هەواڵەکانهەواڵەکان

بە پێی ھەواڵێکی میدیاکانی ئێران، لە گومرگی بازرگانی شاری ماکۆ لە خۆرھەڵاتی کوردستان ٥٧٠ پارچە شوێنەوار و لیرەی مێژوویی دەستیان بەسەردا گیراوە، کە قاچاخچیانی شوێنەوار لە ھەوڵدابوون لە ژێر ناوی کەلوپەلی نێوماڵ بیگوازنەوە بۆ تورکیا و لەوێشەوە بۆ کەنەدا.

وتەبێژی گومرگی ئێرانیش ڕایگەیاندووە، ئەو پارچە شوێنەوارانە پێکھاتوون لە ١٨ پارچە کەلوپەلی برۆنزی و ٣٢٢ پارچە لیرەی مێژوویی زیو و ٨٧ پارچە لیرەی مس، لەگەڵ کتێب و کەلوپەلی مێژوویی نێوماڵ، کە مێژووی بەشێکیان بۆ سێ ھەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەبدولزەھرە ھەنداوی وتەبێژی وەزاتی پلاندانانی عێراق بە ئاژانسی ھەواڵی فەرمی عێراقی ڕاگەیاندووە، ستراتیژیەتی چارەسەرکردنی ھەژاری لە ٢٠٢٣ بۆ ٢٠٢٧ درێژەی دەبێت و چاوەڕوان دەکرێت کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم پێداویستییەکانی پلانەکە تەواو ببێت و بۆ ساڵی داھاتوو بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

وتیشی، پلانەکە بە ھاوکاری وەزارەتە پەیوەندارەکان و ئەنجومەنی پارێزگاکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کاری لەسەر دەکرێت.

ھەنداوی ئاماژەی بەوەشکرد، پلانەکە لە سەرەتاوە لەو پارێزگایانەوە دەسپێدەکات کە زۆر ھەژارن و خزمەتگوزارییە تەندروستی و پەروەردەییەکان و شوێنی نیشتەجێبوونیان تێدا کەمە.

ڕوونیشکردەوە، پلانەکە لە ھەموو پارێزگاکان جێبەجێ دەکرێت و ڕێژەی ھەژاریشی تێدا لە بەرچاو دەگیرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا باڵیۆزخانەی بەریتانیا بڵاویکردەوە، بە شێوەیەکی کاتی کار و چالاکییەکانی باڵیۆزخانەکەیان لە کیێڤەوە گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی ئارام.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا کارمەندەکانیان لە نوسینگەیەکی سەر بە باڵیۆزخانە بەریتانیا لە شاری لڤیڤ، لە خۆرئاوای ئۆکراین کاروبارەکان بەڕێدەکەن.

باڵیۆزخانەی بەریتانیا جەختیکردووەتەوە، پێویستە لەسەر ھاوڵاتیانی بەریتانیا چاوەڕوانی کۆمەکی زیاتری کونسوڵگەرییەکان نەکەن، کە ھاوکارییان بکات لە گواستنەوەیان لە دۆخێکی وەک ئێستای ئۆکراین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، پێویستە نوێنەرانی کورد بەشداری لە نوسینەوەی دەستووردا بکەن، چونکە بەشداری کورد دەبێتە  ھۆی ڕێگریکردن لە تۆمەتی جیاکاری.

"فەنەر ئەلغیت" جێگری ھاوسەرۆکی ئەنخجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و خۆرھەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، ئامادەن بەشداری لە ھەوڵەکان بکەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک لە سوریا، جەختیشی کردەوە، پێویستە ھەموو سورییەکان بەشداری لە دیالۆگ و نوسینەوەی دەستووردا بکەن، بۆ ئەوەی ئایندەیەکی دادپەروەرانە و یەکسانیان بۆ دابین بکرێت.

ڕاشیگەیاند، لێدوانەکەی جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ھاندەرێکە بۆ ئەوەی بەشداری لە دۆزینەوەی چارەسەری لە سوریا بکەن، ڕۆڵی ڕووسیاش لەو بوارەدا وەک گەرەنتییەک دەبینن بۆ مسۆگەرکردنی سەقامگیری لە سوریادا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، پارتی داد و گەشەپێدان "ئاکەپە"و پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا "مەھەپە" ڕێککەوتوون یاسای ھەڵبژاردنی ئەو وڵاتە بگۆڕن و بەربەستی ھەڵبژاردن بکەن بە ڕێژەی ٧٪ کە لە ئێستادا بەربەستی ھەڵبژاردن ١٠٪یە.

