وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، سەرۆکی فەرمانگەی ئەوروپا لە وەزارەتی دەرەوە لەگەڵ باڵیۆزی ڕۆمانیا لە عێراق کۆبۆتەوەو و ستایشی ھەڵویستی حکومەتی ڕۆمانیا کردوە، بۆ پێشوازیکردن لەو عێراقیانەی کە بەھۆی جەنگی ئۆکراینەوە ئاوارەی ئەو وڵاتە بوون.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، باڵیۆزی ڕۆمانیا ڕایگەیاندووە، عێراقییەکان دەتوانن ماوەی ٩٠ ڕۆژ لە وڵاتەکەی بمێننەوە، تا ئەو کاتەی دۆخی خۆیان ڕێکدەخەنەوە و دڵنیایی دەدرێت لە گەڕانەوەیان بۆ عێراق.
ھاوکات باس لە ھەماھەنگی وەزارەتی دەرەوەی عێراق و وەزارەتی کۆچی رٍۆمانیا کراوە، بۆ کارکردن پێناو گواستنەوەی ئەو ئاوارە وپەنابەرانەی لە ئۆکراینن.
لە بەرامبەریشدا باڵیۆزی ڕۆمانیا ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕیوە بۆ ھاوکاریکردنی عێراق و وڵاتانی دیکەش، بۆ گواستنەوەی ھاوڵاتییەکانیان لەناوخۆی ئۆکراین.
"محەمەد حەسیب"بەرێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەمەبەستی دابینکردنی سوتەمەنی دوو بەنزینخانە بۆ شۆفێرانی پاس و تاکسی دابینکراوە، بەنرخی ٦٩٠ دینار بەنزین دەدەن بە شۆفێران.
وتیشی، ئەو بەنزینخانەیەی بۆ تاکسییەکان دابینکراوە، پەمپی دابەشکردنی زۆری تێدایە و بەسیتمی تاک و جووت دەبێت، ئەوەش تاڕادەیەک گرفتی شۆفێران چارەسەر دەکات.
ھاوکات"سیروان محەمەد"سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەبەرئەوەی دەسەڵاتەکان بۆ پارێزگارەکان شۆڕکراونەتەوە بۆ چارەەسرکردنی کێشەکان، سبەینێ لە دیوانی پارێزگای سلێمانی کۆبونەوەیەکی تایبەت بە دابینکردنی ئارد بۆ نانەواخانەکان و کەمکردنەوەی نرخی پێداویستییەکان بەرێوەدەچێت.
وتیشی، بڕیارە بە ھاوکاری ژوری بازرگانی و بازرگانان، ھاوکاری چەند نانەواخانە و سەمونخانەیەک بکرێت بۆ دابەزینی نرخی نان، بۆ ئەوەی رێگری لە بەرزبونەوەی نرخەکان بکرێت.
رایانگەیاند ،سەرۆک مام جەلال وەک پارێزەرێک لە ھەموو ئەو بەرپرسیارێتیانەی کە ھەیبووە خزمەتێکی زۆری بە سەروەری یاسا و پاراستنی دەستور کردووە، پاش تەواوکردنی کۆلێژی یاسا بەپێویستیان زانی وەک رێزێک بۆ ئەو خەباتە زۆرە و خزمەت و ھەوڵەکانی بۆ پاراستن و سەروەریی یاسا سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال بکەین .
"فادی شەمەری" ئەندامی مەکتەبی سیاسی رەوتی حیکمەی نیشتمانی رایگەیاندووە، ئەنجامی ھەڵبژاردن ناڕێک بووە و ھاوکێشەی سیاسیش نا رێکە ، ئەمەش بە مانای لە دەستدانی سەقامگیری دێت لە عێراقدا ، ھەربۆیە رەوتی حیکمە بریاریداوە، بەشداری حکومەتی داھاتوو نەکات، ھاوکات ناشبێتە ئۆپۆزسیۆن ، بەڵکو بێلایەن بونێکی ئەرێنی ھەڵدەبژێرێت.
نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا دووپاتی کردووەتەوە، عێراقییەکان ھەموان یەکڕیزن بۆ رووبەرووبوونەوەی ھەر کارێک کە سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی عێراق پێشێل بکات، یان ھەوڵی پشێوی و نائارامی بدات. ھەر لە راگەیەنراوەکەدا یونامی ھێرشەکەی بە ترسنۆکانە ناو بردوە وجەختیکردووەتەوە لەوەی دەبێت لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی عێرشەکە بکرێت
سەرچاوەیەک بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە، جەعفەر سەدر کاندیدی پێشنیازکراوی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، بۆ وەرگرتن پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، تائێستا بە شێوەیەکی رەسمی کاندیدبوونی بۆ ئەو پۆستە رەتنەکردووەتەوە و ئەو دەنگۆیانەی باس لە رەتکردنەوەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران لە لایەن جەعفەر سەدرەوە دەکەن، دوورن لە راستیەوە.
سەرچاوەکە راشیگەیاند، جەعفەر سەدر تائێستا ھەڵوێستی خۆی بۆ ھیچ لایەنێک ئاشکرا نەکردووە، لەبارەی کاندیدکردنیشی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، لەگەڵ موقتەدا سەدری ئامۆزای لە گفتوگۆدایە و لە چەند سەعاتی داھاتوودا ھەڵوێستی رەسمی خۆی رادەگەیەنێت.
"بافڵ جەلال تاڵەبانی" رایگەیاند، جارێکی تر ئارامی و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان کرایە ئامانج و شاری ھەولێر روبەڕووی ھێرشی تیرۆریستی بووەوە و ئیدانەی ئەو ھێرشانە دەکەن.
وتیشی، ئەو ھێرشانە مایەی نیگەرانییە و ئاماژەیەکی روونە بۆ تێکدانی سەقامگیری ھەرێمی کوردستان، ئەرکی ھەمووانە پارێزگاری لە خاک و خەڵکی ھەرێم بکەن و روبەڕووی تەحەدییەکان بوەستن.
"بافڵ جەلال تاڵەبانی" ئاماژەی بەوەشکرد، پاراستنی ئاسایشی ھەولێر و سەلامەتی گیانی خەڵکەکەی بە ئەرکی خۆیان دەزانن و یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئامادەی ھەموو پشتیوانی و ھاوکارییەکە بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و ئەنجامدەرانی ھێرشە تیرۆریستییەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد ، بەتوندی ئیدانەی ئەم ھێرشانە دەکەین و رایدەگەیەنین ئەم کارە لە شکۆی ھەولێر کەم ناکاتەوەو ئۆقرەیی و ناوبانگی ناشێوێنێت وەک پایتەختی گەشاوە و میواندۆستی ھەرێمی کوردستان.
وتیشی ، ھەولێر و ھەموو ھەرێمی کوردستان وەک چاومان دەپارێزین.
ھەر سەربەرز بێت شاری قەڵا و منارە
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند ، ئێمە سەرەڕای ئیدانەکردنی ئەم ھێرشە تیرۆریستییە، ھاووڵاتییانمان دڵنیا دەکەینەوە کە ھیچ ھەوڵێکی تیرۆریستی ناتوانێت زەفەر بە ھەرێمەکەمان بەرێت و ئاسایش و ئارامی نیشتمانەکەمان تێک بدات."
ئاماژەی بەوەشکرد ، بە مووشەکی دوورمەودای بالیستی ھێرش کراوەتە سەر ھەولێر و ناوچە سڤیل نشینەکان بەر ھێرشەکە کەوتوون، بەڵام خۆشبەختانە ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنیا ھاوڵاتییەک بەسوکی بریندار بووە.
وتیشی ، مووشەکەکان لە رۆژھەڵاتەوە ئاڕاستەکراون و ھێرشکاران ویستویانە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ھەولێر بکەنە ئامانج.
باسی لەوەشکرد ، لە کاتێکدا ئەم ھێڕشە ترسنۆکانەیە شەرمەزار دەکەین، ھاووڵاتییانی خۆشەویستی پایتەخت و خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە ھەولێر ئارامە وھەر بە ئارامی دەمێنێتەوە.
دەرباز کۆسرەت رەسول ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت مەسئولانە مامەڵە لەگەڵ رووداو و پێشھاتەکان بکەین و بەرژەوەندی گەلەکەمان پێش بەرژەوەندییە حزبییەکان بخەین.
وتیشی ، بەداخەوە جارێکی تر ھێرشی موشەکی کرایە سەر شاری ھەولێر ،رووبەڕووی ھێرشی تیرۆریستی بووەوە، ئیدانەی ئەم ھێرشانە دەکەین و ھیوای سەلامەتی بۆ خەڵکی ھەولێری خۆشەویست دەخوازین.
باسی لەوەشکرد ، ھێرشە دووبارەکان بۆ سەر ھەولێری پایتەخت و تێکدانی ئەمن و ئاسایشی شارەکە مایەی نیگەرانی ھەموومانەو پاراستنی ئەمنیەتی خەڵکی شاری ھەولێر بە ئەرکی سەرشانی خۆمان دەزانین.
ئاماژەی بەوەشکرد ، بەنیگەرانیەکی قووڵەوە لەم پێشھاتانە دەروانین و پاراستنی ئارامی ھەرێمی کوردستان و خەڵک و خاکەکەی بەئەرکێکی لەپشینەی ھەموولایەک دەزانین.
