هەواڵەکانهەواڵەکان

"شەونم عەبدوڵا"سەرۆكی رێكخراوی كۆمەڵەی منداڵە ونبووەكانی هەڵەبجە لە لێدوانێكدا بۆ كوردسات نیوز رایگەیاند، ئامانج لە كردنەوەی پێشانگەكە ناساندنی دۆسیەی منداڵە ونبووەكانی هەڵەبجەیە بە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران.

وتیشی، لە بۆردومانی شارەكەدا 74 خێزان منداڵەكانیان ونبووە، كە ژمارەیان 211 منداڵە و تائێستا چارەنوسیان نادیارە، داواش لە حكومەتی عێراق دەكات سەنتەرێكی مایكرۆجین لە هەڵەبجە بكاتەوە بۆ ناسینەوەی ئەو منداڵانەی خۆیان بە هەڵەبجەیی دەناسێنن و دەگەڕێنەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەبارەت بەو هەوڵانەی دەدرێت بۆ یادكردنەوەی بۆنە نەتەوەییەكان و یادكردنەوەی تاوانەكانی دژ بە كورد"رەوەند مەلا مەحمود"لێپسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ كوردسات نیوز رایگەیاند، هیچ كەسێك ناتوانێت خۆی لەبەردەم شەپۆلی جەماوەردا بگرێت، كەركوكیش شارێكی كوردستانییە و نەتەوەكانی بەهاوبەشی تێیدا دەژین.

وتیشی، پەیوەندی زۆرباش لە نێوان حزبە كوردستانییەكان و حزب و لایەنە سیاسییەكانی تری كەركوكیش هەیە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

داواشی كرد، دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەڵەبجە دابمەزرێندرێن و هەلی كاری زیاتر لە پارێزگاكە بڕەخسێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

هاوكار جەلال بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی بەكوردسات نیوزی راگەیاند، بەهۆی هاوكارییەكەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دەتوانن كرێكار بەكرێ بگرن بۆ دەرمانڕێژكردن و پاككردنەوە و قەڵاچۆكردنی گژوگیای دارستانی چیای گۆیژە و درووستكردنی هێڵی ئاگربڕ بۆ رێگریكردن لە ئاگركەوتنەوەكانی وەرزی هاوین بكەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مستەفا کازمی لە ٣٤ھەمین ساڵیادی بۆردوومانکردنی ھەڵەبجە بە چەکی کیمیایی لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ھەڵەبجەی شەھیدی دەستی ستەمکاری، بەڵگەیەکی زیندووە لەسەر خەباتی گەلەکەمان بۆ بەھاکانی دادگەری، ھەڵەبجە ھێمای برایەتی عێراقییەکان و یەکێتی ڕیزەکانیانە.

کازمی نوسیوویەتی، ھەڵەبجە شایستەی تەواوکردنی ڕێکارەکانی گۆڕینیەتی بۆ پارێزگا وەک ڕێزلێنانێک لە قوربانییەکانی و دووپاتیشیکردووەتەوە کە ھەوڵ بۆ ئەو ھەنگاوە دەنێن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە تویتەر ڕایگەیاند، شانازی بەو قوربانیدانە گەورانەی گەلەکەمان دەکەین بۆ بەدیھێنانی ئازادی و شکۆ.

وتیشی، ئەو قوربانیانەی دراون بۆ لەناوبردنی ڕژێمی بەعس و تیرۆر، نابێت بە ناکۆکییەکان و ھەوڵدان بۆ پۆست و دەسەڵات لە دەست بدەین، فەرمانڕەوایی ئەمانەتێکە بۆ خزمەتی ھاووڵاتیان بە دادپەروەری، نەک بۆ دەستکەوتی تایبەت و پشک پشکێنە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ساڵیادی کیمیاییبارانی ھەڵەبجەدا "ئەحمەد تاھیر ڕوبەیعی" ئەندامی فراکسیۆنی نەھجی وەتەنی لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، پشتیوانی ھەموو پڕۆژەیەک دەکەن خزمەت بە ھەڵەبجە و قوربانییەکانی ھەڵەبجە بکات.

وتیشی، ڕژێمی بەعس بە ھەزاران کەسی لە باکور و باشوری عێراق شەھید کردووە، جیاوازی لە نێوان پێکھاتەکاندا نەکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

داواشی لە حکومەتی ھەرێم و حکومەتی عێراق کرد، نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە ھەڵەبجە دروست بکەن کە لە ئاست برینداران و قوربانیانی کارەساتی کیماییبارانی ھەڵەبجەدا بێت و تیایدا چارەسەری پێویست وەربگرن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە مەراسیمەکەدا وتاری مەڵبەندی ١٧ی ڕۆژئاوای کەرکوک لەلایەن ھیوا عەبدوڵلا لێپرسراوی مەڵەبەندەوە پێشکەشکرا. جەختی کردەوە لەسەر پشتیوانی ناوچە جێناکۆکەکان بۆ مافە ڕەواکانی خەڵکی ھەڵەبجە.

لە مەراسیمەکەدا بۆ جاری یەکەم لە دوای لێکەوتەکانی ڕیفراندۆم لە کوردستان و ئەو دۆخە ناھەموارەی لە ناوچە جێناکۆکەکان دروستبوو ئاڵای کوردستان لە مەراسیمەکەدا لەلایەن مەڵبەندی ڕۆژئاوای کەرکوکەوە بەرز کرایەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەو مەراسیمەدا کە سەرکردەی حزب و لایەنە کوردستانیەکان و نوێنەری پێکھاتەکانی کەرکوک ئامادەی بوون حزب و لایەنە کوردستانیەکان جەختیان کردەوە لە کەرکوک بۆنەکان بە ھاوبەشی دەکرێتەوە.

