وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، لە ھەردوو شاری "ماریۆپول و ڤۆلنۆڤاخا" لە خۆرھەڵاتی ئۆکراین، ئاگربەستیان بۆ کردنەوەی ڕێڕەوی سەلامەت بە مەبەستی گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی بە ھاووڵاتیان و دەربازبوونی مەدەنییەکان لە شارەکان دەستپێکردووە، بەڵام ماوەی ئاگربەستەکەی ئاشکرا نەکرد.
ڕاشیگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی ھێرشەکانیان، ٥٦ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و ٨٢ فڕۆکەی جەنگی و ٧٠٨ تانک و ٢ ھەزار و ٣٧ پێگەی سەربازیی ئۆکراینیان لەناوبردووە.
ئەنجومەنی شاری ماریۆپولی ئۆکراینیش ڕایگەیاند، دەربازکردنی مەدەنییەکان لە شارەکە لە سەعات ١١ی بەیانی بە کاتی ناوخۆیی ئۆکراین دەستپێدەکات، بەڵام ئاژانسی ھەواڵیی ڕۆیتەرز ئاشکرایکرد، ڕووسیا لە سەعات ١٢ی نیوەڕۆ بۆ ٥ی ئێوارە، ڕێگە بە چوونە دەرەوەی مەدەنییەکان لە شاری ماریۆپول دەدات.
وەزارەتی بەرگریی ئۆکراینیش ڕایگەیاند، ھێشتا سوپای ڕووسیا ھەوڵی گەمارۆدانی کیێڤ دەدات، بەڵام ھێزەکانیان بە توندی بەرگری دەکەن. وتیشی، کار لەسەر ڕاگەیاندنی ئاگربەست و کردنەوەی ڕێڕەوی مرۆیی دەکەن.
جۆن کێربی وتەبێیژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاش ڕایگەیاند، لەگەڵ ڕووسیا کەناڵێکی پەیوەندییان لە بارەی ئۆکراینەوە کردووەتەوە و بەردەوام لەسەر ھێڵ دەبن.
ئەنجومەنی ئابووری ھەرێمی کوردستان کۆبووە، بە پێی ڕاگەیەنراوێکی کۆبوونەوەکەش گفتوگۆکراوە سەبارەت بە ڕاپۆرتی لیژنەی سەرپەرشتیکردنی پرۆسەی ڕێکخستنەوەی باج و ڕسومات لە وەزارەت و دامودەزگا وپارێزگاکان، ھاوکات پوختەی ڕاپۆرتەکە خرایەڕوو کە چەندین پێشنیاری پێویستی بۆ دامەزراوەکانی حکومەتی ھەرێم لەخۆگرتبوو لە پێناوی ڕێکخستنەوەی ئەو ڕسومات و کرێی خزمەتگوزارییانەی وەردەگیرێن لە ھاووڵاتییان، بە جۆرێک ڕەچاوی بژێویی وئابووری ھاووڵاتی سوودمەند لە خزمەتگوزاریی بکرێت.
ھەروەھا دوای گفتوگۆکردن لەسەر پێشنیارەکان، ئەنجومەنی ئابووری پێشنیارەکانی پەسەندکرد و بڕیاردرا بە جێبەجێکردنیان لە چوارچێوەی پلانێکی تۆکمە، بە جۆرێک لایەنی بەرپرسیار و پڕۆسەی جێبەجێکردن و ماوەی پێویست بۆ ھەر پێشنیارێک دیاری بکرێت.
لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی ڕەوشی ئابووری و دارایی کرا و جەخت لە پێویستیی ڕێکخستنەوەی داھاتی ناوخۆیی و نانەوتییەکان کرا، لە ھەمانکاتدا ھەوڵەکانیش بەردەوامە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، حکومەتی ھەرێم درێغی ناکات لە ھەوڵدانی جدی بۆ دابینکردنی بودجەی ھەرێم و مووچەی مووچەخۆران، وەزارەتی دارایی و ئابوورییش ڕاسپێردرا، ئامادەکاری پێویست بکات بۆ بەردەوامیدان بە پڕۆسەی دابەشکردنی مووچە.
بە پێی ھەواڵێکی میدیاکانی باکووری کوردستان، لە چەند رۆژی رابردوودا دەستەی گشتی پەرلەمانی تورکیا بە دەنگی پەرلەمانتارانی "ئاکەپە و جەھەپە و مەھەپە و ئی پارتی"، پارێزبەندی لەسەر "سامرا گیوزەل" پەرلەمانتاری ھەدەپە ھەڵگرت، داواکاری گشتیی ئەنقەرەش بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخستنی قەدەغەکراو، سکاڵایەکی تری لە دژی "سامرا گیوزەل" تۆمارکرد.
دوای ئەو داوایەش پۆلیسی تورکیا بە مەبەستی دەستگیرکردنی چوونە سەر ماڵەکەی، بەڵام لە ماڵ نەبووە و چەند کەلوپەلێکی ماڵەکەی دەستی بەسەردا گیراوە.
