هەواڵەکانهەواڵەکان

ئەندازیاری پرۆژەکە ڕایگەیاند، کرێکارەکان لە کاتی ھەڵکەندن لە پرۆژەکەدا، پارچە شوێنەوارێکیان دۆزیوەتەوە و دەستبەجێ لایەنی رەسمی لێ ئاگادار کراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای بنکۆڵکاری، پارچە شوێنەوارێکی  گەورە دەرکەوتووە و ھێڵ و زەخرەفەی سەردەمی خەلافەتی عەباسی لەسەر نەخشێنراوە.

پسپۆڕانی بواری شوێنەوارناسی عێراقیش دەڵێن ، شوێنەوارەکە بۆ سەردەمی عەباسیيەکان دەگەڕێتەوە، کاتێک شاری سامەڕا پایتەختی خەلافەتی عەباسی بووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیوا عەبدولقادر عەزیز، بەڕێوەبەری گشتی ھاتوچۆی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، تا ئێستاش ھیچ بڕیارێکی رەسمی لەبارەی ئۆتۆمبیلە بێ سەرەتاکان نەدراوە و بەھەمان شێوازی پێشوو مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت".


وتیشی، "ھەر بڕیارو رێنماییەکی نوێ بدرێت بۆ ئەو ئۆتۆمبیلانە ئێمە ئاشکرایدەکەین و لە راگەیاندنەکان بڵاویدەکەینەوە". 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نید پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ھیچ کات وادەیەکی دیاریکراویان سەبارەت بە ئەگەری ھێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکراین دیاری نەکردووە، تەنھا ئاماژە بەوە دراوە کە روسیا ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی ئەو ھێرشە دەکات.  


وتیشی، مەترسییەکانی ئەمریکا سەبارەت بەو ھێرشە ھیچ نەگۆڕاوە، ئەگەرچی روسیا باس لە کشانەوەی ھێزەکانی دەکات لەسەر سنور. 


ھاوکات مارگریتا روبیلس وەزیری بەرگری ئیسپانیا رایگەیاند، ناتۆ ھیچ وادەیەکی دیاری کراوی بۆ ئەنجامدانی ھێرشی روسیا دەستنیشان نەکردووە.


لەلایەکی ترەوە، وەزارەتی بەرگری روسیا بڵاویکردەوە، ١٠ کاروانی سەربازی دوای کۆتاییھاتنی مانۆڕەکانیان، نیمچە دوورگەی "کریما"یان بەجێھێشتووە.


میدیاکانی روسیاش بڵاویانکردوەتەوە، ھێزی حکومی سەر بە کییڤ تۆپھاوێژیان ئاڕاستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی جودایخوازییەکان لە خۆرھەڵاتی ئۆکراین کردووە، کە لەلایەن روسیاوە پشتیوانی دەکرێن، ئەوەش پێچەوانەی رێککەوتنەکانە بۆ کۆتاییھێنان بە شەڕ.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیژنەی یاسایی پارتی دیموکراتی گەلان"ھەدەپە" بەمەبەستی بەرگریکردن لە خۆی داوایەکی پێشکەش بە دادگای دەستوری ھەمیشەیی تورکیا کردبوو بۆ ئەوەی ماوەی بەرگریکردنەکەی درێژبکرێتەوە، کە ماوەی بەرگریکردنەکەی لە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٢ کۆتایی دێت.


لیژنەی یاسایی ھەدەپە راشیگەیاندوە، دادگای دەستوری ھەمیشەیی وەڵامی داواکاریەکەی ھەدەپەی داوەتەوە، ماوەی ٦٠ رۆژی بۆ بەرگری لە خۆکردن درێژکردوەتەوە. 


بەپێی ئەو بڕیارەی دادگا پێویستە لیژنەی یاسایی ھەدەپە لە ٢١ ی نیسانی ٢٠٢٢ بەرگریی سەرەکی خۆی پێشکەش بکات، ھەروەھا لە بڕیاری دادگای دەستوریدا راگەیەنراوە، پارێزەران دەتوانن ھەموو پەڕاوەکانی دۆسیەکە ببینن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی باقری کێنی جێگری وەزیری دەرەوە و سەرۆکی تیمی دانوستانکاری ئێران لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، دوای چەندین ھەفتە لە گفتوگۆی چڕوپڕ، زیاتر لە ھەر کاتێکی تر لە رێککەوتن نزیک بوونەتەوە، بەڵام تا ئەو کاتەی لەسەر ھەموو بابەتەکان رێکنەکەون، واتە لەسەر ھیچ شتێک رێککەوتن نەکراوە. 


