بە پێی ئامارێکی ناوەندی گومرگ و پاراستنی سنوورەکان، مانگی ڕابردوو ١٥٣ ھەزار و ٩٤١ حاڵەتی پەڕینەوەی کۆچبەران کۆچبەران لە سنوورەکانی باشووری ئەمریکا لەگەڵ مەکسیک تۆمار کراوە، ئەوە دووەم نزمترین ئاماری مانگانەیە لە مانگی شووباتی ٢٠٢١ەوە.
ڕاشیگەیاند، مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، ٤٦١ ھەزار و ١٨٦ کۆچبەر پەڕیوونەتەوە، کە ٦ ھەزار و ٧٧٥ کۆچبەریان بە پێی یاسای کۆچی ئەمریکی گەڕێندراونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان.
ساڵی ٢٠١٥ لە ھەڵمەتی بانگەشەی سەرۆکایەتییدا، دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بەڵێنی دروستکردنی دیوارێکی جیاکەرەوەی لەسەر سنوورەکانی نێوان وڵاتەکەی و مەکسیکدا و دوای دەستبەکاربوونیشی لە کۆشکی سپی، چەندین جار بودجەی بۆ دروستکردنی ئەو دیوارە جیاکەرەوەیە تەرخان کرد.
لوید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕووسیا بەردەوامە لە کۆکردنەوەی سەربازەکانی لەسەر سنوورەکانی ئۆکراین، ھاوپەیمانیەکانی ناتۆش بەرگریی لە خاکی ھەموو ئەندامانی ھاوپەیمانیەکە دەکەن.
ھەر لە بارەی گرژییەکانەوە، کۆشکی سپیی ئەمریکاش ڕایگەیاند، ڕووسیا حەوت ھەزار سەربازی تری لەسەر سنوورەکانی ئۆکراین جێگیر کردووە.
لە لایەکی ترەوە، میدیاکانی ڕووسیا بڵاویانکردەوە، حکومەتی مۆسکۆ جێگری باڵیۆزی ئەمریکای لە مۆسکۆ ئاگادارکردووەتەوە وڵاتەکەی بەجێبھێڵت، لەو بارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئیدانەی بڕیارەکەی ڕووسیای کرد.
ئاگر لە سێ کۆگای بازرگانی لە "ناوچەی شارع زڵال" لە شاری بەغداد کەوتەوە، کە ئەو کەلوپەلە پلاستیکیانەی ناو ماڵ لە کۆکاگاندا ھەڵگیرا بوون، پێچەوانەی ڕێنماییەکانی سەلامەتی بوون.
بەرگریی شارستانیی بەغداد، لە بارەی ڕووداکەوە ڕایگەیاند، ئاگرەکە بە بێ زیانی مرۆیی کۆنتڕۆڵکراوە و لێکۆڵینەوە لە زیانە ماددییەکان و ھۆکارەکانی کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستیپێکردووە.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆی ھەمەلایەنە کرا لەسەر پرسەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق، یەکڕیزی کورد، چارەسەرکردنی گرفتە ناوخۆییەکان، پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان لەنێوان ھەردوولا و گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووری ھەرێم. جەختیشکرایەوە لە چارەسەرکردنی کێشەکان، تێپەڕاندنی بەربەست و ئاستەنگەکانی بەردەم پێکھێنانی حکومەت، یەکخستنی ھەوڵەکان لە چوارچێوەی بنەماکانی دەستوور و لێکتێگەیشتن و دیالۆکی بونیادنەرانەی نیشتمانیی.
بافڵ جەلال تاڵەبانی بە لەبەرچاوگرتنی ھەستیاری دۆخی عێراق، ھەرێم و پێشھاتەکان دووپاتیکردەوە لە خێراکردنی ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق لەسەر بنەمای تەوافق و ھاوبەشیەتی نیشتمانیی کە ببێتە ھۆی تێپەڕاندنی دۆخەکە و زیاتر خزمەتکردنی خەڵک و چاکسازیکردن لە بەڕێوەبردن و ئیدارەدانی وڵات.