کەریم شکور پەرلەمانتاری یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، ئەنجومەنی نوێنەران بە ئامادەبوونی ٢٦٥ پەرلەمانتار کۆبووەوە بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسی سەرۆک کۆمار، ٢٠٣ پەرلەمانتار بە بەڵێ و ٦٢ پەرلەمانتاریش دەنگیان نەدا.
وتیشی، دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار نا دەستووری و نایاساییە، لەبەر ئەوە فراکسیۆنی یەکێتی دەنگی نەدا.
لە بارەی دیاریکردنی لیژنە ھەمیشەییەکانیش ڕایگەیاند، دەبێت فراکسیۆنە کوردستانییەکان ڕێکبکەون لەسەر لیژنە سیادییەکان و سەرۆکایەتی لیژنە ھەمیشەییەکان و ئەو پرسە بە ڕێککەوتن یەکلایی بکرێتەوە.
بەدریە حسێن پەرلەمانتاری یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ھاوبەشدا لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاند، ڕاپەڕین بەھۆی یەکگرتوویی گەلی کوردستان و ھێزە سیاسییەکان سەرکەوتنی بە دەستھێنا و لە یادی ڕاپەڕینیشدا جەتدەکەنەوە ئێستاش پێویستیان بە ھەمان گیانی یەکڕیزی و تەبایی ھەیە بۆ بەدیھێنانی مافە دەستورییەکانی گەلی کوردستان.
"دەیڤد ماڵپاس" سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین ئەنجامدا و ڕایگەیاند، بانکی نێودەوڵەتی پڕۆگرامێک تاوتوێ دەکات بۆ پێدانی ٥٠٠ ملیۆن دۆلار قەرزی پشتیوانی بە ئۆکراین، کە تا کۆتایی ئەم مانگە خەرج بکرێت.
ڕاشیگەیاند، کار دەکەن لەسەر پڕۆژە نوێیەکان و بنیاتنانەوەی ئەو پڕۆژانەی تر کە ھەیە، بۆ دابینکردنی ٢٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ پشتیوانیکردنی ئۆکراین.
ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، دەیڤد ماڵپاس سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، پاکێجێکی پشتیوانی بە قەبارەی ٣ ملیار دۆلار بۆ ئۆکراین ئامادە دەکەن.
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، تویتێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بانگھێشتکردنی وەزیری دارایی و ئابووریی عێراق، بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بەس نییە و ھەژارەکان ھێشتا زەرەرمەندن و نرخەکانیش بەردەوامن لە بەرزبوونەوە.
سەدر پێنج پێشنیازی لە بارەی بەرزبوونەوەی نرخەکان خستەڕوو و ڕایگەیاند، پێویستە ژمارەی ماددەکانی بەشەخۆراکی مانگەی ھاووڵاتیان زیاد بکرێن و ڕۆڵی ئاسایشی خۆراک و دیاریکردنی نرخەکان کارا بکرێنەوە و ئەوانەش سزا بدرێن کە نرخ بەرز دەکەنەوە.
سەدر داواشیکرد، بە خێرایی ھاوکاریی جوتیاران و کاڵای ناوخۆیی و چینی ھەژاری کۆمەڵگە بکرێت. دووپاتیشکردەوە، پێویستە بەشێک لە پشکی نەوت بۆ ھاووڵاتیان تەرخان بکرێت و پێویستە لەسەر ئەنجومەنی نوێنەران و حکومەتی عێراقیش، بە پێی دەسەڵاتەکانیان کار بکەن لەسەر ئەو پێشنیازانە.
ئەمرۆ حەوتەمین کۆنگرەی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بە بەشداری نزیکەی ھەزار ئەندام لە ھەولێر دەستیپێکرد و لەیەکەم رۆژی کۆنگرەدا ناوی حزبەکە گۆڕدرا بۆ پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و محەمەدی حاجی مەحمودیش بە سەرۆک ھەڵبژێردرا، ھەروەھا عەبدوڵای حاجی مەحمود بە جێگری سەرۆکی پارتەکە ھەڵبژێردرا.
عادل ساڵح وتەبێژی کۆنگرە لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، لە کۆنگرەدا پێداچونەوە بە پەیڕەو و پڕۆگرامی حزبدا دەکرێت.
بە گوتەی پوتن، ئۆکراین ھەڕەشەیە بۆسەر ڕووسیا و لە شەڕ دژی ئەو وڵاتە بەردەوام دەبن تاوەکو ئەو ھەڕەشەیە لەسەر مۆسکۆ نامێنێت و دەڕەوێتەوە. ئۆکراین و وڵاتانی ڕۆژئاوا ئەم تۆمەتە ڕەتدەکەنەوە.
لەکاتی وتاردان بۆ ژمارەیەک فرۆکەوان لە مۆسکۆ پوتن ڕایگەیاند "ئەم گەمارۆیانە کە دەسەپێنرێن وەک ڕاگەیاندنی شەڕە، بەڵام سوپاس بۆ خوا ھێشتا نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە."
