چەکدارانی داعش لە ھێرشەکەدا چەکی قورس و سوکیان بەکارھێناوە و ھاوڵاتیانی گوندەکەش ڕووبەڕوویان بوونەتەوە، بەم ھۆیەش چەکدارەکان ھەڵھاتوون و ئێستا ڕەوشەکە ئارام بووەتەوە.
لیوا قارەمان کەمال، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەڕاسیۆنەکان، سەرپەرشتی سەردانێکی مەیدانی لیژنەی پێکھێنراوی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد بۆ دووبارە سازکردنەوەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە و ڕایگەیاند، لەسەر فەرمانی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، سەرجەم سەنگەرەکانی پێشمەرگە بە شێوازێکی تۆکمەتر و باشتر دادەڕێژنەوە.
وتیشی، ڕێوشوێنی باشتر دەگرنە بەر بۆ ڕێگە گرتن لە ھەلقۆستنەوەی تیرۆریستان و پاراستنی سەنگەرەکان.
جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان باسی لەوەش کرد، دوای ئەوەی بە بڕیاری وەزیری پێشمەرگە، لیژنەیەک بۆ دووبارە سازدان و ڕێکخستنەوەی سەنگەرەکان پێکھێنرا، لە ماوەی چەند ڕۆژی داھاتوو، ئەو لیژنەیە دەست بەکارەکانی دەکات و سەرجەم سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە تەواوی میحوەرەکان بەسەر دەکاتەوە و خاڵە نەرێنی و کەم و کوڕییەکانی سەنگەرەکانی پێشمەرگە دیاری دەکات و دواتر چارەسەر دەکرێن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ی دیسەمبەری ٢٠٢١، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی ڕێکخستنی سلێمانی، ھاوینەھەواری سەرچناری بەسەرکردەوە و لە کەم و کورتییەکانی کۆڵییەوە.
لە میانی گەشتێکیدا بە نێو ئەو ھاوینەھەوارەدا کە بەھۆی قەیرانی دارایی و کەمی بودجەوە بۆ ماوەیەکی زۆرە پشتگوێ خراوە، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد ڕایگەیاند سەرچنار و یادگارییەکانی بۆ ھەتایە ھەتایە لە بیر و ھزری خەڵکی سلێمانیدا دەمێنێتەوە چونکە سەردەمانێک ھاوینەھەوارە دیارەکەی سلێمانی بووە و شوێنێکی فێنک و خەم ڕەوێن بووە کە خەڵکی ئەم شارە و پیاوماقوڵان لێی کۆبوونەتەوە و یادەوەرییان تێیدا تۆمارکردووە.
سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی ڕێکخستنی سلێمانی وتیشی بە ھەوڵی ھەموو دڵسۆزانی شار، ھەڵمەتی نۆژەنکردنەوە و ڕێکخستنەوەی ڕادەگەیەنین و کاردەکەین تا ئەم ھاوینەھەوارە دڵڕفێنەی سلێمانی، بچێتەوە سەردەمی زێڕینی خۆی لە ڕێی دووبارە ڕێکخستنەوە و جوانکردن و خزمەتکردنییەوە.
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد وتیشی ھەر لەگەڵ دروستبونی سلێمانیدا، ھاوینەھەواری سەرچنار شوێنی پشوودان و سەیران و کۆکەرەوەی خێزانەکانی خەڵکی شار و پیاوماقوڵان بووە، ئەمەش لە ئەدەبیاتی ئەم شارەدا بە ڕوونی ڕەنگی داوەتەوە بە تایبەت زۆرێک لە شاعیرانی وەک نالی و پیرەمێرد و ئەخۆل بە شیعر گوزارشتیان لە خۆشەویستیان بۆ سەرچنار کردووە، بۆیە سەرچنار شایەنی ئاوڕلێدانەوە و خزمەتکردن و جوانکردنەوە و گەڕاندنەوەی ناو و ناوبانگیەتی.
راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و لە تەوەری یەکەمدا پرۆسەی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان لە ھەرێم بەرێوەدەچێت و دواتر بەدواداچوونی لیژنەکانی پەرلەمان سەبارەت بە خۆپیشاندانی خوێندکاران گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
لە تەوەری کۆتایشدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەکانی کشتوکاڵی لە ھەرێم دەکرێت.

