محەمەد سەیھود، سەرکردە لە دەوڵەتی یاسای، ڕاگەیاند، چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعەکان بە بێ بەشداریکردنی ڕەوتی سەدر بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر، بەرەو پێکھێنانی حکومەتی داھاتوو ھەنگاو نانێت، سەرەڕای ئەوەی بە ھەماھەنگی لایەنەکانی تر ژمارەی کورسییەکانیان نزیکترە بۆ پێکھێنانی حکومەت، لە بارەی پێکھێنانی حکومەتی زۆرینە، ڕایگەیاند، مەرجەکانی پێکھێنانی حکومەتێکی زۆرینە لە ئارادا نین.
لەو مەراسیمەدا، ستافی درامای (باران) ناسێنران کە لە نوسینی کامەران نوری گوڵاڵە و دەرھێنانی ئاکۆ عەزیز میرزایە و دەزگای میدیایی کوردسات بە ھاوبەشی ھەردوو کۆمپانیای کوردڤیژن و گڵۆب بەرھەم دەھێنرێت و لە ٣١ زنجیرە پێکدێت.
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد، لە نزیکەوە دەستخۆشی لە ستافی دراماکە کرد و بە ھەوڵێکی گرنگی لە قەڵەم دا بۆ دەوڵەمەندکردنی بواری بەرھەمھێنانی دراما و تەلەفزیۆنی کوردی.
وتیشی، پشتیوانی ھەر ھەوڵێک دەبم لەو بوارەدا، دڵنیاشم ھێندە ئەکتەر و ھونەرمەندی بە توانا و دەزگای میدیایی پێشکەوتوومان ھەیە کە بتوانێت بەرھەمی ناوازە پێشکەش بە بینەری کورد بکات کە تێیدا ڕەچاوی کلتور و پێودانگەکانی خێزان و کۆمەڵی کوردەواری بکات و ڕۆڵی ئەرێنی بگێڕێت لەسەر تاکی کورد.
بزوتنەوەی تاڵیبان ڕایگەیاندووە لە کۆبوونەوەی کۆبوونەوەی سەرۆک وەزیران لەگەڵ وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری و دارایی و و بانکی ناوەندی، بڕیاردراوە ھەموو مامەڵەیەک بە دراوی ئەفغانی بێت و دراوی بیانی لە وڵاتەکەیان قەدەغە بکرێت.
ھەروەھا بڕیاریدا بە کۆنترۆڵکردنی نرخ لە بازاڕدا و پێوستە ھەموو کرێیەکی خانوو و کۆگاکان تەنھا بە دراوی ئەفغانی بێت.
بزوتنەوەی تالیبان بڕیاریشیدا بە قەدەغەکردنی بردنەدەرەوەی پارەی نەختینە و سزادانی قورسی ئەو کەسانەی کە پابەندی بڕیارەکان نابن.
خەرجییەکانی حکومەتی ھەرێم بۆ مانگی ١٠ کە لەم خشتەیەی خوارەوەدا ڕوونکراوەتەوە تەنیا بۆ مووچە بڕی ٨٧٣ ملیار دینار خەرج کراوە و بۆ مانگی ١١ تا ئەمڕۆ، بڕی ٦٧١ ملیار دینار خەرج کراوە و ئەو ٢٠٠ ملیار دینارە تەمویلەیش کە حکومەتی فیدراڵی مانگانە دەینارد لە چوارشەممەی رابردووەوە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵەوە ڕەزامەندی لەسەر دراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا لەلایەن وەزارەتی داراییەوە نەنێردراوە بۆ ھەرێمی کوردستان.
خەرجی و داھاتی حکومەتی ھەرێم بۆ مانگی ١٠ی ٢٠٢١، ب گشتی ژمێرکاری جووڵەی دراو
وەزارەتی دادی دانیمارک لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو پڕۆژەیە بە ئامانجی کەمکردنەوەی قەرەباڵغییە لە گرتووخانەکاندا، بۆ ئەو مەبەستەش لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٢ بۆ ٢٠٢٥ زیاتر لە ٣٠٠ زیندان بە کرێ دەگرێت.
ساڵی ڕابردوو بڕیار بوو ٣٥٠ زیندانی لە دانیمارکەوە بگوێزرێنەوە بە مەبەستی تەواوکردنی ماوەی کۆتایی زیندانیکردنەکەیان.
لە ساڵی ٢٠١٥ وە ژمارەی زیندانەکان بە ڕێژەی لە ١٩٪ زیادیکردووە و لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١دا ژمارەکە گەیشتووەتە چوار ھەزار زیندانی، ئەوەش زۆر زیاترە لە توانای لە خۆگرتنی گرتووخانەکانی دانیمارک.
ھەر لەو ماوەیەدا ڕێژەی پاسەوانی زیندانەکان لە نەرویج بە ڕێژەی لە ١٨٪ کەمبوونەتەوە، بە شێوەیەکی گشتی زیندانی لە نەرویج ماوەی کەمتر لە پێنج ساڵ زیندانی دەکرێت، کە بە گرتووخانەی کراوە ناسراوە.