وتیشی، کاتی ئەوە ھاتووە لایەنی خۆرئاوا بڕیاری کۆتایی خۆی بدات.


ئەم لێدوانەی سەرۆکی تیمی دانوستانکاری ئێران دوای ئەوە دێت کە ژان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا رایگەیاند، بۆ گەڕانەوە بۆ رێککەوتننامەی ئەتۆمی، ئێران تەنھا چەند رۆژێکی کات ماوە، بەپێچەوانەوە قەیرانێکی جددی سەرھەڵدەدات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شاھین فەتحی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمەڵەی مانگی سوری تاران رایگەیاند، لەگەڕەکی شیریندەری رۆبات کەریم، بەھۆی دزەکردنی غازی ماڵان، تەقینەوە لە بینایەکی سێ نھۆمی روویداوە و بەھۆیەوە نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە و نۆی تریش برینداربوون. 


وتیشی، باری تەندروستی ژمارەیەک لە بریندارەکان ناجێگیرە و ئەگەری بەرزبووەنەوەی ژمارەی قوربانیانی رووداوەکە لەئارادایە.


ئاماژەی بەوەشکرد، بەھۆی تەقینەوەکەوە بیناکە بە تەواوەتی داڕماوە و بەھەوڵی تیمەکانی بەرگری شارستانی و مانگی سوری تارانیش توانیویانە ژمارەیەک کەس لەژێر داروپەردی بیناکە رزگار بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.بەرھەم ساڵح رایگەیاند، دەبێت حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان لەڕێی دانوستانێکی جدییەوە میکانیزمێک بدۆزنەوە بۆ بەرجەستەکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە ھەناردەی نەوت و غاز، کە گرەنتی ئیستحقاقی دەستوریی ھەرێمی کوردستان و تەواوی عێراقییەکان بکات. 


سەرۆک کۆماری عێراق داواشی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد، بابەتی پڕۆژە یاسای نەوت و غاز تاوتوێ بکەن و پڕۆژە یاسا نوێیەکە پێشکەشی دەسەڵاتی جێبەجێکار بکرێت و بەبێ دواکەوتن پەسەند بکرێت. 


وتیشی، چەندین ساڵە دوو دڵی ھێزە سیاسییەکان لە پەسەندکردنی یاسای نەوت و غاز ھۆکار بووە بۆ دروستبوونی گرفت و قەیرانەکان و گەیشتن بەم قۆناغەی ئێستا، کە روبەڕووی لێکەوتەکانی بوونەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەسەردانەکەیاندا بەشە جیاوازەکانی مۆزەخانەکەیان بەسەرکردەوەو ئەو ئازار مەینەتیانەیان بۆ باسکرا کەلەو شوێنەدا لەلایەن رژێمی بەعسەوە بەسەر خەڵکی سلێمانی و ھاوڵاتیانی باشوری کوردستان ھێنراوە.


ھاوکات لەڕێگەی، وێنە مێژوویی و ئەرشیفکراوەکانی مۆزەخانەکەوە، کارەساتی ئەنفال و وێنەی شەھیدانی سەنگەری ھێزەکانی پێشمەرگە و کۆڕەوە ملیۆنیەکەی ھاوڵاتیانی کوردستان و وێنەی بەشێکی زۆری شەھیدانی شەڕی داعش لەباشور و رۆژئاڤای کوردستان، پیشانی باڵیۆز و کونسوڵی ئەمریکا درا، ئەوە بۆ وەفدی میوان روونکرایەوە، میلەتی کورد بەتێپەڕاندنی ئەو قۆناغە سەختە میژوویانە توانیوێتی ئیرادەی خۆی بپارێزێت و بەپارستنی کلتور و فەرھەنگی نەتەوەکەی بەرگری لەمانەوەی خۆی بکات، کەلەو ڕێگەیەشدا ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد رۆڵێکی باڵای ھەبووە و بە پارێزەر و بەرگریکاری مانەوەی شوێنە مێژوویی و کلتورییەکان دادەنرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. توانا نەجەف بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، ھەموو رێکارەکانی خەرجکردنی دەرماڵەی خوێندکاران تەواو کراوە، بەڵام بەھۆی نەبوونی  پارە لە بانکەکان دەرماڵەکە خەرجنەکراوە.


