هەواڵەکانهەواڵەکان

عۆن زیاب راوێژکاری وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، ئاوی لافاوەکەی شاری ھەولێر رووی لە رووباری زابی سەروو کردەوە کە دەرژێتە رووباری دیجلە ، ئەمەش دەبێتە زیادبوونی ئاوی دەریاچەی سەرسار.
وەزارەتەکە باسی لەوەش کردووە، بەھۆی لافاو و بارانبارینی چەند سەعاتی رابردوو ئاوی بەنداوەکانی موسڵ و دوکان و دەربەندیخان و حەمرین و عوزێم زیادیان کردووە و دەتوانرێت ئەم ئاوە کۆبکرێتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وتیشی ، سبەینێ‌ تەنها لە هەردوو پەروەردەی چەمچەماڵ و دوكان پشووە و دەسەڵاتیش دراوەتە پەروەردەكان بۆ هەر حاڵەتێكی نەخوازراو دەتوانن پشوو رابگەیەنن .
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق رایگەیاند، بەنیگەرانییەوە ھەواڵی روودانی لافاوەکانی ھەرێمی کوردستانیان پێگەیشت و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی قوربانیان دەکەن و ھاوخەمی و ھاوسۆزی بۆ ئەو کەسانە دەردەبڕن زیانی ماددییان لێکەوتووە.
بەھۆی لافاوەکەی بەرەبەیانی رۆژی ھەینی، لە شاری ھەولێر ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا و زیانێکی زۆری مادیش بەر ھاوڵاتیان کەوت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، لە ئۆپراسیۆن و کێوماڵەکانی پێشمەرگە و ئاسایشی گەرمیان لە ناوچەکانی قوڕیچایی و غەڕە و پەڵکانەی نێوان کفری و خورماتوو، گۆڕێکی بە کۆمەڵ دۆزرایەوە کە ڕووفاتی ١٣ پۆلیس و چەکداری حەشدی تێدابوو، ھاوکات حەشارگەیەکی تیرۆریستانی داعش دەستی بەسەردا گیرا.


لە سنوری چەند ناوچەیەکی "داوێ"ش چەند حەشارگەیەکی تیرۆریستانی داعش دەستی بەسەردا گیراوە و لەناوبراون، تەرمی کەسێکیش دۆزراوەتەوە کە جلی مەدەنی لەبەردابووە و پەیوەندی بە تیمی  تەندروستییەوە کراوە بۆ ھەڵگرتنەوەی تەرمەکە، ھەروەھا کێوماڵکردن بەردەوامە و تیمێکی ئەندازیاری پوچەڵکردنەوەی مین لە ناوچەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فاوچی ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە ، ئەو ڤاکسینانەی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرھەمھێنراون، دەتوانن روبەروی ئۆمیکرۆن ببنەوە، بەو مەرجەی سێ دۆز لە ڤاکسینەکان بەکاربھێنرێت، ھەربۆیە روبەروبونەوەی ئۆمیکرۆن، پێویستی بە بەرھەمھێنانی ڤاکسینی نوێ نیە .


ئەوە لەکاتێکدایە کە ژمارەیەک لەو کۆمپانیایانەی لەماوەی رابردوودا ڤاکسینەکانی کۆرۆنایان بەرھەمھێناوە بەتایبەت فایزەر و مۆدێرنا و جۆنسن ئاند جۆنسن، ئامادەییان دەربریوە بۆ ئەوەی ڤاکسینی نوێ دژی ئۆمیکرۆن بەرھەم بھێنن ئەگەر بێتو ڤاکسینەکانیان توانای روبەروبونەوەی ئەو جۆرە نوێیەی کۆرۆنای نەبێت  .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شمەری لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، بەغداد لەگەڵ واشنتۆن رێککەوتووە بۆ ھێشتنەوەی راوێژکارانی سەربازی و بەردەوامی ھەماھەنگی ھەواڵگری و لۆجستی لە نێوانیاندا. 


وتیشی، عێراق لیستێکی ھەیە سەبارەت بە ژمارەی ئەو ھێزانەی کشاونەتەوە و لە دەرەوەی سنورەکانی بڵاوکراونەتەوە  و ئەو ھێزانەشی وڵاتیان بەجێھێشتووە لە کوەیت و ئوردن جێگیر کراون. 


فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق وتیشی، یەکە تایبەتەکان و ھێزەکانی مارێنز و یەکەی پاتریۆت لە ھەردوو بنکەی سەربازی "عەین ئەسەد" و "ھەریر" کشاونەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبونەوەی لوتکەی ئەوروپا چەندین کەسایەتی نوێ بەشداری دەکەن وەک ئۆلاف شۆڵتز راوێژکاری نوێ ئەڵمانیاو ماجالینا ئەندرسون سەرۆک وەزیرانی نوێی سوید و کارل نھامر راوێژکاری نەمسا و کیریل بیتکوف سەرۆک وەزیرانی بولگاریا، بە پێچەوانەی ئەوانەوە ئەمە کۆتا  لوتکەی ئەندریە بابیس سەرۆک وەزیرانی چیک دەبێت. 


