هەواڵەکانهەواڵەکان

میدیاکانی عێراق ئاشکرایانکرد، ئەمڕۆ ئیسماعیل قائانی لە نەجەفەوە گەیشتووەتە بەغداد و لەگەڵ چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان کۆدەبێتەوە، کۆبوونەوەکەش بەو ئامانجەیە کە ئێران و چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان لەسەر میکانیزمێکی نوێ سەبارەت بە جوڵە سیاسییەکانی عێراق ڕێکبکەون.

ئەوە لە کاتێکدایە ڕۆژی دوو شەممەش حەسەن دانائی فەر لێپرسراوی دۆسیەی عێراق لە حکومەتی ئێران، گەیشتە بەغداد و کۆبوونەوەیەکی داخراوی لەگەڵ سەرکردەکانی گروپە چەکدارەکان و چەند سەرکردەیەکی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان ئەنجامدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فازڵ فەتلاوی، سەرکردە لە ھاوپەیمانیی فەتح، ڕایگەیاند، دانوستانەکان چڕبوونەوە لە دوای دیدار لەگەڵ موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، لە حەننانە، بەڵام ھاوپەیمانیەتی لە نێوان چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعە و ڕەوتی سەدر، بە بەردەوامی دانوستانی جدی و کردنەوەی دەرگەکان بە ڕووی یەکتردا پێکدێت، ڕاشیگەیاند، ٧٢ سەعاتی داھاتوو ھاوپەیمانێتییەکانی یەکلایی دەبنەوە و کرانەوەی سیاسی ڕوودەدات.

وتیشی، ھەفتەی داھاتوو، ئەنجوومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە، بۆ یەکلاییکردنەوەی گەورەترین کوتلە لە نێوان ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگی و یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئیرج مەسجدی" لە لێدوانێکدا وتی، ئەو لێکترازانەی لەناو ماڵی شیعەکانی عێراق ھەبوو نابێت بەردەوام بێت، ھیواشی خواست بە زووترین کات بگەنە ڕێککەوتن لەسەر پێکھێنانی گەورەترین کوتلە و دیاری کردنی سەرۆک وەزیران و ڕێککەوتن لەگەڵ لایەنە کوردی و سونەکان.

"ئیرج مەسجدی" پێشبینی ئەوەشی کرد، ڕەوشەکە بە ئاڕاستەیەکی ئەرێنی بڕوات، چونکە لایەنەکان درکیان بەوە کردووە ئەم ڕەوشەی ئێستای عێراق لە بەرژەوەندی ھیچ لایەنێکدا نییە و ویستی گەیشتن بە ڕێککەوتن ھەیە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"نانسی پیلۆسی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا و "چارلز شومەر" سەرۆکی زۆرینەی ئەنجومەنی پیران ڕایگەیاند، "زیلینسکی" لەبەردەم ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا بە ئۆنلاین قسە دەکات و دوایین ڕەوشی ئۆکراین دەخاتەڕوو.

پێشتریش، نزیکەی ٣٠٠ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و پیرانی ئەمریکا پەیوەندییەکی ھاوبەشیان لەگەڵ "زیلینسکی" ئەنجامدا، تا ئێستاش کۆنگرێسی ئەمریکا بڕی ١٣.٦ ملیار دۆلار ھاوکاری پێشکەشی ئۆکراین کردووە، ھەفتەی ڕابردووش ڕەزامەندیدا لەسەر قەدەغەکردنی ھاوردەی نەوتی ڕووسیا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ژاو لیجیان" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند، پێویستە ئەمریکا بیر لە ڕۆڵی خۆی بکاتەوە لە جەنگی ئۆکراین و قوڵکردنەوەی قەیرانەکە و دەبێت بە کرداری ھەنگاوی ھەبێت بۆ ھێورکردنەوەی ڕەوشەکە. 

وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕەتیشکردەوە وڵاتەکەی ڕەزامەندی دابێت لەسەر پێشکەش کردنی ھاوکاری سەربازی بە ڕووسیا و وتی ئەمریکا ھەواڵی نادروست بڵاودەکاتەوە و ئەوەش متمانەکردن بە ئەمریکا لە جیھاندا کەمتر دەکاتەوە.  

