هەواڵەکانهەواڵەکان

لە ٦ی ئاداری ١٩٩١ قەزای بازیان و ناوچەی ناو دەشتی پشدەر لە دەست رژێمی بەعس رزگار کران، بە جۆرێک کە لە سەعات ٤ی ئێوارە خەڵکی بازیان دەستیانگرت بەسەر دام و دەزگاکانی بەعس، لە پشدەریش سەربازگە و دەزگاکانی ڕژێم لەلایەن پێشمەرگە و خەڵکی ناوچەکە دەورەدران و کۆنترۆڵکران . 

بەڵام فەوجی  قادراوای  پشت سەنگەسەر بەرگری کرد و تیایدا چەندین پێشمەرگە و ھاووڵاتی شەھید بوون. ھەروەھا، ھەمان ڕۆژ لە ناوچەی بیتوێن شەڕ لەگەڵ فیرقەی ٤٤ی چوارقوڕنە دەستیپێکرد و دواتر بۆ پاڵپشتی فیرقەی چوارقوڕنە ڕژێمی بەعس لیوایەکی بە تۆپ و چەکی قورس و مام ناوەند رەوانەی ناوچەکە کرد و دەستیکرد بە شەھیدکردنی ھاوڵاتیان، بەڵام ھەمان ڕۆژ ئەو لیواش لەناوبرا و چەندین سەرباز و ڕائیدی رژێم کوژران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، ئەمریکا نزیکەی ١٦٠٠ فرۆکەی جەنگی ئەمریکی بۆ جەنگی ئۆکراین دەگوازێتەوە بۆ ئۆکراین، لێپرسراوانی ئۆکراین ئاشکرایان کردووە، ٣ ھەزار خۆبەخشی ئەمریکی بەشداریی دەکەن لە جەنگی رووبەرووبوونەوەی سوپای رووسیا.

بە پێی سەرچاوەکان ناردنی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراین لەسەر داواکاری سەرۆکی ئۆکراین بووە، لە لایەکی ترەوە "ریک سکۆت" ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بە دووری نەزانی ئەمریکا ھێزی سەربازیی رەوانەی ئۆکراین بکات، ئەوەشی گەراندوەتەوە بۆ کاریگەریی بەردەوامی ھێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکراین کە ئەمرۆ پێیناوەتە رۆژی ١١ یەمەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانبەران و مامۆستایان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، رۆژ لە دوای رۆژ نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە و داھاتی ناوخۆی ھەرێم زیاد دەکات و فەرمانبەران چاوەڕوانی گەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە و پلە بەرزکردنەوە بوون، بەڵام حکومەتی ھەرێم رۆژ لە دوای رۆژ مووچەکانیان دوادەخات. راشیانگەیاند، رۆژانی داھاتووش بەردەوام دەبن لە بایکۆت تاکو مووچەکانیان بەبێ لێبڕین و لە کاتی خۆیدا پێدەدرێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، رەوشی مرۆیی لە ماریۆپۆل کارەساتە و خواردەمەنی و ئاو لە شارەکە نەماون و ھێڵەکانی کارەبا و ئینتەرنێت و تەلەفۆن پچڕاون و خەڵک بۆ دەستکەوتنی ئاو پەنا بۆ کۆکردنەوەی بەفر و باراناو دەبن.

پزیشکانی بێسنوور دەشڵێت، بەھۆی شەڕوپێکدادانەکانەوە زیانی ماددی زۆر بەر نەخۆشخانە و باڵەخانە و شوێنی نیشتەجێبوونی مەدەنییەکان کەوتووە، کە ئێستا شارەکە لە لایەن سوپای روسیاوە بە توندی گەمارۆ دراوە.

شاری ماریۆپۆل دەکەوێتە باشووری خۆرھەڵاتی ئۆکراین و ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی نیو ملیۆن کەسە، ساڵی ٢٠١٤ دوای راگەیاندنی ھەرێمی دۆنێتسک لە ناوچەی دۆنباس، شارەکە خرایە سەر ئەو ھەرێمە، بەڵام لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٤ سوپای ئۆکراین شارەکەی کۆنتڕۆڵکردەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگریی روسیا دەشڵێت، ٩٣ فڕۆکەی جەنگی ئۆکراینیان لە ئاسمان و زەوییەوە خستووەتە خوارەوە و ٧٧٨ تانک و ٦ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئۆکراینی لە جۆری بەیرەقدار تێکشکاون و لە سەرەتای دەستپێکردنی ھێرشەکانیشیان ٢ ھەزار و ٢٠٣ پێگەی ژێرخانی سەربازیی ئۆکراینیان لەناوبردووە.

