هەواڵەکانهەواڵەکان

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی بڵاویکردەوە، ٤٩ کۆچبەر کە لە بەلەمێکدا بوون و ھەوڵی تێپەڕاندنی کەناڵی "ئینگلیزی" یاخود دەریای "مانش"یان داوە لە فەڕەنساوە بەرەو بەریتانیا، بەلەمەکەیان ژێرئاو کەوتووەو سەرجەمیان خنکاون، ئاماژەی بەوەشداوە، لە ساڵی ٢٠١٤ەوە تا ئێستا ئەوە زۆرترین ژمارەی کۆچبەرانە کە لەو دەریایە گیانیان لەدەستدابێت و بە کارەسات وەسفی کرد.


دوای ئەو رووداوە، "بۆریس جۆنسن" سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و "ئیمانوێل ماکرۆن" سەرۆکی فەڕەنسا پەیوەندی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە و جەختیان کردۆتەوە لە گرنگی راگرتنی کۆچی نایاسایی و ھەماھەنگی کردن لەگەڵ "بەلژیکا و ھۆڵەندا" و وڵاتانی تری کیشوەری ئەوروپا بۆ دۆزینەوەی رێگە چارەیەک بۆ ئەو قەیرانە. وەزیری ناوخۆی فەڕەنساش رایگەیاندووە، ٤ قاچاغچییان دەستگیرکردووە کە پەیوەندییان ھەبووە بەو بەلەمەی لە کەناڵی "ئینگلیزی" نقوم بووە.


ھاوکات وەزیری ناوخۆی فەرەنساش راگەیاند، کۆچبەرەکان عێراق و سۆماڵین، "ئاری جەلال" سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ ئاوارە و پەنابەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە پەیوەندیدان بۆ ئەوەی ناسنامەی کۆچبەرەکان ئاشکرا بکەن

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەوکەسەی لەشەقامی مەولەوی گیانی لەستداوە کەسێکی بێلانەبووە و شەوان لەسەر شەقامەکان دەمایەوە و لەسەرما رەقبوەتەوە. 


ھاوکات سامان نادر بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تیمەکانیان تەرمی کەسەکەیان گواستوەتەوە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی. 


وتیشی، ئەو پیاوەی گیانی لەدەستداوە پێیدەچێت لەدایکبووی ١٩٥٦ە، بەڵام نازانن ناوی چیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاندووە،لەسەر بودجەی داھاتی ٨٪ کارەبا بە بڕی ١٧٧ ملیۆن دینار قۆناغی دووەمی پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی تۆری رووناکی شەقامی سالم لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێت.


ئاماژەی بەوەکردووە، پرۆژەکە بریتیە نۆژەنکردنەوەی تەواوی تۆڕی رووناکی شەقامی سالم لە پردی خەسرەوخاڵ تا سەھۆڵەکە، کە خۆی دەبینێتەوە لە دانانی ستونی نوێ و گۆڕینی گڵۆپەکان بە لید، بڕیارە لەماوەی ١٥٠ رۆژدا پرۆژەکە تەواو بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لە پەیامێکدا بە بۆنەی رۆژی جیھانی بەرەنگاربونەوەی نەھێشتنی توندوتیژی دژی ژنان رایگەیاند، حکومەتی ھەرێم پابەندە بە درێژەدان بە پشتیوانیکردنی مافەکانی ژنان و نەھێشتنی ھەموو جۆرە جیاکارییەکی ڕەگەزی و نەھێشتنی توندوتیژی بە گشتی و توندوتیژی دژی ژنان بەتایبەت.


وتیشی، حکومەت کار دەکات لەپێناو ڕەخساندنی زەمینەیەکی لەبار ژنان تێیدا پارێزراو بن و گەشە بکەن، بەشێوەیەک بتوانن بە لێھاتوویی خۆیانەوە، وەک بکەرێکی سەرەکی لە کۆی کایەکانی کۆمەڵگای کوردستانیشدا بەشداربن.


