لە دوای کۆبوونەوەکەش بافڵ جەلال تاڵەبانی لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵەکان رایگەیاند، داواکاری خوێندکاران رەوان و بەوردی تاووتوێی داواکاری خوێندکاران کراوە.
وتیشی، میکانیزمێک دەدۆزنەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خوێندکاران.
راشیگەیاند، بەردەوام دەبن لە چاکسازیی و یەکێتی ھەستاوەتەوە و زیاتریش ھەڵدەستێتەوە
لەبارەی دۆخی سلێمانییەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، رەوشی سلێمانی زۆر باشە.
ڕۆژی ھەینی جارێکیتر ژمارەیەکی زۆر لە جوتیاران و چین و توێژە جیاجیاکانی ئەسفەھان دژی کەمئاوی و وشکبوونی ڕووباری زایندەڕوود گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی، بە پێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، ھێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران گولـلەی پلاستیکی و گازی فرمێسکڕێژ بەکاردەھێنن و بەو ھۆیەشەوە ژمارەیەک خۆپیشاندەر برینداربوون.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاندووە، زیاتر لە ١٢٠ خۆپیشاندەر لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی ئەسفەھانەوە دەستگیر کراون و سێ کەسیش ڕەوانەی ناوەندی تەندروستی زیندانی ئەسفەھان کراون کە گومانی ئەوە دەکرێت کوژرا بن.
محەمەد ڕەزا ئەمیری فەرماندەی ھێزە ئەمنییەکانی ئەسفەھان ڕایگەیاندووە، بە زووترین کات لێپێچینەوە لەو کەسانە دەکەن کە بوونەتە ھۆی پشێوی و ئاڵۆزی و دانی بەوەشداناوە، ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران و ھێزەکانیان برینداربوون.
لەیلا گوڤەن پەرلەمانتاری پێشوی "ھەدەپە"و ھاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک "کەجەدە" بە تۆمەتی پڕوپاگەندەکردن بۆ ڕێکخستنی قەدەغەکراو و بەھۆی لێدوانێکی لە ١٥ی شوباتی ٢٠٢٠ لە پانێلێکدا لە گەڤەر، سزای پێنج ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا، کە لەو لێدوانەدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردبوو، گۆشەگیری سەر ئۆجالان لاببرێت بۆ ئەوەی ئاشتی لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست بەدی بێت.
لەیلا گوڤەن لە ڕێگەی ڤیدیۆوە بەشداری لە چوارەمین دادگای سزای ئاسلیا لە جۆلەمێرگ کرد، ھاوکات پارێزەرەکەشی ھەر لە ڕێگەی ڤیدیۆوە لە ئامەدەوە بەشداری دانیشتنەکە بوو، لە کۆتایی دانیشتنەکەدا دادگا سزای پێنج ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند.
ئەوەش لە کاتێکدایە لەیلا گوڤەن لە نۆیەمین دانیشتنی دادگای سزا قورسەکانی ئامەدیش ١٨ جۆر تۆمەتی ڕووبەڕوو کرابووەوە، بۆ ھەر دۆسیەیەکیش سزای بەسەردا سەپێنراوە.
یەنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی ڕێکخراوی ناتۆ لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا نیگەرانی لە بڕیاری ڕووسیا بۆ ڕەوانەکردنی ھێز بۆ سنورەکانی ئۆکراین دەربڕی و ڕایگەیاند، بۆ دووەمین جار لەمساڵدا ڕووسیا کەلوپەلی سەربازیی و چەکی قورسی لە سنورەکانی ئۆکراین جێگیرکردووە و ئەوەش دەبێتە ھۆی پەرەسەندی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە.
وتیشی، ئەگەر ڕووسیا وەک ڕابردوو ھێرش بکاتەسەر ئۆکراین، دەبێت بەپرسیاریەتی دەرەنجامەکانی لەئەستۆ بگرێت و باجێکی قورس بدات، بۆیە جارێکیتر داوا لە مۆسکۆ دەکەن نەبێتە ھۆی تەشەنەسەندی گرژی و ئاڵۆزییەکان.
سکرتێری گشتی ناتۆ ئاماژەی بەوە نەکرد، ئەگەر ڕووسیا ھێرش بکاتە سەر ئۆکراین، چ کاردانەوەیەکیان دەبێت و زانیاری وردی لەو بارەیەوە ئاشکرا نەکرد.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاندووە، تا ئێستا ھەزار و ٥٠٠ کۆچبەر لە سنوری بێلاروس و پۆڵەندا بە چەند گەشتێکی جیاواز و لە چەند کاتێکی جیاوازدا گەڕێنراوتەوە بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان، گەشتەکانی گەڕانەوەی کۆچبەرانیش بەردەوامە.
بە پێی ئەو ئامارانەی بڵاوکراونەتەوە، نزیکەی ٨ ھەزار کۆچبەری عێراق و ھەرێمی کوردستان کە ھەڵگری پاسپۆرتی عێراقین لە سنوری بێلاروس و پۆڵەندا گیریان خواردووە و بەشێکیشیان لە کەمپەکان جێگیرکراون، بەڵام بەھۆی وەڵام نەدانەوە و خراپی ڕەوشی کۆچبەران لەو سنورە، لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ەوە بەشێکی ئەو کۆچبەرانە ناوی خۆیان تۆمارکردووە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی ھەولێر و بەغدادەوە بگەڕێنرێنەوە.