ئەمڕۆ رێڕەوی مرۆیی لە شارەکانی خارکیێڤ و ماریۆپۆل و ڤۆلنۆڤاخا بۆ بردنەدەرەوەی مەدەنییەکان و گەیاندنی ھاوکاریی مرۆیی بە شارەکان دەکرێنەوە، دەزگای ھەواڵگیریی سەربازیی بەریتانیاش رایدەگەیەنێت، روسیا سیناریۆی سوریا و چیچان دووبارە دەکاتەوە و ناوچەی نیشتەجێبوونی مەدەنییەکان لە ئۆکراین بۆردومان دەکات، دەشڵێت، پیشڕەوی روسیا بەھۆی ھێرشی ئۆکراین بۆ ھێڵەکانی پێشەوە خاوبووەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلا جبوری وەزیری بازرگانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، بە بۆنەی ھاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە دوو بەشە خۆراک دابەش دەکەن، دووپاتیشی کردەوە ئەو ھەنگاوە بۆ رێگرییکردنە لە گرانبوونی پێداویسیتییەکانی خۆراک لە بازاڕەکان و ھێشتنەوەی بەھای خۆراکە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری ھەرێم بڵاویکردەوە، تیمەکانی شارەوانی لە شاری سلێمانی پرۆژەی دروستکردنی شەقامێکی ٣٠ مەتری لە سنووری گەڕەکی کەڵەکن و ھەواری شار جێبەجێ دەکەن و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش بریاریدا بە خەرجکردنی زیاتر لە ٣٦٣ ملیۆن دینار بە مەبەستی کاری بڕین و پڕکردنەوە و دروستکردنی ئاوەڕۆ و کۆنکرێتکردن و تەواوکردنی پرۆژەکە لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ١٦ مانگ و ٢٢ رۆژ لە دەستگیرکردنی بێریڤان ئەیوب لە زیندانی ئاسایشی ھەولێر بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانی، ئەمڕۆ لە دادگای دووی تێھەڵچونەوەی ھەولێر دادگایی کرا و بڕیاردرا بە زیندانیکردنی بۆ ماوەی دوو ساڵ.

"بەشدار حەسەن" ئەندامی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان رایگەیاند، لەھەر ساڵێک سێ مانگ لە سزای بێریڤان و عەبدول موتەلیب کەمدەکرێتەوە و بەھۆی ئەوەی نزیکەی ١٧ مانگە لە زیندانن، مانگێک و ١٣ رۆژی تر ئازاد دەکرێن.

بێریڤان تەمەنی (٣٦) ساڵە و خاوەنی پێنج منداڵە، دوای دەستگیرکردنی ھاوسەرەکەی لە بێریڤان جیابوویەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوژین عوسمان، سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کەرتی تەندروستیی سلێمانی رووبەڕووی گرفتی زۆر بووەتەوە و حکوومەتیش ئەمساڵ ھیچ بڕە پارەکی وەک نەسریە بۆ خەرج نەکردوون.

وتیشی، ئەگەر رۆژی چوارشەممەی ئەم ھەفتەیە مووچەیان بۆ دابین نەکرێت کە ماوە ٤١ رۆژە وەریاننەگرتووە، ئەوا لە رۆژی شەممەی داھاتووەوە بایکۆتی سەرجەم ناوەندە تەندروستییەکان دەکەن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
   
دەقی پەیامەکە: 
 
بەڕێزان کادر و ئەندامانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان 

بەبۆنەی بەڕێوەچوونی حەوتەمین کۆنگرەی حزبەکەتان بەسەرکەوتوویی و ھەڵبژاردنی بەڕێز محەممەد حاجی محمود وەک سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم و ھیوای پێشکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم.

بەڕێوەچوونی کۆنگرەی حزبە تێکۆشەرەکەتان لەم کاتەدا، گرنگە بۆ؛ خۆ نوێکردنەوە و تۆکمەترکردنی حزبەکەتان بەجۆرێک کە لەئاست داخوازی و چاوەڕوانییەکانی گەلەکەماندا بێت و زامنی یەکدەنگی و یەکریزی نێوماڵی کورد بێت.

بەھیوام لەگەڵ حزبە کوردستانییەکانی تر بەیەک ریزی و یەک دەنگی، پارێزەری دەستکەوتەکان و بەدیھێنەری مافەکانی گەلی کورد بن.

پیرۆزباییتان لێدەکەم و سەرکەوتوو بن.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تائێستا ھیچ زانیارییەکی دروست نییە لەبارەی ئەوەی نۆ خوێندکاری عێراق کە لە زانکۆکانی ئۆکراین دەخوێنن لەلایەن گروپە ناسیۆنالیستەکانی ئۆکراینەوە دەستگیرکرابن، دەشڵێت، باڵیۆزخانەی عێراق لە ئۆکراین بەدواداچوونی جددی بۆ ئەو دۆسییە دەکات.

بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی ئینتەر فاکسی روسی، نۆ خوێندکاری عێراقی لەلایەن گروپە ناسیۆنالیستەکانی ئۆکراینەوە دەستگیرکراون بەتۆمەتی ئەوەی لە شەڕی دژی بە روسیا بەشدارییان کردووە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئیگۆر کۆناشینکۆڤ" وتەبێژی وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ٨ فڕۆکە و دوو ھەلیکۆپتەری ئۆکراین خراونەتە خوارەوە، ھەروەھا بنکەیەکی سەربازی لە رێگەی نێوان شاری "کیێڤ" و "لڤیڤ" لەکارکەوتووە بەھۆی ھێرشێکی مووشەکی.

ئەوەشی خستەڕوو، ھێزەکانی روسیا ١١ کیلۆمەتر لە باشوری خۆرھەڵاتی ئۆکراین پێشڕەوییان کردووە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"بلینکن" لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا لەگەڵ "مایا ساندو"سەرۆکی مۆڵدۆڤا رایگەیاند، ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ سەروەری و یەکگرتوویی ھەموو وڵاتێک دەردەبڕێت . 

وتیشی داگیرکاری روسیا بۆ سەر ئۆکراین قەیرانێکی مرۆیی گەورەی دروست کردووە و کاریگەری لەسەر ناوچەکە بووە، نزیکەی ٢٤٠ ھەزار ئۆکراینیش روویان لە "مۆڵدۆڤا" کردووە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یاسر وتوت ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، زانیارییەکان ئەوە تەئکید دەکەنەوە، کە حکومەتی داھاتووی عێراق دوای جەژنی رەمەزان پێکدێت، دیاری کردنی سەرۆک کۆماریش بەربەستی سەرەکی بەردەم پێکھێنانی حکومەتە، کە تا ئێستا یەکلانەکراوەتەوە.


بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، کوتلە سیاسییەکان درک بە قورسی ئەم قۆناغەی ئێستای عێراق دەکەن، ھۆکارەکەشی بۆ شکستەکانی رابردوو دەگەڕێننەوە.


ھاوکات جاسم عەتوان موسەوی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، رەوشی ئەمنی و ئابووری وڵات زۆر خراپ بووە و ئەدای کوتلە سیاسییەکان  بەپێی پێویست نییە، چونکە بەرژەوەندی و خزمەتکردنی خەڵکیان نەخستوەتە پێش بەرژەوەندی حزبی خۆیان.


ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بە بەرزبوونەوەی نرخی شمەک لە بازاڕەکان کرد کە زیانێکی زۆر بە چینی مامناوەند کەوتووە، ئەمە سەرباری داڕمانی کەرتی کشتوکاڵ و  کەرتەکانی تر، ھەموو ئەمانەش بە بەر گوێی کوتلە سیاسییەکان دەدرێت و ھیچ چارەسەرێک ناخەنەڕوو جگە لە بەرژەوەندی خۆیان. 


جاسم عەتوان موسەوی داواشی لە لایەنەکان کرد بەرپرسیارێتی ئەو رەوشە بگرنە ئەستۆ کە ھاتووەتە ئاراوە و گرنگی بە کەرتی کشتوکاَ بدەن بۆ پشتیوانی ئابوری و گوزەرانی ھاووڵاتیانی وڵاتەکە.


شارەزایانی سیاسی عێراقیش پێشبینی دەکەن، پێکھێنانی حکومەتی نوێ لەوە زیاتر دوا نەکەوێت، چونکە دادگای باڵای فیدراڵی زۆر بوێر بووە لە دوایین بڕیارەکانیدا و ناکۆکییەکانی یەکلاکردۆتەوە و توانای ھەیە ھەمووان لە سنوری خۆیان رابگرێت.


لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش، بە زۆرینەی دەنگ بڕیاردرا بە کردنەوەی دەرگای خۆ کاندید کردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، خۆ کاندیدکردن بۆ ماوەی سێ رۆژ دەبێت و ئەمە سێیەم جارە کە دەرگای خۆکاندید کردن بۆ ئەو پۆستە دەکرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کاوە عەلی، جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، رەزامەندیداوە بەزیادکردنی بودجەی پڕۆژەی ستراتیژی پردی تووەقوت، لە ٨ ملیار و ٤٥٠ ملیۆن دینارەوە بۆ ٢٧ ملیار و ٦٨١ ملیۆن دینار.

راشیگەیاند، پرۆژەی ستراتیژی پردی تووەقوت، لە لایەن ھەردوو کۆمپانیای "سەرسیر و ساکۆ"وە جێبەجێ دەکرێت، کە پڕۆژەیەکی ستراتیژیی ھەڵەبجەیە و لەسەر بودجەی وەبەرھێنان جێبەجێدەکرێت.



 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...546547548549550...996