دەقی پەرسەنامەکە:
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو محمد مەجید سەرحان ئاغا سندی بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی کاک (محمد مەجید سەرحان ئاغا سندی) کەسایەتی دیار و تێکۆشەری دەڤەری زاخۆ، دڵگران و نیگەران بووم. بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوە و خانەوادە سەربەرزەکەتان دەکەم و ھۆزی سندی بەگشتی و ھاوبەشی خەمتانم.
خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و سەبوری و دڵنەوایی بەھەموو لایەک ببەخشێت، جێگای کۆچکردووش بەھەشتی بەرین بێت.
ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، سوپای روسیا بەتەواوەتی گەمارۆی شارەکانی کیێڤ و خارکیڤ و سومی و ماریۆپۆلی داوە و ئەمڕۆش چەند جارێک ناوەندی ئەو شارانەی تۆپباران و بۆردومان کردووە.
وەزارەتی بەرگری بەریتانیاش رایگەیاند، شەڕ و پێکدادانی نێوان ھێزەکانی ئۆکراین و سوپای روسیا لە باشوری خۆرئاوای کیێڤ بەردەوامە و سوپای روسیا نەیتوانیوە پێشڕەوەیی ئەوتۆ لەو ناوچەیە بکات، ئاماژەی بەوەشکردووە، سیستمی بەرگریی ئاسمانی ئۆکراین سەرکەوتوانە توانیویەتی بەرپەرچی ھێرشەکانی روسیا بداتەوە.
رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیش رایگەیاند، بەھۆی ھێرشەکانی روسیا، ژمارەی ئاوارەکانی ئۆکراین دوو ھێندە زیادیکردووە و پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داھاتوودا ژمارەیان بۆ پێنج ملیۆن کەس بەرزبێتەوە.
لەوسیمپۆزیۆمەدا باس لە پێکوتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و زیاتر و شیارکردنەوەی ھاولاتیان وفەرمانبەرانکرا بۆبە کارھێنانی ڤاکسین لەپێناو کەمبونەوەی توشبوان بە ڤایرۆسەکە.
لە دیدارێکی نێوانیاندا، ڕەوشی ناھەموار و نەخوازراوی دیاردەی ژنکوشتن لە ھەرێمی کوردستان بە وردی گفتوگۆی لە بارەوە کرا، دواتر باسی دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێڕاق و ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان کرا، ھاوکات ئاڵنگارییەکانی بەردەم پرۆسەکە لە ڕووی تەکنیکی و جیاوازیی تێڕوانینی فراکسیۆنەکان بۆ پرسی ھەڵبژاردن تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون.
د. ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: "ناوچەکە بە گشتی لە دۆخێکی ھەستیاردایە، سەقامگیریی عێڕاق و پێکھێنانی کابینەی نوێ ڕەنگدانەوەی ئەرێنیی دەبێت لەسەر کۆی پڕۆسەی سیاسی لە عێڕاق و کوردستان. سەبارەت بە دیاردەی شەرمھێنی ژنکوشتنیش گوتی: "پەرلەمانی کوردستان لە ڕووی دەرچوواندنی یاسا بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و دیاردەی ژنکوشتن، یاسای گونجاوی دەرکردووە، لەوەش گرنگتر پەرلەمان حوکمی ماددەی (٤٠٩)ی یاسا سزادانی عێڕاقیی ڕِاگرتووە بە پێی یاسای ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠١٥، گرفتەکە لە نەبوونی یاسادا نییە، بەقەدەر ئەوەی دیاردەکە ڕەگ و ڕیشەی کۆمەڵایەتیی ھەیە و نەریتی کۆنەپارێزییە".
پاشان دەیڤد ھانت، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە ھەرێمی کوردستان، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرد بۆ خستنە ڕووی ھەموو ئەو بابەتانەی گفتوگۆیان لە بارەوە کرا و ھەردوولاش جەختیان کردەوە لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان.
"د. ڕەھێڵ فەرەیدون" بریکاری وەزارەتی تەندروستی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕیگەیاند، بە بڕی ٦٠٤ ملیۆن دینار کارگەی ئۆکسجینیان لە شاری کۆیە کردووەتەوە.
وتیشی، کارگەکە توانای دابینکردنی پێداویستی و ئۆکسجینی بەردەوامی سنورەکەی ھەیە.
"کەیفی مستەفا" بەڕێوەبەری گشتی شوێنەواری ھەرێم لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، دەیانەوێت قۆناغی دووەمی نۆژەنکردنەوەی قەیسەریی کۆنی کفری دەست پێبکەنەوە.
وتیشی، ھەوڵەکانی قوباد تاڵەبانی بۆ پشتیوانی کردن و پاراستنی شوێنەوارەکان و تەرخانکردنی بودجەی تەواو بۆ نۆژەنکردنەوەی بینای سەرای کفری ڕۆڵی گرنگی ھەبووە.
