هەواڵەکانهەواڵەکان

ناوەندی ڕاگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات "ھەسەدە" ڕایگەیاند، ئۆپراسیۆنێکیان بۆ گەڕان بە دوای تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی دیبانی سەر بە دێرەزوور ئەنجامداوە، توانراوە لەو ئۆپۆاسیۆنەدا دوو تیرۆریستی خۆکوژی داعش دەستگیر بکەن، کە ویستوویانە لە ڕۆژھەڵاتی دێرەزوور کردەوەی تیرۆریستی ئەنجامبدەن، کە یەکێکیان مێرد منداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵە.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا ھاتووە، تیرۆریستانی داعش لە ھەوڵی ئەوەدان جارێکی تر لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی "ھەسەدە" خۆیان ڕێکبخەنەوە و لە ڕێگەی ھێرشی خۆکوژی لە ناوچەکە مەترسی بڵاوبکەنەوە، بەڵام ڕێگەی جۆراوجۆر دەگرنەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەھۆی گرانبوونی نرخی سوتەمەنی بە تایبەت بەنزین بەشێک لە شۆفێرانی پاسەکانی ناو شار لە سلێمانی گردبوونەوە و ڕاگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین کاریگەری زۆری لەسەر بژێوی ژیانیان دروستکردووە.

داواشیانکرد حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کێشەی گرانی بەنزین چارەسەر بکەن و ھاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو پسوڵەی وەرگرتنی بەنزینیان بۆ دروستبکرێت.

ھاوکات "سدیق محەمەد" بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز پشتیوانی لە داواکارییەکانی شۆفێران دەربڕی و ڕایگەیاند، دەبێت حکومەت سوتەمەنی بە نرخێکی ھەرزان بۆ شۆفێرانی پاس و تاکسی دابین بکات، بۆ ئەوەی کرێی گواستنەوە لەسەر ھاووڵاتیان گران نەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری پەروەردەی پارێزگای سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ھەموو پێداویستیەکیان بۆ ھۆڵەکانی تاقیکردنەوەی بەرایی پۆلی ١٢ ئامادەی بۆ خوێندکارانی دەرەکی دابینکردووە.

ڕاشیگەیاند، لەسەر ئاستی وەزارەتی پەروەردە و حکومەتی ھەرێم ھەنگاوی پێویست لە ئارادان بۆ چارەسەرکردنی گرفت و کەموکورتییەکانی کەرتی پەروەردە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ڕاپۆرتێکدا ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سوریا بڵاویکردەوە، ئەو پێشنوێژ و وتاربێژە لە ساڵی ٢٠١٩ەوە لە لایەن ئەو گروپەوە دەستگیر کراوە و بە تۆمەتی پێدانی زانیاری بە ھێزەکانی حکومەتی سوریا ئەمڕۆ لە سێدارەیان داوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە دەستەی تەحریری شام کە یەکێکە لە گروپە توندڕەوەکانی ناوچەکە، لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی چەندین پێشێلکاری وەک لە سێدارەدان و دەستگیر کردن و بێسەروشوێنکردنی ئەنجامداوە.

ھەر لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، دەستەی تەحریری شام چەندین پێشێکاری لە بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی مەدەنی لە پارێزگای ئیدلب ئەنجام داوە.

داواشی کردووە سنورێک بۆ ئەو پێشێلکاریانە دابنرێت کە سەرجەم ھێز و گروپە چەکداەکان لە ناو خاکی سوریادا، لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژی و مەزھەبی و نەتەوەیی، ئەنجامی دەدەن.

گروپی تەحریری شام یەکێکە لە گروپە سەلەفیە جیھادییەکانی ناوخۆیی سوریا و بەشدارە لە جەنگی ناوخۆیی ئەو وڵاتەدا، گروپەکە لە ساڵی ٢٠١٧ لە یەکگرتنی ھەردووگروپی بەرەی فەتحی شام (بەرەی نوسڕەی پێشوو) و بەرەی ئەنساری دین و جەیشی سونە و لیوای حەق و بزوتنەوەی نورەدین زەنگی پێکھاتووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە


بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیکرد لە خاتوو نەجات بیلکاسم، وەزیری پێشووی خوێندنی باڵا لە فەرەنسا.

