هەواڵەکانهەواڵەکان

لە پیشانگەکەدا چەند چالاکییەکی جۆراوجۆری ھونەری و شێوەکاری و کاری دەستڕەنگینی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەڕێوەچوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دیدارەکەدا دوایین پەرەسەندنە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی ھەرێم و عێراق تاوتوێکرا و گفتوگۆ لە بارەی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق، ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پرسی ئازادی ڕادەربڕین لە ھەرێم کرا و ھەڵوێستی یەکێتی لە بارەیانەوە خرایەڕوو.

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشیی یەکێتی بۆ گەیشتن بە دیالۆگێکی نیشتمانیی بونیادرانە ڕوونکردەوە و ڕایگەیاند، دۆخی عێراق پێویستی بە سازان و لێکتێگەیشتنی ھاوبەش ھەیە لە پێناو پێکھێنانی حکومەتێکی بەھێز و کاریگەر کە ئارامی و سەقامگیری بۆ خەڵکەکەی دەستەبەر بکات. وەک کوردیش ھەوڵی زۆرمان داوە کە یەکدەنگی و یەکڕیزی کورد بپارێزین و وەک یەک تیمی بەھێز لە بەغدا کار بکەین، بەڵام لە دەرەوەی ئیرادەیەکی کوردستانیی ئەم نیەتە نیشتمانییە لەباربرا. بەڵام باوەڕمان وایە ھێشتا درەنگ نییە و دەتوانین ھەموومان بە ڕۆحێکی نیشتمانپەروەرانەوە لە پێناو بەھێزترکردنی قەوارەی ھەرێم و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان، ناکۆکییە سیاسی و کەسییەکانمان وەلابنێین و پێکەوە بڕیار بدەین و یەک کاندید بۆ سەرۆککۆمار پێشکەش بکەین.

ھەر لە دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی پێداگری لەسەر ئارامی و سەقامگیری، سەروەری یاسا و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی کرد و وتی ڕێگە لە بەھەدەردانی سامانی گشتی دەگرین و جەخت لە سەرخستنی پڕۆسەی چاکسازی دەکەینەوە. پێویستە شەفافیەت لە داھاتدا ھەبێت و جیاوازی لە خەرجیی گشتیدا نەکرێت. خێروبێری ئەم ھەرێمە بە بێ جیاوازی بخرێتە خزمەت ھاووڵاتییانەوە و ئەمەش ئامانجی کارکردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.

یەکسانی جێندەریی و ئازادی بیروڕا تەوەرێکی تری کۆبوونەکە بوو و بافڵ جەلال تاڵەبانی دید و ڕوانینی یەکێتی لەو بارەیەوە ڕوونکردەوە و ڕایگەیاند، یەکێتی بە ھیچ شێوەیەک لەگەڵ جیاوازی ڕەگەزیدا نییە و باوەڕی تەواوی بە یەکسانی ھەیە. بڕوامان بە تواناکانی ژنان ھەیە و دەبێت لە ناوەندە حزبی و حکومییەکان دەرفەتی زیاتریان بۆ بڕەخسێنرێت و سوود لە تواناکانیان وەربگیرێت. ئەمە سەرەڕای ئەوەی یەکێتی بە ھیچ شێوەیەک لەگەڵ کپکردنی دەنگە ئازادەکاندا نییە و پشتیوانی ڕاستەقینەی ڕۆژنامەنووسان و کاری ڕۆژنامەگەرین. چونکە بڕوای تەواومان بە دیموکراسی ھەیە و کار بۆ پاراستنی کۆڵەکەکانی دەکەین لە ھەرێمی کوردستان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ئاشکرایکرد، چوار مووشەک لە قەزای خاڵسەوە ئاڕاستەی بنکەی ئاسمانی بەلەد لە باشوری تکریتی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین کراون و بەڵام مووشەکەکان لە ناوچەی چۆڵەوانی بنکەی ئاسمانی بەلەد کەوتوونەوە خوارەوە ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق باسی لەوەشکردووە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە و ئەو کردەوە تیرۆریستیانە بێ وەڵام نابێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو مارینا ئۆڤیسیانیکۆڤا، لە کاتی پەخشی ڕاستەوخۆی ھەواڵەکانی کەناڵی فەرمی ڕووسیا، بە لافیتەیەکەوە کە ئیدانەی ھێرشی ڕووسیای دەکرد بۆ ئۆکرانیا دەرکەوت، ڕووداوەکەش لەسەر ئاستی میدیاکانی جیھان دەنگدانەوەیەکی گەورەی ھەبوو لەسەر ئاستی جیھان.

