هەواڵەکانهەواڵەکان

لە راگەیاندراوێکدا ٢١ پەرلەمانتاری کوردستان داوا دەکەن، حکومەتی ھەرێم پەلە بکات لە ناردنی شاندێکی باڵا بۆ بەغداد بۆ یەکلاکردنەوەی پرسە ھەڵپەسێردراوەکانی ھەرێم لەگەڵ بەغداد، بەتایبەتی دوای ئەو رەوشەی بەھۆی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵییەوە دروستبووە و ھەرێم رووبەرووی قۆناغێکی دیکەی قەیرانی ئابووریی و سیاسیی بوەتەوە. 


ئەو پەرلەمانتارانە داواش دەکەن، چیتر خەڵکی کوردستان باجی ناکۆکییەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد و ناشەفافییەتی داھات و کێشەی نەگەڕاندنەوەی داھاتەکان بۆ خەزێنەی گشتیی نەدەن و حکومەتی ھەرێم پەلە بکات لە دابەشکردنی مووچە و لە ماوەیەکی دیاریکراودا تەواوی موچەی موچەخۆران بدات. 


ئەو پەرلەمانتارانە ئاماژەیان وەشکرد، لە چەند رۆژی داھاتوودا شاندی باڵای حکومەتی ھەرێم بچێتە پەرلەمان و داھاتەکانی کوردستان و کێشەکانی بەردەم کۆکردنەوەی داھاتەکان و شایستە داراییەکانی خەڵک روونبکەنەوە و چیتر نەوت و سیاسەتی نەوتی ھەرێم و ناکۆکییەکان لەگەڵ بەغداد، نەبنە ھۆی نەھامەتیی و دروستکردنی قەیران بۆ خەڵکی کوردستان، بەپێچەوانەوە لە ھەر دانیشتنێکی داھاتووی پەرلەماندا، فشار دروستدەکەن ئەگەر ئەولەویەتی بەرنامەی کارەکەی مووچە و ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان نەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە...
بەبۆنەی (٣١) سی و یەکەمین ساڵیادی ڕاپەڕینە مەزنەکەی ئازاری ١٩٩١، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرجەم کوردستانییان لە ناوخۆ و دەرەوەی ھەرێمی کوردستان دەکەین.


ھیواخوازین ئەم یادە مەزنە ببێتە مایەی یەکڕیزی و پتەوتربوونی نێوماڵی کورد، بە ئاراستەی یەکگوتاری و یەکخستنی ڕایەڵە نیشتمانییەکان، لە ھەمبەر تێکڕای پرسە نیشتمانییە چارەنووسسازەکاندا.


ئەم یادە پیرۆز و شکۆدارە، لە کاتێکدایە کە ھەموو جیھان لەبەردەم مەترسی و دەرئەنجامە ترسناکەکانی جەنگ و ململانێی نێوان زلھێزەکاندایە. لەسەر ئاستی ناوخۆ و پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێڕاقی فیدڕاڵیشدا، کێشمەکێشی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێڕاق و ڕکابەریی نێوان ھێزە سەرەکییەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسیی عێڕاق، لە دۆخێکی نەخوازراو و چەقبەستوودایە، بۆیە لەم دۆخە ھەستیارەدا، لە بژاردەی یەکڕیزی بترازێت ھیچ بژاردەیەکی دیکەمان لەبەردەستدا نییە بۆ ڕِووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگاری و مەترسییانەی کە بوونەتە مایەی ھەڕەشە بۆ سەر قەوارەی دەستووریی ھەرێمی کوردستان. ئەم قۆناغە ڕاگوزەرە و ھەستیارە بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە و لە ئەستۆی ھەموواندایە، تێپەڕاندنیشی وابەستەی زمانی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنی لۆژیکییانەیە. ھیواخوازین لە داھاتوودا ھەنگاوەکانی گفتوگۆی بنیادنەرانە بۆ سازان، لێکنزیکبوونەوە و زاڵبوونی دیدگای نیشتمانی بەسەر ھەموو ڕِوانگەکانی دیکەدا، دەربڕی خواست و ئاواتەکانی گەلی کوردستان بێت، کە ئەوێ ڕۆژێ لەپێناو بەدیھێنانی ئازادی و ئامانجە لەمێژینەکانی میللەتەکەماندا دەریایەک خوێنیان بەخشی بۆ ڕاماڵینی دیکتاتۆریەت و گەیشتن بە سەربەخۆیی.