رۆژێک پێش لوتکەش ھەر یەک لە وڵاتانی ئۆکراین و مۆڵدۆڤا و جۆرجیا کۆبونەوە و داوایانکردوە ببنە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا بە تایبەتیش ئۆکراین سەرەرای رێکەوتنی مینسک لەگەڵ روسیا،  بەڵام ناکۆکییەکانی نێوانیان بەردەوامە ھەر بۆیە لە ئێستا ئۆکراین زۆر پێویستی بە یارمەتی یەکێتی ئەوروپایە بۆ بەرپەچدانەوەی پێشلکاریەکانی روسیا لە سنوری وڵاتەکەی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، لە دەریای سپی موشەکێکی جۆری "تسیرکۆن"یان تاقیکردووەتەوە کە خێراییەکەی لە خێرایی دەنگ زیاترە و موشەکەکەش سەرکەوتوو بووە و ئامانجەکەی پێکاوە. 


ئاماژەش بەوە کراوە، تاقیکردنەوەکە لە چوارچێوەی مانۆڕێکی سەربازیدا بووە و بەشێکە لە پڕۆسەی تاقیکردنەوەی ئەو چەکانەی خێراییان لە سەرووی خێرایی دەنگەوەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، دەزگا ئەمنییەکان چەند سەرکردەیەکی باڵای رێکخراوی تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکردووە و لە چەند رۆژی داھاتووشدا لە میدیاکانەوە پەخش دەکرێن.


یەحیا رەسوڵ وتیشی، لە شارەکانی فەلوجە و رومادی سەر بە پارێزگای ئەنبار سێ چەکداری رێکخراوی داعش دەستگیر کراون و لە قەزای تارمیەی بەغدادیش دوو چەکداری دیکە دەستگیر کراون کە راھێنراوی سەر بۆمبی چێدراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کارزان غەفووری وتەبێژی پۆلیسی ھەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ژووری ئۆپەراسیۆنی  ھاوبەش بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران پێکھاتووە لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی پۆلیس و ئاسایش و ھێزەکانی پێشمەرگە و زێرەڤانی و پۆلیسی ئامادە و فریاکەوتن و ھەواڵگری گشتی .


وتیشی، ئەو تاوانبارانەی کە لە ناوەڕاست و خواروی عێڕاق و دەرەوەی کوردستانن ژوورەکە راسپێردراوە تاوەکو ناوی تاوانباران رادەستی ژووری ھەماھەنگی عێڕاق و کوردستان بکرێت، یان ئاراستەی پۆلیسی ئینتەرپوڵ بکرێت بۆ ئەوەی دەستگیربکرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەقید "شەماڵ عەبدلڕەحمان" راشیگەیاند، لەئێستادا تیرۆریستان مۆڵگەیان نەماوەو بوونەتە گروپی بچوک و ناوەناوە دەردەکەون.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیمزاکردنی گرێبەستەکە لە بەغدا و لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی ھەردوو وڵات و بە ئامادەبوون و چاودێری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو.


یەکێک لە کێشە گەورەکانی عێراق نەبوونی خوێندنگە بووە، کە بووەتە  کێشەیەکی گەورە لە بەردەم پڕۆسەی خوێندن و بەھۆیەوە بەشێکی زۆری خوێندنگەکان دوو دەوام و سێ دەوامیان تیا دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاسایشی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، تۆمەتباری سەرەکی بە بەکارھێنانی چەک ھەڵساوە بە کوشتنی تاوانلێکراو و پاشان بە ئۆتۆمبیلەکەی تەرمەکەی گواستووەتەوە بۆ ئەو شوێنەی کە تەرمەکەی تێدا دۆزرایەوە، پاشان ھەوڵی خۆ حەشاردانی داوە ، بەڵام تیمەکانی  ئاسایشی سلێمانی دەستگیریانکردووە و دەستیشیانگرتووە بەسەر ئەو چەک و ئۆتۆمبێلەی کە لە تاوانەکەدا بەکارھێنراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد سەیھود، سەرکردە لە دەوڵەتی یاسای، ڕاگەیاند، چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعەکان بە بێ بەشداریکردنی ڕەوتی سەدر بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر، بەرەو پێکھێنانی حکومەتی داھاتوو ھەنگاو نانێت، سەرەڕای ئەوەی بە ھەماھەنگی لایەنەکانی تر ژمارەی کورسییەکانیان نزیکترە بۆ پێکھێنانی حکومەت، لە بارەی پێکھێنانی حکومەتی زۆرینە، ڕایگەیاند، مەرجەکانی پێکھێنانی حکومەتێکی زۆرینە لە ئارادا نین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...668669670671672...1000