ئاماژەی بەوەشکردووە، چەکی پارەی دەرماڵەی خوێندکاران  رەوانەی بانکەکان کراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز راگەیاند، لە سنوری ناوچەی داوی لە ناحیەی زینانە بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلی ھاووڵاتییەکی گوندی "قوشەلان"دا تەقییەوە، بەھۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە و کوڕێکی برینداربوون، زیانی ماددیش بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە.

پەیامنێری کوردسات نیوزی راگەیاند، بەپێی زانیارییەکان، بۆمبەکە بۆمبی دەنگی بووە و ئۆتۆمبێلەکە بەسەریدا رۆیشتووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادگای فیدراڵی لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، بریارەکەی سەبارەت بە نادەستوریی بوونی یاسای نەوت و غازی ھەرێمی کوردستان، بەپشت بەستن بە بەندەکانی ١١٠ و ١١١ و ١١٥ و ١٢١ و ١٣٠ لە دەستور داوە، ھاوکات پشت بەستراوە بە بریاری دادگایەکی ئەمریکا لەسەر سکاڵایەکی  وەزارەتی نەوتی عێراق کە لەسەر وەزارەتی نەوت و سامانە سروشتییەکانی ھەرێمی کوردستان تۆماریکردوە. 


باس لەوەشکراوە، بڕیارەکەی دادگا ئەمریکییەکە لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە داوای پێداچونەوەی بۆ کراوە و دادگای پێداچونەوەی ئەمریکاش لە ساڵی ٢٠٢١ دا پێداچونەوەی بۆ بریارەکە کردوە، بەڵام دوای ئەوەی حکومەتی ھەرێم ئارەزومەندانە دانی بەوەدا ناوە کە بارھەڵگرێک نەوتی رەوانەی ئیسرائیل کردوە، بەھانەکانی حکومەتی ھەرێم لاواز بوە و دادگای فیدراڵی عێراق پێداچونەوەکەی دادگای پێداچونەوەی ئەمریکای رەتکردوەتەوە و دواجار لە بەرژوەندی عێراق و گەلەکەی سکاڵای ژمارەی ٥٥ ی فیدراڵی ٢٠١٢ کە یەکخراوە لەگەڵ سکاڵای ١١٩ ی فیدراڵی ٢٠١٩ ی یەکلا کردوەتەوە و بریارەکەی سەبارەت بە نادەستوریی یاسای نەوت و غازی عێراقیی دەرکردوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەندراوێکی دەستەی ناوخۆ لە خۆبەرێوەبەری باکورو خۆرھەڵاتی سوریا ، بڕیارەکە لەمرۆوە جێبەجێدەکرێت، بەڵام قەدەغەی ھاتوچۆ لە حەسەکە و ناحیەی ھۆل و دێرەزور تا کاتێکی تر بەردەوام دەبێت و رۆژانە لە سەعات ٦ ی ئێوارە بۆ ٦ ی بەیانی دەست پێدەکات.


لە دوای پەلامارەکەی داعش بۆ سەر گرتوخانەی سەناعە لە گەرەکی غوێران لە حەسەکە، دەستەی ناوخۆ لە خۆبەرێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا قەدەغەی ھاتوچۆی لە تەواوی ناوچەکانی باکور و خۆرھەڵاتی سوریا راگەیاند، بەڵام بریارەکە دەزگا خزمەتگوزارییەکان و شارەوانیەکان و ناوەندە تەندروستییەکان و نانەواخانە و سەمونخانەکانی نەگرتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە دادگای فیدراڵی عێراق زنجیرەیەک بریاری کاریگەری لەسەر رەوشی سیاسی داوە ، دیارترینیان وەڵامدانەوەی تانەیەکی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان بوو لەسەر پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران  ، و پەسەندکردنی ئەنجامی ھەڵبژاردن و بریاردران لەسەر یاساییبوونی یەکەمین کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران کە لە ٩ ی مانگی رابردوودا بەرێوەچوو تێیدا سەرۆکی ئەنجومەنەکە و جێگرەکانی ھەڵبژێردران .


یەکێکی تر لە دیارترین بریارەکانی دادگای فیدراڵی دورخستنەوەی ھۆشیار زێباری کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ، دوایین بریاریش سەبارەت بە ھەناردەی  نەوتی ھەرێمی کوردستانە کە لە ساڵی ٢٠١٢ ەوە حکومەتی فیدراڵ تانەی لەسەر ئەو دۆسیەیە تۆمار کردوە ، بەپێی بریارەکەی دادگای فیدراڵی ، ھەناردەی نەوتی ھەرێم بەبێ گەرانەوە بۆ بەغداد نا دەستورییە و دەبێت ھەرێم پابەند بێت بە رادەستکردنی نەوتە بەرھەمھێنراوەکەی بە بەغداد ، ئەم بریارەش لە ھەرێمی کوردستان کاردانەوەی توندی لێکەوتەوەو حکومەتی ھەرێم بریارەکەی دادگای فیدراڵی بە سیاسی ناوبرد .


لەسەرەتای دەستبەکاربونی دادگای فیدراڵی نوێوە ، چەند جارێک دادگاکە دوپاتیکردۆتەوە ئامانجی ئەوەیە ئەو دۆسیانە یەکلا بکاتەوە کە چەند ساڵێکە بۆ دادگای فیدراڵی بەرز کراونەتەوە و یەکلانەکراونەتەوە. 

بەڵام بە وتەی چاودێران پێدەچێت ئەو بریارانەی لەم دواییانەدا دادگای فیدراڵی داویەتی ھێندەی تر قەیرانە سیاسی و ناکۆکیە سیاسییەکان قوڵ بکاتەوەو چەقبەستویی سیاسیی دروست بکات ، بەتایبەت کە لەم کاتەدا عێراق خۆی لە پێکھێنانی حکومەتی نوێدا روبەروی قەیرانێکی سیاسی گەورە دەبێتەوە و زۆرینەی بریارەکانی دادگای فیدراڵیش نارەزایی و نیگەرانیی بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانیان لێکەوتۆتەوە ، بە دوریش نازانرێت بریارەکانی دادگای فیدراڵی ئاراستەیەکی سیاسییان لە پشتەوە بێت.


بەپێی ماددەی ٩٣ لە دەستوری عێراقیی ، کاری سەرەکی دادگای فیدراڵی چاودێریکردنی دەستوریی بونی یاساکان و رونکردنەوەی خاڵەکانی دەستور و یەکلاکردنەوەی ئەو ناکۆکیانەیە کە لە نێوان بەغداد و ھەرێم و بەغداد و پارێزگاکانی تردا دروست دەبێت.  دادگاکە  لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە دامەزراوەو تا ئێستا ٢ ھەزار و ٢٢٧ دۆسیەی دەستوری یەکلاکردۆتەوە . 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی چاوی کورد بۆ پەرەپێدانی سیاسی بە ھاوکاری لقی ھەڵەبجەی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان سیمینارێکیان تایبەت بە ھۆشیارکردنەوەی ڕۆژنامەنوسان لە تاوانەکانی ڕاگەیاندن و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کاری ڕۆژنامەوانی ڕێکخست.

لە سیمینارەکەدا ئاماژە بۆ دەقە یاساییەکانی ئیتک و کاری ڕۆژنامەوانی کران، ھاوکات ڕۆژنامەنوسان لە چۆنیەتی ڕووماڵکردنی تەندروستانەی ھەواڵ ھۆشیار کرانەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە پانێڵەکەدا گفتوگۆ کرا لە بارەی ئاستەنگییەکانی کاری ڕۆژنامەگەری و کەموکوڕییەکانی یاسای ڕۆژنامەگەری.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...573574575576577...997