ئومێدەوارین ئەم یادە مەزنە ببێتە دەستپێکی قۆناغێکی گەشاوەتر بۆ بەدیھێنانی ئاشتی و ئازادی و ئاوەدانکردنەوەی کوردستان.


جارێکی دیکە بەرز و پیرۆزبێت یادی ڕاپەڕینە شکۆدارەکەی ئازاری ١٩٩١، پیرۆزبێت لە خەڵکی ئازا و تێکۆشەری دەڤەری پشدەر و بتوێن، لانکەی شۆڕش و بەرخودان.
نەمری بۆ ڕۆحی پاک و بەرزەفڕی شەھیدانی ڕێگەی ڕزگاری.
د. ڕێواز فائق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری ئۆکراین بڵاویکردەوە، بۆ یەکەمین جار روسیا دانیناوە بە زیانە گیانییەکانی بەھۆی شەڕەکەوە و کوژرانی ٤٩٨ سەربازی روسی و برینداربوونی ھەزار و ٥٩٧ی تری راگەیاندووە. 


ھاوکات ئیسپانیا بڕیاری داوەی چەکی ھێرشبەری تر رەوانەی ئۆکراین بکات و ئیدارەی ئەمریکاش تاوتوێی سزادانی ھەر وڵاتێک دەکات، کە نیازی ھاوکاری کردنی روسیایان ھەیە. 


ھەر لە چوارچێوەی کاردانەوەداندا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە روسیا کردووە خوێن رشتن رابگرن و ھێزەکانی لە ئۆکراین بکشێنێتەوە، یەکێتی ئەوروپاش حەوت بانکی روسیای لە سیستمی سویفت دەرکرد.


بەپێی ئامارێکی نەتەوە یەکگرتووەکانیش، لەسەرەتای شەڕەوە نزیکەی یەک ملیۆن کەس ئاوارە بوون و لێپرسراوانی پۆڵەنداش ھۆشداری دەدەن لە رەوشی مرۆیی پەنابەرانی ئۆکراین لەو وڵاتە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رافاییل گروسی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاندووە، دانوستانەکان سەبارەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی لە پێشکەوتدایە و شەڕی ئۆکراین و روسیا کاریگەری لەسەر ئەو دانوستانانە دروست ناکات. 


میدیاکانیش رایانگەیاندووە، سەردانەکەی گروسی ھاوکار دەبێت لە دۆزینەوەی رێگەچارە بۆ بابەتە ھەڵپەسێردراوەکان. 


سەردانەکەی گروسی لە کاتێکدایە کە دانوستانەکانی ڤییەنا سەبارەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی لە قۆناغی کۆتاییدایە، لایەنی ئێرانیش جەختدەکاتەوە لەوەی ھیچ رێککەوتنێک ناکرێت ئەگەر بابەتە ھەڵپەسەردراوەکان چارەسەر نەکرێن، کە سزاکان و پێدانی گرەنتی و ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەگرێتەوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، دادگای فیدراڵی بە پێی دەستور دروستنەکراوەو ھیچ دادگایەک شەرعیەتی ئەوەی نیە ماددە دەستورییەکان بگۆڕێت، راشیگەیاند، ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی داویەتی بەھیچ شێوەیەکی دەستوری نیە و بڕیارەکەی لەدژی یاسای نەوت و غازی ھەرێم، پێچەوانەی دەستورە کە ئەو مافەی بە خەڵکی ھەرێمی کوردستانداوە.


سەرۆکی حکومەت راشیگەیاند، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەکاتێکی ھەستیاردا دراوە و لەوانەیە ھۆکاری سیاسی لە پشت بێت و بەھیچ شێوەیەک لە بەرژەوەندی خەڵکی عێراق نیە.


وتیشی، داوایان لە حکومەتی عێراق کاتیان پێبدەن کاتان بدەن تاکو گفتوگۆ بکەن بەڵام کاتیان پێنەدراوەو بڕیاری تاکلایەنە دراوە.


 جەختیشی کردەوە، دادگای فیدراڵی لە بڕیارەکەیدا پشتی بە یاسایەک بەستوە کە پێش رووخانی رژێمی بەعس ھەبووەو بۆ حکومەتێکی مەرکەزی نوسراوە و بە پشت بەستن بەدەستور ھەڵوێستیان وەرگرتووەو قبوڵیان نەکردووە.


