هەواڵەکانهەواڵەکان

وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دوای سەعات یەکی بەرەبەیان، ١٢ مووشەکی دوورمەودای بالیستی لە سنوورەکانی دەرەوەی عێراق و لە خۆرھەڵاتەوە ئاڕاستەی باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ھەولێر کران و ناوچە مەدەنینشینەکان بەر ھێرشەکە کەوتن، وەزارەتی ناوخۆ دەشڵێت، ھێرشەکە ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە، تەنھا ھاووڵاتییەک بە سووکی بریندار بووە و دەزگاکانی پۆلیس و ئاسایش دەستیان بە لێکۆڵینەوەکان کردووە.

چەند بەرپرسێکی ئەمریکی بە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکییان راگەیاند، ئێران سەرچاوەی ھێرشە مووشەکییەکانی سەر ھەولێرە و ھیچ ھاووڵاتییەکی ئەمریکییش بەھۆی ھێرشەکەوە زیانی بەرنەکەوتووە.

"ئاژانسی ھەواڵیی تەسنیم"ی ئێران، لەبارەی ھێرشەکەوە رایگەیاند، ھێرشەکان ناوەندی مەشق و راھێنانی دەزگای ھەواڵگیریی ئیسرائیل "مۆساد" و دەوروبەری کونسوڵخانەی ئەمریکایان لە ھەولێر کردووەتە ئامانج، ھاوکات "ئاژانسی ھەواڵیی میھر"ی ئێران رایگەیاند، ھێرشەکان بارەگا ھەواڵگری و ئەمنییەکانی ئیسرائیلیان کردووەئامانج.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا بەھۆی چالاکبوونی خێرایی با لە ناوچەکانی خۆرئاوای عێراق، شەپۆلێکی خۆڵبارین چەند ناوچەیەکی گرتەوە و" سامان شێخ لەتیف" لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەھۆی خۆڵبارین و تەنگەنەفەسی رۆژی شەممە ١٢ منداڵ گەیەنرانە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەد رەشیدی تایبەت بە منداڵان و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.

ھاوکات بەڕێوەبەری گشتی تەندوستی بەغداد رایگەیاند، زیاتر لە ٥٦٥ کەس بەھۆی کاریگەری خۆڵبارین گەیەنرانە نەخۆشخانەکان. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھێزەکانی دەریاوانی لیبیا رایانگەیاندوە، بەلەمێک بە ٢٣ کۆچبەرەوە لە دەریای ناوەراستدا نقومبوە و تا ئێستا ١٩ لە کۆچبەرەکان بێ سەرو شوێنن و چارەنوسیان دیار نیە ، بەڵام سیان لە کۆچبەرەکان رزگارکراون و تەرمی کۆچبەرێکیش دۆزراوەتەوە .

بەپێی زانیارییەکان زۆرینەی کۆچبەرەکان خاوەن رەگەزنامەی سوری و میسرین و ھەوڵیان داوە بەشێوەیەکی نایاسایی لە دەریای ناوەراستەوە بەرەو ئەوروپا کۆچ بکەن ، لە ئێستاشدا ھەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی سەرجەم کۆچبەرەکان و ئاشکراکردنی چارەنوسیان بەردەوامە، بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی ، تەنھا لە ٢ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، ١٩٢ کۆچبەر لە دەریای ناوەراستدا گیانیان لەدەستداوە .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ لە موسەنا رایگەیاند، تیمی تایبەتی سەر بە دامەزراوەی شەھیدان دەستیانکردووە بە ھەڵدانەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵ کە لە قەزای "سەلمان" دۆزراوەتەوە و تەرمی دەیان ژن و منداڵی کوردی تێدایە و قوربانی ئەنفالن بە دەستی رژێمی بەعسی پێشوو. 

نوسینگەکە راشیگەیاند، چاوەڕێی تیمە تایبەتەکان بۆ پێشکەش کردنی راپۆرتی کۆتایی سەبارەت بە ژمارەی قوربانیان و وەرگرتنی دی ئێن ئەی روفاتەکان و دواتر رادەستکردنەوەیان بە کەسوکاریان. 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەروەک ئاشکرایکردووە، ئەو تۆڕە سیخورییە پلانی کارێکی گێرەشێوێنییان لە ناوخۆی ئێراندا داڕشتوە، بەڵام بەر لە جێبەجێکردنی شکستیان پێھێندراوە . 