لە دیدارێکدا ئەمین بابە شێخ و پۆڵا سیروان تاڵەبانی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و د.یوسف گۆران، وەزیری پێشووی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی ھەرێم ئامادەیبوون، گفتوگۆ کرا لەبارەی پرۆسەی خوێندنی باڵا، ئاستی زانکۆکانی ھەرێم، پێشخستنیان، ریفۆرم لە پرۆگرام و چاکسازی لە قۆناغەکانی خوێندن و چۆنێتی فەراھەمکردنی ژینگەی لەبار بۆ خوێندکاران و گرنگی بە توانا زانستییەکانیان بدرێت.
خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی خوێندکاران و گرنگیدان بە توانای گەنجان لەناو یەکێتی و دەستگیرۆییان و راگرتنی ھاوسەنگی جێندەری لە سەرکردایەتیی یەکێتی و توانا و ھێزی ژنان لە سەرکردایەتیکردن، بۆچوونیان لەبارەوە خرایەڕوو.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەسەر کۆی تەوەرەکان ھەڵوەستەی کرد و روونیکردەوە زانکۆکانی ھەرێم لەجێی متمانەن و لەسەر ئاستی زانکۆکانی عێراق لە یەکەمەکاندان، کە ئەمە جێگای خۆشحاڵییە و ھانمان دەدات پەرۆشی پێشخستنی زیاتری ئاستی زانستییان بین و ھەوڵبدەین پرۆگرامی خوێندن بە شێوەیەک بێت خوێندکار و گەنجی نموونەیی و بەکار و راھێنراو لە بوارە جیاجیاکاندا بەرھەمبھێنێت، لەگەڵ پێشکەوتنەکاندا و بۆ پێویستی ئەمڕۆ ئامادەیان بکەین.

لەوڕووەوە ووتی مەبەستمانە ریفۆرم بکەین لە خوێندنی باڵا و کەشێکی گونجاوتر بۆ خوێندکاران بڕەخسێنین تا  ھاوتەریب لەگەڵ پێشکەوتنەکانی دونیای دەرەوە خۆیان نوێبکەنەوە و بەشێوەیەک ئاستی زانستییان گرنگی پێبدرێت تا زانکۆکانمان رۆڵی گرنگی و زیاتر بگێڕن لە بەڕێوەبردن و ئیدارەدانی ھەرێم.

ھەر لەدیدارەکەدا لەسەر رێکخستنەوە و گەشەپێدانی ئۆرگانەکانی یەکێتی و ھێنانەپێشەوەی گەنج و ژن و سەرکردایەتیکردنیان لەناو کاری رێکخراوەیی بافڵ جەلال تاڵەبانی بەرچاوروونیدا و جەختیکردەوە گەنج و لاوان شادەماری بەردەوامی ژیانی حزبیی یەکێتی دەبن و تواناکانیان دەخرێتە خزمەت گەشەپێدانی کاری رێکخراوەیی، لەو نێوەندەشدا ژنان زیاتر دەھێنرێنە پێشەوە و رۆڵیان لە سەرکردایەتیکردندا دەبێت و یەکێتی باوەڕی تەواویشی بە ھاوسەنگی جێندەری ھەیە و پارێزگاریکردن لە مافەکانیشیان بە ئەرکی خۆمان دەزانین.

چۆنێتی دروستکردنی ھەماھەنگی و پەیوەندی لەنێوان زانکۆکانی ھەرێم، کەسانی پسپۆڕ و شارەزا و زانکۆکانی دونیای دەرەوە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و چەند میکانیزمێک خرایە بەرباس.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوپای ئۆکراین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەربازێکی دیکەیان لەلایەن سەربەخۆخوازەکانەوە کوژراوە، بەم جۆرەش ژمارەی کوژراوەکانی ئۆکراین لە رۆژی شەممە گەیشتە دوو سەرباز. 


ئاژانسی ھەواڵیی "تاس"ی روسیش رایگەیاند، دوو موشەک ئاڕاستەی ناوچەیەکی روسیا کراوە کە تەنھا کیلۆمەترێک لە سنوری ئۆکراینەوە دوورە. 


بەپێی راگەیەندراوی سوپای روسیاش، بەھۆی ھێرشی سوپای ئۆکراینەوە بۆ سەر ناوچەی رۆستۆڤ لە خۆرھەڵاتی ئۆکراین، چەند کەسێک بریندار بوون و سوپای ئۆکراینیش ھەواڵەکەی رەتکردەوە.


