هەواڵەکانهەواڵەکان

ئاژانسی ھەواڵی سانای سوریا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل ھێرشێکی موشەکی کردووەتە سەر باشوری دیمەشق و بەھۆیەوە دوو مەدەنی کوژراون و ژمارەیەکی تریش برینداربوون، جگە لەوەی ھێرشەکە زیانی ماددی زۆریشی  لێکەوتووەتەوە.


ئاماژەی بەوەشکردووە، ھێزی بەرگریی ئاسمانیی سوریا زۆربەی موشەکەکانی ئیسرائیلی لە ئاسماندا تەقاندووەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی کردنەوەی عەلوەی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، پڕۆژەی عەلوەی نوێی سلێمانی پڕۆژەیەکی ستراتیژییە و بۆ ھەمەجۆری ئابوری و ھەلی کار و ئاسایشی خۆراک گرنگە.

وتیشی، وەک لێپرسراوان دەبێت رەچاوی رەوشی خەڵک بکەین و کار دەکەین بۆ پشت بەستن بە کشتوکاڵ.


قوباد تاڵەبانی لەبارەی بریارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق راشیگەیاند، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی نادادپەروەرانە بوو و دەبێت پرسی نەوت یەکلابکەینەوە و ئەو کێشەیە لە نێوان ھەرێم و عێراق نەمێنێت.


بێگەر تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی کردنەوەی عەلوەی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، کردنەوەی عەلوەی رۆژئاوای سلێمانی ھەنگاوێکی ترە بۆ پەرەپێدانی سێکتەری کشتوکاڵ و دەبێتە سەنتەرێکی گەورەی بە بازاڕکردن و ئامانجی ئەم پڕۆژەکەش رەخساندنی ھەلی کارە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، ساڵێکی زۆر قورس و گرنگ و پڕلە کێشەمان تێپەڕاند، ئێستە گەیشتوین بەقۆناغێکی باشتر و کارمان پاراستنی ئەو نەمامانە و گەشەکردنیانە، لەبابەتی دارمانڕشتن و ئاگربڕ و دابینکردنی ئاو بۆ پاراستنی نەمامەکانیش ھەموو کارێکی پێویست دەکەین.


نوێنەری کۆمپانیاکانیش ئاماژەیان بەوەکرد، کە بەشی ھەرەزۆری نەمامەکان گەشەیان کردووە و ئەو نەمامانەی کە وشکبوون، لە جێگەیان نەمامی تریان رواندووە، کاری داھاتوشیان رشتنی دەرمانی قڕکەری گژوگیا و دروستکردنی ئاگربڕە.


بەرێوبەری دارستان و پاوانی سلێمانیش رایگەیاند، کاری ئەو کۆمپانیانە بەتەواوی سەرکەوتوو بووەو ئەوەی لەسەر حکومەت بێت لەرووی دابینکردنی نەمامەوە ئەنجامی دەدات و لە ھەموو ئەو شوێنانەش کە پێویستە ئاگربڕ دروست دەکەن بۆئەوەی کەوتنەوەی ئاگر زیان بە نەمام و دارستانەکان نەگەیەنێت، بۆئەو مەبەستەش کۆبونەوەی لیژنەی فریاگوزاری ئەنجام دەدەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە بارەی بەرزکردنەوەی نرخی خواردن و کاڵا لە بازاڕدا، نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ھیچ ماددەیەکی خۆراکی کەم نییە و لە کۆگاکان بڕی پێویست ھەیە، بڕیاریش دراوە لیژنەکانی چاودێری بازاڕ چالاکتر بکرێن، داواش لە ھاووڵاتیان دەکات ھەر مارکێت و کۆمپانیا و شوێنێک نرخی خۆراک و کاڵای زیاد کرد، پەیوەندییان پێوە بکەن بۆ ئەوەی سزای سەرپێچیکاران بدرێت و شوێنەکانیان دابخەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە...