پێشتریش وڵاتەکانی نەرویج و بەلجیکا، گرتووخانەیان لە ھۆڵەندا بە کرێ گرتووە بۆ زیندانییەکانیان.
بەڕێزان خوشک و برایانی ئێزدیی
بە بۆنەی ھاتنی "جەژنی ڕۆژوو"، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوشک و برا ئێزدییەکانی ھەرێمی کوردستان و جیھان دەکەم.
ھیواخوازم ئەم جەژنە ببێتە سەرەتایەکی نوێ بۆ ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ ھەموو ئێزدییەکان، و کۆتایی ھاتنی ئازارەکان و ئەو ستەمەی ڕووبەڕوویان بووەوە.
لەم بۆنەیەدا جەخت دەکەینەوە لەسەر بەھێزکردنی بنەماکانی برایەتی و قوڵکردنەوەی کلتوری پێکەوەژیان لە نێوانی ھەموو پێکھاتە ئاینی و نەتەوایەتیەکانی کوردستاندا.
جەژنتان پیرۆز و ڕۆژووتان قبوڵ بێت
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە شەشەمین کۆبوونەوەی لیژنەی حکومەت بۆ پاراستنی کلتور و شوێنەوارەکان، کە بە شێوەی ئۆن لاین لە یونسکۆ بەڕێوەچوو، بڕیاردرا ناعورە مێژووییەکانی عێراق بخرێنە لیستی کەلەپورە مێژووییەکانی سەر بە ڕێکخراوی پەروەردە و فێرکردنی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە.
ناعورەکانی شارۆچکەی ھیتی سەر بە پارێزگای ئەنبار، بەشێکە لە ناسنامەی ناوچەکە و ھەرچەندە لە ئێستادا بەھۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیای کشتوکاڵ و ئاودانەوە سودی لێ نابینرێت، بەڵام دانیشتوانەکەی سورن لەسەر پاراستنی وەک بەشێک لە کەلەپوری ناوچەکەیان، کە بە درێژایی ھەردوو بەرەی ڕووباری فوڕات ماونەتەوە.
ناعورەکانی تایبەت بە ئاودێری لە عێراق بە زۆری دەکەونە پارێزگای ئەنبار و لە شارۆچکەکانی حەدیسە و ھیت و بەغدادی و ڕاوە و عانە قائیم ھەیە، بەڵام لە ئێستادا بەھۆی کشانەوەی ئاوی ڕووباری فوڕات بەشێکی زۆریان دووچاری داخوران و لەناوچوون بوونەتەوە.
"کەریم عەلی" سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە، لیژنەیەکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری ھەرێم کۆبوونەوە و وەزیر پێی راگەیاندوون، ئەو بڕە پارەی مانگانە بۆ سزای نەبەستنی پێوەری ئاوی ماڵان لە ھاوڵاتیان وەردەگیرێت لە ماوەیەکی نزیکدا پێداچوونەوەی بۆ دەکەن و بڕیارێکی نوێی لەبارەوە دەدرێت کە جێگای دڵخۆشی ھاوڵاتیان بێت.
سەبارەت بە قەرزی ئاوی ماڵان وەزیری شارەوانی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، لە داھاتوودا ھاوشێوەی وەزارەتی کارەبا ڕێنمایەک بۆ ھەموو ھاوبەشانی ئاو دەردەکەن کە لە کاتی گەڕاندنەوەی قەرزی ئاودا بە ڕێژەیەک لەو قەرزانە خۆش دەبن.
ئەمڕۆ ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا و شی جین پینگ سەرۆکی چین، بە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس کۆدەبنەوە، راشیگەیاند، سەرۆکانی روسیا و چین باس لە ئەنجامەکانی کاری پێکەوەییان لەبارەی پەرەپێدانی دۆستاییەتی ستراتیژیی مۆسکۆ و بەیجین لە ٢٠٢١ و بابەتەتی پەیوەندیدار بە پەیوەندییەکانی داھاتوویان و دواین پێشھاتە ھەرێمی و جیھانییەکان دەکەن، ھاوکات ھەرەشەکانی ناتۆ و رۆژئاواش تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەیان دەبێت.
راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، بەمەبەستی ھەڵسەنگاندن و تاوتوێکردنی چەند سەرنج و تێبینییەکی یاسایی، سەبارەت بە پڕۆژەیاسای چەک لە ھەرێمی کوردستان لێژنەی کاروباری یاسایی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ماددە و بڕگەکانی پێشنیازەیاساکە تاووتوێ کرا بە مەبەستی ئامادەکردنی ڕاپۆرتی لیژنەکە و ئاڕاستەکردنی بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆئەوەی بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمان تا خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت.
لە ماوەی رابردوودا لە شار و شارۆچکەکانی ھەرێم چەندین رووداوی تەقەکردن و کوشتن و خۆکوشتن بەھۆی ھەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و کەلێن لە یاسای چەک روویاندا، پەرلەمانی کوردستان دەیەوێت لە رێگەی ھەموارکردنەوەی یاساکە سنورێک بۆ ئەو حاڵەتانە دابنێت.