کەنەدا بە بڕی زیاتر لە ٦ ملیۆن دۆلار چەک و کەلوپەلی سەربازی بۆ ئۆکراین دەنێرێت
کوردسات نیوز
١٥ی شوباتی ٢٠٢٢
لە ساڵی ٢٠١٥ەوە، نزیکەی ٢٠٠ سەربازی کەنەدی لە ئۆکراین جێگر کراون، بۆ مەشق و ڕاھێنان بە ھێزە ئۆکراینییەکان.
کوردسات نیوز
١٥ی شوباتی ٢٠٢٢
لە ساڵی ٢٠١٥ەوە، نزیکەی ٢٠٠ سەربازی کەنەدی لە ئۆکراین جێگر کراون، بۆ مەشق و ڕاھێنان بە ھێزە ئۆکراینییەکان.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکەیان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بڕیارە بەزووترین کات گەشتە ئاسمانییەکانیان دەستپێبکەنەوە
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، بەپێی ئەو ئاگاداری نامەیەی لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی گەیشتۆتە فڕۆکەخانەمان، لە ئەمڕۆوە 8ـی 4ـی 2026 ئاسمانی عیراق بەڕووی جوڵەی فڕۆکەوانیدا بۆ گەشتەئاسمانییەکان کرایەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە، بڕیارە هێڵە ئاسمانییەکان بەپێی پلانی خۆیان و دوای رێکخستنەوەی خشتەی گەشتەکان، بە زووترین کات گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی دەستپێدەکاتەوە.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عیراق لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە ئەمڕۆوە ئاسمانی عیراق بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا دەکرێتەوە
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، رێگە بە دەستپێکردنەوەی سەرجەم گەشتە ئاسمانییە مەدەنییەکان دەدرێت، کە تێپەڕبوون (ترانزێت)، فڕین و نیشتنەوە لە فڕۆکەخانەکانی عیراق دەگرێتەوە.
ئەوەش روونکراوەتەوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عیراق جەخت لە پابەندبوونی تەواوی خۆی دەکاتەوە بە جێبەجێکردنی بەرزترین پێوەرەکانی سەلامەتی و ئاسایشی ئاسمانی دەکاتەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە 26ـەمین ساڵیادی کۆچیی دوایی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: ئەمڕۆ بە شانازییەوە یادی مێژووی زیاتر لە نیو سەدە خەبات و تێکۆشانی سیاسی و رووناکبیریی ئەم سەرکردە مەزنەی گەلەکەمان دەکەینەوە
دەقی راگەیەنراوەکە:
26 ساڵ بەسەر كۆچی دوایی سیاسەتمەدار و خەباتگێڕ و نووسەری ناوداری گەلەكەمان مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد تێدەپەڕێت.
ئەمڕۆ بە شانازییەوە یادی مێژووی زیاتر لە نیو سەدە خەبات و تێکۆشانی سیاسی و رووناکبیریی ئەم سەرکردە مەزنەی گەلەکەمان دەکەینەوە کە یەکێک بوو لە رێنیشاندەرەکانی رێگەی خەباتی نەتەوەیی.
لەم هەلومەرجە دژوارەدا، لە هەموو کات زیاتر پێویستمان بە حیکمەت و دیدگای مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەدە تاوەکو ببێتە هەوێنی کارکردنی پێکەوەیی و یەکڕیزیی گەلەکەمان لەپێناو پاراستنی خەڵک و وڵاتەکەمان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان