لە دھۆک خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیەکی گەشتیاری کرا
کوردسات نیوز
٢٨ی شوباتی ٢٠٢٢
دھۆک
پڕۆژەکە بە مەبەستی زیاتر گرنگیدان بە کەرتی گەشتیاری و چۆنییەتی ڕاکێشانی ڕێژەیەکی زیاتری گەشتیاران لە ھەموو وەرزەکاندا خرایەڕوو.
کوردسات نیوز
٢٨ی شوباتی ٢٠٢٢
دھۆک
پڕۆژەکە بە مەبەستی زیاتر گرنگیدان بە کەرتی گەشتیاری و چۆنییەتی ڕاکێشانی ڕێژەیەکی زیاتری گەشتیاران لە ھەموو وەرزەکاندا خرایەڕوو.
لێپرسراوێکی پێشووی دژە تیرۆری ئەمریکا هۆشداری توند دەداتە دۆناڵد ترەمپ و رایدەگەیەنێت، هەڕەشەکردن لە شارستانیەتی ئێران، ئەمریکا لە هێزێکی سەقامگیرکەرەوە دەگۆڕێت بۆ سەرچاوەی "ئاژاوە" لە جیهاندا.
جۆ کێنت، لێپرسراوی پێشووی دژە تیرۆری ئەمریکا، لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاویکردەوە، ئەو هەڕەشە وێرانکارییانەی ترەمپ ئاڕاستەی تارانی دەکات، زیانەکەی بەر خودی واشنتن دەکەوێت.
دەشڵێت: ترەمپ پێیوایە هەڕەشە لە ئێران دەکات، بەڵام لە راستیدا ئێستا ئەمریکا خۆی لە مەترسیدایە.
ئەو لێپرسراوە هۆشداریداوە کە هەر هەوڵێک بۆ لەناوبردنی شارستانیەتی ئێران، دەبێتە هۆی ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان وەک " ئاژاوەگێڕ" لە جیهاندا دەربکەوێت، ئەمەش بە کردەیی کۆتایی بە پێگەی ئەمریکا وەک گەورەترین زلهێزی جیهان دەهێنێت و سیستم و رێکخستنی جیهانی پارچەپارچە دەکات.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، جۆ کێنت ئاماژەی بەوە کردووە کە هێشتا کات ماوە بۆ رێگریکردن لە کارەساتێکی گەورە کە ئابووری ئەمریکا تێکبدات، داواشی لە ترەمپ کردووە کە لەبری پەنابردن بۆ "توڕەیی و وێرانکاری بێباکانە"، پەنا بۆ دانوستانی جدی ببات.
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت: بەداخ و پەژارەیەکی قووڵەوە، هەواڵی شەهیدبوونی پێشمەرگەی قارەمان (وەیسی ئاخیر سعید)مان پێگەیشت؛ دووپاتیدەکەینەوە کە خوێنی ئەم قارەمانانە دەبێتە هەوێنی زیاتر سووربوونمان لەسەر پاراستنی دەستکەوتەکان و سەقامگیریی کوردستان.
دەقی پەیامەکە...
بەداخ و پەژارەیەکی قووڵەوە، هەواڵی شەهیدبوونی پێشمەرگەی قارەمان (وەیسی ئاخیر سعید)مان پێگەیشت، کە دوای مانەوەی بۆ ماوەیەک لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدا بەهۆی ئەو برینە سەختەی لە هێرشە مووشەکییە تێرۆریستییەکەی بەرەبەیانی ٢٤ـی ئاداردا کە شەش لە ئەفسەر و پێشمەرگە هاوڕێکانی شەهیدبوون، دواجار ئەویش چووە ڕیزی شەهیدە سەربەرزەکانی کوردستان.
ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە، وێڕای سەرکۆنەکردنی هەموو ئەو دەستدرێژییانە بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان، دووپاتی دەکەینەوە کە خوێنی ئەم قارەمانانە دەبێتە هەوێنی زیاتر سووربوونمان لەسەر پاراستنی دەستکەوتەکان و سەقامگیریی کوردستان؛ پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرزی شەهید و تەواوی هاوسەنگەرانی دەکەین، لە پەروەردگاری میهرەبان داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.
شۆڕش ئیسماعیل
وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
نیسانی ٢٠٢٦
تەیف سامی وەزیری دارایی عیراقی راسپێردراوە لەماوەی دوو رۆژدا موچەی مانگی سێی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.
محەمەد عەبدولڕەحمان، پەیامنێری کوردسات نیوز: محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراقی راسپاردوە لە دوو رۆژدا موچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.
نوێدەکرێتەوە...