هەواڵەکانهەواڵەکان

وتیشی، بڕیاری لێبوردن بۆ ئەو چەکدارانە دەرکراوە و ئەگەر سەرپێچی لە یاساکانی تاڵیبان بکەن، لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.


بەشیر داوایشی لە چەکدارانی تری داعش لە ئەفغانستان کرد، خۆیان ڕادەستی تاڵیبان بکەن چونکە بە وتەی ناوبراو، بە تەسلیم بوونی داعش، ئاشتی و ئارامی بۆ وڵاتەکە دەگەڕێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ھەفتەی داھاتوو ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردن ڕادەگەیەنن.


وتیشی، ژماردنەوەی دەستی بۆ ٨٧٠ وێستگەی دەنگدان کراوە و سەرجەمیان لەگەڵ ئەنجامی ئەلیکترۆنی ھاوتا بوون و ژماردنەوەی دەستیش بە ئامادەبوونی چاودێرانی نێودەوڵەتی و نوێنەری کاندیدەکان و میدیاکان ئەنجام دراوە.


سەرچاوەکە باسی لەوەش کرد، ئەنجامەکان بەرزدەکەنەوە بۆ ئەنجومەنی دادوەری و دوای پەسەندکردنی ڕایدەگەیەنن، دواتریش ئەنجامی کۆتایی ڕەوانەی دادگای ئیتیحادی دەکرێت تاکو پەسەندی بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی لیبیا ڕایانگەیاند، دادگای سەربازیی "مسرات" بە بێ ئامادەبوونی خۆی سزای لە سێدارەدانی بۆ خەلیفە حەفتەر، فەرماندەی گشتیی سوپای نیشتمانیی لیبیا دەرکردووە.


بە پێی ھەواڵەکە، جگە لە حەفتەر، دادگاکە سزای لە سێدارەدانی بۆ شەش ئەفسەری پلە باڵای سوپای نیشتمانی دەرکردووە. لە وەڵامیشدا سوپای نیشتمانی لیبیا ڕایگەیاند، ئەم سزایە کۆمیدیە و ھیچ ڕەوایەتییەکی یاسایی نییە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی پاکی لە ھەولێر ڕایگەیاند، یەکەم حاڵەتی نەشتەرگەری لەو شێوەیەیە کە بە سەرکەوتوویی لە ھەولێر ئەنجام دراوە و ئیستاش نەخۆشەکە باری تەندروستی باشە و نەخۆشخانەی جێھێشتووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو، لە ٢٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٠ تا ئێستا، ١٩٦ حاڵەتی پێشێلکاری دژ بە مافەکانی ژنان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان تۆمارکراوە، کە بریتییە لە دەستبەسەرکرانی ٣٦ چالاکوان ژن و زیندانیکردنی ٩ چالاکوان و کوژرانی ٤٤ ژن و خۆکوشتنی ١٠٧ ژنی دیکە.


ئاماژە بەوەشکراوە، ھۆکاری زۆربەی حاڵاتەکانی کوشتن و خۆکوشتنی ژنان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بۆ کێشەی خێزانی دەگەڕێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوکات ڕێکخراوی نوێ بۆ پاراستنی ژینگە و مافی ژنان ڕاپرسییەکانیان سەبارەت بە ئامارەکانی توندوتیژی دژ بە ژنان بڵاوکردەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، پێویستە کەمپی ئاوارەکان لە ھەرێمی کوردستان دابخرێن و ئاوارەکان بە شێوەی ئارەزوومەندانە بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان چونکە بەھۆی کێشەی داراییەوە ئیتر ناتوانن پشتیوانی کەمپەکان بکەن. 


ئیڤان فایەق وتیشی، پشتیوانی لە پێشنیاری وەقفی سونی دەکەن کە داوایان کردووە بڕی یەک ملیۆن دینار بدرێت بەو خێزانە ئاوارانەی کە ئامادەن بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە لە پارێزگای دھوک زیادی کردووە و لە مانگی ڕابردوودا ٢٠ ڕووداوی ئاگر کەوتنە ھەبووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ئەنجامی وەڵام و دەستپێشخەری یاساشکێنان و ھەڵاتووان، موراد کانی کوردەیی و دوو لە پاسەوانەکانی دەکوژرێن.

لێرەوە بۆ ڕای گشتی ڕووندەکەینەوە دەزگا ئەمنییەکان بەدواداچوون دەکەن بۆ دەستگیرکردنی ھەموو ئەو تۆمەتبارانەی پەیوەستن بەم ڕووداوەوە و لە دادگا ھەڵھاتوون و سەرجەم تۆمەتباران ڕاپێچی بەردەم دەسەڵاتی دادوەری دەکرێن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، بەپێی کارنامەی کۆبونەوەکە پرسی خۆپیشاندانەکانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان و خەرجکردنی دەرماڵەکانیان لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێ دەکرێت، ھەروەھا تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە تایبەتە بە دەرئەنجامی دوای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و رەوشی سیاسی عێراق و پێکھێنانی حکومەت، ھەروەھا رەوشی کۆچبەرانی کورد لە سنورەکانی بێلاڕوس و پۆڵەندا تاوتوێ دەکرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، پەیامەکەی جێنین پلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەبارەی ھەڵبژاردنەوە ھیوابەخشە و داوای لەو لایەنانەش کرد کە ئەنجامی ھەڵبژاردن رەتدەکەنەوە بە ھەڵوێستەکانیاندا بچنەوە و  دووربکەونەوە لە ئاژاوەی سیاسی و توندوتیژی و تێکدانی سەقامگیری.

سەدر لەبارەی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانیش دەڵێت، ئەوەی لە پەیامەکەی پلاسخارتدا جەختی لەسەر کراوەتەوە ئەوەیە کە بەڵگە لە بەردەستدا نییە ساختەکاری کرابێت و یاریش بە ئەنجامەکان نەکراوە. سەدر جارێکی تر خواستی رەوتەکەی بۆ پێکھێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانیش دووپاتکردەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دوای ئەوەی "پلاسخارت" راپۆرتێکی خستە بەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و رایگەیاندبووھیچ بەڵگەیەک نییە لەسەر ئەنجامدانی ساختەکاری لە ھەڵبژاردنەکەی عێراق، "مەحمود روبەیعی" ئەندامی مەکتەبی سیاسی عەسائیب ئەھلی حەق رایگەیاند، "پلاسخارت" درۆی لەگەڵ مەرجەعی باڵا کردووە و ئێستاش بەلایانەوە سەیر نابێت کە لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش راستییەکان نەخاتەڕوو، وتیشی بەڵگەی تەواویان لەبەردەستدایە بۆ ئاشکراکردنی، چونکە "پلاسخارت" رۆڵی بێتاوانێک دەبینێت کە ھیچ لەبارەی ساختەکارییەوە نەزانێت. 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
شەوی رابردوو سەدان کەس لە شاری ئیستەنبوڵ و ئەنقەرەی تورکیا، دژی دابەزینی بەھای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی، رژانە سەر شەقامەکان و دروشمی ناڕەزایەتیان بەرامبەر حکومەت و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمار وتەوە و بە ھۆکاری دابەزینی بەھای لیرە و دروستبوونی قەیرانی ئابووری لە تورکیا تۆمەتباریان کردن، ھاوکات خۆپیشاندەران داوای دەست لە کار کێشانەوەی حکومەتیان کرد و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیش ھاشتاگی "دەست لە کار کێشانەوەی حکومەتی ئەردۆغان" یان بڵاوکردەوە.
ئەو خۆپیشاندانە لە کاتێکدایە، کۆتاییەکانی ھەفتەی رابردوو، بە فشاری رەجەب تەیب ئەردۆغان، بانکی ناوەندیی تورکیا بەھای سوودی لەسەر لیرە کەمکردەوە، ئەوەش بووەھۆی کەمبوونەوەی بەرچاوو لە بەھای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی رەسمی ھەواڵی سوریا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل بە مووشەک بۆردوومانی شاری "حومس"ی کردووە و کوژرانی ٢ ھاووڵاتی و  برینداربوونی ٧ی تری لێکەوتۆتەوە.

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا، ئیسرائیل دەیان جار بۆردوومانی ناوچەکانی سوریای کردووە و پێگەکانی سوپای حکومەتی سوریا و چەکدارەکانی سەر بە ئێران و حزبوڵای لوبنانی دەکاتە ئامانج، ١٧ی ئەم ئیسرائیل مانگەش بە دوو مووشەک باشوری "دیمەشق"ی کردە ئامانج، بەڵام ئەو بۆردوومانە زیانی گیانی نەبوو. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...702703704705706...1004