرتنی کۆچی نایاسایی و ھەماھەنگی کردن لەگەڵ "بەلژیکا و ھۆڵەندا" و وڵاتانی تری کیشوەری ئەوروپا بۆ دۆزینەوەی رێگە چارەیەک بۆ ئەو قەیرانە. وەزیری ناوخۆی فەڕەنساش رایگەیاندووە، ٤ قاچاغچییان دەستگیرکردووە کە پەیوەندییان ھەبووە بەو بەلەمەی لە کەناڵی "ئینگلیزی" نقوم بووە.
ھاوکات وەزیری ناوخۆی فەرەنساش راگەیاند، کۆچبەرەکان عێراق و سۆماڵین، "ئاری جەلال" سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ ئاوارە و پەنابەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە پەیوەندیدان بۆ ئەوەی ناسنامەی کۆچبەرەکان ئاشکرا بکەن