لە ٩ی ئاداری ساڵی ١٩٩١، خەڵکی شاری کۆیە دژ بە رژێمی بەعس راپەڕین و ناوەندی قەزاکە لە دامودەزگا ئەمنییەکانی رژێم ئازاد کرا و پێشمەرگەش لە ھەیبەت سوڵتان دەوری سوپای رژێمی بەعسیاندا و سوپاکە خۆیان رادەست کرد.
لە ھەمان رۆژدا، خەڵکی شەقڵاوە و کفری و باوەنوور و خورماتوو ناوچەکانیان لە رژێمی بەعس ئازاد کرد.
ئەوەش لە كاتێكدایە بەهۆی رەوانەنەكردنی 200 ملیاردینارەكەی عێراق بۆ هەرێم، تائێستا مووچەی مانگی ڕابردووی فەرمانبەران دابەشنەكراوە.
هاوكات پێشتریش حكومەتی هەرێم رایگەیاندبوو، هەموو 25ی مانگێك دەست بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەكات.
لە دوای تێپەڕبوونی دوو ھەفتە بەسەر دەستپێکردنی شەڕی روسیا بۆ سەر ئۆکراین، راگەیاندنی ئاگربەست بۆ کردنەوەی رێڕەوی مرۆیی لە چەند شارێکی ئۆکراین بەردەوامە، شارەکانیش "سومی و خارکیڤ و ماریوپوڵ و چیرنیگیڤ" دەگرێتەوە، کردنەوەی ئەو رێڕەوانەش ستراتیژییەتێکی نێودەوڵەتییە بۆ رزگارکردنی مەدەنییەکان و کەمکردنەوەی نەھامەتییەکانیان لە کاتی جەنگدا.
ھاوکات "ڤۆلۆدمیر زیلینسکی" سەرۆکی ئۆکراین لە وتەیەکیدا سوپاسی "جۆ بایدن" سەرۆکی ئەمریکای کرد بۆ سەپاندنی سزا بەسەر ھاوردەی نەوتی روسیا و وتی دەبێت جەنگ رابگیرێت و دانوستانێکی شەفاف و پاک لەپێناو بەرژەوەندی گەل بکرێت.
ھاوپەیمانیەکە کە لەلایەن محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەر سەرۆکایەتی دەکرێت ، دەستیکردوە بە کۆکردنەوەی ئیمزا بۆ ئەوەی پێشنیاری ھەموارکردنەوەی یاسای لێبوردنی گشتی بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بەرز بکاتەوە ، بە وتەی ئەندامانی ھاوپەیمانییەکەش ، لێبوردنی گشتی لە ئەولەویەی ئەو دۆسیانەیە کە گرنگی پێدەدەن و ھەموارکردنەوەی یاساکەش قابیلی دواخستن نیە .
شەعلان کەریم سەرۆکی فراکسیۆنی سەروەری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش رایگەیاندوە ، ھەموارکردنەوەی ئەو یاسایە داواکارییەکی جەماوەرییە لە پارێزگا رزگارکراوەکان و دڵنیان لەوەی کە زۆرێک زیندانیکراوی ستەم لێکراو لەناو زیندانییەکاندا ھەن ، ھەربۆیە دەستیان کردوە بە کۆکردنەوی ئیمزای پەرلەمانتاران و ئامانجیان ئەوەیە یاساکە چەند بڕگەیەکی بۆ زیاد بکرێت کە لە رێیانەوە مافی بێتاوانان و ستەم لێکراوان دەستەبەر بکرێت .
ئەمڕۆ وادەکە کۆتایی دێت، بە پێی زانیارییەکان تائێستا ٤٨ کەس خۆیان بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە، کە ٢٥ کەس لە خولی یەکەم و ٨ کەس لە خولی دووەم و ١٥ کەسیش لە خولی سێیەم، خۆیان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار کاندیدکردووە.
وەزارەتی دەرەوەی روسیا ئاشکرایکردوە ، ئەمرۆ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا بەرەو تورکیا بەرێ دەکەوێت بۆ ئەوەی سبەینێ لەگەڵ دمیترۆ کۆلیبا وەزیری دەرەوەی ئۆکراین لە ئەنتاڵیا کۆببێتەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە رۆژی دوو شەممە خولی سێیەمی دانوستانەکانی نێوان روسیا و ئۆکراین لە سنوری نێوان ئۆکراین و بێلاروس بەڕێوەچوو، لەبارەی ئەو خولەی دانوستانەکانیشەوە لێپرسراوانی ئۆکراین رایانگەیاند ، ھەندێک ئەنجامی ئەرێنی لە دانوستانەکاندا ھەبووە ، بەڵام لێپرسراوانی روسیا پێیان وایە ئەنجامەکان لە ئاستی چاوەروانکراودا نەبوون .
وەزیری وزەی تورکیا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە ، ئەنقەرە ناتوانێت دەستبەرداری وزەی روسیا بێت چونکە لە بەدەستھێنانی غازی بەرێژەی ٤٥% و لە نەوت ١٧% و لە بەنزین ٤٠% پشت بە روسیا دەبەستێت .
وتیشی، جیھان پێویستی بە بڕێکی زیاتر نەوت و وزەیە جا چ لە ئەمریکا یاخود ڤەنزوێلا یان ئێران و سعودیە و ھەر وڵاتێکەوە بێت، بە پێویستیشی زانیوە سزاکانی سەر ئێران ھەڵبگیرێت بۆ ئەوەی وڵاتان بتوانن دووبارە لە تارانەوە وزە ھاوردە بکەن .