بۆ ھەرێمیش بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختیکردەوە لە پێویستی یەکڕیزی ماڵی کورد و ڕوونیکردەوە یەکێتی دەیەوێت بۆ ھەموو پرسەکان کورد خۆی ئامادە بکات دوور لە بەرژەوەندی تەسکی حزبی، بە یەک گوتاری کوردستانیی ڕووبەڕووی ئەگەرەکان ببینەوە و لەسەر بنەمای ھاوسەنگی سیاسی و بەرژەوەندی گشتی خۆمان ڕێکبخەینەوە، کە بۆ ئەوە کات ماوە و پێویستە نیەتێکی جددی ھەبێت بۆ پاراستنی یەکریزی کورد، کە یەکێتی لەو ڕووەوە ھیچ مەرجێکی نییە و دەمانەوێت ئەم ئامانجە باڵایە بەدیبێنین، کە لە خزمەتی گەلەکەماندایە.
سەبارەت بە پرسی ھەڵبژاردن لە ھەرێم، بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد یەکێتی لەگەڵ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پاک و بێگەردە لە کات و ساتی خۆیدا بەڵام دەبێت داواکاری ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە ھەند وەربگیرێت و یاساکە بە شێوەیەک بێت لە خزمەتی گەشەپێدانی ھەرێم و پڕۆسەی دیموکراسی بێت، نەک بەم شێوەیە کە کەموکورتیی زۆری تێدایە و گلەیی و تێبینی زۆربەی لایەنە سیاسی و ڕێکخراوەکان و ڕای گشتی لەسەرە. بۆیە یەکێتی لەگەڵ ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردندایە.
ھەر لە دیدارەکەدا پێویستی ھاریکاری و ھەماھەنگی زیاتر لە نێوان ھەردوولا دووپاتکرایەوە بە تایبەت لە بواری گەشەپێدانی بواری ئابووری، بازرگانی و ھەوڵدان بۆ پێشخستنی زیاتری کەرتی ئابووری لە ھەرێم.
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، لە تویتێکدا ڕایگەیاند، پێویستە بە توندی ڕێگری لە دراوی ساختە و بە قاچاغبردنی دۆلار بکرێت و چاوبخشێندرێتەوە بە کاری ھەندێک لە بانکەکان، کە خاوەنەکانیان کۆنتڕۆڵی دراویان کردووە و مامەڵەی توندیش لەگەڵ ئەو بانکانەدا بکرێت، کە خاوەنداریەتیان بۆ ھەندێک حزب دەگەڕێتەوە، کە کۆنتڕۆڵی وڵات و خەڵکیان کردووە.
سەدر داواشیکرد، بە خێرایی ھەریەکە لە پارێزگاری بانکی ناوەندی و وەزیری دارایی و ئابووریی عێراق، بانگھێشتی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێن و بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراویش بە شێوەیەکی ناوەندی و تەندروست ڕێکبخرێتەوە و ھەندێک یاساش بۆ بەرزکردنەوەی بەھای دینار دەربکرێت.
"د. سامان بەرزنجی" وەزیری تەندروستی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا داوای لە ھاووڵاتیانیش کرد دوور بکەونەوە لە بەدەستھێنانی کارتی ڤاکسین بە شێوەی ساختە چونکە ئەو کارە تاوانە.
"بایدن" لە وتارێکدا لە کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەداوە، کشانەوەی بەشێک لە ھێزەکانی روسیا لە ناوچە سنورییەکانی ئۆکراین ھەنگاوێکی باشە، بەڵام دڵنیا نین لەوەی ئەو ھێزانە بەرەو شوێنی سەرەکی خۆیان دەڕۆن یاخود نا.
"بایدن" راشیگەیاند ئەمریکا ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوەی ھەر ھەنگاوێکی سەربازی روسیا دژی ئۆکراین و ھیوای خواست چانس بدرێت بە سەرکەوتنی رێگەچارەی دیبلۆماسی.
بایدن دەڵێت ، ئێمە خەڵکی روسیا ناکەینە ئامانج، ناشمانەوێت رەوشی روسیا ناجێگیر بکەین، دەمەوێت بە خەڵکی روسیا بڵێم ئێوە دوژمنی ئێمە نین، پێشم وانییە کە کەس جەنگێکی خوێناوی و وێرانکەری بوێت.
"بەھادین نوری" سەرکردە لە ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، ئەو دانوستانانەی چوارچێوەکە لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکان ئەنجامی داوە ، تا ئێستا نەبۆتە ھۆی ئەوەی رێککەوتنی سیاسیی بکرێت ، بۆیە دانوستانەکان گەیشتونەتە رێگەیەکی داخراو .