نەقیبی سەندیکای پارێزەرانی عێراق ڕایگەیاند، پێش ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەران، داوایەکیان ئاڕاستەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق کردووە، کە خۆھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەستووری نییە، چونکە بە پێی ماددەی ٦٤ و ٤٧ی دەستوور، ناکرێت ئەنجومەنی نوێنەران کات بۆ ھەڵوەشاندنەوەی خۆی دیاری بکات، بەڵام تا ئێستا داداگای فیدراڵی وەڵامی داواکەی نەداوەتەوە، بڕیاریشە ڕۆژی چوارشەممە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ چاو بە داواکەی سەندیکای پارێزەرانی عێراقدا بخشێنرێتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە پێش بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەکەی ١٠ی ١٠ی ڕابردوو، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ئەنجومەنی نوێنەران ھەڵدەوەشێتەوە، ھەموو ئەو پڕۆژانەشی ماونەتەوە دەکەونە خولی داھاتوو.
ھەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بە کەفالەتی سەرۆک عەشیرەتەکانی ناوچەکە و دوای کوتاییھاتنی لێکۆڵینەوەکان و پشتڕاستکردنەوەی ئەو بەڵگانەی تایبەت بوون بەوەی کاری خوێناوی و تیروریستییان ئەنجام نەداوە، سەدان دەستگیرکراو ئازاد کراون.
سەرچاوەیەکی سەربازیی سەر بە ھەسەدەش ئاشکرایکردووە، ژمارەی ئەو کەسانەی بە تۆمەتی پەیوەندییان بە داعشەوە دەستگیرکرابوون و ئێستا ئازادکراون، نزیکەی ٩٠٠ کەسن.
ئاماژە بەوەشکردووە، ٨٠٪ی ئەو دەستگیرکراوانەی ئازادکراون، خەڵکی سنوری دێرەزورن و لە داھاتووشدا ژمارەیەکی دیکەش ئازاد دەکرێن.
بە پێی سەرچاوەکانی ھەواڵ لە ڕۆژئاڤای کوردستان، چەکدارانی سوڵتان سڵێمان شاە سەر بە تورکیا پێنج ھاوڵاتی کوردیان لە شارۆچکەی شێ سەر بە عەفرین ڕفاندووە و تا ئێستاش چارەنووسیان دیار نییە.
ئاماژە بەوەشکراوە، چەکدارەکان دوو ھاوڵاتی دیکەشیان دەستگیرکردووە و ئەشکەنجەیان داون کە باوک و کوڕن.
لە لایەکی دیکەوە گروپە چەکدارەکان نزیکەی ٣ ھەزار و ٣٠٠ داری زەیتونی ھاوڵاتیانی ناوچەی شەرا و بلبلێ سەر بە عەفرینیان بڕیوەتەوە و لە بازاڕەکان دەیفرۆشنەوە.
رامی شاعیر دیبلۆماتکار و کەسایەتی نزیک لە ناوەندی بڕیار لە روسیا رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی مۆسکۆ لە دیدارەکانیاندا لەگەڵ وەفدی خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا و مەسەدە جەخت لەسەر گفتوگۆ کراوەتەوە لەگەڵ حکومەتی دیمەشق.
وتیشی، لە دیدارەکاندا باس لە بوژانەوەی چارەسەری سیاسی لە سوریا و مسۆگەرکردنی مافی کورد لە دەستوری داھاتوودا کراوە لە چوارچێوەی سوریایەکی یەکگرتوو.
بە وتەی رامی شاعیر دیدارەکە گرنگ و ئەرێنی بووە و لایەنی روسی ستایشی رۆڵی ھێزەکانی سوریای دیموکرات و خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریای کردوە لە پاراستن و خزمەتکرنی نزیکەی شەش ملیۆن ھاوڵاتی سوریا.
ھەفتەی رابردوو وەفدێکی ھاوبەشی مەسەدە و خۆبەڕێوەبەری رۆژئاڤا لە مۆسکۆ لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا و بەرپرسانی ئەو ولڕتە کوبونەوە.
بریکاری سەرەکی کۆمپانیای توێتا لە عێراقیش دەڵێت، بریکارە سەرەکییەکانی ئۆتۆمبیل لە عێراق، ئامادەییان نیشانداوە، بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان و بەپێی خواست و پێداویستی ئۆتۆمبیل ھاوردە بکەن.
کەسوکاری گوھدار زێبازی بە کوردسات نیوزیان راگەیاند، ئەمڕۆ کە سەردانی کوڕەکەیان کردووە لە ئاسایشی گشتی، پێی راگەیاندوون ماوەی سێ ڕۆژە لەگەڵ ھەموو زیندانیانی تری شێلادزێ مانیان لە خواردن گرتووە و تا دۆسیەکەیان یەکلایی نەکرێتەوە مانگرتن ناشکێنن.
