هەواڵەکانهەواڵەکان

"ئەحمەد سەحاف" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە، پاسپۆرتی کاتی دراونەتە  ٤٢٠ کۆچبەری عێراقی کە دەیانەوێت بە خواستی خۆیان لە سنورەکانی بێلاروسەوە بگەرێنەوە، لە ماوەی رابردوودا ، لە رێی ھەشت کاروانەوە ، ٣ ھەزار و ١٣٩ کۆچبەر لە سنورەکانی بێلاروس و پۆڵەنداوە گەرێندراونەتەوە عێراق کە زۆرینەیان خەڵکی ھەرێمی کوردستان بون . 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 لە كۆبوونەوەی قائیمقامیەتی قەزای كەلار و لیژنەی رێكخستنەوەی گواستنەوەی گشتی و شەقامەكان بڕیادرا بە راگرتنی پێدانی مۆڵەتی تەكسی گەڕۆك و پێداچوونەوە بەو مۆڵەتانەشی كە دراون بە تەكسییە گەڕۆكەكان، بڕیاریشدرا بەپێی یاسا و رێنماییەكانی وەزارەتی گواستنەوە رێگری لەو فەرمانبەران بكرێت كاری تەكسی دەكەن. هاوكات بڕیاردرا بە نەهێشنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە ناو شار و ناردنیان بۆ گەراجەكان. قائیمقامیەتی كەلار بڕیاریشیدا دانانی تاسە بە لیژنە بێت و بە پێی پێویست و لە شوێنی گونجاو دابنرێت، هاوكات هێڵی مینی پاس بۆ دانیشتوانی پرۆژەی لانە ستی دابینكرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
فازڵ فەتلاوی سەرکردە لە ھاوپەیمانی فەتح بە سەرۆکایەتی ھادی عامری رایگەیاند، بەم نزیکانە سەرجەم سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعەکان، سەردانی ماڵی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە نەجەف دەکەن و کۆدەبنەوە و پێشبینی دەکەن ئەو کۆبوونەوەیە بەشێوەیەکی بەرچاو ناکۆکیەکان چارەسەر بکات، راشیگەیاند، چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعەکان لیژنەی دانوستان لەگەڵ کورد و سوننەکان پێکدەھێنن و بەرەو پێکھێنانی حکومەت دەڕۆن دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن لە لایەن دادگای فیدڕاڵیەوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارشتانی عێراق  ئاماری روداوەکانی ئاگرکەوتنەوەی لە ساڵی ٢٠٢١ دا ئاشکراکرد و رایگەیاند، ئەمساڵ زیاتر لە ٣٠ ھەزار رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە عێراق رویانداوە و رووداوەکان قوربانیان لێکەوتۆتەوە ، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی لە ساڵی ٢٠٠٣ ەوە تا ئێستا ، زیاتر لە ٤٢٠ کارمەندی ئاگرکوژێنەوە بەھۆی روداوەکانی ئاگرکەوتنەوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٨٠٠ کارمەندیش برینداربون .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی دیوانی چاودێری دارایی ڕاپۆرتێکی لەسەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاوکردەوە لە بارەی ناڕونی لە بارەی بودجەی تەرخانکراو و ھاوکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشکرایکرد، وەزارەتی دارایی بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکە  بۆچوونی ئەوانیان وەرنەگرتووە.