 جەختی لەوەشکردووەتەوە، حکوومەتی ھەرێم، پابەندە بە پاراستن و داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان و بەھێزکردنی پێگەیان لەناو حکومەت و کۆمەڵگە و پەرەپێدانی کولتووری ڕێزگرتن لە بنەماکانی مافی مرۆڤ و یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و نەھێشتنی توندوتیژی و ھەموو جیاکارییەک لەسەر بنەمای ڕەگەز.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان لە لیبیا رایگەیاند، لە کۆی ٧٣ کەس کە خۆیان کاندید کردبوو بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لیبیا، ٢٥ کەس دوور خراونەتەوە، کە یەکێکیان "سەیفولئیسلام قەزافی" کوڕی "موعەمەر قەزافی"یە، ھۆکارەکەشی گەڕێندرایەوە بۆ ئەوەی لە دادگای نێودەوڵەتی تاوانەکان داواکراوە و مەرجەکانی بۆ سەرۆکایەتی لیبیا تێدا نییە.


ھاوکات کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی لیبیا کاندیدبوونی "عەبدولحەمید دەبیبە" و "خەلیفە حەفتەر"ی قبوڵ کردووە. 


بڕیاریشە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لیبیا لە مانگی داھاتوو بەڕێوەبچێت و نەتەوە یەکگرتووەکانیش داوای قبوڵکردنی ئەنجامەکان دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی عێراق رایگەیاندوە، ئەگەر ھیچ گرفتێکی تەکنیکی روونەدات بەمەبەستی گەڕانەوەی کۆچبەرانی عێراقی لە سنوری بێلاڕوس، ئەمڕۆ گەشتێک لە فڕۆکەخانەی مینسکی بیلاڕوسەوە بۆ عێراق ئەنجام دەدرێت.


بەپێی زانیارییەکان ، نزیکەی ١٠٠ کۆچبەر ناوی خۆیان تۆمارکردوە بۆ ئەوەی بەویستی خۆیان بگەڕێنەوە بۆ عێراق.


ئەوەش لە کاتێکدایە تا ئێستا ٤٣١ کۆچبەر لە بێلاروسەوە گەڕاونەتەوە بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ ژماردنەوەی دەستی ھەر ٨٧٠ وێستگەکە کۆتایی دێت کە لەلایەن دەستەی دادوەرییەوە بڕیاری ژماردنەوەیان درابوو.


وتیشی، زۆرترین وێستگە کە ژماردنەوەی بۆ کراوە لە پارێزگای "زیقار" بووە و ژمارەیان ٣٨٩ وێستگە بووە، بڕیاریشە ئەنجامەکان بنێرێنە دەستەی دادوەری و پاشان رەوانەی دادگای فیدراڵی دەکرێت بۆ پەسەند کردنی.


ھاوکات عیماد جەمیل ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمیسیۆن وتویەتی، گۆڕانکاری لە کورسییەکانی شەش پارێزگا روویداوە کە پارێزگاکانی "نەینەوا و ھەولێر و بابل و کەرکوک و بەسرە و بەغداد" دەگرێتەوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاندووە، ئەگەر بەرزبوونەوەی ئاماری توشبووانی کۆرۆنا بەو شێوەیە بەردەوام بێت، ئەوا تا مانگی ئاداری ساڵی داھاتوو، ٧٠٠ ھەزار توشبووی تر لە ئەوروپا و ناوچەکانی ئاسیا گیان لەدەستدەدەن، ھۆشداریشیدا لە رەوشی یەکەکانی چاودێری لە ٤٩ دەوڵەت کە روبەڕووی فشارێکی زۆر دەبنەوە.


تیدرۆس ئەدھانۆم بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوەکەش رایگەیاند، ڤاکسینەکانی کۆرۆنا مەترسییەکان بە رێژەی ٤٠٪ کەم دەکەنەوە، بەڵام دەبێت ئەو کەسانەشی ڤاکسینیان وەرگرتووە بەردەوام بن لە گرتنەبەری رێکارەکانی خۆپارێزی، چونکە ئەگەری توشبوونەوەیان ھەیە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کاروان ئەنوەر سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، لەسەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانی خوێندکارانی سلێمانی و شارو شارۆچکەکانی ترو پاشان گۆڕینی رێچکەی خۆپیشاندان بەرەو ئاقاری توندو تیژی و سووتاندنی بارەگاو فەرمانگەکان، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ھاوکارو خەمخۆری ھەمیشە لەسەر خەت بوە.