بە پێی زانیارییەکان پڕۆژەی یاسای ھەڵبژاردن تەواوکراوە و بڕیارە لە سەرەتای مانگی ئاداری داھاتوو لە پەرلەمان دەنگ لەسەر پڕۆژەکە بدرێت، ھاوکات بەشێک لە پارتەکانی ئۆپۆزسیۆنیش ئەو ھەوڵانە ڕەتدەکەنەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ئەو گۆڕانکارییە سوودی بۆ پڕۆسەی دیموکراسی نییە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، کیێڤی پایتەخت دەکرێتە ئامانج. ئەوەش بۆ یەکەمجارە بایدن بەو شێوەیە دڵنیایی خۆی لە ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین دەردەبڕێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوپای ئوردن لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا دەستیان بەسەر ١٦ ملیۆن حەبی ھۆشبەردا گرتووە، کە قاچاخچیانی ماددەی ھۆشبەر بە نیازبوون لە سوریاوە بیگەیەننە ئوردن.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بڕە یەکسانە بەو ڕێژەیەی کە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا دەستی بەسەرداگیراوە.

ئاشکراشیکردووە، بە قاچاخبردنی ماددەی ھۆشبەر لە سوریاوە بۆ ئوردن خەریکە دەبێتە دیاردە و قاچاخچیان بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە کەڵک لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان وەردەگرن، زۆربەشیان لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سوریاوە پشتیوانی دەکرێن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەسەر داوای حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە بەھای دۆلار، مستەفا غالب، پارێزگاری بانکی ناوەندی سەردانی ئەنجومەنی نوێنەرانی کرد و لە ئێستادا لەگەڵ جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و ژمارەیەکی زۆر لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنە جیاوازەکان  لە کۆبوونەوەدایە.

ھەرچەندە عەلی عەلاوی وەزیری دارایش بانگھێشتکرا بوو، بەڵام ڕەتیکردەوە ئامادە بێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد زەیادی پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، موقتەدا سەدر لە دوایین تویتیدا کە سوربوونی لەسەر حکومەتی زۆرینە دووپاتدەکاتەوە، بە مانای کۆتایی ھاتنی گفتوگۆ سیاسییەکانە کە لە ھەوڵدابوون ھەموو لایەک بەشداری حکومەتی داھاتوو بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، چوارچێوەی ھەماھەنگی سورە لەسەر ھەڵویستی خۆی سەبارەت بە حکومەتی تەوافوقی سیاسی، یان دەبێت ھەموو ئەندامانی چوارچێوەی ھەماھەنگی بەشداری حکومەت بکەن، یان ھەموویان پێکەوە دەبنە ئۆپۆزسیۆن.

ئەو وتانەی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە کاتێکدایە، دوێنێ موقتەدا سەدر لە توێتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند، بێدەنگ نابێت لە ھەر ھەڕەشەیەک کە ڕووبەڕووی ھاوبەشەکانی دەبێتەوە لە حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانیدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"عیماد ئەحمەد" ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە وتارێکدا سەبارەت بە ڕەوشی سیاسی عێراق لە دوای ھەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دەکرێت وەکو سەرەتای قۆناغێکی نوێ سەیر بکرێت، بە تایبەت لە کوردستان ڕووداو و پێشھاتی نوێی بەدوای خۆیدا ھێنا کە مایەی لەسەر وەستانن.

ڕاشیگەیاندووە، پێویستە ھێزەسەرەکییەکان بە وریایەوە مامەڵە لەگەڵ ڕەوشی نوێدا بکەن و گۆڕانکاری و چاکسازی دەستبەجێ لە ئاستی ناوخۆیان و ئینجا لە ھەرێم دەستپێبکەن و سیستەمی حوکمرانی بگۆڕن و خۆیان ئامادە بکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو قۆناغە ھەستیارە، بە تایبەت بە ئاڕاستەی ئاشتکردنەوەی خەڵک و جەماوەر، چونکە کەمی بەشداری ھاووڵاتیان لە ھەڵبژاردنی پێش وەختی پەرلەمان نیشانەی نیگەرانی و دوودڵی و نەمانی متمانەی خەڵکە بە سیستمی حوکمڕانی.

سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیش عیماد ئەحمەد ڕایگەیاندووە، یاساکەی ھەرێم گونجاو نییە لەگەڵ دەستووری عێراق، گۆمەکەی بە پێچەوانەی ویستی ھەرێم شڵەقاند، بەڵام پێویستە دەسەڵاتی ھەرێم بە وریایەکی زۆرەوە مامەڵەی لە گەڵدا بکات، نەک کاردانەوەی سەرپێی بنوێنێت، ھەروەھا پێویستە ھەوڵی جدی و فراوان بدرێت بۆ پەسەندکردنی یاسای نەوت و گاز لە عێراق بە پێی دەستوور بە شێوەیەک کە ماف و ئەرکی ھەرێم بە ڕوونی دیاری بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاڵۆزییەکانی نێوان سوپای ئۆکراین و سەربەخۆیی خوازەکانی خۆرھەڵاتی ئەو وڵاتە لە پەرەسەندندایە و ھێرش و پەلامارەکانیان بۆ سەر یەکتر زیاتر کردووە.