سەمیر هەورامی رایگەیاندووە، دیسانەوە دەیسەلمێنم پەرلەمانتار هێڤیدار ئەحمەد هیچ زانیارییەكی دروستی نییە و بێ ئاگایە چونكە كۆی گشتی پارەی داهاتی ناوخۆ كە بۆ مووچە تەرخان كراوە دوو ترلیۆن و ٥٥٩ ملیار دینار تاوەكو بەرواری ٣٠/١١/٢٠٢١ لەو بڕە پارەیە، بڕی ١ ترلیۆن و ١٠٢ ملیار دیناری پارێزگای سلێمانی دابینيكردووە لە داهاتی ناوخۆیی سلێمانی، سەمیر هەورامی راشیگەیاندووە، جێی قبوڵكردن نییە جارێكی تر تۆمەت بەخشین بە سلێمانی و ئیدارەی سلێمانی، چونكە داتاكان سەلمێنەری ئەوەن كە ئەوەی لەسەر سلێمانییە بۆ دابەشكردنی مووچە بەزیادەوە دابین كراوە .
سەمیر هەورامی باسی لەوەشكردووە، پەرلەمانی هەرێمی كوردستان كە لەهەولێرە، بەشێكی بودجە تەشغیلییەكەی لە داهاتی كۆكراوەی سلێمانی دابین دەكرێت.
وتیشی، لە هەرێم مانگانە تەنها ٣٥٠ ملیۆن دۆلار لە داهاتی نەوت بۆ حكومەت دەگەڕێتەوە، ئەو بڕەكەی دیار نامێنێ و بە پەرلەمانیش ناوترێت ئەو پارە چی لێ دەكەن.
حکومەتی ھەرێم بڕیاری دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی پەسەند کرد، ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم لە کۆبوونەوەی خۆیدا بریاریدا سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ ساڵی ٢٠١٦-٢٠١٧ دابمەزرێنێت، بەپێی زانیارییەکان ژمارەی ئەو خوێندکارانەی بریاری دامەزراندنەکە دەیانگرێتەوە زیاترن لە دوو ھەزار خوێندکارە.
لوقمان وەردی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لێدوانەكانی ئەو پەرلەمانتارەی كە دەڵێت، تەنها یەك ملیار دینار بۆ جێبەجێكردنی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی تەرخانكراوە، دوورە لە راستیەوە و بە بەڵگەوە دەیسەلمێنن، كە كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەكە بە دوو جار زیاتر لە 17 ملیار و 937 ملیۆن دیناری، لەو 20 ملیار دینارە وەرگرتووە، كە حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە تەرخانیكردووە.
پەیامنێری کوردسات نیوز لە ھەولێر ڕایگەیاند، پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ ڕاپۆرتی لیژنەکانی پەرلەمانی لە بارەی خۆپیشاندانی خوێندکارانەوە پەسەند کرد، کە ڕاپۆرتەکە کۆمەڵێک ڕێنمایی و ڕاسپاردە لەخۆدەگرێت و بڕیار وایە ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت. وتیشی، پەرلەمان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا پڕۆژە یاسای کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکانی پەسەند کرد.
پەیامنێری کوردسات نیوز وتیشی، دەوروبەری سەعات دوو ئاگر لە چێشتخانەی پەرلەمان کەوتووەتەوە، لە کاتی ئاگرەکەدا پەرلەمانتاران لە چێشتخانەکە بوون و بەو ھۆیەوە بەشێکیان دووچاری تەنگەنەفەسی بوون. وتیشی، ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە و کۆبوونەوەی پەرلەمانیش دواخراوە.
ئاژانسی ھەواڵی "ڕۆیتەرز" لە زاری دیپلۆماتکارانی دیاری ئەوروپاوە ڕایگەیاندووە، وادەیەکی دیاریکراویان بۆ کۆتایی دانوستانەکان دانەناوە و ئەوەی تا ئێستا لەگەڵ "ئێران" لەسەری ڕێککەوتوون دەکرێت بگۆڕێت و ڕێککەوتنی کۆتایی نییە.
ڕاشیانگەیاندووە ٧٠٪ بۆ ٨٠٪ی ڕەشنووسی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەیان لە چوارچێوەی ئەو دانوستانە داڕشتووەتەوە.
ھاوکات دیپلۆماتکارانی بەشدار لەو دانوستانەی "ڤییەنا" ئەوەیان خستووەتەڕوو، ٤٨ سەعاتی داھاتوو بۆ دانوستانەکان زۆر گرنگ و یەکلاکەرەوە دەبن.
لە ڕۆژی دووشەممەوە، حەوتەمین خولی دانوستانە ئەتۆمییەکان لە "ڤییەنا" لە نێوان ئێران و وڵاتانی خۆرئاوا دەستی پێکردووەتەوە و تا ئێستا بەردەوامە.
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاری دامەزراندنی بۆ سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ساڵی ٢٠١٦ بۆ ٢٠١٧ دەرکرد و بڕیارەکە ھەزار و ٣٠٠ خوێندکار دەگرێتەوە و دادەمەزرێن. وتیشی، پێداوستییەکانی خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان دەبین دەکەن.