وتیشی، پاش دەستگیرکردنی ژمارەیەک رۆژنامەنووس و دەستبەسەراگرتنی کەلوپەل و پێداویستەکانیان ئەمڕۆ ٢٥/١١/٢٠٢١ بەھەوڵ و ھاوکاریەکانی قوباد تاڵەبانی سەرجەمیان ئازاد کران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، پڕۆسەی وەرگرتنی ڤاکسین لە ھەرێمی کوردستان بەردەوامە و ئەو ھاوڵاتیانەی ڤاکسین وەردەگرن چوار ملیۆن و ٣٣٦ ھەزار و ٥٠٠ ھاوڵاتی سەروو ١٢ ساڵە، تائێستا دوو ملیۆن و ١٣٨ ھەزار و ٣٩٩ ژەم ڤاکسین دابینکراوە، ملیۆنێک و ٥٢٢ ھەزار و ٥٧ ژەم لە رێگەی ١٨٠ سەنتەر و ٤٥ تیمی گەڕۆکەوە بەکارھاتووە.


وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، ٩٠٨ ھەزار و ١٥٧ کەس ژەمی یەکەمیان وەرگرتووە، کە ٢٨٪ سەرووی ١٨ ساڵ و ٢١% سەروو ١٢ ساڵن، ھەروەھا ٦١٣ ھەزار و ٩٠٠ کەسیش ژەمی دووەمیان وەرگرتووە، کە ١٩٪ سەروو ١٨ ساڵ و ١٤٪ سەروو ١٢ ساڵن.


جەختی لەوەشکردووەتەوە، ئامانجی حکومەت ئەوەیە تا کۆتایی ئەمساڵ ٤٠٪ی ھاوڵاتیانی سەرو ١٢ ساڵ ڤاکسین وەربگرن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە راگەیەندراوێکدا کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنی عێراق رایگەیاند، ژماردنەوەی دەستی و ئەلکترۆنی وێستگەکان ١٠٠٪ ھاوتا بوون.


کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق راشیگەیاندووە، راپۆرتی کۆتایی دەدەنە لیژنەی دادوەری.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بە ھەوڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم رۆژی ھەینی لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ژمارەیەک کۆچبەری کورد دەگەڕێنرێنەوە.


وتیشی، ئەو کۆچبەرانە ژمارەیان ٤٠ کەسە و ھەموویان خەڵکی ھەرێمی کوردستانن،  ماوەی دوو مانگە لە شاری بنغازی لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە دەستگیر کراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوە ناحکومییەکان بەھۆی ئەو بریارەی گەنجینەی ئەمریکاوە دەتوانن مامەڵە لەگەڵ رێکخراوە حکومییەکان ئەو وڵاتە بکەن و وەبەرھێنانی زیاتری تێدا بکەن و ھەوڵی بردنە دەرەوەی چەندین شتومەکی سوری بدەن کە ئەوەش دەبێتە سەرچاوەیەکی بژێوی زۆر باش بۆ ئەو ھاوڵاتیانە و کەمکردنەوەی نەھامەتییەکانی خەڵکی ئەو وڵاتە.


ئیدارەی پێشوی ئەمریکا بەسەرۆکایەتی دۆناڵد ترامپ سزایەکی زۆر قورسی بەسەر سوریادا سەپاند بەو ئامانجەی ئەو وڵاتە بگەرێتەوە بۆ دانوستانەکان و کۆتایی بھێنرێت بە شەری چەند ساڵەی ئەو وڵاتە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای کۆبوونەوەکەش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەش دا وەزیری شارەوانی رایگەیاند، پاراستنی ئاو لە ھەرێمی کوردستان بە یاسایی دەکەن، چونکە گۆڕانکاری کەش و ھەواو بە بیابان بوون سیماکانی دەرکەوتن و پێوستی بە ھەنگاوی جدی ھەیە بۆ پاراستی ئاو.


