هەواڵەکانهەواڵەکان

زانکۆی ھەڵەبجە بەئامانجی پاراستن و بە دیکۆمێنتکردنی جینوسایدی ھەڵەبجە، بەشێکی نوێی بە ناوی ئەرشیفی دیجیتاڵی جینوسایدی ھەڵەبجە کردەوە کە لەسەر ئەرکی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت تەواوی پێداوستیەکانی بەشەکە دابینکراوە.

بە بۆنەی ٣٤ھەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی شارەکەش چەند چالاکیەکی ھونەری و پانێڵی زانستی لەلایەن زانکۆی ھەڵەبجەوە ئەنجامدران.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی ئۆکراین لێدوانێکی ئەو ڕاوێژکارەیان بڵاوکردووەتەوە، لە لێدوانەکەدا ئۆلێکسی ئەریستۆڤیچ دەڵێت کاتی کۆتاییھاتنی شەڕ لە ئۆکراین بەندە بەوەی تا چەند مۆسکۆ بەرگەی کاردانەوەکان لە دژی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی دەگرێت.

ئەریستۆڤیچ دەڵێت "لەو بڕوایەدام کە پێش مانگی ئایار، یان لە سەرەتای مانگی ئایار، دەبێت ڕێککەوتنێکی ئاشتی بکەین، یاخود دەشێت زۆر زووتریش ئەمە ڕووبدات، با بزانین چی دەبێت، من باسی دواین کاتی شیاو دەکەم."

ئەو ڕاوێژکارە ئۆکراینییە دەڵێت دوو بژاردەمان لە بەردەستدایە؛ دەکرێت سیناریۆیەکی "زۆر شێتانە" لەلایەن ڕووسیاوە لە ئارادا بێت بۆ ناردنی ھێزی زیاتر، یاخود دەکرێت ڕێککەوتنێکی ئاشتی بگاتە ئەنجام و ڕووسیا ھەموو ھێزەکانی بکشێنێتەوە.

ناوبەناو شاندی دانوستانی ڕووسیا و ئۆکراین بۆ کۆتاییھێنان بە شەڕ کۆدەبنەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بێجگە لە چەند ڕێڕەوێکی مرۆیی، کۆبوونەوەکان ھیچیان لێ سەوز نەبووە و ھیچ ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییھێنان بە شەڕ نەکراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیا عێراقییەکان لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویان کردەوە، ھێزەکانی ئەمریکا خەریکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربازی بوون لە نزیک دەروازەی سنوری جریشان لە پارێزگای بەسڕە.
ھەر بە پێی سەرچاوە ئەمنییەکان ژمارەی بۆمبە چێندراوەکان شەش بۆمب بووە کە کاروانە سەربازییەکەی ئەمریکایان کردووەتە ئامانج.

لە بارەی زیانی تەقینەوەکان، میدیا عێراقییەکان ڕایانگەیاند ھیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە بەڵام بەشێک لە ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان زیانیان بەرکەوتووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

گۆتێرێس جەختیشی کردەوە، شەڕی ئۆکراین لایەنی سەرکەوتووی تێدا نییە و ھەمووان دۆڕاون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراین، لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ نەفتالی بێنیت سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل، ڕایگەیاند، وەفدی ئۆکراین لە دانوستانەکان لەگەڵ ڕووسیا، کار لەسەر ڕاگرتنی جەنگ دەکەن و دانوستانەکانیش بە شێوەیەکی زۆر باش بەڕێوەدەچن.

بڕیاربوو ڕۆژی دووشەممە خولی چوارەمی دانوستانەکانی ڕووسیا و ئۆکراین بە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس بەڕێوەبچێت، بەڵام میخائێل پۆدۆلیاک، ڕاوێژکاری سەرۆکی ئۆکراین و ئەندامی وەفدی دانوستاندکاری ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، دانوستانەکانیان تاکو ڕۆژی سێشەممە ڕاگیراون، بۆ ئەوەی کاری زیاتر لە گرووپە لاوەکییەکاندا بکرێت. ڕاشیگەیاند، ھەڵوێستیان نەگۆڕاوە و ئاشتی و ئاگربەست و کشانەوەی ھێزەکانی ڕووسیایان دەوێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"جین ساکی" وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، بەھۆی ئەو ڕێکارانەی دژی ڕووسیا گیراونەتە بەر، سیستمی دارایی ئەو وڵاتە بەرەو داڕمان دەچێت. وتیشی، تا ئێستا واشنتۆن ھیچ نیازپاکییەکی مۆسکۆی نەبینیوە سەبارەت بەو دانوستانانەی لەسەر ڕەوشی ئۆکراین بەڕێوەدەچن.

"جین ساکی" ھۆشداریشیدایە مۆسکۆ لە ئەگەری بەکارھێنانی چەکی کیمیایی. وتیشی، ئەگەر چین ھاوکاری پێشکەشی ڕووسیا بکات، ئەوا سزای بەسەر دەسەپێنن و ڕێکارەکانیان بۆ ئەو مەبەستە ئامادەیە. 

پێشتریش، ڕۆژنامەی "فاینانشاڵ تایمز" و "واشنتۆن پۆست" لە زاری لێپرسراوانی ئەمریکاوە ڕایانگەیاندبوو، ڕووسیا داوای ھاوکاری سەربازی لە چین کردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی پەخشی ئیسڕائیلی ڕایگەیاند، تەلئەبیب ڕووبەڕووی گەورەترین ھێرشێکی ئەلیکترۆنی بووەتەوە و بەھۆیەوە پێگە ئەلکترۆنیەکانی سەر بە حکومەتی ئیسڕائیل و چەند پێگەیەکی تر لە کار کەوتوون.

دەستەی نیشتمانی ئاسایشی ئەلیکترۆنیی ئیسڕائیلیش باری نائاسایی ڕاگەیاندووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ھێرشەکە و بە گەورەترین ھێرشی ئەلکترۆنی ناوی بردووە کە تا ئێستا کرابێتە سەر ئیسڕائیل.

ھەر یەکە لە پێگە ئەلیکترۆنییەکانی وەزارەتەکانی ناوخۆ و تەندروستی و داد و کۆمەڵایەتی و پێگەی سەرەکی حکومەتی ئیسڕائیل کراونەتە ئامانجی ھێرشەکە.

لێپرسراوێکی ئەمنی ئیسڕائیل پێشبینیشیکردووە لایەنێکی حکومی یاخود ڕێکخراوێکی گەورە لە پشت ھێرشەکەوە بێت، چاودێرێکی ئەمنی ئیسڕائیلیش ڕایگەیاندووە، بە پێی لێکدانەوەکانی تەلئەبیب، پێدەچێت ئێران بەرپرسیاری ئەو ھێرشە بێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەردەوامن لە سەپاندنی سزای توند بەسەر کەرتی بەرگریی ڕووسیا و لەو چوارچێوەیەدا سزایان بەسەر ١١ کەسایەتی لە دامەزراوە بەرگرییەکانی ڕووسیا سەپاندووە.

لەناو سزادراوەکاندا ھەر یەک لە بەڕێوەبەری گاردی نیشتمانی و بەڕێوەبەری ھەماھەنگیی تەکنیکیی سەربازیی ڕووسیای تێدایە.

بە پێی بڕیارەکە ھەموو ئەو موڵک و پشکانەی لە ئەمریکا، خاوەنداریەتیان بۆ سزادراوەکان دەگەڕێتەوە بلۆک دەکرێن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ساکی" لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئامانج لەو ھێرشە مووشەکییەی کرایە سەر شاری ھەولێر ئەمریکا نەبووە.

وتیشی ھیچ دامەزراوەیەکی ئەمریکی و ھیچ کەسێک لە کارمەندانیان لەو ھێرشە زیانی بەر نەکەوتووە و سەلامەتن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی ئینتەرفاکس کە ئاژانسی سەرەکی سەربەخۆی ڕووسیایە بڵاویکردەوە، ھێزەکانی ڕووسیا شاری خێرسۆنی باشوری ئۆکراینیان بە تەواوی کۆنترۆڵکردووە، لێپرسراوانی ئۆکراینییش ئەو ھەوڵانەیان ڕەتنەکردووەتەوە.

ھاوکات ڕووسیا لە ڕێی زنجیرەیەک بۆردوومانەوە گەڕەکێکی کیڤی پایتەختی کردووەتە ئامانج و بەو ھۆیەوە ئاگرێکی گەورە لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبونی ١٥ نھۆمیدا کەوتووەتەوە و بە پێی زانیارییەکان ٢ کەس لە بیناکەدا گیانیان لە دەستداوە.

ئاماری کوژراوانی بۆردوومانێکی ڕووسیاش بۆ سەر تاوەرێکی تەلەفزیۆن لە باکوری ئۆکراین، بۆ ١٩ کەس بەرزبووەتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی ئۆکراین پێشبینی کردووە مۆسکۆ و کیێڤ لە دوو ھەفتەی داھاتوودا بگەنە ڕێککەوتن و ڕاوێژکاری دیوانی سەرۆکایەتی ئۆکراینیش ڕایگەیاندووە، پێدەچێت جەنگی ڕووسیا دژی وڵاتەکەی لە مانگی ئایاردا کۆتایی بێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕانیە، ژمارەیان نزیکەی ٨٥٠ مامۆستایە و وەک خۆیان باسی دەکەن، شایستە داراییەکانی مانگی یەک و دووی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەو چوارچێوەیەدا عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: بە فەرمانی وەزاری ژمارە (٤٧٣٤) لە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی (٧/٣/٢٠٢٢) و بە ئیمزای د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەرچووە تایبەتە بە خوازیارانی خوێندن لە دەرەوەی وڵات.