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ھەواڵی میدیاکانی ئێران، بۆ یەکەمینجارە بە ڕەسمی سوپای پاسداران ئەرکی پاراستنی بنکە ئەتۆمییەکانی پێدەسپێردرێت، دروستکردنی ئەو ھێزە لە کاتێکدایە لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن ئیسڕائیلەوە بەشێک لە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران کراونەتە ئامانج.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی ڕێکخستنی سلێمانی (ی.ن.ک)، ئەمڕۆ (١٥ی ئازاری ٢٠٢٢) لە بارەگای مەڵبەند، لەگەڵ لێپرسراوی سەرجەم کۆمیتەکانی سنوری مەڵبەند و نوێنەرانی یەکێتی لە سێکتەری پەروەردە لە حکومەت کۆبووەوە.

لەو دیدارەدا کە جەزا سەید مەجید لێپرسراوی مەڵبەند ئامادەی بوو، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد تیشکی خستەسەر دوایین گۆرانکارییەکانی دۆخی سیاسی و ئابوری ھەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی و کەرتی پەروەردە و فێرکردن بە تایبەت. لەو بارەیەوە ئاماژەی بەوەکرد کە پێویستە بایەخی زیاتر بە کەرتی پەروەردە بدرێت، چونکە بنەمای سەرەکی بنیادنان و پێشکەوتنی کۆمەڵگەیە و ئەرکی ھەموو لایەکە ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانیان بدەین.

وتیشی، داواکاری مامۆستایان تەواو ڕەوایە و پشتیوانی داواکانیان دەکەن، دووپاتیشی دەکەنەوە کە نابێت بە ھیچ پاساوێک زیان بە خوێندکارانی سلێمانی و ئایندەیان بگات.

ھەر لەو بارەیەوە، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد داوای کرد کە نوێنەرانی یەکێتی لە حکومەت و لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە خۆجێییەکان لە ئاست بەرپرسیاریەتیدا بن و خزمەتکردنی ھاوڵاتیان بکەنە پێشینەی کارەکانیان. وتیشی، بە پێچەوانەوە کەسانی کەمتەرخەم ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەکەنەوە، چونکە سلێمانی و خەڵکەکەی و یەکێتی لە ھەموو شتێک گرنگترە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد لە بارەی ئەرک و بەرپرسیاریەتی کادر و ئەندامانی کۆمیتەکان لەم قۆناغەدا دوا و ڕایسپاردن کە یەکێتیانە ئەرکەکانیان ڕابپەڕێنن و لە کێشە و خەمی ھاوڵاتیانی سنوری کۆمیتەکان بکۆڵنەوە و بە دەمیانەوە بچن.

لای خۆیانەوە، نوێنەرانی یەکێتی لە سێکتەری پەروەردە لە حکومەت، پوختەیەکیان لە بارەی کێشەکانی ئێستای بەردەم بەڕێوەچوونی پڕۆسەی پەروەردە بۆ ئامادەبووان باسکرد، ھاوکات پەیام و دەستپێشخەری شاناز ئیبراھیم ئەحمەدیشیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بوارەکە بە گرنگ و بەرپرسیارانە ناوبرد، لە پێناو بەرژەوەندی خوێندکاران بە گشتی و ھەردوو قۆناغی خوێندنی ٩ی بنەڕەتی و ١٢ی ئامادەیی بە تایبەت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانیش ڕایانگەیاندووە، لە وێستگەی کانی گۆران کە دەکەوێتە سەر ڕێگەی مێرگەپان شۆفێرانی تەکسی دەتوانن بە ھەمان سیستمی تاک و جووت بەنزین وەربگرن، ھەروەھا ژنانیش دەتوانن لەو بەنزینخانەیە بەنزین وەربگرن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی لیستەکە ڕۆژی پێنج شەممە مووچەی فەرماندەیی زێرەڤانی و ھێزەکانی بەرگری و فریاکەوتن و پۆلیستی نەوت و گاز و وەزارەتی شەھیدان و ئەنفال کراوان و کەسوکاری شەھیدان و زیندانیانی سیاسیی دابەش دەکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند لە ڕۆژانی نەورۆزیشدا مووچەی فەرمانبەران دابەش دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ژمارەیەک پەرلەمانتار یاداشتێکیان پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە کە ئیمزای ٣٩ پەرلەمانتاری لەسەرە و داوایانکردووە ھەریەک لە وەزیری دارایی و گەشتوگوزار و شەھیدان و ئەنفالکراوان ئامادەی دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمان بن.