سەنتەری توێژینەوەی ھەڵەبجە دیداری بوژاندنەوەی ھەڵەبجەی لە مۆنیومێنتی شەھیدانی ھەڵەبجە ئەنجامدا و تیایدا بابەتی کاریگەرییەکانی چەکی کیمیایی و ھەنگاوەکانی بوژاندنەوەی ھەڵەبجە و زیاتر خزمەتکردن بە قوربانیانی چەکی کیمیایی تاوتێکرا.
سەباح حەبیب پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند، ھەڵمەتی کۆکردنەوەی ئیمزایان لە ئەنجومەنی نوێنەران بە مەبەستی کاراکردنەوەی لیژنەی ماددەی ١٤٠ دەستپێکردووە.
وتیشی، ئامانج لەو ھەوڵەیان دابیکردنی بودجەیەکی تایبەتە بۆ جێبەجێکردنی ھەنگاوەکانی ماددەی ١٤٠ی دەستوری ھەمیشەیی و کار بۆ ئەوەش دەکەن بە ھاوکاری فراکسیۆنەکانی تر بڕگەکانی ماددەی ١٤٠ جێبەجێ بکرێت.
دەقی پەیامەکەی ...
بەڕێز کاک بەڵێن عەبدوڵا، سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
بەڕێزان سەرکردایەتی، ئەندام و لایەنگرانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
بە بۆنەی سەرکەوتنی یازدەھەمین کۆنگرەی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و ھەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەک سکرتێری حزب و ھەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی گشتی، پیرۆزباییەکی گەرمتان لێدەکەم و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە مێژووی خەباتی گەلەکەماندا ڕۆڵێکی گرنگی ھەبووە و خاوەنی ڕابردوویەکی پڕ لە شانازییە. ھەر بۆیە ھیوادارین لەم وێستگە نوێیەی خەباتیشدا پێکەوە ھەوڵەکانمان لە پێناو بەھێزترکردنی قەوارەی ھەرێم و چارەسەرکردنی کێشەکان یەکبخەین و خزمەتی زیاتری خەڵکی خۆشەویستی کوردستان بکەین.
ھەر شاد و سەرفرازبن
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
٩ی ئاداری ٢٠٢٢
لە چوارچێوەی پڕۆژەی خزمەت، کە ئامانج لێی نەھێشتنی گەندەڵی و کەم کردنەوەی ڕۆتین و باشتر پێشکەشکردنی خزمەتەکانی حکومەتە بە ھاوڵاتیان، قوباد تاڵەبانی بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەخشییە چەند بەرپرسێکی حکومی.
لە مەڕاسیمێکدا کە ئەمڕۆ ٩ی ئازار لە ھەولێر بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی چەند وەزیر و بەرپرسێکی حکومی، قوباد تاڵەبانی بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەخشییە چەند بەڕێوبەر و بەڕێوبەرێکی گشتی کە لە چوارچێوەی پڕۆژەی خزمەت توانیویانە کاروباری فەرمانگەکانیان بە سیستەماتیک بکەن وخزمەتی باشتری ھاوڵاتیان بکەن.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە وتارێکدا کە لەو مەڕاسیمەدا پێشکەشی کرد، ئاماژەی بە گرنگی پڕۆژەی خزمەت دا کە بناغەی سەرەکی بەدیجیتاڵ کردنی حکومەت و دەربازبوونە لە میکانیزمە کلاسیکەکە.
سەبارەت بە گرنگی پڕۆژەکە، وتی: لە ڕێی ئەم پڕۆژەیەوە دەتوانین کەمتەرخەمی و گەندەڵی نەھێڵین و لە ڕێی پۆرتاڵی خزمەتەوە (https://services.gov.krd) خزمەتخواز دەتوانێت ھەموو زانیاری و پێویستییەکانی ھەر مامەڵەیەک بزانێت لە ھەموو دامودەزگاکانی حکومەت.
جێگری سەرۆک وەزیران، ھەروەھا وتی: جگە لەوەی لە ڕێی ئەم پڕۆژەیەوە دەتوانین حکومەت بەدیجیتاڵی و سیستەماتیک بکەین، ڕۆتینیش کەم دەکرێتەوە و لە قۆناغەکانی داھاتوودا کار بۆ بە گەڕخستنی سیستەمی یەک پەنجەرەیی دەکەین بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی ھاوڵاتیان لە ڕێی ئەم پڕۆژەیە.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران وتیشی: ئەم پڕۆژەیە ژێرخانێکە بۆ دروستکردنی حکومەتی ئەلیکترۆنی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ئەلیکترۆنی.