ھەروەک ئاماژەی کردووە بەوەی ئەو گروپە کاری قاچاخچێتی چەکی کردوە، ھاوکات عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئێران لە پەیامێکدا سوپاسی ھێزە ئەمنییەکانی ئێرانی کرد.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی ناوخۆی سعودیە ڕایگەیاند ئەوانەی لەسێدارەدراون تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەستی خەڵکی بێتاوان و ژن و منداڵ ھەروەھا تۆمەتی ئەندامێتی لە داعش و گروپە تیرۆرستییەکانیان بەسەردا ساغ بووەتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی سعودیە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەنێو لەسێدارەدراوەکاندا ٣٧ ھاوڵاتی سعودیە ھەبوون کە ھێرشیانکردبووە سەر ھێزە ئەمنییەکان و بنکەکانی پۆلیس و نێردەی وڵاتانی دیکە.

رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ سعودیە تۆمەتبار دەکەن بە سەپاندنی یاسای قورس دژی ئازادی دەربڕینی سیاسی و ئاینی و لەسێدارەدانی کەسانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ.

لە ساڵی ٢٠٢١ سعودیە لەسێدارەدانی ٦٧ کەسی جێبەجێکردووە، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٢٠یش ٢٧ کەسی دیکەی لەسێدارەداوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی پەیوەندییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی تەسنیمی ئێران بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەکرد، ھەر تاوان و شەڕفرۆشییەکی ئیسرائیل بەبێ وەڵام تێناپەڕێت، و باسی لەوەکردووە، ناوەندێکی ستراتیژیی پلانگێڕی و شەڕفرۆشی ئیسرائیلیان، بە مووشەک کردووەتە ئامانج .

راشیگەیاندووە، جارێکی تر ھۆشداریی بە ئیسرائیل دەدەن، کە دووبارەکردنەوەی ھەر شەڕفرۆشیەک، وەڵامی توند و وێرانکەری دەبێت و ئاسایشی ئێران ھێڵی سوورە و رێگە بە کەس نادەن، ھەڕەشەی لێبکات یان ھێرشی بکاتەسەر.

بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە بە ١٢ مووشەکی دوورمەودای بالیستی، باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە شاری ھەولێر کرایە ئامانج، بەڵام مووشەکەکان لە نزیک کوسنوڵخانەکە کەوتنە خوارەوە و بەھۆیەوە دوو ھاووڵاتی بریندار بوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 پەرلەمانی کوردستان دووپاتی کردوەتەوە، ھەولێری پایتەخت بە بێ ھیچ پاساوێک کراوەتە ئامانج و داوا لە حکوومەتی عێراق و کۆمەڵی نێودەوڵەتی دەکات کاری جدی لەسەر ئەو دەستدرێژی و ھێرشانە بکەن و ھەوڵەکانی خۆیان چڕ بکەنەوە بۆ ئەوەی چیتر ڕێگە نەدرێت دەستدرێژی بکرێتە سەر سەرەوەریی وڵات و ئاسایش و ئارامیی .

لە پەیامەکەی پەرلەمانی کوردستاندا ھاتوە، ئیرادەی گەلی کوردستان بۆ پێشکەوتن و پێکەوەژیان و سەقامگیریی ھەرێمی کوردستان زۆر لەوە بەھێزترە بەو پەلامارە تیرۆریستییە ترسنۆکانەیە لەق ببێت.
 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکی ناوەندی ھەرێم/ سلێمانی  لە ڕوونکردنەوەکەدا ڕایانگەیاند : رەتیدەکەینەوە ھیچ بڕە پارەیەک دیار نەمابێت لە سلێمانی

دەقی ڕوونکردنەوەکە : 

روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکی ناوەندی ھەرێم/ سلێمانی

بەپێویستمان زانی بۆ ھەموولایەکی روونبکەینەوە کە؛ ماوەیەکە ھەڵمەتێکی چەواشەکارانە ھەیە لەدژی سلێمانی و بەتایبەت پرسی داھاتی ناوخۆی سلێمانی کەروونە ئەو ھەڵمەتە لەدەرھاویشتەی سیاسییەوە سەرچاوەی گرتووە و زانیاری نادروست بڵاودەکەنەوە بە مەبەستی چەواشەکردنی خەڵک. بۆ رەتکردنەوەی ئەو قسەو قسەلۆکانە، ئێمە بڕیارماندا بە بەڵگە و ژمارە وەڵام بدەینەوە بۆ سەلماندی راستی قسەکانی ئێمەو درۆی ئەوان:

یەکەم: ھەموو مانگێک لەداھاتی ناوخۆی سلێمانی، ئەو بڕە پارەیە دابین کراوە کە وەزارەتی دارایی و ئابوری دیاری کردووە بۆ تەواو کردنی بودجەی مووچە. لەو خشەیەی کە بڵاو کراوەتەوە بەژمارە روونتر کراوەتەوە.‌

دووەم: تەنھا بۆ ١١ مانگی ساڵی ٢٠٢١ لەداھاتی ناوخۆی سلێمانی بڕی؛ یەک تڕلیۆن و ١٠٧ ملیار دینار دابین کراوە بۆ پێدانی مووچە.

سێیەم: بۆ مووچەی مانگی ١٢ی ٢٠٢١ کە لەمانگی ١ی ٢٠٢٢ دابەش کراوە، لەداھاتی ناوخۆی سلێمانی بڕی ٧٥ ملیار ٦٨١ ملیۆن دینار دابین کراوە.

چوارەم؛ جگە لەو پارانەی کە ئاماژەی پێدراوە، و ئەو بڕە پارەیەش کە لە داھاتی سلێمانییەوە دەچێتەوە ‌بۆ ھەولێر، بەشەکەی تری داھاتی کۆکراوەی ناوخۆی سلێمانی، بۆ خەرجییەکانی دامودەزگا حکومییەکان تەرخاندەکرێتەوە وخەرج دەکرێتەوە.

پێنجەم: ھەموو ئەو پارانەی کەدێنە بانکەکانی سلێمانی، بەڕێکاری یاسایی و ئیداری خۆیان جوڵەیان پێدەکرێت، لەدەرەوەی یاسا ھیچ شتێک نەکراوە و ناکرێت.

شەشەم: ئەو بەڕێزانەی کە قسەی ناڕاست دەکەن لەسەر بانکەکانی سلێمانی، با بفەرموون یەک بەڵگە بخەنەروو، ئێمە دڵنییاین کە ھیچیان پێ نییە و ناتوانن قسەکانیان بسەلمێنن.

حەوتەم: رەتی دەکەینەوە کەھیچ بڕە پارەیەک دیار نەمابێت یاخود پارەی مووچە درابێت بە شتی تر.

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەوەش لەکاتێکدایە کە وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندبوو، "بەغداد" میوانداری خولی چوارەمی دانوستانەکانی نێوان سعودیە و ئێران دەکات بەبێ ئەوەی زانیاری زیاتر بخاتەڕوو، تا ئێستاش ٣ خولی دانوستانەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە "بەغداد" بەڕێوەچووە و ھەردوولا ئاماژە بە دانوستانی ئەرێنی و بەرھەمدار دەکەن . 

ھەروەھا ئەو دانوستانە بە ئاماژەیەک دادەنرێت بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەدرلە تویتێکدا نوسیویەتی ، نابێت رێگە بدرێت خاکی عێراق وەک گۆرەپانی ململانێی سیاسی و ئەمنی و سەربازیی بەکار بھێنرێت و بە توندی ئیدانەی دەستوەردانی دەرەکی و بۆردومانکردنی خاکی عێراقی کردوە کە خاوەن سەروەری تەواوەتیە . ئیدانەی ھەموو ئەو پەلامارانەشی کردوە کە لە ناوخۆی عێراقەوە وڵاتانی دراوسێ دەکەنە ئامانج.

سەدر لەو تویتەدا داوای کردوە کە گرەنتی دوبارە نەبونەوەی ئەو جۆرە ھێرشانە بکرێت کە شەوی رابردوو لە ھەولێر ئەنجامدرا و بە پێویستیشی زانیوە یاشتێکی نارەزایی ئاراستەی ئێران و نەتەوەیەکگرتوەکان بکرێت. 