ئەو کارمەندە کە کاری ھەواڵسازە و لەسەر لافیتەکەی دەستی نوسرابوو، نا بۆ جەنگ ، شەڕ بوەستێنن، باوەڕ بە پڕوپاگەندەکان مەکەن، ئەوان درۆتان لەگەڵ دەکەن.

لە ئێستاشدا بەھۆی سزادانی ئەو کارمەندەوە ژمارەیەکی بەرچاو لە کارمەندانی کەناڵەکە بە کۆمەڵ دەستیان لە کار کێشاوەتەوە.

بەھۆی ڕووداوەکەشەوە، دادگای ڕووسیا سزای دارایی بە بڕی ٢٨٠ دۆلار سەپاندووە بەسەر ئەو کارمەندە، بەڵام ئەگەر بە گوێرەی یاسای نوێی تایبەت بە بڕگەی ھەواڵی درۆ دادگایی بکرێت، مەترسی ئەوە دەکرێت سزای ١٥ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا بسەپێندرێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەر ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و چەند بابەتێکی تایبەت بە پارێزگای ‌ھەڵەبجە تاوتوێ دەکات.

جوتیارعادل وتەبێژی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم کۆدەبێتەوەو چەند بابەتێکی تایبەت بە پارێزگای ھەڵەبجە دەخرێتەڕوو لەپێناو پێشخستنی زیاتری ئاستی خزمەتگوزاری بۆ دانیشتووانی پارێزگاکە.

لە ڕۆژی ١٦ی ٣ی ١٩٨٨، رژێمی دیکتاتۆری بەعسی لەناوچوو بە فرۆکەی جەنگی ھێرشی کیمیایی بۆسەر پارێزگای ھەڵەبجە ئەنجامدا و بەو ھۆیەوە زیاتر لە ٥ ھەزار کەس، لە دانیشتووانی شارەکە، بە ئافرەت و پیر و گەنج و پیاو و منداڵەوە گیانیان لەدەستدا. 

ھەر لە ھێرشە کیماییەکەدا ھەزاران کەسی دیکە بریندار بوون، کە ھەندێکیان تاوەکو ئێستا بەدەست برینەکانیان دەناڵێنن و ژمارەیەک منداڵی بێسەرو شوێنیش ھێشتا نەدۆزراونەتەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی ئازاری ٢٠٢٢، یادی ٣٤ ھەمین ساڵیادی ئەو کارەساتە بکرێتەوە و بەو بۆنەیەوە چەند چالاکییەک لەسەر گڵکۆ و مۆنۆمێنتی شەھیدان بەئامادەبونی کەسوکاری شەھیدان و بەرپرسان بەڕێوەدەچیت.

ھەروەھا لە شارەکانی ھەرێمی کوردستانیش یادی ٣٤ ھەمین ساڵیادی کیمیایبارانی ھەڵەبجە دەکرێتەوە و چالاکی تایبەت بەیادەکە بەڕێوەدەچێت.

دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق لە ١ی ئازاری ٢٠١٠ کارەساتی کیمیایبارانی ھەڵەبجەی بە جینۆساید ناساند و ئێستا وێنەی عومەری خاوەر بە کۆرپەکەی ناو باوەشییەوە بوو بە ھێما و سیمبۆلی ھەڵەبجە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە : 