ڤلادیمێر زینیلنسکی سەرۆکی ئۆکراینیش رایگەیاند، دەیانەوێت ئێستا و بەر لەوەی روسیا بۆردومانیان بکات سزا بەسەر مۆسکۆدا بسەپێنرێت. 
وتیشی، بە ھیچ جۆرێک خۆیان رادەستی روسیا ناکەن.


دوای زیادبوونی گرژییەکان کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی ئەوروپا لەپێناو سەلامەتی کارمەند و گەشتیارەکانیان، گەشتەکانیان بۆ ئۆکراین راگرتووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو شەپۆلی بارانبارینە لە کاتەکانی بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە چالاک دەبێت و بە ئاستی جیاواز دەبارێت، بەجۆرێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان باران بارین بە شێوەی مامناوەند و بەلێزمە دەبێت و ھەندێک کاتیش ھەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە بەشێک لە ناوچەکانی پارێزگای ھەولێر بە تایبەتی ناوچە شاخاوییەکان باران بە لێزمە دەبارێت و لە سنووری پارێزگای دھۆکیش بەراورد بە ناوچەکانی تر باران کەم دەبارێت دەبێت. کەشناسی ھەرێم راشیگەیاندووە، لەسەر بەشێک لە لووتکەی شاخە بەرزەکان بەفر دەبارێت و ئێوارەی رۆژی یەکشەممەش کاریگەری ئەو شەپۆلە کۆتای دێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیکرد لە ماوریزیۆ گرێگانتی، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە ‌عێراق و میکێلێ کامیرۆتا، کونسوڵی گشتی ئیتاڵیا لە ھەرێم.

لە دیدارێکدا کە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، ئاسۆ مامەند، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون، بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا لەسەر پرسە سیاسی، ئابووری، ئەمنییەکان و ھەماھەنگی نێوان ھێزی پێشمەرگە و ھێزەکانی ئیتاڵیا جەختی لێکرایەوە.

لە دیدارەکەدا دووپات کرایەوە لە فراوانکردنی ھەماھەنگییەکان و ھاریکارییەکانی نێوان ھێزی پێشمەرگە و ھێزەکانی ھاوپەیمانان بە تایبەت لەگەڵ ھێزەکانی ئیتاڵیا بۆ رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش و بەردەوامیدان بە راھێنان و مەشقپێکردنی ھێزەکانی پێشمەرگە لە رێگای راوێژکارەکانیانەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاسگوزاری حکومەت و گەلی ئیتاڵیای کرد کە ھاوکار و پشتیوانی ھەرێم بوون و رۆڵی گرنگیان بینیوە لە ھاوکاریکردنی ھێزی پێشمەرگە و داواشیکرد لەو رووەوە بەردەوام بن.

ھەر لە دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە پێویستی یەکڕیزی کورد و یەکخستنی ھەوڵەکان کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەرێم و عێراق و روونیکردەوە یەکگوتاریمان و تەبایمان لە ھەرێم ھۆکار دەبێت بۆ پاراستنی مافە دەستووریی و یاساییەکانمان لە ناوەند، چونکە لێکترازانمان و ھەر دوورکەوتنەوەیەک دەبێتە ھۆی بێھێزی پێگە و قەوارەی ھەرێم بۆیە کات کوشتن و ھەر رێکەوتنێک لە دەرەوەی ئیرادە و بەرژەوەندی کوردستانی ویستی لایەنە سیاسییە کوردییەکان بە زیان دەشکێتەوە بۆ کورد و کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر رۆڵمان لەداھاتووی عێراق، بۆیە یەکێتی ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ یەکخستنەوەی ماڵی کورد و لەوڕوەشەوە بێھیوا نەبووین.

سەبارەت بە پێشخستنی کەرتی ئابووری ھەرێم و ھەماھەنگی فەرھەنگی نێوان ھەرێم و ئیتاڵیا بافڵ جەلال تاڵەبانی ھەموو کارئاسانی و ھاوکارییەکی دەربڕی بۆ رەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ سەرمایەدارانی ئیتاڵی تا لە ھەرێم سەرمایەگوزاری بکەن و بوونی پرۆژەی ھاوبەشیش بۆ گەشەپێدانی لایەنی کەلتووری بەزەروور زانی و داوایکرد لە حکومەتی ئیتاڵیا لەو نێوەندەدا ھاوکاری ھەرێم بکەن و یارمەتیدەربن بۆ گەشەپێدانی لایەنەکانی فەرھەنگی لە ھەرێم و پاراستنی کەلتوور و رەسەنایەتی کە کۆڵەکەی مانەوە و پێشخستنی ھەرێمی کوردستانە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی راگەیەندراوەکە...