١٠ ڕۆژە ڕووسیا ھێرشی بۆسەر ئۆکراین دەستپێکردووە، بەھۆی ھێرشەکەوە سەدان ھەزار کەس ئاوارەبوون و وڵاتانی ڕۆژئاوا گەمارۆ و سزای ئابووری تووندیان بەسەر مۆسکۆدا سەپاندووە.
پوتین ھۆشداریدەدات دژی ھەر ھەوڵێک بۆ دروستکردنی ناوچەی دژە فڕین لە ئۆکراین و دەڵێن ئەمە ڕووسیا پەلکێشی ڕوبەڕووبوونەوەی سەربازی دەکات و دەرئانجامی کارەساتباری دەبێت.
بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، ڕۆژانە ١٧٥ ھەزار بەرمیل نەوت لە کێڵگەی نەوتی خورمەڵە بەرھەمدێت و "ھیچ کۆمپانیایەکی بیانی لەسەر نیە ٤٣٪ داھاتەکە ببات."
کێڵگەی نەوتی خورمەڵە دەکەوێتە سەر سنوری نێوان کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک و ھەولێر و عەلی حەمە ساڵح دەڵێت کێڵگەکە ئامادەبووە و لە سەردەمی رژێمی پێشووی عێراق دەستیکردووە بە بەرھەمھێنان و ٦٤ بیری ھەبووە.
لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە کێڵگەی نەوتی خورمەڵە بەدەست حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوەیە و بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە لە ئێستادا کۆمپانیای کار کێڵگەکە بەڕێوە دەبات.
عەلی حەمە ساڵح دەشڵێت "ئایا دەکرێ تەنیا داھاتی مانگانەی کێڵگەیەک (٣٦٧ ملیۆن دۆلار) بێت، داھاتی ھەموو نەوتی کوردستان (٣٥٠ ملیۆن دۆلار ) بێت."
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی ھرورێ و چەند گوندێکی تری سنووری بەرواری باڵایان لە قەزای ئامێدی سەر بە دھۆک بۆردوومان کرد و تۆپخانەکانیش چەند گوندێکی شارۆچکەی باتیفایان لە زاخۆ تۆپباران کرد.
ھەرچەندە تۆپێک بەر ماڵێکی گوندی ھرورێ کەوت بەڵام تا ئێستا زیانە مادیی و گیانییەکان نەزاندراون.
ئەمڕۆ سێیەم ڕۆژە لەسەر یەک کە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە چڕی بۆردومانی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەن و زیان بە گوندنشینان دەگەیەنن.
حکومەتی ئۆکراینیش دەڵێت، بۆردوومانەکەی وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیا قوربانی لێنەکەوتووەتەوە و ھێزەکانی ڕووسیاش ڕێگرییان لە کوژاندنەوەی ئاگرەکەی زاپۆریژیا کردووە.
ھاوکات کۆشکی سپی ڕایگەیاند، بایدن لە بارەی بۆردوومانەکەی زاپۆریژیا پەیوەندی بە سەرۆکی ئۆکراینەوە کردووە. بەرپرسانی ئۆکراین دەڵێن، ھیچ تیشدانەوەیەکی ئەتۆمیی لە وێستگەی زاپۆریژیا ڕووینەداوە.
زاپۆریژیا گەورەترین وێستگەی ئەتۆمیی ئەوروپایە و ترس ھەیە بەھۆی ھێرشی ڕووسیاوە بتەقێتەوە.
ئاسمانی عێراق و ھەرێمی کوردستان خۆڵبارینێکی چڕ گرتوویەتییەوە و ئاستی بینین لە زۆربەی شوێنەکان کەمبووەتەوە و ھەندێک جار ھەورە بروسکە و پڕوشەی بارانیشی لەگەڵدا بووە.
لایەنە تەندروستییەکان داوا لەو ھاوڵاتییانە دەکەن کە نەخۆشی ڕەبو و تەنگەنەفەسییان ھەیە، نەچنە دەرەوە و کاتێکیش چوونە دەرەوە دەمامک بکەن.
بۆریس جۆنسن لە بارەی بۆردومانکردنی وێستگەکەوە پەیوەندی بە سەرۆکی ئۆکراینەوە کرد و دواتریش داوای کۆبوونەوەی بە پەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی کرد. جۆنسن دەشڵێت، ھەموو ھەوڵیک دەدەن ڕەوشەکە لەوەی ئێستا خراپتر نەبێت.
وەزیری وزەی ئەمریکاش دڵنیایی دەدات، کە کورە ئەتۆمییەکانی وێستگەکە بە باشی پارێزراون. ھاوکات جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ لێپرسراوی دەزگای ئەتۆمی کۆبووەتەوە و داوای زانیاری لێکردووە لە بارەی مەترسییەکانی وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیای ئۆکراین. دوای بۆردومانکردنی وێستگە ئەتۆمییەکەش زەنگی ئاگادارکردنەوە لە کیێڤی پایتەختی ئۆکراین لێدراوەتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، چەکدارە بە کرێگیراوەکان بە چەکی خۆرئاوا ھێرش دەکەنە سەر کاروانە سەربازییەکانی ڕووسیا و کاری تێکدەرانە ئەنجام دەدەن.