ھەر لەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەدا بریکاری وەزیری کشتوکاڵی رایگەیاند، بۆ پاراستنی ئاو رووبەرووبوونەوەی وشکە ساڵی لە ماوەی رابردوودا بڕیار لە سەر تەواو کردنی ١٢ بەنداو لە ھەرێم دراوە، ھەروەک بریاری دراوە بە ھاوبەشی لە گەڵ کەرتی تایبەت نۆ بەنداوی بچووک و مامناوەند دروست بکرێت وەک قۆناغی یەکەمیش سێ بەنداو لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک دروست دەکرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەروەھا ئاماژەی بە ھەوڵە بەردەوامەکانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمدا و وتی "ھەر لە سەرەتای ئەم ھەوڵانەوە تا گەیشتنەوەی ئەم ئازیزانە بە خاکی کوردستان قوباد تاڵەبانیی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و تیمی نوسینگەی بەڕێزیان کۆششی بەردەوامیان لەم دۆزەدا کردووە". ئاشکراشی کرد کە بە ناوی پارێزگای سلێمانییەوە سوپاسی ھەموویان دەکەن و بەخێرھاتنەوەی کۆچبەرانیش دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دیدارەکەدا قۆناغی دوای ھەڵبژاردن لە عێراق، بەشداری کورد لە حکومەتی داھاتوو، بەرەوپێشچوونی پڕۆسەی سیاسی و ئابووری و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان لە نێوان ھەردوولا گفتوگۆی لە بارەوە کرا، بۆچوون و ھەڵوێستی یەکێتی لەو ڕووانەوە ئاماژەی پێکرا.


ھەر لە دیدارەکەدا تەئکید لە ھەماھەنگی و پێشخستنی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکان لە نێوان ھەرێم و کەنەدا کرایەوە بە شێوەیەک خزمەت بە پڕۆسەی گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووری ھەرێم بکات، ھانی کۆمپانیا و خاوەنکاران بدرێت سەرمایەکانیان لە ھەرێم بخەنە گەڕ و ھاوکار بن بۆ بوژاندنەوەی زیاتری بازاڕ و ڕەخساندنی ھەلی کار.


بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بارەی پڕۆسەی سیاسی لە بەغدا و گۆڕانکارییەکان ڕوونکردنەوەی دایە وەفدی میوان، پێی ڕاگەیاندن بۆ ئەمڕۆ پێکھێنانی حکومەتی خزمەتگوزار، کارا و چالاک پێویستی قۆناغەکەیە و وەڵام دەرەوەی خواستی شەقام و داواکاری ھەموو لایەک دەبێت کە ئێمە پشتگیری لەم ھەوڵانە دەکەین لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری خەڵک. سەبارەت بە کوردیش ئاماژەی بۆ ئەوە کرد یەکڕیزیمان و تەبایمان لە ناوەند زامنی پاراستنی مافەکانمان دەبێت و لە ھەوڵی دروستکردنی بەرەیەکی نیشتمانین تا بەیەک نامەی سیاسی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان بچینە گفتوگۆوە.


بافڵ جەلال تاڵەبانی دەربارەی ھەرێمی کوردستان ڕوونیکردەوە پێشوازی لە ھەر ھەوڵ و ھەنگاوێک دەکەین کە بنرێت بۆ باشترکردنی ژیانی کۆمەڵانی خەڵک، ئەولەویەتی کاری یەکێتی بۆ سەرخستنی ھەنگاوەکانی چاکسازی و گۆڕانکاری ڕیشەییە لە بەڕێوەبردن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە خەڵکی خۆمان و چاکسازییەکانی ناو ڕێکخراوەیی و حکومەتیش ھەر لەو پێناوەدایە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...701702703704705...1004