وەک لە نوسراوەکەدا ھاتووە: "بە مەبەستی ڕێکخستن و کۆکردنەوەی داتایەکی تێروتەسەل و تەواو بۆ ئەو کەسانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن، لەمەودا ھەر کەسێک فەرمانبەر بێت یاخود فەرمانبەر نەبێت، نیازی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات ھەبێت بۆ تەواوکردنی خوێندنی بەکالۆریۆس، ماستەر یان دکتۆرا، پێویستە لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە (scholarship.digital.gov.krd) دۆسیەی کەسی بکاتەوە پێش دەستپێکردن بە خوێندنەکەی.

وەزارەت لە نوسراوەکەیدا جەختی لەسەر ئەوەش کردووەتەوە پڕکردنەوەی دۆسیەی کەسی "مەرجێکی بنەڕەتییە بۆ یەکسانکردنی بڕوانامە لە داھاتوودا".

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی عێراق ئاشکرایانکرد، ئەمڕۆ ئیسماعیل قائانی لە نەجەفەوە گەیشتووەتە بەغداد و لەگەڵ چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان کۆدەبێتەوە، کۆبوونەوەکەش بەو ئامانجەیە کە ئێران و چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان لەسەر میکانیزمێکی نوێ سەبارەت بە جوڵە سیاسییەکانی عێراق ڕێکبکەون.

ئەوە لە کاتێکدایە ڕۆژی دوو شەممەش حەسەن دانائی فەر لێپرسراوی دۆسیەی عێراق لە حکومەتی ئێران، گەیشتە بەغداد و کۆبوونەوەیەکی داخراوی لەگەڵ سەرکردەکانی گروپە چەکدارەکان و چەند سەرکردەیەکی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان ئەنجامدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فازڵ فەتلاوی، سەرکردە لە ھاوپەیمانیی فەتح، ڕایگەیاند، دانوستانەکان چڕبوونەوە لە دوای دیدار لەگەڵ موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، لە حەننانە، بەڵام ھاوپەیمانیەتی لە نێوان چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعە و ڕەوتی سەدر، بە بەردەوامی دانوستانی جدی و کردنەوەی دەرگەکان بە ڕووی یەکتردا پێکدێت، ڕاشیگەیاند، ٧٢ سەعاتی داھاتوو ھاوپەیمانێتییەکانی یەکلایی دەبنەوە و کرانەوەی سیاسی ڕوودەدات.

وتیشی، ھەفتەی داھاتوو، ئەنجوومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە، بۆ یەکلاییکردنەوەی گەورەترین کوتلە لە نێوان ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگی و یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئیرج مەسجدی" لە لێدوانێکدا وتی، ئەو لێکترازانەی لەناو ماڵی شیعەکانی عێراق ھەبوو نابێت بەردەوام بێت، ھیواشی خواست بە زووترین کات بگەنە ڕێککەوتن لەسەر پێکھێنانی گەورەترین کوتلە و دیاری کردنی سەرۆک وەزیران و ڕێککەوتن لەگەڵ لایەنە کوردی و سونەکان.

"ئیرج مەسجدی" پێشبینی ئەوەشی کرد، ڕەوشەکە بە ئاڕاستەیەکی ئەرێنی بڕوات، چونکە لایەنەکان درکیان بەوە کردووە ئەم ڕەوشەی ئێستای عێراق لە بەرژەوەندی ھیچ لایەنێکدا نییە و ویستی گەیشتن بە ڕێککەوتن ھەیە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"نانسی پیلۆسی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا و "چارلز شومەر" سەرۆکی زۆرینەی ئەنجومەنی پیران ڕایگەیاند، "زیلینسکی" لەبەردەم ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا بە ئۆنلاین قسە دەکات و دوایین ڕەوشی ئۆکراین دەخاتەڕوو.

پێشتریش، نزیکەی ٣٠٠ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و پیرانی ئەمریکا پەیوەندییەکی ھاوبەشیان لەگەڵ "زیلینسکی" ئەنجامدا، تا ئێستاش کۆنگرێسی ئەمریکا بڕی ١٣.٦ ملیار دۆلار ھاوکاری پێشکەشی ئۆکراین کردووە، ھەفتەی ڕابردووش ڕەزامەندیدا لەسەر قەدەغەکردنی ھاوردەی نەوتی ڕووسیا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...530531532533534...995