هەواڵەکانهەواڵەکان

لە میانەی ئەو چالاکیەدا شاناز ئیبراھیم ئەحمەد لەگەڵ سەلمە فاتیح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان چاویکەوت بە کافیە سلێمان سکرتێری یەکێتی ژنانی کوردستان و سەرباری پێشکەشکردنی پیرۆزبایی بە بۆنەی ٨ی مارسەوە، پشتیوانی خۆی بۆ ھەر کەمپەین و ھەوڵێک دەربڕی کە لە خزمەتی دۆزی ڕەوای ژناندا بکەوێتەوە و یەکسانی جێندەری فەراھەم بکات، ھاوکات چڵە نێرگزی گەشاوە و بۆنداری بەھاری لەسەر تابلۆی قوربانیانی ڕووداوەکانی کوشتن و توندوتیژی دژی ژنان دانا و غەمباری خۆی بۆ  ئەو چارەنووسەیان دەربڕی.

دواتر و لە لێدوانێکیدا شاناز ئیبراھیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی ڕێکخستنی سلێمانی، ڕایگەیاند: بەڕاستی تاوانێکی گەورەیە کە ئەو ژنانە بە بەرچاوی ھەموومانەوە بە ھەر پاساوێک بێت دەکوژرێن و بە بێ ناو دەنێژرێن، بۆ ڕێگری لەمەش پێویستمان بە کەمپەینێکی گەورە و گشتگیرە کە لە ھەموو شوێنەکان بەڕێوەبچێت و یاسا و دادگاکان ڕۆڵی خۆیان ببینن، چونکە بەداخەوە بکوژان سزانادرێن و بە شێوازی جیا جیا پاساو بۆ ئازادکردنیان دەھێنرێتەوە.

وتیشی، پێویستە ئێمە وەک ژنان دەست لەناو دەست بین و کەمپەینی لەم جۆرە تەنیا بۆ یەک ڕۆژ نەکەین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە : 

خۆشەویستان کچان و ژنانی کوردستان، بەبۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیھانیی ژنانەوە، پیرۆزبایتان لێدەکەم، پیرۆزبایی لە دایک و کچ و خوشکی شەھیدان و ژنان و ھاوسەران و کچانی پێشمەرگە و ھەموو ئەو ئافرەتانە دەکەم کە لەکایەکانی ژیاندا جێدەستیان دیارە و لەپێناو بەرەوپێشبردنی کۆمەڵی کوردەواریی خۆماندا لە بوارە جیاجیاکاندا کار و خەبات دەکەن.
وەک خۆیشتان دەزانن یەکێک لە سیما دیارەکانی پێشکەوتوویی ھەر کۆمەڵگەیەک، کارکردنی توێژی ژنانە، کە بە تەبیعەتی حاڵ دەبێتە مایەی ئابورییەکی سەربەخۆی ژنان، بەمەیش کۆمەڵگەیەکی دروست لە ھەموو ڕوویەکەوە بنیاتدەنرێت.

بەداخەوەم ئەو ھەموو ھەواڵی کوشتوبڕ و توندوتیژییە دەبیستم کە دەرھەقتان دەکرێت، بەڵام بزانن ئەوە بەشێکە لەو نەریتە تاریکەی کە دەبێت بە ھەوڵ و خەباتی ئێوە و پیاوانی مەرد و لایەنەکانی داکۆکیکار لە مافی یەکسانیی کۆمەڵایەتی، تێپەڕێنرێت.

ژنکوژ، نە مەردە و نە باوک و برای ئێوەیە، بەڵکو بوونەوەرێکە لەشێوەی مرۆڤدا و ھەستی دڕندەیی تێدا زاڵە، بۆئەوەی ئێوەیش نەبنە قوربانیی دەستی ئەو دڕندەیە، پێویستە پەروەردەیەکی کوردەوای و شارستانیانەی خۆتان و منداڵەکانتان بکەن و کۆمەڵگەیەک بھێننە پێشەوە کە بڕوای بە ئازادیی ڕاستەقینە ھەبێت نەک سەرکێشیی و پیرۆزیی شکاندن.