ئەمڕۆ یادی راپەڕینی سلێمانی دەکەینەوە، یادی شارێک کە ھەمیشە سەرچاوەی وزە و ھێزی بەردەوامیمان بووە. ئەو شارەی مام بە (شارە حەیاتەکە) ناوی دەھێنا و ھەرواش دەمێنێتەوە.

‏‎سلێمانی ھەمیشە سەربڵند و شکۆمەند بووە، بێدەنگ نابێت و پاشکۆبوون رەتدەکاتەوە. لەبەرامبەر ھیچ ھێزێک خۆی نەوی ناکات و وەک چیاکانی خۆڕاگر و پتەو دەمێنێتەوە. بەردەوام لەنوێبوونەوەدایە و زیندووێتی خۆی ون ناکات. لە رۆژانی خەبات دژی زوڵم و ستەم، سلێمانی بوو رۆڵەکانی خۆی دەکردە قوربانیی ئازادی و سەرفرازی بۆ ھەموو کوردستان. لە خەباتی دیموکراسی و مەدەنیشدا ھەر خۆی سەرمەشق بووە و مێژوو شایەتی ئەم راستییانە دەدات.

‏‎دەزانین دروشمی زۆر بەرزکراونەتەوە و مژدەی گەورە بە سلێمانی دراوە، بەڵام بەمەبەست بووبێت یان نا فەرامۆشکراون. بۆیە لەم یادە پیرۆز و شکۆدارەدا بەڵێنتان پێدەدەم جارێکیتر رێگەنادەین سلێمانی ببێتە قوربانیی ململانێکان و غەدر لە سلێمانی و مێژووە پڕ لە سەروەرییەکەی بکرێت. داھاتووش روونی دەکاتەوە کوڕە دڵسۆزەکانی سلێمانی کێن و کێ شان دەخاتە ژێر باری بەرپرسیارێتییەکان.

‏‎سڵاو لە رۆحی پاکی شەھیدان
‏‎ سەربەرزی و سەرفرازی بۆ خەڵکی شارە حەیاتەکە و سەرجەم خەڵکی خۆشەویستی کوردستان.

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‏‎ ٧ی ئاداری ٢٠٢٢

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەمال محەمەد وەزیری کارەبای حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، زستانی ئەمساڵ بەھۆی دابینکردنی گازی کیرۆسین کێشەی کارەبا نەبووە و رۆژانە ١٢ سەعات و ٢٠ خولەک کارەبا دابەشکراوە، لەئێستاشدا رۆژانە نزیکەی ١٣ بۆ ١٦ سەعات کارەبا بە ھاووڵاتیان دەدرێت. 


وتیشی، ئەو سوتەمەنییەی وەزارەت پشتی پێدەبەستێت زیاتر غازە کە نزیکەی ٤٥٠ پێ سێ جایە و بەشی پێویست ناکات، چونکە لە ئێستادا ١٤ بۆ ١٥ یەکە لە کار وەستاون و بەھۆی نەبوونی سوتەمەنی کارناکەن. 


وەزیری کارەبای ھەرێم راشیگەیاند، ھیچ کێشەی ژێرخانی کارەبا نییە، کێشەکە تەنھا دابین نەکردنی سوتەمەنییە، ئەگەر ئەنجومەنی وەزیران سوتەمەنی بۆ وەزارەت دابین بکات، دەتوانرێت بڕی تەواوی کارەبا بەرھەم بھێنرێت و ٢٤ سەعات کارەبا دابەش بکرێت.


ئاشکراشیکرد، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پلانی ھەیە لە مانگی چواری ساڵی داھاتوو غاز زیاد بکات، ئەو کاتە دەتوانن یەکەکان ئیش پێبکەن و رەوشی کارەبا بەرەو باشتر بچێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە وتەی وەزیری دەرەوەی ئۆکراین، لە کۆی ئەو ٢٠ ھەزار خۆبەخشەی کە ئامادەن بەرگری لە ئۆکراین بکەن و بەرەنگاری ڕووسیا ببنەوە، زۆرینەیان لە وڵاتانی ئەوروپین، ئەوەش لە کاتێکدایە ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین داوای لەو کەسانە کردبوو کە دەیانەوێت بە خۆبەخش ڕوو لە ئۆکراین بکەن و بەرەنگاری ڕووسیا ببنەوە، پەیوەندی بە باڵیۆزخانەکانی ئۆکراینەوە بکەن.