ئەو پەرلەمنتارانە داوایانکردووە وەزیرەکان لە دانیشتنەکەدا ڕوونکردنەوە بدەن سەبارە بە پێشکەشکردنی خومەتگوزاری گشتی و گرفتەکانی کەسوکاری شەھیدان و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی و منداڵە وونبووەکان و کەسوکاری ئەنفالکراون لە پارێزگای ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و شارۆچکەی چەمچەماڵ.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەوەش لەکاتێکدایە حکومەتی عێراق بۆ ئەمساڵ ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بۆ ھەرێم نەناردووە و حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش بۆ دابەشکردنی مووچە گرفتی بۆ دروستبووە و نەناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکە کاریگەریی لەسەر داھات دروستکردووە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە : 

بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە دوا ماڵئاوایی  ڕابەری بزووتنەوەی پادشایی دەستووری، شەریف عەلی کوڕی حسێن-مان پێگەیشت کە دوێنی دووشەممە کۆچی دوایی کرد.

لەکاتێکدا دڵتەنگیی قووڵی خۆمان بۆ ئەم کۆستە دەردەبڕین، بەشانازییەوە یادی کاروانی رەسەنی ژیانی تایبەتی و سیاسی  کوچکردوو دەکەینەوە کە کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و میانڕەو بو
 لە گۆڕەپانی سیاسی عیراقدا و لە  تێکۆشانی نیشتمانپەروەرانەی ولە نێو  ئۆپۆزسیۆنی عیراقیدا

لەپاش روخانی رژێمی  لەناوچو، بەشدارییەکی کارای ھەبوو لە داڕشتنەوەی بونیادنانی دیموکراسی دەوڵەتی نوێی عیراقی، لەکاتی نووسینەوەی دەستووری ھەمیشەیی عیراقیشدا  ڕۆڵێکی وەھای بینی کە خزمەت بە واقیع و ئایندەی عیراق و عیراقییەکان بکات و مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان مسۆگەر بکات.

 داواکارین لە خودای گەورە کۆچکردوو شەریف عەلی کوڕی حسێن بخاتە بەر میھرەبانی فراوانی خۆیی و بەبەھەشتی بەرینی شاد بکات و ئارامی و خۆڕاگری ببەخشێت بە بنەماڵە بەڕێزەکەیان.

إنا للە وإنا إلیە راجعون

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە چالاکییەکی ھاوبەشی ھێزەکانیان لەگەڵ ھێزەکانی دەزگای دژەتیرۆری عێراقی دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد سەبارەت بە گروپێکی تیرۆرستی سەر بە ڕێکخراوی داعش کە پێکھاتبوون لە دوو کەسی خۆکوژی بیانی و یەک کەسی گەیەنەر کە ھاوڵاتی عێراقییە ، لە بۆسەیەکی ھێزە ھاوبەشەکەدا تونرا دەستگیربکرێن و سەرجەم پلانە تیرۆرستیەکانیان ھەڵبوەشێنرێتەوە ، پڕۆسەکەش لە سنوری  پارێزگای کەرکوک ئەنجام درا .

بە وتەی لیوا یەحیا ڕەسوڵ، ئۆپەراسیۆنەکە بە پێی ڕاسپاردەی مستەفا کازمی فەرماندی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ئەنجام دراوە و دەزگای دژەتیرۆر و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەشدار بوو ، وە توانرا لە مۆڵگەکانی تایبەت بە خۆیان پێش گەیشتنیان بە شوێنی ئامانجەکە دەستگیر بکرێن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...531532533534535...996