بە گوێرەی ئاژانسەکانی ھەواڵ، سەربەخۆیی خوازەکانی خۆرھەڵاتی ئۆکراین، ئەمڕۆ ١٩ موشەکیان ئاڕاستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سوپای ئۆکراین کردووە و لە ئاکامدا سەربازێک کوژراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ سەرۆکی ھەرێمی دۆنباس، تاکلایەنە حاڵەتی ئامادەباشی تەواوی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ھەر پێشھاتێک ڕاگەیاند.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، کۆچبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە لەلایەن ئاسایشی ئامەدەوە ڕەوانەی فەرمانگەی کۆچی پارێزگای ئامەد کراون.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی دواین خشتەی وەزارەتی تەندروستی ئێران، لە ئێستادا ٣٣٧ شاری ئەو وڵاتە لە دۆخی سوری کۆرۆنادان و لەو ژمارەیەش ٣٤یان لە ناوچەکانی خۆرھەڵاتی کوردستانن، بە شێوەیەک کە لە پارێزگای کرماشان ١٣ شار، لە پارێزگای ورمێ ١٠ شار، لە ئیلام ٧ و لە پارێزگای سنەش چوار شار لە دۆخی سووری کۆرۆنادان.

بەھرۆز ئیخوان جێگری سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی سنە ڕایگەیاند، بە پەرەسەندی ئۆمیکرۆن لە سەرتاسەری ئێران و ڕەچاونەکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان، ژمارەی تووشبووانی ئۆمیکرۆن زیادیکردووە و ئەگەر ڕەوشەکە بەو شێوەیە بەردەوام بێت لە چەند ڕۆژی داھاتوودا سەرجەم شارەکانی پارێزگای سنە دەچنە دۆخی سوری کۆرۆناوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەسەر داوای حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە بەھای دۆلار، مستەفا غالب، پارێزگاری بانکی ناوەندی و جێگرەکەی سەردانی ئەنجومەنی نوێنەرانی کرد و لەگەڵ جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و ژمارەیەکی زۆر لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنە جیاوازەکان لە کۆبوونەوەدان. ھەرچەندە بڕیاربوو، عەلی عەلاوی وەزیری دارایش ئامادە بێت بەڵام وەزیری دارایی ڕەتیکردەوە.

حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە ئامادەنەبوونی وەزیری دارایی لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاند، نوسراوێک دەردەکەن بۆ قەدەغەکردنی گەشتی دەرەوەی وڵات لە وەزیری دارایی، تا ئەو کاتەی دێتە ئەنجومەنی نوێنەران و لەسەر دۆسییەکان وتەی لێوەردەگیرێت.

وتیشی، لەم ھەفتەیەدا بە ئیمزای ٥٠ پەرلەمانتار کۆبوونەوەیەکی نائاسایی دەکەن بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە سیاسەتی دارایی و نرخی فرۆشی دۆلار و بردنەدەرەوەی دراو.

جەختیشی کردەوە، تا ئێستا وەزارەتی دارایی ژمێرەی کۆتایی نەناردووە و ھیچ ھەنگاوێکی نەناوە بۆ وەرگرتنەوەی ئەو قەرزەی لای کۆمپانیاکانی پەیوەندییە.

بە وتەی زاملی ، وەرەقەی چاکسازی کە لەلایەن وەزیری داراییەوە پێشکەشکراوە، ھیچ شتێکی بەدی نەھێناوە جگە لە زیانگەیاندن بە ھاوڵاتیان و زیادکردنی ھەژاری، ڕوونیشیکردەوە، وەزیری دارایی و وەزارەتەکەی چەندین دۆسیەی گەندەڵیان لەسەرە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کارەکانی کۆنگۆەی ئاسایشی مونشن بەردەوامە و لە دووەم ڕۆژی کۆنفرانسەکەدا، ئۆلاڤ شۆڵتر وتەیەکی پێشکەشکرد و جەختیکردەوە لە پێویستی سەربەخۆیی دیپلۆماسییەتی ئەوروپا و ڕایگەیاند، پێشبینی ناکرێت بەرەو پێشچوونی خێرا ناکەن بەڵام دەتوانن قەیرانی ئۆکراین ڕابگرن. وتیشی، ھەر دوژمنکارییەکی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین ھەڵەیەکی گەورەیە.

ھەروەھا ئۆرسۆلا ڤۆندرێر لایەن سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاند، پێشھاتەکانی قەیرانی ئۆکراین بووەتە مەترسی بۆ سەر تەواوی سیستمی جیھانی.

جەختیشیکردەوە، ئەگەر ڕووسیا ھێرش بکاتە سەر ئۆکراین کۆمەڵێک سزای توندی بەسەردا دەسەپێنن، ھۆشداریشدایە ڕووسیا ئەگەر ئۆکراین داگیر بکات داھاتوویەکی گەشاوەی نابێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...570571572573574...997