هەواڵەکانهەواڵەکان

وەزارەتی دارایی ھەرێم  سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە لە رۆژانی پیشودا روونکردنەوەیەکی بڵاوکردوە و تێیدا سەرجەم مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان  دڵنیا کراونەتەوە کە دابەشکردنی مووچە لە رۆژانی پیشووی جەژنی نەورۆزیشدا بەردەوام دەبێت. 


ھەوروھا وەزارەتی دارایی ئاماژەشی بۆ ئەوە کردوە، خشتەی مووچە لە پێگەی فەرمی وەزارەتی داراییەوە بڵاودەکرێتەوە.

لە رۆژی ١٠ ئادارەوە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخوارانی ھەرێم دەستیپێکردوە 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ماوەی چەند رۆژی رابردودا خاوەنی نانەواخانە و سەمونخانەکانی سلێمانی، چەند جارێک گردبونەوە و داواکارییان بۆ ھەرزانکردنی نرخی ئارد و سوتەمەنی پێشکەشی لایەنی پەیوەندیدار کرد، بەڵام وەک خۆیان دەڵێن وەڵامی داواکەیان نەدرایەوە و کێشەکانیان بۆ چارەسەر نەکرا، بەو ھۆیەوە بڕیاریاندا شەش نان بە ١٠٠٠ دینار بفرۆشن تا نرخی ئارد ھەرزان دەکرێت.  


پێشتر نرخی فەردەیەک ئارد بە ٢٤ ھەزار دینار بوو ئێستا بە نزیکەی ٥٠ ھەزار دینارە.


لەلایەکی ترەوە،  ئازاد حەمە ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش بە کوردسات نیوزی راگەیاند،  حکومەتی عێراق ناردنی گەنمی پارێزگای سلێمانی زۆر دواخستوە ئەوەش ھۆکارێکە بۆ کەمی ئارد و بەرزبونەوەی نرخەکەی . 


وتیشی، بە مەبەستی پەلەکردن لە ناردنی بەشەگەنمی مانگی کانوونی دووەم، نوسراوێکیان ئاڕاستەی وەزارەتی بازرگانی عێراق کردووە و بڕیارە ئەمڕۆ وەڵامیان بداتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەھیچ شێوەیەک قبوڵی ناکەن، ھەرێمی کوردستان وەک دراوسێیەک، کە پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ یەکدا ھەیە، ببێتە ناوەندێکی ھەڕەشە بۆ سەر ئێران.


ئاماژەی بەوەشکرد، چەندین جار لێپرسراوانی عێراقیان لەو بابەتە ئاگادارکردووەتەوە، کە نابێت سنورەکانیان ببنە شوێنی ئاژاوە  لەلایەن ئیسرائیل و گروپە تیروریستییەکانەوە.


ئەوەش دوای ئەوە دێت کە بەرەبەیانی رۆژ یەکشەممە، ١٢ موشەک ئاڕاستەی شاری ھەولێر کران و دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی ھێرشەکەی لەئەستۆ گرت و رایگەیاند، ناوندێکی ستراتیژی ئیسرائیلی بەئامانج گرتووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز لەزاری چەند لێپرسراوێکی ئەمریکا بڵاویکردوەتەوە، روسیا دوای دەستپێکردنی ھێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراین، داوای ھاوکاری و وەرگرتنی کەلوپەلی سەربازیی لە چین کردووە، لەو بارەیەشەوە واشنتۆن نیگەرانی دەربڕیوە و ھۆشداری داوەتە ھاوپەیمانەکانی، لە ئەگەری ئامادەبوونی بەیجین بۆ پشتیوانیکردن لە مۆسکۆ، ھەڵوێستیان ھەبێت.


ئەوش لەکاتێکدایە، بڕیارە ئەمڕۆ جیک سۆلیڤان راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا لەگەڵ یانگ جیچی لێپرسراوی باڵای سیاسەتی دەرەوەی چین لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا کۆببێتەوە و سەبارت بەو پرسە گفتوگۆ بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکراین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ جارێکی تر ھەردوو شاندی دانوستانکاری روسیا و ئۆکراین کۆببنەوە و کۆبوونەوەکەش بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفڕانس بەڕێوەبچێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەگەری بەرەپێشچوونی دانوستانەکان و لێکنزیکبوونەوەی  زیاتری لایەنەکان لەئارادایە.


ئەوە لەکاتێکدایە، ھێرشەکان لە خۆرئاوای ئۆکراین و نزیک سنورەکانی ناتۆ پەرەی سەندووە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دانیشتنی یەکەمدا کە رۆژی ٨ی ئادار بەڕێوەچوو، دادگای باڵای فیدراڵی سەرەڕای بانگھێشتکردنی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی، داوای لە شارەزایانی بواری ئابووری کرد سەرنج و تێبینییەکانیان لەبارەی لێکەوتەکانی بەرزکردنەوە یان مانەوەی بەھای ئێستای دینار بەرامبەر دۆلار بخەنەڕوو. 