دەشڵێت، لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکن بە مەبەستی خستنەڕووی بەڵگەکان بۆ وەڵامدانەوەی سەرجەم ئەو بڕگانەی لە ڕاپۆرتەکەی چاودێری داراییدا ھاتووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پڕۆژەکە بڕی (٢٧٥) ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کرا، پڕۆژەکە بریتییە لە ١٤ ھەزار مەتر دووجا تێکەڵەڕێژکردن و پێنج ھەزار مەتر دووجا قیرکردن و ٤ ھەزار مەتر دووجا کۆنکرێت کردن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"پەروین فاتیح" بەڕێوەبەری یەکەی سەرپەرشتیاری خوێندنی کوردی لە پەروەردەی کەرکوک ڕایگەیاند، ئەنجام نەدانی ڕێوڕەسمی ڕۆژی ئاڵا لە کەرکوک پەیوەندی بە ڕەوشی ئەمنی کەرکوکەوە نییە و ساڵانی ڕابردووش کە دۆسیەی ئەمنی کەرکوک تاک لایەنە بەدەستی ھێزە عێراقیەکانەوە بووە و ڕێوڕەسمی ئاڵا لە کەرکوک بەڕێوەچووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتەبێژی یەکێتیی ئاماژەی بەوەشدا "پۆستی سەرۆک کۆمار لە عیراقی دوای ڕووخانی ڕژێمی دیکتاتۆر، ئیستحقاقی کورد و یەکێتیی بووە و جارێکی تریش پێداگری لێدەکەینەوە، جا بە یەکڕیزی یان بە بژاردەی ھەڵبژاردن و دیموکراسیش بێت کە ھەردووکی تاقیکراوەتەوە"


وتیشی "ئێمە وەک یەکێتی پێمان ئاساییە، ھەڵسەنگاندن بۆ ئەدای بەرپرسیارێتییە گشتییەکانی عیراق و کوردستان بکرێت، چونکە ئەگەر ئەم ھەڵسەنگاندنە ببێتە نەریت لە وڵاتەکەماندا پۆستی سەرۆک کۆماری یەکێتی لە خولە جیاجیاکاندا بە سەربەرزی لێی دەردەچێت و خێر و بێری بۆ کورد ڕوونە، ئەوە پۆستی لایەنەکانی ترە لە بەغداد و ھەرێم ڕەنگە قەرزار بار ببێتەوە".

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەکر عەلی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، چاوەڕوانن لە ڕێگەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و کونسوڵخانەی فەڕەنسا تەرمی کۆچبەرە کوردەکان بگاتەوە کوردستان.


وتیشی، بەھۆی بێکاری و گوێنەگرتن لە ھاوڵاتیان وای کردووە گەنجان کۆچ بکەن و خۆیان بخەنە دەست قەدەر.


ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە حکومەتی ھەرێم پلانێکی باشی ھەبێت بۆ ئەوەی گەنجان چیتر نەبنە خۆراکی دەریای ئیجە وڕێگەکانی بێلاروس.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین دەشڵێن دواکەوتنی مووچە و پلە بەرز نەکردنەوەیان ھۆکاری بایکۆتکردنی دەوامەکەیانە و داواکاریشن حکومەتی ھەرێم گوێ لە داواکارییەکانیان بگرێت و لە کاتی خۆیدا مووچەکانیان پێ بدرێت و پلەکانیان بەرز بکرێتەوە کە چەند ساڵێکە ڕاگیراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئۆلاڤ شۆلتس ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕووسیا ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، ئەگەر بێت و ھێزەکانی ڕووسیا خاکی ئۆکراین ببەزێنێت ئەوە باجێکی قورس دەدات کە پێشتر ھاوشێوەی نەبووە.


ئەمە یەکەم جار نیە وڵاتان ئەوروپا و ئەمریکا ھۆشداریی دەدەنە ڕووسیا بەڵام ئەو وڵاتە لە پێشلکاریەکانی بەردەوامەوە ھەر جارە و  بە بیانویەک ھێز ڕەوانەی سنورەکانی ئۆکراین دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، وەک چۆن ئێستا فەرمانبەرانی کەرتی شارستانی حکومەت خاوەنی ژمارەی بێھاوتای کەسین، دەبێت کاریش بۆ کەرتی سەربازیی و مووچەخۆرانی تر بکرێت بۆ ئەوەی ببنە خاوەنی ھەمان ژمارە کە ژمارەیەکی تایبەتە بە ھەر مووچەخۆرێک،‌ ھاوکاریش دەبێت بە گەیاندنی خزمەتگوزاری بە مووچەخۆران کە یەکێکیان کردنەوەی ھەژماری بانکییە بۆ ئەوەی دابەشکردنی مووچە بە ئەلیکترۆنی بکرێت.