‏‎دەربارەی پاڵپشتی دارایی بۆ خوێندکاران
‏‎وەک ھەموولایەک ئاگادارن لە سەرەتای دروستبوونی ناڕەزایەتییەکانی خوێندکارانەوە، بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی ھەر زوو ھات بەدەنگ داواکاری رەوای خوێندکاران و بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشە و کەموکورتییەکانی بەشەناوخۆییەکان و زانکۆکانیدا، لە پێشوودا ئەو بەڵێنانە بوون بە کردار و ھەمووان بە چاوی خۆیان بێ جیاوازی کردارەکانیان بینی.

دەربارەی پاڵپشتی دارایی حکومەت بۆ خوێندکاران بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڵێنیدا لەڕێی تیمی یەکێتی لە حکومەت فشار دروست بکات تاوەکو خوێندکاران ئەو مافەی خۆیان وەربگرن و پاشان حکومەت بڕیاری پاڵپشتی دارایی خوێندکارانیدا.

‏‎بەڵام بەھۆی دواکەوتن و جێبەجێنەکردنی ئەم بڕیارە تا ئێستا، کە بۆتە ھۆی ناڕەزایی لەناو خوێندکاران، بافڵ جەلال تاڵەبانی لەسەر ئەم پرسە و دووبارە ناڕەزایی خوێندکاران، لە پەیوەندی بەردەوامدایە و ھەموو ھەوڵێکی خستۆتەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی و بەڵێن بە خوێندکارانی ئازیز دەدات کە لەماوەی سێ رۆژی داھاتوودا ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت و ئەبێت بەبێ ھیچ ئاستەنگێک پاڵپشتی خوێندکاران خەرجبکرێت لەپێناو وەرگرتنی مافی خوێندکاران و ڕانەگرتنی خوێندن لە زانکۆکاندا.
‏‎ئەگەر تاوەکو ئەم چەند رۆژە ئەم گرفتە چارەسەر نەکرا بافڵ جەلال تاڵەبانی خۆی پشتیوانی لە خوێندکاران دەکات بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتییەکانیان بە شێوەیەکی مەدەنی.

نووسینگەی ڕۆژنامەوانی بافڵ جەلال تاڵەبانی

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

گەیتس ڕایگەیاند، بەھۆی پێشکەوتنەکانی تەکنەلۆژیای پزیشکییەوە، جیھان دەتوانێت ڕووبەڕووی ئەو پەتا نوێییە ببێتەوە، ئەگەر بێتوو لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ بکرێت.


بەڕێوەبەری کۆمپانی مایکرۆسۆڤت جەختیکردەوە، پەتایەکی دیکە بەڕێوەیە، بەڵام ھۆکاری نەخۆشکەوتن بە پەتاکە جیاواز دەبێت.


ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای تێپەڕبوونی دووساڵ بەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، نەتوانرا ئامانجی ڕێکخراوی تەندروستی جیھان بەدی بھێنرێت، کە خواستی ھەبووە لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٢دا لە ٧٠٪ی دانیشتوانی جیھان خۆیان کوتا بێت، لە کاتێکدا تا ئێستا تەنھا ٦١.٩٪ ی دانیشتوانی جیھان خۆیان کوتاوە بە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، بەھۆی لافاو و رۆچوونی زەوی لە شاری پێترۆپۆلیس لە ویلایەتی ریۆدۆجانیرۆ، لانیکەم ١٠٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٣٥ کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون. 
ئاماژە بەوەشکراوە، ١٣ لەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە منداڵن.


رۆبێنز بۆمتێمپۆ سەرۆکی شارەوانی پێترۆپۆلیس رایگەیاندووە، تائێستا ژمارەی قوربانییەکان بەوردی نەزانراوە و پێدەچێت ژمارەیان بەرزبێتەوە.


ئەوەشی خستەڕوو، بەھۆی رۆچوونی زەوی لانیکەم ٨٠ خانوو رووخاون و  نزیکەی ٣٨٠ کەسیش ناچاربوون شوێنەکانی خۆیان جێبھێڵن.