لەلایەکی تریشەوە وەزارەتی دەرەوەی ئۆکراین ڕایگەیاندووە، لە ماوەی ٢٤ سەعاتدا نزیکەی ١٣ ملیۆن کەس سەردانی ئەو پێگەیەیان کردووە کە تەرخانکراوە بۆ تۆمارکردنی ناوی ئەو کەسانەی ئارەزووی بەرگریکردن لە ئۆکراین دەکەن، لە کۆی ئەو ژمارەیەش ٤ ملیۆنیان لە ئەمریکا و ٢ ملیۆن کەسیش لە چینەوە سەردانی پێگەکەیان کردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"سەعد سەعدی" ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی عەسائیب ئەھلحەق رایگەیاند، دانوستان لە نێوان چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعە و کوتلەی سەدر لەسەر ئاستی سەرکردەکان ھەیە، ئامانج لێی بۆ گەیشتنە بە ھەڵوێستێکی یەکگرتووی نیشتمانی بە مەبەستی پێکھێنانی گەورەترین کوتلەی شیعە. 

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی عەسائیب ئەھلحەق داواشی لە کوتلەی سەدر کرد بەرپرسیارێتی ھەڵبگرن و دەرگای دانوستانی جدی و بنیاتنەر بکەنەوە، بۆ دەرچوون لە چەقبەستویی سیاسی ئێستای عێراق.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە مەبەستی جێگیربوون و دابەزینی نرخی بەنزین، "ئازاد محەمەد ئەمین" سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، کۆمپانیاییەک ئامادەیی نیشانداوە بەنزین بە نرخی کەمتر لەوەی ئێستا ھاوردە بکات، وتیشی، بە نوسراوی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی پارێزگا پێشنیازەکە بۆ بەڕێوەبەرایەتی بەرھەمەنەوتییەکان بەرزدەکەنەوە بۆئەوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەو پێشنیازە ئاگادار بکەنەوە.

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دڵنیاییشیدا بەو مەرجە رێگە بە کۆمپانیاکە دەدەن کە کوالێتی ئەو سووتەمەنییەی ھاوردەی دەکات باشبێت و بەگوێرەی ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرھەمە نەوتییەکان ھاوردەی بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەرووداوێکی تریشدا تەرمی گەنجێک لەشەقامی ١٥٠ مەتری دۆزرایەوەو تا ئێستا ھۆکاری کوشتنەکەی نەزانراوە. بنەماڵەی ئەو گەنجە کوژراوە رایانگەیاند، پێویستە دامەزراوە ئەمنییەکان بکوژانی کورەکەیان دەستگیربکەن و سزا بدرێن.

ئاماژەیان بەوەشدا، ھیچ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و ھیچ پەیوەندییەکیش لەگەڵ کوشتنی ئەو کچە نەبووە کە لە شەقامی سەد مەتری کوژرا.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 دەقی پەیامەکە : 

بەبۆنەی رۆژی  ھەشتی مارس رۆژی  جیھانیی ژنانەوە  پیرۆزباییەکی گەرم لەکچان و ژنانی خۆڕاگری کوردستان دەکەین کە سەرەڕای لەمپەڕەکان و وێڕای تاوانەکانی ژن کوژان کە بەداخەوە بۆتە دیاردەیەکی بەدناو و  لەپێناو بەدیھێنانی مافەکانیاندا لەخەباتی ڕێکخراوەییان بەردەوامن .