داواشی کردوە،  لێکۆڵینەوەی خێرا لەو دەنگۆیانە بکرێت  کە باس لە بونی  بنکەی ئیسرائیل دەکەن  لەناو خاکی عێراق  و دوپاتیکردووەتەوە کە نابێت دەنگۆی ھەبوونی بنکەی ئیسرائیل بکرێتە پاساو بۆ تێکدانی ئاسایشی عێراق و گەلەکەی .



 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند، سبەینێ مووچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ی پێشمەرگە دابەش دەکرێت و رۆژی سێشەممە ١٥ی ئاداری ٢٠٢٢ فەرمانبەرانی وەزارەتی دارایی و ئابووری مووچە وەردەگرن و رۆژی چوارشەممەش ١٦ی ئادار مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رەگەزنامە دابەش دەکرێت .

ھەروەھا رۆژی پێنجشەممە ١٧ی ئادار مووچەی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان و کەس و کاری شەھیدان و زیندانە سیاسییەکان دابەش دەکرێت و رۆژی شەممەش ١٩ی ئادار مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، پەلامار و ھێرشی لەو شێوەیە ئیرادەی گەلی کوردستان لاواز ناکات و بە ئیرادەی پۆڵاینی پێشمەرگانە روبەڕووی مەترسییەکان دەبنەوە،داواشی لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی و حکومەتی عێراق کرد، کاری جدی بکەن لەسەر ئەو پەلامارانە، چونکە ھەر ھێرشێک بکرێتە سەر ھاوپەیمانان و دۆستان، بە ھێرش و پەلاماری بۆ سەر پێشمەرگە و خەڵکی کوردستانی دەزانن. 

وەزارەتی پێشمەرگە راشیگەیاند، ھێزی پێشمەرگە لە ھەرێم ھاوشان لەگەڵ ھێزە ھاوپەیمانەکان و سوپای عێراق ئەرکی ئەولەویاتی ئێستایان روبەڕوبوونەوەی داعش و تێکشکاندنیانە، سەلامەتی و پاراستنی ئاسایشی ھەرێمیش بە ئەرکی راستەقینە دەزانن و درێخی ناکەن. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، گوایە ھێرشەکەی سەر ھەولێر، بە پاساوی لێدانی بنکەیەکی ئیسرائیلی بووە لە نزیک کونسوڵخانەی ئەمریکا، بەڵام شوێنی بە ئامانجکراو، شوێنێکی مەدەنییە و ئەو پاساوە تەنیا بۆ شاردنەوەی تاوانەکەیە و پڕوپاگەندەی ئەنجامدەرانی ھێرشەکەش دوورە لە راستیەوە.

راشیگەیاند، چەندین جارە ئێران ئەو دەستدرێژیانە دووبارە دەکاتەوە و بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بەرامبەر ھێرشەکان، رێگەخۆشکەردەبێت بۆ بەردەوامیی ئەو تاوانانە، بۆیە داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپا و کۆمکاری عەرەبی و حکوومەت و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و حکومەتی ئێران دەکەن، لێکۆڵینەوە لەو ھێرش و تۆمەتە بێ بنەمایانە بکەن و سەردانی شوێنی بە ئامانجکراو بکەن و ھەڵوێستی توند بەرامبەر بەو ھێرشانە بگرنەبەر.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئەمین بابە شێخ" وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند، لە پەرۆشییان بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، بە توندی ئیدانەی ھێرشە مووشەکیەکەی شەوی ١٢ لەسەر ١٣ی ئاداری ٢٠٢٢ دەکەن، کە جارێکی تر کرایەوە سەر چەند ناوچەیەکی شاری ھەولێری پایتەخت.

راشیگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەر جۆرە پەلامارێک بۆ سەر ھەرێمی کوردستان بە ھەوڵی تێکدانی ئارامی و ئاسایش و سەقامگیری دادەنێت، بۆیە  ئەرکی ھەموو لایەکە پێکەوە ھەوڵەکانیان بۆ ئارامی و سەقامگیری ھەرێمی کوردستان و پاراستنی سەروەریی خاکی عیراق یەکبخەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...535536537538539...996