ئاماژەیان بەوەشدا، رەوشی رۆژنامەنوسان و چالاکوانەکانی شیلادزێ و بادینان لە زیندان زۆر خراپە و داواکارن لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە ناوخۆیی و جیھانییەکانی مافی مرۆڤ و لایەنە سیاسیەکان بەھانایانەوە بچن.
داواشیان کرد بە زووترین کات ئاسایشی ھەولێر رێگەیان بدات چاویان بە پارێزەرەکانیان بکەوێت و رۆژی دادگاییکردنیشیان دیاری بکرێت، ھەروەھا حوکمدراوەکان لە ئاسایشی گشتیەوە بگوازرێنەوە بۆ چاکسازی گەوران لە ھەولێر یان دھۆک.
ئاژانسی ھەواڵی سانای سوریا رایگەیاند، سوپای تورکیا و گروپە چەکدارە ھاوپەیمانەکانی بە سەختی گوندەکانی مەعلک و سەیدای سەر بە عەین عیسایان لە باکوری رەقە بۆردومان کردووە و بە ھۆیەوە زیانێکی زۆر بە زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناوچەکە گەشتووە.
ھێزەکانی سوریای دیموکراتیش رایگەیاند، وەڵامی ھێرشەکانیان داوەتەوە و لە ئەنجامدا ھەشت چەکداری گروپەکانی سەر بە تورکیایان کوشتووە.
کۆتایی ھەفتەی رابردوو و رۆژی ھەینیش سوپای تورکیا و ھاوپەیمانەکانی گوندی ھوشان و دەورووبەری رێگای ئێم فۆریان لە باکوری رەقە بۆردومان کرد و ھێزەکانی سوریای دیموکراتیش وەڵامی ھێرشەکانیان دایەوە.
بەرێوەبەرایەتی گشتیی ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردەوە لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە سۆشیال میدیا باس لەھاککردنی ماڵپەری ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردە دەکرێت، ئێمە وەکو بەرێوەبەرایەتی گشتیی ئەزموونەکان بەھەموولایەکی رادەگەیەنین ئەو ماڵپەرە کۆنە و چەند ساڵێکە کاری لەسەر ناکرێت، ماڵپەری ئەزموونەکان لای ھەمووان ئاشکرایە چەند ساڵێکە گۆڕدراوە.
ساڵانەش تا مانگیک پاش وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان ئاکتیڤە و پاشان ماڵپەرەکە دادەخرێت، ھەموو داتای ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردە لە سیستەمی ( ئی- پەروەردە) دایە و چەندین جار و لە چەندین شوێن باک ئەپ دەکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، لە پەلامارێکی ترسنۆکانەی تیرۆریستانی داعش بۆ سەرخاڵێکی پاسەوانی ھێزەکانی پێشمەرگەی لیوای پێنجی پیادە لە تەپکی (کەڵان) لەسنوری کوڵەجۆ، پێنچ پێشمەرگە شەھید بوون و چواريش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ھێزەکانی پێشمەرگە، بەتوندی بەرپەرچی پەلامارەکەیان داوەتەوە و چەکداران و تیرۆریستانی داعشیان ڕاونا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو کاروانی تری کۆچبەرانی عێراقی لە بێلاڕوسەوە گەڕانەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر، کۆچبەرەکان ٦٠٨ کەسن و زۆربەیان خەڵکی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستانن، یەکێک لە کۆچبەرەکان کە خەڵکی قەزای رانیەیە دەڵێت، بەشێک لە کۆچبەرەکان، رووبەرووی لێدان و ئازاردان بوونەتەوە و ھێشتا سەدان کۆچبەر لەسەر سنوورەکان گیریانخواردووە.
ھاوکات ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، رایگەیاند، ھەوڵەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی ئارەزومەندانەی کۆچبەرانی عێراقی لە بێلاڕوسەوە بەردەوامن.
ساجد جاوید وەزیری تەندروستی بەریتانیا رایگەیاند، بە مەبەستی رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی جۆرێکی نوێی کۆرۆنا بەناوی B.1.1.529، وڵاتەکەی گەشتە ئاسمانییەکانی بەڕووی شەش وڵاتی ئەو کیشوەرە داخستووە کە بریتین لە ئەفریقای باشوور، نامبیا، زیمبابۆی، بۆتسوانا، لیسۆتۆ و ئێسواتینی.
ئاماژەی بەوەشکرد، پسپۆڕانی پزیشکی نیگەرانییان لە سەرھەڵدانی ئەو جۆرە ڤایرۆسە دەربڕیوە و رایانگەیاندووە، ئەوە مەترسیدارترین جۆری کۆرۆنایە کە تائێستا بینراوە.
وەزیری تەندروستی بەریتانیا وتیشی، ئەو جۆرە نوێیەی کۆرۆنا بەخێراییەکی زۆر بڵاودەبێتەوە بۆیە دەیانەوێ لەڕێی کوتان و کۆنتڕۆڵکردنی سنورەکانیان رێگە لە بڵاوبوونەوەی لە بەریتانیا بگرن.