هەواڵەکانهەواڵەکان

لە ڕۆژی ٨ی ئاداری ١٩٩١ دانیشتوانی چەمچەماڵ و شارەزوور و عەربەت و ئۆردوگاکانی زەڕایەن و سمود و نەسر و باریەکە و پیرەمەگروون و ئەڵایی و دووکان لەگەڵ ھێزەکانی پێشمەرگە و ڕێکخستنەکانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ڕاپەڕین و ھەموو سەربازگە و دام و دەزگاکانی ڕژێمی بەعسیان کۆنترۆڵکرد.

ھەر لەو ڕۆژەدا سەرجەم ڕەبایەکانی سەر مامەندە و قەڵادزێ دابەزینە خوارەوە و خۆیان ڕادەستی خەڵک و ھێزەکانی یەکێتی کرد.

لە لایەکی تریشەوە، ھێزەکانی پێشمەرگە توانیان قەڵای سووسێی کە سەربازگەیەکی ڕژێمی بەعس بوو دەستی بەسەردا بگرن و لە دۆڵی خەلەکانیش پێشمەرگە و خەڵکی ناوچەکە بەرەو بەنداوی دوکان چوون و تاوەکو ئێوارەی ٨ی ئادار قەزای دوکان و دەوروبەری بە تەواوەتی ڕزگار کران.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"زیلینسکی" بۆ یەکەمین جار لە دوای دەستپێکردنی شەڕ، گەڕایەوە کۆشکی سەرۆکایەتی لە "کیێڤ" و ڕایگەیاند لە ھیچ کەسێک ناترسێت و ئەوەی پێویست بێت دەیکات بۆ سەرکەوتن لەو شەڕەدا.

ھاوکات، لە چاوپێکەوتنێکیشدا لەگەڵ تۆڕی "ئەی بی سی نیوز"ی ئەمریکی وتی، "ڤلادمیر پوتن" سەرۆکی ڕووسیا بە داگیرکردنی ئۆکراین ناوەستێت و وڵاتانی تر لە ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی ناتۆ، دەکاتە ئامانج، داواشی لە "جۆو بایدن" سەرۆکی ئەمریکا کردەوە ناوچەی دژەفڕین لە ئۆکراین ڕابگەیەنێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە سەعات ٧ی بەیانی بە کاتی گرینچ، ئاگربەست لە چەند شارێکی ئۆکراین جێبەجێ دەکەن.

ڕاشیگەیاند، ڕەوشی بەشێک لە شارەکانی ئۆکراین، بە خێرایی ڕووی لە داڕووخانکردووە و تاکو ئێستاش دەسەڵاتدارانی ئۆکراین نەیانتوانیووە گەرەنتی کارکردن لە ڕێڕەوە مرۆییەکان دابین بکەن.

میدیاکانی ڕووسیا ئاماژەیان بەوەکرد، ئامانجی ئاگربەستەکەی مۆسکۆ دەربازکردنی مەدەنییەکانە لە شارەکانی کیێڤ و خارکیێڤ و ماریۆپۆل و سوومی و چیرینخۆڤ.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"پوتن" لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا بە بۆنەی ٨ی مارسەوە ڕایگەیاند، ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی ئۆکراین لەلایەن سەربازە شارەزاکانەوە ئەنجام دەدرێت بۆ پێکانی ئامانجە دیاریکراوەکانیان، ھەروەھا ئاسایشی گەلی ڕووسیا دەپارێزن.

سەرۆکی ڕووسیا وتیشی، سەربازە یەدەگەکانی ڕووسیا بۆ ئەو شەڕە ناخاتە حاڵەتی ئامادەباشی و بانگھێشتیان ناکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"میخاییلۆ بۆدۆلیاک" ئەندامی وەفدی دانوستانکاری ئۆکراین لە تویتەر نوسیوویەتی، لە خولی سێیەمی دانوستانەکانیان لەگەڵ ڕووسیا، ھەندێک ئەنجامی ئەرێنی ھەن لە بارەی ڕێرەوە مرۆییەکانەوە و ھاوکاری باشتر و کاریگەرتر دەگەیەندرێتە ئەوانەی بەدەست داگیرکاریی ڕووسیاوە دەناڵێنن.

ئاماژەی بەوەشداوە، سەبارەت بە بابەتەکانی تر بە تایبەت ئەوانەی پەیوەندییان بە ڕاگەیاندنی ئاگربەستەوە ھەیە، بەردەوام دەبن لە گفتوگۆی چر و پر.