لە سی و چوارەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی شاری ھەڵەبجە لە لایەن ڕژێمی بەعسی عێراقەوە، سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەھیدانی ئەو تاوانە دڕندانەیە دادەنوێنین و بەوپەڕی ڕێز و شکۆوە یادیان دەکەینەوە. 
ھەڵەبجە مەڵبەندێکی گرنگی ڕووناکبیری و زێدی چەندین شاعیر و نووسەر و زانا و دانا و عارفی ناودار و بەناوبانگی کوردستانە، پێگەیەکی گرنگی لە دڵ و دەروونی کوردستانیاندا ھەیە و بووەتە یەکێک لە سیمبولە ھەرە دیارەکانی قوربانیدانی گەلی کوردستان لەپێناو گەیشتن بە مافە ڕەواکانی، بۆیە لەم یادە خەمناکەدا، دووپاتی دەکەینەوە کە پێویستە حکومەتی عێراق بەرپرسیارێتیی ئەخلاقیی خۆی لە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری شەھیدان و برینداران و زیانلێکەوتووانی کیمیابارانی ھەڵەبجە و گشت قوربانیانی جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان و ناوچە زیانلێکەوتووەکانی دیکەی کوردستان بگرێتە ئەستۆ و بەپێی ماددەی ١٣٢ی دەستوور قەرەبوویان بکاتەوە و ڕێز لە خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانی خەڵکی ھەڵەبجە بگرێت، بۆ ئەوەی خزمەتێکی شایستە پێشکەشی ھاووڵاتییانی بەشمەینەتی ئەم شارە ئازیزەمان بکرێت.

ئەگەرچی چەند ساڵێکە ھەڵەبجە لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستان بووەتە پارێزگا، بەڵام بەداخەوە تا ئێستاش، حکومەتی فیدراڵی لە ئاستی پێویستدا وەک پارێزگایەک مامەڵە لەگەڵ ھەڵەبجەدا ناکات و ڕێکارەکانی بەپارێزگابوونی، کێشە و ئاستەنگی بۆ دروست دەکرێت. 

بۆیە داوا لە بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵی دەکەین لە زووترین کاتدا ئەو ڕێکارانە تەواو بکەن و چیتر ئەم بابەتە پشتگوێ نەخرێت. لە ھەمانکاتدا حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە تەواوکردنی پێکھاتەی ئیداریی پارێزگای ھەڵەبجە بە ھێنانەکایەی ئەو دامەزراوانەی دیکەی پارێزگا کە ماون.

حکومەتی ھەرێمی کوردستان، خۆی بە قەرزاری کەسوکاری شەھیدانی ھەڵەبجە و ھەموو شەھیدانی کوردستان دەزانێت و ئەرکی لەپێشینەی حکومەتە کە خزمەتێکی شایستەی ھەڵەبجە و دانیشتووانە خۆشەویستەکەی بکات.

دروود بۆ گیانی پاکی شەھیدانی ھەڵەبجە و سەرجەم شەھیدانی کوردستان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ ٣٤ ساڵ بەسەر کیمیایبارانکردنی ھەڵەبجە لەلایەن رژێمی دیکتاتۆری بەعس تێدەپەڕێت، کە تێیدا زیاتر لە ٥ ھەزار ھاوڵاتی شەھید بوون و ھەزارانی دیکەش برینداربوون.

لە پەیامەکەیدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند "بەرپرسیارێتی نیشتمانیی و نەتەوەیی ئێمەیە ئاسەوارەکانی ئەم برینە ساڕێژ بکەین و ھیوا بۆ ھەڵەبجەییەکان بگەڕێنینەوە."

بافڵ جەلال تاڵەبانی داوای لە حکومەتی عێراق کرد قەرەبووی کەسوکاری شەھیدان و بریندارانی کارەساتی کیمیابارانکردنی ھەڵەبجە بکاتەوە و بەرپرسیارانەتر مامەڵە لەگەڵ پارێزگای ھەڵەبجە بکات.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕاشیگەیاند "دەبێت ئەو غەدرەی دەرحەق بە ھەڵەبجە و دانیشتووانەکەی کرا ببێتە وانەیەک و رۆحی یەکگرتوویی و تەباییمان تێدا پتەوتر بکات. دەبێت سەرکردایەتیی سیاسیی کورد لەوە تێبگات چەند لە دیدگا و روانینمان بۆ سیاسەت جیاواز بین، بەڵام لە ئازاردا ھاوبەشین و دەبێت کارێک بکەین جارێکی تر ھاووڵاتییانمان رووبەڕووی سەختی و نەھامەتی نەبنەوە."