لەمڕۆژەدا پیرۆزبایی لەھەموو ژنانی کوردستان و جیھان دەکەم، ھیوادارم ئەم یادە ھەر بۆنەیەکی ئاسایی ئەمڕۆ نەبێت و سبەینێ لەبیرمان بچێتەوە، بەڵکو خاڵی وەرچەرخان بێت بۆ کۆمەڵگەیەکی بەختەوەری نێوان ھەردوو ڕەگەزەکە چونکە ھیچ کۆمەڵێک بێ ھەردووکیان نەبووە ونابێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوکات ھەر لەکۆبوونەوەکەدا ڕێواز فائق وێڕای بەخێرھێنانی و پێرۆزبایی لێکردنی بەبۆنەی وەرگرتنی ئەرکە تازەکەیان وەک باڵیۆزی نوێی کەنەدا لە  عێڕاق، ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە بەجێگەیاندن و ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیاندا ، باسیان لە ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی خولی داھاتووی پەرلەمان و ئاڵنگارییەکانی بەردەم پرۆسەکە و تێڕوانینی جیاوازی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان بۆ پرۆسەکە کرد .

د. ڕێواز فائق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تیشکی خستە سەر چەند لایەنێکی کاری پەرلەمانی ئەم خولەی ئێستادا، ھەروەھا بایەخی دەرچوواندنی ئەو یاسایانەی کە لەم خولەی پەرلەماندا دەرچوون بۆ شاندی میوان خستە ڕوو .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەولێر لەگەڵ وەفدێکی ئەنجومەنی بازرگانی ئەمریکا - کوردستان کۆبوەوە، تیایدا بەپێزانینەوە باسی لە ڕۆڵی کۆمپانیاکانی ئەمریکا کرد، کە بەشدارن لە پرۆسەی وەبەرھێنان و گەشەپێدانی ئابووری  و ئاوەدانی لەرێگەی بەگەرخستنی سەرمایەکانیانەوە لە ھەرێمی کوردستان و کارکردنیان لە سێکتەرە جیاجیاکاندا بەتایبەت لەبواری کشتوکاڵ و نەوت و گاز و تەکنەلۆژیا، داواشی لێکردن کە بۆ داھاتوو کار و پرۆژەی وەبەرھێنانی زیاتر بکەن، و ئامادەیی حکومەتی ھەرێمی پیشاندا کارئاسانی پێویست.

لە بارەی کێشەی کۆمپانیا بیانییەکانەوە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بەڵێنیدا بەدواداچوون بۆ کێشەکانیان بکات و وتی: ھەر رۆتینێک ھەبێت بەھەماھەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان چارەسەری دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی خۆیدا بریاریدا بە وەرگرتنی گەنمی بەرھەمھێنراوی ناوخۆ و دەرەوە و ئەوەی لە ئێستادا بەردەستە، ھەروەک نرخی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی دیاریی کرد کە بۆ ھەر تۆنێک ٧٥٠ ھەزار دینارە، و بریاریدا لە مانگی نیساندا ئەگەر لە سەر ئاستی جیھان گۆرانکاریی بە رێژەی لە ٢٠٪ بەسەر نرخەکەیدا ھات گۆرانکاریی بکات. 

ھەروەھا بریاریدا لە ماوەی ١٠ رۆژدا شایستە داراییەکانی ساڵی رابردووی جوتیاران خەرج بکرێت. ھەروەک ئەنجومەی وەزیرانی عێراق بریاریدا  ٣ ملیۆن تۆن گەنم بە بەھای ١٠٠ ملیۆن دۆلار ھاوردە بکات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حزبە کوردستانییەکانی کەرکوک لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەو شارە کۆبونەوە و لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا "ڕەوەند مەلا مەحمود" لێپرسراوی مەڵبەندی دووی ڕێکخستنی کەرکوک رایگەیاند، گفتوگۆیان لەبارەی رەوشی ئەمنی و خزمەتگوزای و یادەکان لەو شارە کردووە و رێککەوتوون پێکەوە کار بۆ خزمەتی ھاووڵاتیان بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆنسێرتەکە لەژێر ناوی (بەھار، ژن، نەورۆز نەوای گەرووی شارەزوورە) بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە ھاووڵاتیانی ناوچەکە بەڕێوەچوو، لە کۆنسێرتەکەدا چەند بەرھەمێکی گورانی و میوزیک پێشکەشکران.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەلامارەکەی داعش لە نزیک گوندی بەشیر بووە و بەھۆی پەلامارەکەی داعشەوە چەکدارێکی حەشدی شەعبی بریندار بووە .

ھەر بەپێی زانیارییەکان ، داعش بە قەناس کامێرای حەراری حەشدی شەعبی شکاندووە .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەروەر کەمال ھاواری بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، ھاتوچۆی بازرگانی بەردەوامی ھەیە لەنێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتان و بەپێی پێویست کاڵاو شمەک و خۆراک دێتە ھەرێمی کوردستان جگە لەوەش کۆگاکان خۆراکی پێویستیان تێدایە.