مەسرور بارزانی رایگەیاند، پێویستە یاسای نەوت و غاز دەربچێت بۆ ئەوەی ھەموومان پابەندی بن. 


ئاشکراشیکرد، لەمساڵدا حکومەتی عێراق ھیچ بڕە پارەیەکی بۆ ھەرێم نەناردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نزیکەی ٢٠ شوێن و ھۆڵی نەشتەرگەری جوانکاری لە دھۆک داخراون، کە بەشێکیان مۆڵەتییان نەبووە و رێنماییەکانیان جێبەجێنەکردوە، ھاوکات چەند کەسێکیش بەبێ ئەوەی بڕوانامەی پزیشکییان ھەبێت، نەشتەرگەری جوانکارییان بۆ ھاووڵاتیان ئەنجامداوە. 


دوای بەدواداچوونی لقی دھۆکی سەندیکای پزیشکان، چوار کەس کە بڕوانامەیان نەبووە و کاری جوانکارییان بۆ ھاوڵاتیان کردوە رووبەڕووی دادگا کراونەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"لاڤرۆڤ" لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، سەرۆکی ئۆکراین و سیستمی حکومڕانی بە نازی وەسف کرد و وتی ئەرکیان ئەوەیە کە نازییەکان لە ئۆکراین لەناوببەن. "لاڤرۆڤ" باسی لەوەشکرد، روسیا ئامادەی دانوستانە لەسەر بنەمای رێز و رێگە نادەن لە خاکی ئۆکراینەوە ھەڕەشەیان لەسەر دروست بکرێت.  

لاڤرۆڤ راگەیاند، ئامادەن بۆ دانوستان لەسەر بنەمای رێز، ھۆشداریشیدا لە پێکدادانی راستەوخۆ لەگەڵ ھێزەکانی ناتۆ.

ئاشکراشیکرد، جەنگی سێیەمی جیھانی لە ئەگەری سەرھەڵدانیدا، ئەتۆمی دەبێت،

لە چاوپێکەوتنێکیشدا "لاڤرۆڤ باسی لەوە کردووە، ئەگەر "کیێڤ" چەکی دەستبکەوێت ئەوا روسیا روبەڕووی ھەڕەشەی مەترسیدار دەبێتەوە، وتیشی روسیا رێگە بە ئۆکراین نادات ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، وتیشی ئەگەر جەنگی سێیەمی جیھانی رووبدات، ئەتۆمی و وێرانکەر دەبێت.  

 وەزیری دەرەوەی روسیا، داواشی لە ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ" کرد فراوانخوازییەکانی رابگرێت لە خۆرھەڵاتی ئەوروپا، ھۆشداریشیدا لە پێکدادانی راستەوخۆ لەگەڵ ھێزەکانی ناتۆ. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، رۆژی شەممە ٥ی ئادار لەبەردەم مۆنۆمێنتی راپەڕین لە رانیە چالاکیەکانی ئەو یادە دەستپێدەکەن، چالاکیەکانیش بەھاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و ھونەری راپەڕین و بەبەشداری زانکۆی راپەڕین و پەیمانگا حکومی و ناحکومییەکان بەڕێوەدەچێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەبارەی رەوشی ئێستای عێراق و ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێ و پرسە ھەڵواسراوەکانی تر کەتەوەرێکی گرنگی دیدارەکەبوو، جێگری سەرۆکی حکومەت جەختی کردەوە کە دەبێ کێشەکان لەڕێی دیالۆگ و رێکەوتنی سیاسییەوە چارەسەر بکرێن.

ھەروەک ھەردوولا خوازیاربوون کە ھەموو ھێز و لایەنە سیاسیەکان بتوانن لەرێی گفتوگۆی بنیاتنەرەوە خاڵی ھاوبەشی نێوانیان زیاتربکەن لەپێناو گەیشتن بەرێکەوتنێکی گشتگیر تا پرۆسەی سیاسی عێراق نەگاتە بنبەست و ئەم قۆناغە تێپەڕێنرێت.

لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغداوە، قوباد تاڵەبانی دووپاتی کردەوە کەپێویستە دەستور بکرێتە بنەمای چارەسەری کێشەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی ڕۆمانیاش سوپاسی پشتیوانییەکانی کۆمسیۆنی ئەوروپای کرد بۆ دروستکردنی پێگەیەکی لۆجستی بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و ھاوکارییەکان بۆ خەڵکی ئۆکراین.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیارە وەفدەکەی یەکێتی ئەوروپا ڕۆژانی داھاتوو لە شار و شارۆچکەکانی تری کوردستان، زانیاری زیاتر لەسەر تاوانەکانی بەعس و پڕۆسەی ئەنفال کۆبکەنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە میانی بەشداریکردنی لە پرسەکەدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی جارێکی تر لە نزیکەوە پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی قوڵی خۆی گەیاندە بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان کە نموونەیەکی باڵان لە خەباتی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان و  شۆڕشی نوێ، کە جێدەستشیان بەرچاوە لە خەباتی پێشمەرگایەتی و شۆڕشگێڕی و سیاسی و حکومڕانی لە ھەرێم.

ھیواشی خواست ئەم کۆستە دواناخۆشی بنەماڵەی تێکۆشەری کاک کۆسرەت بێت و گیانی دایکی ئازیزشیان بۆ ھەمیشە شادبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕاوێژکاری ئابووری سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە سایەی بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی نەوت، ئەمساڵ ڕەوشی دارایی بە گشتی بەرەو باشتر دەچێت، بەلای کەمەوە ھیچ کورتھێنانێک لە بودجەی فیدراڵی دروست نابێت، ئەگەر بێت و نرخی نەوت بەو شێوەیەی ئێستای بەردەوام بێت.

"مەزھەر محەمەد ساڵح"  ئاماژەی بەوەشکرد، خەرجی دارایی ئێستا لەسەر بودجەی ساڵی ٢٠٢٢ ھەژمار دەکرێت، بەڵام تا ئێستا پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی پێشکەش نەکراوە بە ئەنجومەنی نوێنەران.

ڕوونیشیکردەوە، ھەر کاتێک پڕۆژە یاسای بودجە لە لایەن حکومەتەوە پێشکەش کرا، ئەو کاتە بە گوێرەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە جیھاندا، نرخی بەرمیلێک نەوت لە پڕۆژە یاسای بودجەدا گۆڕانکاری بەسەر دێت.

"مەزھەر محەمەد ساڵح"  جەختیکردەوە، لە ئێستادا عێراق لە بەردەم دوو بژاردەدایە، یان دەبێت پەلە بکات لە دەرکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی، یان دەبێت یاسای قەرز دەربکات.

 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خەلیل عوسمان، پەرلەمانتاری پێشووی یەکێتی کە چەند مانگێکە لای ڕێوارە بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، ڕێوار ڕێبوار بەرەبەیانی ڕۆژی ھەینی دەگەڕێندرێتەوە بۆ ھەرێمی کوردستان.
مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، یەخێک بە نزیکەی ١٠٠ کۆچبەرەوە لە کەناراوەکانی یۆنان ژێرئاو کەوت. زۆرینەی کۆچبەرە خنکاوەکان کورد بوون، خێزانێکی کوردی دانیشتووی شاری کۆیە، کە لە سێ منداڵ و دایک و باوکێک پێکھات بوون لە ناو ئەو کۆچبەرانەدا بوون، بەڵام لە ڕووداوەکەدا چوار کەسیان خنکان و تەنھا ڕێوار ڕزگاری بوو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا، کونسوڵگەری ڕووسیا لە بەسڕە، جەنگی وڵاتەکەی لە دژی ئۆکراین بە جەنگی دژی نازییەکانی ئەو وڵاتە ناوبردووە، کە لە لایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ناتۆوە پشتیوانی دەکرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، دامەزراوەی سەربازیی ڕووسیا ھێزی تەواوی لە بەردەستدایە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە و سوپاسی ھاوکاری و پشتیوانی عێڕاقییەکان دەکات لەگەڵ ڕووسیا.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ وێنەیەکی گەورەی ڤلادیمێر پوتن لە ناوچەی جادریەی بەغداد لە نزیک بارەگای گروپی عەسائیبی ئەھلی حەقەوە دانرا، وەک دەربڕینی پشتیوانی بۆ ڕووسیا لە جەنگی وڵاتەکەی لە دژی ئۆکراین، بەڵام ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی ئەمنی وێنەکەی پوتنی لابرد و ڕایگەیاند، نابێت وێنەی سەرۆکی ڕووسیا لە شوێنە گشتییەکان دابنرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...551552553554555...996