لە بارەی دابەشکردنی مووچەش بە شێوازێکی ئەلیکترۆنی و گونجاو بڕیاردرا، لەسەر بنەمای داتاکانی بایۆمەتری کار بۆ ڕێکخستنی سیستمێکی ئەلیکترۆنی بکرێت کە مووچەی پێ دابەش بکرێت، بڕیاریشدرا ئەندامانی سەندیکای پارێزەرانیش تۆمار بکرێن و دواتر سەندیکا و چین و توێژەکانی تریش کار بۆ تۆمار کردنیان بکرێت.


لە ئێستاشدا لیژنەی باڵای بایۆمەتری لە ‌جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمیدایە کە ئەرکە سەرەکییەکانی دروستکردنی ژمارەی بێھاوتای کەسی و ڕێکخستنەوەی پەیکەری حکومەتی ھەرێم و دابەشکردنەوەی میلاکاتە بەسەر دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێم بە شێوەیەکی زانستیانەتر و دابەشکردنی مووچە بە سیستمێکی ئەلیکترۆنی و نەھێشتنی ڕۆتین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا ھاتووە، تۆمەتبارەکان دانیشتوی پارێزگاکانی عێراق و ھەرێمی کوردستانن، ئەو ماددانەشی بەکاریان ھێناوە لە جۆری "کریستاڵ و مۆرفینن".


لە ئێستاشدا ھەموو تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە بە ماددەکانی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەی ھۆشبەر و کارتێکارە عەقڵییەکان لە ھەرێمی کوردستان ڕاگیراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەو کۆنسێرتەدا چەند ھونەرمەندێکی گۆرانیبێژ بە دەنگە ناوازە و چێژبەخشەکانیان چەند شاکارێکی ماملێ و قوبادی جەلیل زادە و ڕەفیق سابیر و عەدنان کەریمیاندا بە گوێی ھەوادارانی میوزیک و گۆرانی لە پایتەختی ڕۆشنبیریدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شنۆ ئەشقی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕاگەیاندووە، لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دھۆک مانگانە تەنھا لە ڕێگەی  ھاوردەکردنی  پێنج مادەی خۆراکی بە قەبارەی دەیان ملیۆن دۆلار گەندەڵی دەکرێت.


شنۆ ئەشقی لە بارەی وردەکارییەکانەوە دەڵێت، پێنج بەرھەمی خۆراکی کە لە ژیانی ڕۆژانەی ھەموو ماڵێک بەکاردەھێنرێت بە نایاسایی و بە بێ پشکنین لە گومرگی ئیراھیم خەلیل دێتە ناو پارێزگای دھۆک و ئەمەش بە چاوساغی حکومەت و وەزارەتی تەندروستی دەکرێت و بێباکانە لە پێناو گیرفانی چەند بەرپرسێک ئاسایشی خۆراک و تەندروستی ھەوڵاتیانی ئەو دەڤەرە خراوەتە ژێر مەترسی.


وتیشی، ئەمە لە کاتێکدایە بە پێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی ھاوردەکردنی ئەو پێنج بەرھەمە خۆراکییە (ھەموو جۆرەکانی شیر، ڕۆن و زەیت، خواردنەوەی وزە بەخش و کحولی، مادە سەرەتاییەکان) تەنھا لە دەسەڵاتی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری تەندروستیدایە بۆ ئەو کۆمپانیا و بازرگانانەی کە لە وەزارەتی تەندروستی تۆمارکراون بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان گشتاندنی بۆ کراوە، بەڵام ئەمە تەنھا لە پارێزگای دھۆک کاری پێ ناکرێت و ڕێگەنادرێت بەو کۆمپانیایانەی کە گرێبەستیان لەگەڵ حکومەت ھەیە بە ڕێکاری یاسایی ئەو بەرھەمە خۆراکیانە ھاوردە بکەن.


لە بارەی ھەوڵەکانیشیان بۆ ڕاگرتنی ئەو "گەندەڵییە" ڕایگەیاند، لە چەند ھەفتەی ڕابردوو بە مەبەستی وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی، لە ڕێگەی نوسراوێکەوە سەرۆکایەتی پەرلەمان و دەستەی دەستپاکیان ئاگادارکردەوە لەو کارە مەترسیدارە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...670671672673674...1001