لەم بۆنەیەدا بە پێویستی دەزانین وەبیر ھەموو لایەکی بھێنینەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەر لەسەرەتای تێکۆشانی ھەمەلایەنییەوە ولە سۆنگەی بڕوابونی بەوەی ژنان بەشێکی دانەبڕاوی خەباتی سیاسیی و مەدەنیی پێشخستنی گشت کایەکانی ژیانی کۆمەڵی کوردستانن ،زەمینەی رەوتی خەباتی ژنان و ئینجا پێکھێنانی یەکێتیی ژنانی کوردستانی رەخساند ، دوای  راپەڕینیش ژنان زیاتر تواناکانی خۆیان سەلماندو رێکخراوەکەشیان چالاکانەتر بووە  داکۆکیکەری مافەکانی ژنان ھەر بۆیە سەرۆک مام جەلالیش ھەمیشە پشتیوان و پارێزەری ماف و بەدیھێنەری خواستەکانیان بوە .

ئەوەبو لەساڵی ٢٠٠٢ دا ھەردوو بڕیاری ٥٩ و ٦٢ ی دەرکرد کە یەکەمیان تایبەت بوو  بە مامەڵەکردنی بکوژانی ژن بە بیانوی شەرەف وەک تاوانبار تا  لە قانون  و دەستی  عەدالەت  قوتار نەبن ، ئەوی تریشیان رێگری کردن بوو لەفرە ژنی . جگەلەوانەش بواری زیاتر رەخسێنرابۆ بەشداری ژنان لەناوەندەکانی بڕیار و چەندین دەزگای حکومی ومەدەنیشی بۆ داکۆکی و بەرزکردنەوەی ئاستی رۆڵی ژنان دامەزراند. 

سەرەڕای ئەوانە بەداخەوە ئێستا  ئاماری پێشێلکارییەکانی دژ بەژنان روو لە ھەڵکشانە وئاماژەکان ترسناک ومایەی شەرم ونەنگین.بۆیە  گشت ھەوڵەکانمان زیاترچڕدەکەینەوە بۆ پارێزگاری لە مافەکانی ژنان وڕێگریکردن  لەوھەڕەشە وپێشلکارییانەی بەھەر پاساو بیانویەکەوە روبەڕویان دەبێتەوە.چونکەئەو ھەڕەشە ومەترسیانەی روبەڕوی ژنان دەبنەوە بەمەترسیی ودژایەتیی بۆسەر مرۆڤایەتیی و تەواوی  ناوەند و دامەزراوەکان  و کوردەواریی  دەزانین بۆیە چیتر ئەوانە لای ئێمە   جێگەی قبوڵکردن نابێت. 

لەکۆتاییدا بەرز وپیرۆز بێت ساڵیادی٨ی مارس  بەرەو چەسپاندنی زیاتری ھەمو  خواست ومافەکانی ژنانی کۆڵنەدەر و بەڵێنی داکۆکیکردنی  بەردەوام وشیلیگێرانەمان بۆ ژنانی کوردستان دووپات دەکەینەوە .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەچوارچێوەی ھەوڵەکانی بۆ بەرەوپێشچوونی رەوتی خوێندن و ئاستی زانستی زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان و رەخساندنی زەمینەیەکی لەبار بۆ خوێندکاران، "بافڵ جەلال تاڵەبانی" بڕیاریدا بە دروستکردنی باڵەخانەیەکی مۆدێرن بۆ کەمپەسی زانکۆی خانەقین، بە بڕی ٤١٢ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دینار، کە پێکدێت لە ھۆڵی خوێندن و تاقیگەی زانستی پێشکەوتوو.