قوباد تاڵەبانی دووپاتیشیکردەوە: کەمکردنەوەی ڕۆتین یەکێک لە ئامانجە سەرەکیەکانی ئەم پڕۆژەیەیە لە پێناوی باشتر پێشکەشکردنی خزمەتەکانی حکومەت بە ھاوڵاتیان.
دوای تەواوکردنی وتارەکەی، جێگری سەرۆکی حکومەت بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەخشییە بەڕێوبەر و بەڕێوبەرە گشتییەکان و ھانی دان بەردەوام بن و داوای کرد کە ھەموو بەرپرسە حکومییەکانی تر کار لەسەر بە سیستەماتیک کردنی فەرمانگەکانیان بکەن و خزمەتی باشتری ھاوڵاتیان بکەن.
دواتر پۆرتاڵی نوێی خزمەت خرایەڕوو و ئاشنا کرا بە ئامادەبووان و داواکرا ھەموو ھاوڵاتییەک پێش سەردانی ھەر فەرمانگەیەک سەردانی پۆرتاڵی خزمەت (https://services.gov.krd) بکات بۆ وەرگرتنی زانیاری.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری عێراق، کە وێنەیەکی ئاڕاستەی (CTG Kurdistan) کراوە تێیدا ھاتووە، لەسەر بنەمای کۆکردنەوەی زانیاری و بە بەدواداچوونی وورد لە شاری کەرکوک توانرا بکوژانی ئیمان سەعید مغدید دەستگیر بکەن ئەوەش دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی کە لە (٢٠٢٢/٣/٦) لە پارێزگای ھەولێر خوشکێکی خۆی کوشت.
ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگری عێراق ئاشکرایکردووە، ھێزێکی دەزگای دژەتیرۆری سلێمانی و ھێزێکی بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگری و ئاسایشی کەرکوک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھەواڵگری و ئاسایش توانیان تاوانباران دەستگیر بکەن.
ئاماژە بەوەش کراوە، بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەکانەوە ھەشت کەس لە سنوری زاخۆ و ھەولێر دەستگیرکراون.
ھەر ئەمڕۆ لەناو زاخۆدا دەستبەسەر بڕی ٤٠ کێلو مادەی تلیاکدا گیرا و دوو تۆمەتباریش دەستگیرکران کە بە نیاز بوون تلیاکەکە ڕەوانەی تورکیا بکەن.
وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان:
بە بۆنەی ھاتنی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزەوە، لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٢/٣/٢٠ تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٢/٣/٢٤ لە سەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پشووی فەرمیی دەبێت.
د. جوتیار عادل
٩ی ئاداری ٢٠٢٢
ئیسحاق ھێرزۆگ سەرۆکی ئیسڕائیل سەردانی تورکیای کرد و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ھاوبەشیشدا ئەردۆغان وتی، ھەوڵ دەدەن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسڕائیل ئاسایی بکەنەوە و ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانیشیان لە ھەشت ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلارەوە بۆ ١٠ ملیار دۆلار بەرز بکەنەوە. سەرۆکی ئیسڕائیلیش وتی، ئامانجیان دروستکردنەوەی پەیوەندییەکی دۆستانەیە لەگەڵ تورکیا.
ماوەی ١٤ ساڵە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئیسڕائیل تێکچووە و لەو کاتەشەوە ھیچ سەرۆکێکی ئیسڕائیل و تورکیا سەردانی یەکتریان نەکردووە، ئامانجی سەردانەکەش بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکان و کۆتایھێنانە بە کێشەکانی نێوانیان.
لە ڕۆژی ٨ی ئاداری ١٩٩١ دانیشتوانی چەمچەماڵ و شارەزوور و عەربەت و ئۆردوگاکانی زەڕایەن و سمود و نەسر و باریەکە و پیرەمەگروون و ئەڵایی و دووکان لەگەڵ ھێزەکانی پێشمەرگە و ڕێکخستنەکانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ڕاپەڕین و ھەموو سەربازگە و دام و دەزگاکانی ڕژێمی بەعسیان کۆنترۆڵکرد.
ھەر لەو ڕۆژەدا سەرجەم ڕەبایەکانی سەر مامەندە و قەڵادزێ دابەزینە خوارەوە و خۆیان ڕادەستی خەڵک و ھێزەکانی یەکێتی کرد.
لە لایەکی تریشەوە، ھێزەکانی پێشمەرگە توانیان قەڵای سووسێی کە سەربازگەیەکی ڕژێمی بەعس بوو دەستی بەسەردا بگرن و لە دۆڵی خەلەکانیش پێشمەرگە و خەڵکی ناوچەکە بەرەو بەنداوی دوکان چوون و تاوەکو ئێوارەی ٨ی ئادار قەزای دوکان و دەوروبەری بە تەواوەتی ڕزگار کران.