لە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١دا، بەھای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لەلایەن بانکی ناوەندییەوە بە ١٤٥ ھەزار دیناری عێراقی جێگیرکرا، بەڵام پێشتر ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٢٠ ھەزار دینار بوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەبوبەکر تەیب بەڕێوەبەری پڕۆژەی شەقامی ئۆتۆبانی بابان لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، کارکردن بەردەوام دەبێت بەڵام ئەگەر پارەی نەختینە بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە نەدرێت ئەوا گرفتی زۆر گەورە بۆ پرۆژەکە دروست دەبێت. 
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی سوتەمەنی و دەرمانی پێویست لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی کەمبۆوە ، لەسەر راسپاردەی شاناز ئیبراھیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و لێپرسراوی مەڵبەندی یەکی رێکخستنی سلێمانی بڕی ١٠٠ ملیۆن دینار بۆ کڕینی دەرمان و پێداویستی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی دابین کرا ، ھاوکات بڕی ٨٠ ملیۆن دیناریش بۆ کڕینی سوتەمەنی و گاز و بەنزین بۆ ئۆتۆمبێلەکانی ئەمبوڵانس و ئۆتۆمبێلەکانی تری نەخۆشخانەکانی سلێمانی دابین کرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی پاسەوانی نەتەوەیی ڕووسیا، ڤیکتۆر زۆلۆتۆڤ، لەکاتی وتارێکدا لە یەکێک لە کەنیسەکانی مۆسکۆ، ڕایگەیاند پێشڕەوییەکان سوپای ڕووسیا بەھۆی ھێزە ڕاستڕەوەکانی ئۆکراین و بەکارھێنانی خەڵکی سڤیل وەک قەڵغان خاو دەچێت بەڕێوە.

وتەکانی زۆلۆتۆڤ لەدوای ئەوە دێت، پێشتر لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ "ڤلادیمیر پووتن " و "وەزیری بەرگری ڕووسیا"  سێرگی شۆیگو ڕایگەیاند ،ھەموو شتێک بە پێی پلانەکان دەچن بەڕێوە.

سەرۆکی پاسەوانی نەتەوەیی ڕووسیا، کە پێشتر بەرپرسی ئاسایشی کەسێتی پووتن بوو، ڕایگەیاند ،دەمەوێت بڵێم بەڵێ، ھەموو شتێک بەو خێراییە ناچێتەپێش کە ئێمە دەمانەوێت.

ماوە ١٧ ڕۆژە ڕووسیا ھێرشی بۆسەر ئۆکراین دەستپێکردووە، بۆ ڕاگرتنی شەڕ بڕیارە ئەمڕۆ قۆناغێکی تری دانوستانەکانی نێوان ھەردوولا دەستپێبکات و کۆبوونەوەکەش بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفڕانس بەڕێوەبچێت. 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەگەری بەرەپێشچوونی دانوستانەکان و لێکنزیکبوونەوەی  زیاتری لایەنەکان لەئارادایە

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 وتیشی، خۆشبەختانە سەرنشینەکان برینەکانیان سوکەو بۆ چارەسەر براونەتە نەخۆشخانەکانی دوکان و پیرەمەگرون .
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،  ئەمڕۆ فەوجی ٢ی لیوای ٣ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لە سنوری میحوەری گەرمەسێر، ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵ کردنیان ئەنجام دا. ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئۆپەراسیۆنەکە سەعات ٧ی بەیانی دەستی پێکرد و ھێزەکانی پێشمەرگە توانیان سەرجەم ناوچەکانی سنووری گوندەکانی "دەکەی سەرچەم تاوەکو گوندی کانی ماسی" لە سنوری گەرمیان  بە تەواوەتی کێوماڵ بکەن.

لە ماوەی رابردوودا ھێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش ژمارەیەک ئۆپەراسیۆنیان لە سنوری گەرمیان ئەنجامدا و چەندین مۆڵگەی داعشیان لەناو برد و ناوچەکەیان پاککردەوە لە تیرۆریستان.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، کازمی لیژنەیەکی لە راوێژکارانی ئاسایشی نەتەوەیی و ژمارەیەک لە بەرپرسە ئەمنییەکان ڕاسپاردووە، ڕاپۆرتێک سەبارەت ھێرشە موشەکییەکەی سەر ھەولێر پێشکەش بکەن.

ھەروەھا کازمی لە کۆبوونەوەکاندا لە ھەولێر، ھێرشە مووشەکییەکەی رەتکردۆتەوە کە بووەتە ھۆی ترسان و تۆقاندنی ھاوڵاتیان و ھێرشەکان سنوری یاسا و پەیڕەوە نێودەوڵەتییەکانی تێپەڕاندووە.
جەختیشیکردۆتەوە لە پێویستی ڕێزگرتن لە سەروەریی عێراق لە لایەن ھەموو لایەنەکانەوە و بەشێوازی دیپلۆماتی بابەتەکە گەیەندراوەتە لایەنی بەرامبەر.

سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە ھێزە سیاسییەکانیش کردووە، ھەڵوێستەکانیان یەکبخەن سەبارەت بە سەروەریی عێراق، ئەوەش کە ڕوویدا ببێتە مایەی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و یەکخستنی ڕیزەکان بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو مەترسییانەی کە ڕووبەڕووی عێراق دەبێتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا کە ھەریەکە لە نوری مالکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، حەیدەر عەبادی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی نەسر و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق و چەند سەرکردەیەک لە ھاوپەیمانی فەتح بەشداربوون، گفتوگۆ لەبارەی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرا، ھەنگاوەکانی زاڵبوون بەسەر کێشەکان و تێپەڕاندنی بەربەستەکان تاوتوێ کران و جەخت لە زمانی دیالۆگ و تێگەیشتنی ھاوبەش کرایەوە.

ھەروەھا پاراستنی ئارامی و سەقامگیری سیاسی و ئابووری لە ناوچەکە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو، جەخت لەوە کرایەوە کە دەبێت کێشەکان بە گفتوگۆ و دیالۆگ چارەسەر بکرێن و رێگەچارەیەکی گونجاو بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەکانی بەردەم پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق بدۆزرێتەوە.

ھەردوولاش ھاوڕابوون کە دەبێت حکومەتێکی بەھێز و خزمەتگوزار دروست بکرێت بەشێوەیەک کە وەڵامدەرەوەی خواستی ھەموو نەتەوە و پێکھاتەکانی عێراق بێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەسجیدی لە وتەیەکدا لە پارێزگای کەربەلا ڕایگەیاند، ئەمریکییەکان بنکەیەکیان بۆ ئیسرائیلییەکان لە ھەرێمی کردستان بنیات ناوە، بۆ ئەوەی بکرێتە پێگەیەک بۆ جێبەجێکردنی ئۆپراسیۆن لە دژی ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێران.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێران بە ھیچ شێوەیەک سازش لەسەر ئاسایشی خۆی ناکات و پێشتر چەند جارێک لێپرسراوانی ھەرێمی کوردستانیان لەوە ئاگادارکردووەتەوە، بەڵام بە داخەوە ئەو بنکەیە تێوەگلاوە لە کردەوەی پێشێلکاری ئەمنی، ھەر لەبەر ئەوەشە ئێران وەڵامی داوەتەوە.

باڵیۆزی ئێران لە عێراق جەختیکردەوە، ھێرشەکە نە سەروەریی عێراق و نە ئەمریکییەکانیشی نەکردووەتە ئامانج.

 باسی لەوەشکرد ململانێیی نێوان ئەمریکا و ئێران ٤٠ ساڵە بەردەوامە، بەڵام ئەم کردەوەیە ھیچ پەیوەندییەکی نییە بە ئەمریکییەکان و باڵیۆزخانە و کونسوڵگەریەکانییەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ھەواڵێکی میدیاکانی تورکیا ھێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە لە کەناراوەکانی شارۆچکەی ئورلا لە ئیزمیر لە رۆژئاوای تورکیا، ٢٢٢ کۆچبەری نایاساییان دەستگیر کردوە، کە بەنیاز بوونە لەڕێگەی تورکیاوە بە نایاسایی خۆیان گەیەننە یۆنان.

سەبارەت بە رەگەزنامەی کۆچبەرەکانیش ئاشکرایانکردوە، ١٤٩ کۆچبەریان خەڵکی ئەفغانستان و  ٣٩ کۆچبەری عێراقی و ١٥ کۆچبەری سووری و ٨ کۆچبەری ئێرانی و ١١ کۆچبەری میسری و یەمەنین.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عارف حەمامی پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاشکرایکرد، لەو ٢٥ لیژنەیەی کەلە ناو ئەنجومەنی نوێنەران ھەیە، نیوەی بەر ماڵی شیعەکان دەکەوێت،ئەوانیش بە یەکسانی لە نێوان چوارچێوەی ھەماھەنگی و کوتلەی سەدر دابەشی دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، دابەشکردنی لیژنەکان لەناو ھێزەکانی ناو چوارچێوەی ھەماھەنگی بە گوێرەی ژمارەی کورسییەکانی ئەو ھێزە دەبێت لەناو ئەنجومەنی نوێنەراندا.

بڕیاریشە لە دانیشتنەکانی داھاتوودا، ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ بدات لەسەر پێکھێنانی ھەر ٢٥ لیژنەکەی ناو ئەنجومەنەکە و دابەشکردنەکەش بە گوێرەی پسپۆڕی بواری خوێندنی ئەندام و سەرۆکەکانی دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...533534535536537...996