وتیشی، ئامانجی چوارچێوەی ھەماھەنگی ئەوەیە نێو ماڵی شیعە ناکۆکی تێدا نەبێت وھەموان پێکەوە یەکریز بن لە بڕیارەکاندا، دوپاتیشیکردۆتەوە، ئەگەر چوارچیوەی ھەماھەنگی شیعەکان و رەوتی سەدر لەسەر ھەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران رێک بکەون ، ئەوا سەرۆک وەزیران بە ئاسانی ھەڵدەبژێردرێت پشتگیریش دەکەن لەوەی کە حکومەتی داھاتوو خۆرھەڵاتی و خۆرئاوایی نەبێت و بریارەکە عێراقیی بێت .
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند ، ئەمرۆ کاسبکارانی عەلوەی ھەولێر خۆپیشاندانێکیان رێکخستوە و رێگای سەرەکی ھەولێر و موسڵیان داخستوە ئەوەش بەھۆی ئەوەی ھەوڵیک ھەیە بۆ داخستنی بەشێک لە گۆرەپانەکانی عەلوەی کۆن و گواستنەوەی عەلوەکە، کە زیانی زۆر بە کاسبکاران دەگەیەنێت .
بە وتەی پەیامنێری کوردسات نیوز ، لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا ھێزە ئەمنیەکان ھەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانیان داوە و تەقەش بەسەر خۆپیشاندەراندا کراوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر پێشنیازی وەزارەتی دەرەوە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە کردنەوەی کونسوڵخانەی عێراق لە شاری ئەسفەھانی ئێران و شاری ملبۆرنی ئوسترالیا و شاری دبلنی ئیرلەندە.
بە گوێرەی بڕیارەکە مەرجی ئەوە دانراوە، کردنەوەی ئەو کونسوڵخانانە نەبێتە ھۆی زیادبوون ژمارەی فەرمانبەران لە نوێنەرایەتییە دیپلۆماتییەکان.
بڕیارەکە پشت بەست بە یاسای ژمارە ٤٥ی ساڵی ٢٠٠٨ی خزمەتگوزاریی دەرەوە و ڕێککەوتنی ڤییەنا بۆ پەیوەندییەکانی کونسوڵگەریی ساڵی ١٩٦٣ دەرچووە.
خوێندکارانی پۆلی ١٢ داوایانکرد ماوەی خوێندنیان بۆدرێژبکرێتەوەو بابەتەکانی وانەکانیش بۆتاقیکردنەوەکان کەم بکرێنەوە.
"رۆزە ئەمین" لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە لەگەڵ خێزانەکەی کەوتونەتە دەست تیرۆریستانی داعش و دایک و باوکی لەلایەن داعشەوە کوژراون .
رۆزە لە دوای رزگارکردنی ئەمرۆ لەلایەن ماڵی ئێزدی لە ھەرێمی جزیرە لە رۆژئاڤای کوردستان ، رادەستی کەسوکارەکەی دەکرێتەوە ، بەڵام خوشکەکانی تا ئێستا رزگار نەکراون و چارەنوسیان دیار نیە .
وەزارەتی بەرگری روسیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەشێک لە ھێزەکانیان لە نیمچە دوورگەی کریما کشاندۆتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی مانۆڕە سەربازییەکانیان لە ناوچەکە کۆتایی ھات، کەلوپەلە سەربازییەکانیشیان لەڕێی شەمەندۆفێرەوە گەڕاندۆتەوە شوێنی خۆی.
بەڵام "بن واڵاس" وەزیری بەرگری بەریتانیا رایگەیاندووە، ھیچ بەڵگەیەک نییە لەسەر کشانەوەی روسیا لە نزیک سنورەکانی ئۆکراین، وتیشی بەپێی کردارەکانی روسیا کاردانەوە و ھەڵوێستیان دەبێت.
"مارتن گریفیس"یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری مرۆیی لە کۆبونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند ، نەتەوەیەکگرتوەکان نیگەرانە لە رەوشی سەدان منداڵ کە لە گرتوخانەی غوێران گەمارۆدراون و پێویستە بە زوترین کات ئەو منداڵانە رزگاربکرێن و بگوێزرێنەوە شوێنی پارێزراو و تێکەڵی کۆمەڵگە بکرێنەوە.
لە مانگی رابردوودا تیرۆریستانی داعش پەلاماری گرتوخانەی غوێرانی حەسەکەیان دا ماوەی شەش رۆژ پێکدادان لە نێوان داعش و ھێزەکانی ھەسەدە بەردەوام بوو ، بەپێی ئامارەکان لەو شەرەدا زیاتر لە ٣٠٠ کەس کوژران .