لەبارەی گرانبوونی نرخی ھەندێک خۆراک و پێداویستی وتی، "ئەو بەرزبوونەوەی ھەیە رەنگە ھاوڵاتی خۆی دروستی کردبێت ئەوەش مەترسی ئەوەیان ھەیە شەڕی ئۆکراین و روسیا درێژە بکێشێت و کێشەی کەمبوونەوەی ھەندێک خۆراک دروستبێت، بەڵام داوادەکەین ھاوڵاتیان بەپێی پێویستی خۆیان خۆراک و پێداویستییەکان بکڕن، تاوەکو کاریگەری لەسەر زیادبوونی نرخەکان نەبێت چونکە کۆگاکان بەشی پێویست خۆراک و شمەکی تێدایە".

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی یەکی رێکخستنی سلێمانی(ی.ن.ک) بۆ ساڵیادی راپەڕینی شاری سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سلێمانی ھەرگیز زوڵم و زۆر و خۆسەپاندنی قبوڵ نەبووە و نابێ، سلێمانی وەک چۆن پێشەنگی راپەڕین بوو، لەئێستا و ئایندەشدا شاری رۆشنبیران و ڕای ئازادە.

دەقی پەیامەکە...
پەیامی شاناز ئیبراھیم ئەحمەد بۆ ساڵیادی راپەڕینی شاری سلێمانی
رۆژی ٧ی ئازار، ئەو رۆژەی چیتر رۆڵە نەبەردەکانی شاری ھەڵمەت و قوربانی بەرگەی زوڵم و سزادان و رەشبگیری رۆڵەکانیان نەگرت و زەبری گورچکبڕیان گەیاندە دەزگا داپڵۆسێنەرەکانی بەعس لە سەرا و حامیە و ئەمنەسوورەکە و کۆتاییان بەحوکمی سەرکوتکەرانەی ئەو رژێمە ھێنا کەدەستیان سوربوو بەخوێنی لاوەکانی سلێمانی.


تا ئەمڕۆش زەماوەندی ئەو سەرکەوتنە دەکەینەوە و ھەمووان ئازادانە ئەو سرودە دەڵێینەوە کەوێردی سەر زمانی جەماوەر بوو بەژن و پیاو و گەنج و پیرەوە، کاتێ بەیەک دەنگ رووبەڕووی ئەمنە چەپەڵەکان دەبونەوە و دەیانوتەوە: دەمی راپەڕینە دەمی راپەڕین.


خەبات و بەگژداچوونەوەی چەندین ساڵەی رۆڵە خوێنگەرمەکان، شۆڕشگێڕ و تێکۆشەران، ماڵباتی پێشمەرگە و رێکخستنە نھێنییەکان، جەماوەری سلێمانی ئازادی ھێنایەدی.


ئەو بڵێسەیەش کە لەرانیەی دەروازەی راپەڕینەوە ھەڵگیرسا تائێستاش نەکوژاوەتەوە، ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە کە سلێمانی ھەرگیز زوڵم و زۆر و خۆسەپاندنی قبوڵ نەبووە و نابێ، سلێمانی وەک چۆن پێشەنگی راپەڕین بوو، لەئێستا و ئایندەشدا شاری رۆشنبیران و ڕای ئازادە.

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی رێکخستنی سلێمانی(ی.ن.ک)

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاندووە، لە سەعات ١٠ی بەیانی ئەمڕۆوە ئاگربەست پەیڕە و دەکەن و رێڕەوی مرۆیی لە شارەکانی کیێڤ و ماریۆپوڵ و خارکیڤ و سومی دەکەنەوە، ئەوەش لەسەر داوای سەرۆکانی فەڕەنسا و روسیا.


دەستەی ئەرکانی ئۆکراینیش رایگەیاندووە، شەڕ و پێکدادان لە شارۆچکەکانی نزیک کیێڤ زیادیکردووە و ھێزەکانی روسیا ھەوڵی گەمارۆدانی کیێڤ دەدەن، روسیاش شاری ئربینی کۆنترۆڵ کردووە و گەمارۆکانی بۆ چەند شارێکی باشور و ناوەڕاستی ئەو وڵاتە زیاتر کردووە. لە بۆردوومانێکی روسیاشدا بۆ سەر خارکیڤ، ھەشت کەس کوژران و لە ٢١ شوێنیش ئاگر کەوتووەتەوە.


ھەر ئەمڕۆ دەنگی دوو تەقینەوە لە کیێڤ بیستراوە و ھێزە چەکدارەکانی ئۆکراینیش کۆگایەکی نەوتیان لە لۆھانسک کردوەتە ئامانج و بەھۆیەوە تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە روویداوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...544545546547548...996