لە بەرامبەریشدا ڤلادیمیر مدینسکی دانوستانکاری ڕووسیا ڕایگەیاندووە، خولی سێیەمی دانوستانەکانیان لەگەڵ ئۆکراین کە لە سنوری نێوان ئۆکراین و بێلاروس بەڕێوەچووە، لە ئاستی چاوەڕوانیەکانی مۆسکۆدا نەبووە و ھیوایان ھەیە لە خولی داھاتوودا پێشکەوتنی زیاتر لە دانوستانەکاندا بەدیبھێنن. 

بڕیاریشە ڕۆژی ١٠ی ئەم مانگە وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا و ئۆکراین لە شاری ئەنتاڵیای تورکیا کۆببنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆن کیربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی بڵاوکردنەوەی ٧ ھەزار سەربازی ئەمریکا لە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ، ٥٠٠ سەربازی تر ڕەوانەی ئەوروپا دەکەن، بۆ پاڵپشتی لە ھەوڵەکانی ناتۆ لە شەڕی ئۆکراین.

لە لایەکی ترەوە، بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، بە میدیای وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، ڕووسیا چەکداری سووریی و چەکداری تری بیانی، بۆ بەشداریکردن لە شەڕی ئۆکراین چەکدار دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجوومەنی دەستووریی فەڕەنسا، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، ١٢ کاندید مەرجی ٥٠٠ واژۆیان بۆ بەشداربوون لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆکردووەتەوە.

ڕاشیگەیاند، ھەریەکە لە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی ئێستا فەڕەنسا و ماری لۆپێن کاندیدی پارتی گردبوونەوەی نیشتمانی و ١٠ کاندیدی تر مەرجە دەستوورییەکانی تێپەڕاندووە و چوونە ململانێی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی فەڕەنسا.

کاندیدەکان ٨یان پیاون و ٤یان ژنن، لە ڕۆژی ٢٨ی ئەم مانگەوە دەست بە بانگەشەی ھەڵبژاردن دەکەن، کە ھەڵبژاردنە کە بە دوو خول بەڕێوەدەچێت، خولی یەکەم لە ڕۆژی ١٠ی نیسان و خولی دووەمیش لە ٢٤ی ھەمان مانگ بەڕێودەچێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەک وەفایەک بۆ سەرۆک مام جەلال، ژنانی مەکتەب ڕێکخستنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ڕۆژی جیھانی ژناندا سەردانی مەزاری سەرۆک "مام جەلال"یان کرد و تاجە گوڵی ڕێز و وەفاو خۆشەویستییان لەسەر مەزارەکەی دانا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"کنێر عەبدوڵا" ئەندامی سکرتارییەتی یەکێتیی ژنانیی کوردستان ڕاگەیەندراوەکەی خوێندەوە و ئاماژەی بەوەکرد، ئەمساڵ ٨ی مارس لە قۆناغێکی ھەستیاردا یاد دەکرێتەوە لە جیھاندا و لە کوردستانیش ڕەوشی ژنان لە پاشەکشەدایە و ڕۆژانە کوشتنی ژنان سەردێڕی ھەواڵەکانە.

وتیشی، لە کەمتر لە ٢ مانگدا ١٠ ژن کوژراون و سوتێندراون و پێویستە ژنان ببنە گەورەترین فشار بۆ جێبەجێکردنی یاساکان و حکومەتیش بە پلانی تۆکمە چاودێری جێبەجێکردنی یاساکان بکات. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. ڕێواز فایەق وتیشی، لە ھەرێمی کوردستان ھەنگاوی زۆر باش نراون بۆ بنەبڕکردنی توندوتیژی دژی ژنان و پەرلەمان یاسای باشی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دیاردەیە دەرکردووە.

بە وتەی ڕێواز فایەق دەیان ڕێکخراوی تایبەت بە ژنان ھەیە و ئازایانە و ئازادانە کار بۆ پاراستنی مافی ئافرەتان دەکەن و ڕەوشی ئازادی ژنان لە ھەرێمی کوردستان بەراورد بە عێراق باشترە.

ڕێواز فایەق لە پۆستێکدا لە تویتەر نوسیویەتی "ئەمڕۆ، ئێمە ئاھەنگ دەگێڕین بۆ ئەو ڕۆڵە گرنگەی ئافرەتان توانیویانە بیگێڕن لە ھەموو کایە و پێگەکانی ژیان، بە دامەزراوە حکومییەکانیشەوە."