وتیشی ، ئەم پەلامارانە تەنھا نائارامی دەخوڵقێنێ و خزمەتی بەرژەوەندی ھیچ لایەک ناکات ، پێویستە لێکۆلینەوەی ورد بکرێ بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی.
جەختی لەوەشکردەوە ، ئەم پەلامارانە کە مەترسین بۆ سەر ھەرێمی کوردستان، پێویستە ھانمان بدات بەگفتوگۆی بەرپرسیارانەی نیشتمانی کێشەکان چارەسەر بکەین و ریزەکانمان یەکبخەینەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد ، زۆر بە توندی ئەو ھێرشە مووشەکییە سەرکۆنە دەکەین کە درەنگانی شەوی ڕابردوو بە شێوەیەکی ترسنۆکانەی دڕندە، بە بێ ھیچ پاساوێک خەڵک و ئارامی و سەقامگیریی ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستانی بە ئامانج گرت.
وتیشی ، داوا لە حکوومەتی فیدرالیی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین بە جددی لەسەر ئەم دەستدرێژیانە بوەستن و ھەموو ھەوڵێک بدەن تا چیتر ڕێگە نەدرێت بێڕێزی بە سەروەری و سەقامگیریی وڵات و ئاسایش و ئارامیی ھاووڵاتییانی بکرێت.
تارق ساعدی، پەرلەمانتاری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا، رایگەیاند، رۆژی دووشەممە نوری مالکی و موقتەدا سەدر، لە ماڵی مالکی کۆدەبنەوە و بڕیاروایە ھەریەکە لە ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح و قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەھلی حەق و فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، لە کۆبوونەوەکەدا بەشداربن.
ساعدی، راشیگەیاند، کۆبوونەوەکە بۆ یەکخستنی بیروراکانە و چاوەڕوان دەکەن ئەنجامی ئەرێنی بۆ کۆتاییھێنان بە چەقبەستوویی سیاسی ھەبێت.
رۆژانی پێنجشەممە و ھەینیی ھەفتەی رابردوو، نوری مالکی و موقتەدا سەدر، دووجار پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و رۆژی شەممەش چەند سەرکردەیەکی چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعە، لە حەننانە لەگەڵ موقتەدا سەدر کۆبوونەوە.
ڕاشیگەیاند ، دەبێت بەھەموو جۆرێک دژی ئەو ھەوڵانە بوەستینەوە کە دەیەوێت وڵات بخاتە نێو گێژاوەوە .
وتیشی ، ھەروەھا گرنگە کار بکەین بەئاڕاستەی یەکڕیزی بۆ پشتیوانی لەھێزە ئەمنییەکان و چەسپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان و لەیاسا دەرچووان.
"کەمال کلچدار ئۆغلۆ" لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنووساندا وتوویەتی، ئەگەر بچێتە سەر کورسی دەسەڵات، "سەڵاحەدین دەمیرتاش" ھاوسەرۆکی پێشووتری ھەدەپە و "عوسمان کاڤالا" بازرگانی تورکی و خوێندکارانی کۆلێژی سەربازی و رۆژنامەنووسان ئازاد دەکات، وتیشی "دەمیرتاش" ھیچ تاوانێکی نەکردووە و ھەڵەیەکی لەسەر نییە.
"کلچدار ئۆغلۆ" ئاماژەی بەوەشکرد، دەستگرکردنی خەڵک لەسەر ئازادی رادەربڕین رەتدەکەنەوە و وتیشی ژمارەی گیان لەدەستدان لە زیندانەکانی تورکیادا بەھۆی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ زیادیکردووە.
چاوەڕوان دەکرێت، "کەمال کلچدار ئۆغلۆ" کاندیدبوونی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا رابگەیەنێت و رکاربەری "رەجەب تەیب ئەردۆغان" بکات، بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.
وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان لەبارەی چۆنێتی درێژکردنەوەی مۆڵەتی بێ مووچەیی فەرمانبەرانی دەرەوەی وڵات راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، بۆ درێژکردنەوەی مۆڵەتەکەیان پێویستە داواکاری ئاڕاستەی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی ھەرێم لە دەرەوەی وڵات بکەن، دواتر لەلایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە داواکاریەکە ئاڕاستەی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی نەبەستراو بە وەزارەت بکرێت تا لەلایەن وەزیری دارایی و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە یەکلایی بکرێتەوە و بڕیاری لەسەر بدرێت.
وەزارەتی دارایی روونیشیکردەوە، ئەو بڕیارە لە ٣١ی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە چووەتەبواری جێبەجێکردنەوە.