ئەو بڕیارەش لە دوای دیداری بافڵ جەلال تاڵەبانی ھات لەگەڵ نوێنەری خوێندکارانی ناڕازی، دوای خستنەڕووی ئەو داواکارییە، بەڵێنی بە خوێندکارانی بەشی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆژیای زانیاریی خانەقیندا بۆ دروستکردن ئەو کەمپەسە، رۆژی چوارشەممەش تیمەکانی مەکتەبی ئیدارە و دارایی گشتیی یەکێتی دەستبەکار دەبن و کارەکانی پرۆژەکە لەماوەیەکی کەمدا تەواو دەکرێن.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ژنانی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبۆوەو پیرۆزبایی رۆژی ھەشتی مارسی لەژنان کرد و بەووردی تاوتوێی بارودۆخی ئێستای ژنانی کرد لەھەرێمی کوردستان بەتایبەت زیادبوونی حاڵەتەکانی کوشتنی ژنان و ھەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی رێگاچارەیەک لەوبارەیەوە، ھاوکات رۆڵ و پێگەی ژن لەنێو سیاسەتی یەکێتی دا باسی لێوەکرا.  

 سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال داواشیکرد کەژنانی سەرکردایەتی رۆڵی خۆیان ببینن ھەم وەک سەرکردەیەکی سیاسی و ھەم وەک ژنێک تا لەپرسی تایبەت بەژنان و یەکسانی جێندەری دا کاریگەری بەرچاویان ھەبێت.

سە‌بارە‌ت بە‌بە‌ستنی دیداری یە‌کێتی، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: دیداری یەکێتی دەرفەتێکی زێڕینە بۆ سەرلەنوێ داڕشتنەوەی سیاسەتی یەکێتی بە‌گشتی ھە‌روە‌ھا مەسەلەی ژنان، لەمبارەیەوە داوای لەژنانی سەرکردایەتی یەکێتی کرد کە پێکەوە کاربکەن بۆ ئەوەی نەخشەرێگا و سیاسەت و ستراتیژی یەکێتی بۆ مەسەلەی ژنان و یەکسانی جێندەری دابرێژرێتەوە و داوای کرد ھە‌مووان ھاوکار بن لە‌وبارە‌یە‌وە.

قوباد تاڵەبانی وتیشی: ژنی بەتوانایان زۆرە بۆیە دەبێ بەپێی توانا و لێھاتویی دەستگیرۆیی بکرێن و پۆستی جێبەجێکارییان پێ بدرێت تا خۆیان بسەلمێنن، دووپاتیشی کردەوە کەدەبێ ژنان کاربکەن تا لەرووی رێژەوە بونیان زیاتر بکەن لەھەموو کایەکاندا شانبەشانی پیاوان بۆ بەدیھێنانی یەکسانی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"زیلینسکی" لە تویتەر بڵاویکردەوە، بە تەلەفۆن پەیوەندی لەگەڵ "بایدن" ئەنجامداوە و بابەتە ئەمنییەکان و پشتیوانی دارایی ئۆکراین و بەردەوامی سزادانی روسیا تاوتوێ کراون.

لە وتارێکیشدا "زیلینسکی" ئاماژەی داوە بەوەی، ئۆکراینییەکان خۆیان بەدەستەوە نادەن و واز ناھێنن لە بەرگری کردن لە خاکی وڵاتەکەیان. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیاروایە سبەینێ دووشەممە، گەڕی سێیەمی دانوستانەکانی نێوان روسیا و ئۆکراین لە ناوچەیەکی سنووری بێلاڕوس و ئۆکراین بەڕێوەبچێت، لە رۆژانی ٢٨ی مانگی رابردوو و ٣ی ئەم مانگە، دوو خولی دانوستان لە نێوان روسیا و ئۆکراین ئەنجامدراون، بەڵام ئەنجامیان نەبووە.

لە بارەی دانوستانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئۆکراین، مایکڵ شێرمێت، ئەندامی پەرلەمانی روسیا رایگەیاند، دانوستان لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین ئەنجامی نابێت، چونکە ئەو لە ژێر کۆنتڕۆڵی وڵاتانی خۆرئاوا دایە.  

ھاوکات جۆزێف بۆریل، بەرپرسی سیاسیەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، پێویستە چین نێوەندگیری لە نێوان روسیا و ئۆکراین بکات، چونکە دیبلۆماسیەتی ئەوروپا و ئەمریکا ئەنجامی نەبووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...545546547548549...996