چەند رۆژ پێش ئێستا شەپۆلێکی باران بارین رووی لە ناوچەکانی باشوری خۆرھەڵاتی بەڕازیل کرد و جگە لە زیانە گیانییەکان، زیانی ماددی زۆری لێکەوتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەزھەر محەمەد ساڵح ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، کاتی ئەوە ھاتووە سیاسەتی دارایی ڕۆڵی کاریگەریی خۆی ببینێت، بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە لە ئەنجامی دابەزینی بەھای دینار بەرامبەر دۆلار، دروستبووە و نرخی کەلوپەل و خۆراکیش بەرزبووەتەوە و خراپ بەسەر ژیانی چینی ھەژار و کەمدەرامەتی عێراقدا شکاوەتەوە.


ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر کاریگەرییەکانی دابەزینی بەھای دینار چارەسەر نەکرێت، دەبێتە ھۆی بڵابوونەوەی بێکاری و ھەژاری و لاوازی سەرچاوەی داھاتی خێزان لە وڵاتدا.


جەختیشیکردەوە، لە کەمکردنەوەی باجی گومرگ  لەسەر کەلوپەلە خۆراکییەکان و پێداویستییەکانی بەرھەمی ناوخۆیی کە لە دەرەوە ھاوردە دەکرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی بڵاویکردەوە، لە بۆردومانەکەدا جگە لە والی داعش، ئەبو زەید مەحلاوی فەرماندەی مەفرەزەکانی تیرۆریستانی داعش لە قەزای ھیت کوژراوە.


ئاماژەی بەوەشکردووە، مەحلاوی بەرپرس بووە لە کوژرانی ئەحمەد عەبدولواحید لامی، فەرماندەی لیوای ٢٩ی سوپای عێراق، کە لە ساڵی رابرودا لە قەزای ھیت کوژرا.


تیرۆریستانی داعش لە ماوەی ڕابردوودا لە چەند ناوچەیەکی جیاجیای عێراق جموجوڵی دەستپێکردبۆوە و، چەند پەلامارێکی لە دژی سوپای عێراق و ھێزەکانی پێشمەرگە ئەنجامدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حامید موسەوی سەرکردە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان ڕایگەیاند، چوارچێوەی ھەماھەنگی نایەوێت دەستور  و مافە دەستورییەکان پەک بخات، ڕەوتی سەدریش بە پەراوێزخستنی بەشێک لە چوارچێوەی ھەماھەنگی، دەبینێت خۆی بە تەنھا ماوەتەوە.


موسەوی ئاماژەی بەوەشکرد، چوارچێوەی ھەماھەنگی دەگۆڕێت بۆ ھاوپەیمانی سەباتی نیشتیمانی و ٨٨ پەرلەمانتار لەخۆ دەگرێت، کە پەرلەمانتارانی سەربەخۆشی ھێناوەتە ناو ھاوپەیمانییەکەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی کەشناسی ئێران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە رۆژی شەممەوە شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین روو لە پارێزگاکانی خۆرھەڵاتی کوردستان و باکور و باشوری خۆرئاوای ئێران دەکات و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت، ئاماژە بەوەشکراوە، ئەگەری ھەیە لە ناوچەکانی باشوری ئێران ئەو شەپۆلە بایەکی توند و خۆڵبارینی لەگەڵدا بێت و زیان بە دامەزراوە دەریاییەکان و حەوزەکانی بەخێوکردنی ماسی بگەیەنێت.


کەشناسی ئێران راشیگەیاندووە، ئەو شەپۆلە تا رۆژی سێشەممەی داھاتوو بەردەوام دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نید پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودوەڵەتی پێشنیازی کردووە، ھەفتەی داھاتوو لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ ھاوتا روسییەکەی لە ژنێف کۆببێتەوە و روسیاش پێشنیازەکەی قبوڵ کردووە.


نید پرایس راشیگەیاند، ئەمریکا پێیوایە دیپلۆماسیەت و گفتوگۆ تەنھا رێگەچارەی قەیرانی ئۆکراینە و بۆ ئەو بەمەبەستەش ھاوکاری و ھەماھەنگی تەواویان لەگەڵ ھاوپەیمان و ھاوبەشەکانیان دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...571572573574575...997