بەیرەقدار ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، لەکاتی راگرتنی ھاوردەکردنی وزە لە ئێرانەوە ، زیانیان بەرکەوتووە ، ھەربۆیە جارێکی تر ناتوانن بە ھەمان رەوشدا تێبپەرن و ھاوردەی ووزە لە روسیاشەوە رابگرن .
سەبارەت بەو سکاڵایانەی بەھۆی بەرزکردنەوەی بەھای ئاڵوگۆڕی دراو پێشکەشکراون، دادگای فیدراڵی بانگێشتنامەیەکی ئاڕاستەی ھەریەک لە"عەلی عەلاوی" وەزیری دارایی عێراق و "مستەفا غالب"پارێزگاری بانکی ناوەندی کردووە بۆ ئەوەی رۆژی دوو شەممەی داھاتوو ١٤ی ئادار لە دادگای فیدراڵی ئامادەبن.
دادگاکە رایگەیاندووە، بانگھێشتکردنی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی کە لە یاسای بودجەی ٢٠٢١دا، بەھای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لەلایەن بانکی ناوەندییەوە بە ١٤٥ ھەزار دیناری عێراقی جێگیرکرا.
لە کۆبوونەوەکەدا بە ئامادەبوونی جەزا سەید مەجید لێپرسراوی مەڵبەند و بەشداری بەرپرسی بەشەکانی مەڵبەند بەڕێوەچوو، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد پوختەیەکی لەبارەی بارودۆخی ئێستا و دوایین گۆڕانکارییەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی ھەرێمی کوردستان و عێراقی شیکردەوە، و ئەرکەکانی ئەم قۆناغەی لەڕووی خۆرێکخستنەوە و نوێکردنەوەی ریزەکانی یەکێتی بەرەچاوکردنی پرەنسیپی رێکخراوەیی خستەڕوو.
هاوکات شاناز ئیبراھیم ئەحمەد، سەرنج و تێبینییەکانی لەبارەی چۆنیەتی نوێکردنەوە و بوژاندنەوە و بەھێزکردنی رێکخستنەکانی یەکێتی و تۆمارکردنی زانیاری کادران لەچوارچێوەی ئامارێکی پوخت و ووردا رونکردەوە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لە ئەرک و بەرپرسیارێتی کادر و ھەڤاڵانی ئۆرگانەکان لەم قۆناغەدا کرد و رایسپاردن کە پێویستە ھەمووان بەگیانی یەکێتیانە و یەک تیم ئەرکەکان رابپەڕێنن، چونکە خزمەتکردنی چین و توێژە جیاجیاکان ئەرکی سەرشانی کادرانی یەکێتییە بەتایبەت ئەوانەی لە ئاستی لێپرسراوێتیدان لە ئۆرگانەکاندا.
لەلایەکی تریشەوە ، جەزا سەید مەجید، سوپاسی خۆی بۆ خاتوو شاناز دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەڕۆڵی مێژووی و گرنگی بەرێزیانیدا لە سەرپەرشتیکردنی مەڵبەندی ١ی رێکخستنی سلێمانی و وتیشی: ھەر بڕیارێکی خاتوو شاناز بڕیاری منیشە، ھەر کار و ھەنگاوێک بنێین بەھەماھەنگی پێشوەختە دەبێت.
کۆبوونەوەی ھەڤاڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی رێکخستنی سلێمانی، بەخستنەڕووی سەرنج و پرسیار و پێدانی روونکردنەوەی پێویستی ئامادەبووان کۆتایی ھات.
عەلی حەمە ساڵح سەرۆكی لیژنەی وزەو سامانە سروشتیەكان لە پەرلەمان لە كۆنفرانسێكی رۆنامەوانیدا راگەیاند، لە هەولێر كۆمپانیای كار بەنزین لە بازاڕی جوملە فرۆشانی هەولێر دەفرۆشێتەوە لتری بە 1000 دینار،
وتیشی، لەو بەنزینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، یەك لتر نادرێت بە پارێزگای سلێمانی، وتیشی، بەشێك لەو بەنزینەی كار دەدرێت بە چەند كۆمپانیایەك و بەنرخی 690 دەفرۆشنەوە بە هاوڵاتیان و ئەو بەنزینەش بە یەكسانی دابەش ناكرێت و هۆكاری ئەو گرانیەیە.
"سامان بەرزنجی"وەزیری تەندروستی ھەرێم لە لێدوانێکدا بەرۆژنامەنوسانی راگەیاند، ھاوکارییەکانی رێکخراوی تەندروستی جیھانی پێکھاتووە لە ٣٠ بابەتی جیاجیا لە دەرمان و پێداویستی پزیشکی کە لە ٨٥ تۆن پێکھاتووە.
وتیشی، رێکخراوی تەندروستی جیھانی بەردەوام ھاوکار و پاڵپشتی تەندروستی ھەرێمی کردووە، تائێستاش بە بڕی شەش ملیون دۆلار ھاوکاری پزیشکی پێشکەش بە ھەرێم کردووە.
سەنتەری توێژینەوەی هەڵەبجە دیداری بوژاندنەوەی هەڵەبجەی لەمۆنیومێنتی شەهیدانی هەڵەبجە ئەنجامدا، لەدیدارەكەشدا، بابەتی كاریگەرییەكانی چەكی كیمیاویی و هەنگاوەكانی بوژاندنەوەی هەڵەبجەو زیاتر خزمەتكردن بەقوربانیانی چەكی كیمیاویی تاوتێكرا.
لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم پرسی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم تاوتوێکراوە، بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز بڕیارە سبەینێ پێنج شەممە دەست بە رێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی ھەرێم بکرێت. ھەر بەپێی زانیارییەکان بڕیارە مووچەی مانگی رابردوو بە بێ لێبڕین دابەشبکرێت.