حزب و لایەنە کوردستانیەکان جەختیشیان کردەوە ھیچ ھێزێک لە عێراق ناتوانێت کۆسپ و لەمپەر لە بەردەم یادەکانی مانگی ئادار و نەورۆز لە کەرکوک دروست بکات و کوردستانییان ئەو یادانە بە شکۆداریەوە لە کەرکوک دەکەنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە قەزای چەمچەماڵیش ھەڵمەتێکی نەمام چاندنیش ئەنجامدرا و فەرمانگەکان چەند خولەکێک بە بێ دەنگی لە بەردەم قایمقامیەتی چەمچەماڵ وەستان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەلبوسی لە تویتێکدا لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، بەڕێزەوە دەوەستین لە بەردەم ئەو ڕۆحە بێتاوانانەی کە لە کۆمەڵکوژییەکەی ھەڵەبجەدا شەھیدبوون، ڕووداوەکە وەبیرھێنانەوەیە بۆ تێکۆشان و قوربانیدان و دانبەخۆداگرتنی گەلی کورد.

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، بەو بۆنەیەوە داوا دەکەین، ھەرچی زووترە پەلە بکرێت لە یەکلاکردنەوەی ڕێوشوێنە پێویستەکانی تایبەت بە پارێزگاکردنی ھەڵەبجە، وەک ڕێزێک بۆ شەھیدەکان و دانیشتوانەکەی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەسروللە سورجی لێپرسراوی مەڵبەندی ٧ی نەینەوا ڕاگەیاند، یادکردنەوەی ڕۆژی کیمیایبارانکردنی ھەڵەبجە و بەرز ڕاگرتنی ئەرکی ھەموو تاکێکی کوردە.

وتیشی، دەبێت یادی کیمیایبارانکردنی ھەڵەبجە بەرز و پیرۆز ڕابگرین و یادەکە بە زیندوویی بھێڵینەوە و ستەملێکردنی میللەتەکەمان نیشان بدەین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر و لیژنەکانی چاودێری بازاڕو چاودێری بازرگانی بەڕێوەچوون، دوای کۆبوونەوەکە ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، ئەمڕۆ یەکەمین کۆبوونەوەی کۆنترۆڵکردنی نرخ لە پارێزگای ھەولێر بەڕێوەچوو تا ڕێگری لە بەرزبوونەوەی نرخ بکرێت.

 باسی لەوەکرد کە سێ ھۆکار ھەیە یەکیان لەسەر ئاستی جیھانی نرخەکان بەرزبوونەتەوە و ئەوانیش ڕێگە بە قۆرغکاری نادەن، بەڵام ئەو مەوادانەی لە وڵاتانی جیھانەوە دێن ئەوە لە دەست ئەواندا نییە، ھەروەھا ڕایگەیاند، ئێمە بەرەو نەورۆز دەچین کە ئەگەر بازاڕ کۆنترۆڵ نەکەین ئەوا نرخەکان بەرز دەبنەوە، ھەروەھا نزیک بووینەتەوە لە مانگی ڕەمەزان ئەوەش زۆرجار بووەتە ھۆی بەرزبوونەوەی نرخەکان بەلام ئەمساڵ ڕێ لە ھەموو ھۆکارێک دەگرین.

لە بارەی نرخی سوتەمەنیشەوە پارێزگاری ھەولێر وتی: وەک تاقیکردنەوە لە ٢٤/٣ تاوەکو ٢٤/٤ بۆ ماوەی یەک مانگدا ئەگەر ھەر بەنزینخانەیەک جەنجاڵی دروست بکات ئەوا دادەخرێت، ئینجا وەرگرتنی بەنزین بە شێوەی تاک و جوت دەبێت و ھەروەھا ڕۆژانە ٧ بەنزینخانە بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت و شەش بەنزینخانەش بۆ تاکسی و یەک بەنزینخانەش بۆ پاس و ھۆکارەکانی گواستنەوە دیاری دەکرێت.

ھەروەھا بۆ نانەواخانە و فڕنەکانی سەمونیش بڕیاری دراوە ھەشت سەمون و ھەشت نانی تاک و چوار نانی دەبڵ نرخیان ھەر وەک جاران بە یەک ھەزار دینار دەبێت و ٢٠٪ی نرخی کارەبا و ئاویش دادەبەزێنرێن.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا پارێزگاری ھەولێر ڕوونی کردەوە کە بایی شەش مانگ تا ساڵێک خۆراک لە کۆگاکاندا بوونی ھەیە، ھەروەھا ڕێگەی ھاوردەکردنی کاڵای خۆراک و سومەتەمەنیش دراوە بە بازرگانان بەو پەڕی ئاسانکاری و ھەماھەنگی تاوەکو نەبێتە قۆرغکاری.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڵاویکردەوە، دادگای تاوانەکانی کەرخ لە بەغداد سزای لە سێدارەدان بە ھەڵواسین تا مردنی سەپاند بەسەر سێ برادا، بە تاوانی کوشتنی باوکیان بە ئەنقەست و لەبەر چاوچنۆکی بۆ میراتەکەی.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، دادگا دوای تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان و کۆکردنەوەی بەڵگەکان و دانپێدانانی ھەر سێ تۆمەتبارەکە لەسەر ئەنجامدانی تاوانەکەیان، ھەر سێ براکەی تاوانبار کردووە و سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپاندوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەر سێ براکە بە گوێرەی مادەی ٤٠٦ی یاسای سزادانی عێراقی تاوانبارکراون، بۆ ئەوەی سزای شایستەی خۆیان وەربگرن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...529530531532533...995