یۆنامی: ھێرشە موشەکییەکان بۆ تێکدانی ئاسایشی عێراقە
کوردسات نیوز
١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
کوردسات نیوز
١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
سەرەرای ئامادەکارییەکانی پاکستان، بۆ دانوستان، میدیا رەسمییەکانی ئێران رەتی دەکەنەوە هیچ وەفدێکیان گەشتبنە ئیسلام ئاباد بە مەبەستی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا.
ئەمڕۆ هەینی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم نزیک لە سەرچاوەیەکی ئاگاداری وڵاتەکەیەوە بڵاویکردوەتەوە، هیچ وەفدێکی ئێران بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا نەچوتە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان.
ئەو سەرچاوەیە بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندوە، تا ئەمریکا پابەندی بەڵێنەکانی نەبێت و ئاگربەست لە لوبنان جێبەجێ نەکرێت، هەروەها ئیسرائیل هێرشەکانی بۆسەر لوبنان رانەگرێت بە هیچ جۆرێک دانوستان ناکەن.
ئەم قسانەی میدیاکەی ئێران لە کاتێکدایە، لایخۆیەوە ئیسحاق دار وەزیری دەرەوەی پاکستان رایگەیاندوە، پێشوازی لە وەفدی وڵاتان دەکەن بەمەبەستی دانوستان و بۆ ئاسانکاریش ڤیزەیان لەسەر رۆژنامەنوسان و وەفدی هەڵگرتوە و دەتوانن بەبێ ڤیزە بچنە ئیسلام ئاباد و لەوێ راستەوخۆ ڤیزەیان پێدەدرێت.
سەرەڕای رەتکردنەوەی ئاژانسەکەی ئێران بۆ چونی وەفدی ئێرانی بۆ پاکستان، بەڵام دوێنێ بە گویرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی بڵاوکرانەوە، فڕۆکەیەکی پاکستان، بە یاوەری ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگی ئێرانیان بەرەو پاکستان بەجێهێشت و میدیاکان باسیان لەوەدەکرد، کە وەفدی دانوستانی ئێران لە فڕۆکەکەدان و پاکستان دەیانپارێزێت.
کەشتیوانانی ئارتیمیس 2، دوای گەشتێکی مێژویی بۆ دەوری مانگ و تۆمارکردنی زانیاری نوێی زانستی ئێستا لە قۆناغەکانی کۆتایی گەشتە 10 رۆژەکەیاندان، ئەویش گەڕانەوەیە بۆ ناو بەرگەهەوای زەوی و نیشتنەوە لە زەریای هێمن.
لەم ئەرکەدا، رید وایزمن، ویکتۆر گلاوەر و کریستینا کوک لە ئەمریکا، لەگەڵ جێرمی هێنسن لە کەنەدا، توانییان زیاتر لە هەر مرۆڤێکی تر لە زەوی دوور بکەونەوە؛ گەشتێک کە وەک هەنگاوێکی سەرەکی بۆ نیشتنەوەی مرۆڤ لەسەر روی مانگ لە داهاتوودا هەژمار دەکرێت.
بڕیارە ئەم چوار کەشتیوانە رۆژی هەینی، سەعات پێنجی ئێوارە بە کاتی کالیفۆڕنیا، کە دەکاتە رۆژی شەممە و بە نزیکەیی سەعات سێی بەرەبەیان بە کاتی هەرێم لە نزیک کەناراوەکانی سان دیێگۆ بنیشنەوە.
راستەوخۆش دوای نیشتنەوەکە، تیمەکانی ناسا و هێزە سەربازییەکان هاوکارییان دەکەن بۆ چوونە دەرەوە لە کەپسولەکە و گواستنەوەیان بۆ سەر کەشتییەکی تایبەتی فریاگوزاری.
چوار کەشتیوانەکە، لە ئەرکەکەیاندا، تا ئێستا دەستکەوتی گەورەیان هەبووە و وێنەی سەرنجڕاکێشی مانگیان تۆمار کردووە، بەڵام بەرپرسانی ناسا جەخت دەکەنەوە، کە هێشتا زوە بۆ راگەیاندنی سەرکەوتنی کۆتایی
لای خۆشیەوە، ئامیت کشاتریا، جێگری بەڕێوەبەری ناسا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تەنها کاتێک دەتوانین ئاهەنگ بگێڕین کە ستافەکە بە تەندروستییەکی تەواوەوە گەیشتبنە بەشی پزیشکیی ناو کەشتییەکە و لەو ساتەدا دەتوانین هەستەکانمان دەربڕین و باس لە سەرکەوتنی ئەرکەکە بکەین.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، پەیامێکی توندی ئاڕاستەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کردووە و لە پەیامەکەیدا ترەمپ داوای لە ئیسرائیل کردووە دەستبەجێ هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان کۆتایی پێبهێنێت.
بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، سەرۆکی ئەمریکا نیگەرانە لەوەی ئەم گرژییانە ببنە هۆی تێکدانی رێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ ئێران و ناسەقامگیربونی زیاتری ناوچەکە.
لەلایەکی دیکەوە، بەرپرسێکی ئیسرائیلی بە هەمان سەرچاوەی راگەیاندوە، کە تەلئەبیب بەدەم داواکارییەکەی ترەمپەوە چووە و بڕیارە چڕی هێرشەکانی بۆ سەر خاکی لوبنان کەم بکاتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە سوپای ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، نزیکەی 10 سەکۆی موشەکیی حزبوڵایان لە ناوخۆی لوبنان تێکشکاندووە، کە پێشتر بۆ بۆردومانکردنی باکووری ئیسرائیل بەکارهێنرابوون.
هاوکات لەگەڵ ئەم هەوڵە دیپلۆماسییانە و رێکەوتنی ئەمریکا و ئێران لەسەر ئاگربەست، رەوشی مەیدانی هێشتا ئاڵۆزە؛ بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەنگی زەنگی مەترسی لە زۆربەی شارەکانی ئیسرائیل، لەوانەش تەلئەبیب و ئەشدۆد بیسترا، ئەمەش دوای ئەوەی چەندین موشەک لە خاکی لوبنانەوە ئاراستەی ئەو ناوچانە کران.
بەردەوامەی هێرشەکانی ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنان بۆسەر یەکتری، مەترسییەکی راستەقینە لەسەر ئەو "ئاگربەستە ناسکە" دروست دەکات کە لە نێوان واشنتۆن و تاراندا هەیە، بەتایبەت کە هەردوولا لە چەند رۆژی رابردودا چەندین جار هێرشیان کردووەتە سەر یەکتری.