ساڵی ١٩١٠ ڕۆژی ٨ی مارس-ی ھەموو ساڵێک لەلایەن چالاکوانێکی ئەڵمانی ژنان بە ناوی کلارا زێتکین وەک ڕۆژی جیھانی ژنان دیاریکرا و ھەموو ساڵێک لەم ڕۆژەدا ڕێکخراوەکان و چالاکوانەکانی بواری مافی ئافرەتان چالاکی ئەنجامدەدەن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی تایبەت بە ڕۆژی جیھانیی ژنان، ناوەندی ھاوبەشی ڕێکخراوەکانی ژنان لە گەرمیان، گردبوونەوەیەکیان ڕێکخست و لە ڕاگەیاندراوێکی ھاوبەشدا ئاماژەیان بەوەکرد، شکۆی ژنان تێکەڵی ماددەگەرایی و بازرگانی دەکرێت و لە ھەرێمی کوردستانیش، ژنان بوونەتە قوربانی قەیرانە سیاسی و ئابوورییەکان.

وتیشی، بە کاڵاکردنی ژنان لە ھەرێمی کوردستان خەریکە دەبێت بە دیاردە و داوا دەکەن، بە یاسا چەکی بێ مۆڵەت لە ماڵەکان قەدەغە بکرێت و ڕێگری لە بەشوودانی پێشوەختی کچان بکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاماژەی بەوەشدا، شێوەیەک پاڵپشت و ھاندەری ژنانی کوردستانن و بە توندی دژی ھەموو جیاکارییەکی ڕەگەزیی و نایەکسانییەک دەوەستنەوە، و بە گرنگییەوە لە ڕۆڵ و پێگەی ژنان دەڕوانن لە کۆمەڵگەدا و بە خەباتی لە مێژینە و ئەرکی خۆیانی دەزانن.

دەقی پەیامەکە ...

بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی ژنانەوە پیرۆزباییەکی گەرم لە ژنانی کوردستان و جیھان دەکەم.

‏‎ئاشکرایە ژنان لە مێژووی ئێمەدا ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەریان ھەبووە لە ڕووبەڕووبوونەوەی نادادی، قوربانی گەورەیان داوە لە پێناو یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی. ئەمڕۆ یادی ھەموو ئەو ژنە تێکۆشەرانە دەکەینەوە و بە پێزانینەوە لە خەبات و تێکۆشانیان دەڕوانین. لە ھەمان کاتدا خۆمان بە پاڵپشتی ڕاستەقینەی ژنانی ئازادیخواز و نوێخوازی ئەمڕۆ دەزانین.

‏‎بە نیگەرانییەکی زۆرەوە ڕایدەگەیەنم ئامارەکانی توندوتیژی دژی ژنان ڕۆژ بە ڕۆژ لە ھەڵکشاندایە، تا ئێستا ئەم دیاردە دزێوە لە نێو کۆمەڵگەی ئێمەدا بەردەوامی ھەیە. بۆیە لەم یادەوە پێویستە دەزگا و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەڵێن بدەن بە یاسا و سزایەکی توند سنوورێک بۆ ئەو جۆرە عەقڵییەت و کەسانە دابنێن، کە تاوەکو ئێستاش پێیان وایە شەرەف لە ژنکوژیدایە.

‏‎ھەر بۆیە ئێمە بە ھەموو شێوەیەک پاڵپشت و ھاندەری ژنانی کوردستانین و بە توندی دژی ھەموو جیاکارییەکی ڕەگەزیی و نایەکسانییەک دەوەستینەوە. بە گرنگییەوە لە ڕۆڵ و پێگەی ژنان دەڕوانین لە کۆمەڵگەدا و بە خەباتی لە مێژینە و ئەرکی خۆمانی دەزانین.
‏‎
بافڵ جەلال تاڵەبانی
٨ی ئاداری ٢٠٢٢

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند، ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئەتۆمی لە شاری "خارکیڤ"ی دووەم گەورەترین شاری ئۆکراین بۆردوومان کراوە و زیانی پێگەیشتووە، بەڵام ئاستی تیشکدانەوەی زیاد نەکردووە، ھۆشداریشیدا لە بە ئامانجکردنی دامەزراوەکانی تری وڵاتەکە و ڕوودانی کارەسات.

ڕۆژی ھەینیش، وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیا لە ئۆکراین، کە گەورەترین وێستگەی ئەتۆمییە لە کیشوەری ئەوروپا ھێرشی کرایە سەر لەلایەن ڕووسیاوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سارا حسێن جێگری لێپرسراوی کۆمیتەی کفری یەکێتی ژنان ڕایگەیاند لەم کارەیاندا جگە لە خستنەڕووی کار و بەرھەمی دەستی چەند خانمێک، ویستویانە لە ڕێگەی گوزاشتیشەوە ھەڵوێستی کۆمەڵێک توێژی جیاواز لەسەر مافەکانی ژنان بخەنەڕوو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...543544545546547...996