ھەروەھا ھانی ھەموو لایەنەکانی دا کە بەیەک چاو سەیری ھەموو خەڵکی ھەرێمی کوردستان بکەن و خزمەت بکرێن.

دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی:

ئەمڕۆ ٣٤ ساڵ بەسەر کیمیابارانی شاری ھەڵەبجەی خۆڕاگردا تێدەپەڕێت و بە خەمێکی قووڵەوە یادی ئەو کارەساتە گەورەیە دەکەینەوە کە بەرامبەر گەلی کورد ئەنجامدرا.
دەبێت لەم رۆژەدا واز لە دروشم بھێنین و بەکردار خزمەتی ھەڵەبجە و ھەڵەبجەییەکان بکەین. بەرپرسیارێتی نیشتمانیی و نەتەوەیی ئێمەیە ئاسەوارەکانی ئەم برینە ساڕێژ بکەین و ھیوا بۆ ھەڵەبجەییەکان بگەڕێنینەوە. پێویستە حکومەتی عێراق بەرپرسیارانەتر مامەڵە لەگەڵ پارێزگای ھەڵەبجە بکات و قەرەبووی کەسوکاری شەھیدان و برینداران بکاتەوە. داوا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەم ئاوڕی جددی لە داخوازییەکانی خەڵکی ئەو شارە خۆشەویستە بداتەوە و خزمەتی زیاتری ھەڵەبجەییەکان بکات. دەبێت ئەو غەدرەی دەرحەق بە ھەڵەبجە و دانیشتووانەکەی کرا ببێتە وانەیەک و رۆحی یەکگرتوویی و تەباییمان تێدا پتەوتر بکات. دەبێت سەرکردایەتیی سیاسیی کورد لەوە تێبگات چەند لە دیدگا و روانینمان بۆ سیاسەت جیاواز بین، بەڵام لە ئازاردا ھاوبەشین و دەبێت کارێک بکەین جارێکی تر ھاووڵاتییانمان رووبەڕووی سەختی و نەھامەتی نەبنەوە. دەبێت ھەموو خەڵکی خۆشەویستی کوردستان بەیەک چاو سەیربکرێن و خزمەت بکرێن. ئازادیی ئەمڕۆ و دروستبوونی دامەزراوە دەستوورییەکان لە ھەرێمی کوردستان بەرھەمی خوێنی شەھیدان و تێکۆشانی خەڵکە، ئەرکی ئێمەیە بەرپرسیارێتی ژیان و گوزەرانی خەڵک ھەڵبگرین و بەرامبەر قوربانییەکانیان وەفاداربین.
سڵاو لە رۆحی پاکی شەھیدانی ھەڵەبجە و سەرجەم شەھیدانی رێگای رزگاریی کوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
١٦ی ئاداری ٢٠٢٢
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەندامێکی وەفدی دانوستانی ئۆکراینیش گەشبینی خۆی دەربڕی لەبارەی ڕێککەوتنەکان و ڕایگەیاند، بەدڵنیاییەوە ھەل ھەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن" سەرەڕای بوونی "بیروبۆچوونی دژیەک" لەنێوان ڕووسیا و ئۆکراین.

زێلێنسکی لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند ،ھەموو کەسێک دەبێت کار لەسەر ئەوە بکات، نوێنەرەکانیشمان بەھەمان شێوە، ھەروەھا شاندەکانیشمان، بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ ڕووسیا.

بە وتەی سەرۆکی ئۆکراین کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن و دەتوانرێت ھەموو جەنگێک بە ڕێککەوتن کۆتایپێبھێنرێت. 

یەکێک لە داواکارییەکانی ڕووسیا بۆ وەستاندنی ھێرشەکان ئەوەیە کە دەبێت ئۆکراین نەچێتە نێو ڕیکخراوی ناتۆ، زێلێنسکی دەڵێت ڕەنگە ھەندێت دەستەبەری ئەمنی پەسەند بکەین لەبەرامبەر ئەوەی ئۆکراین نەچێتە نێو ڕێکخراوی ناتۆوە
.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"قوباد تاڵەبانی"جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لە ساڵیادی بۆردومانی شاری ھەڵەبجە بە چەکی کیمیایی رایگەیاند، ھەرچی لەتوانایاندا بێت دەیکەن بۆ گەڕاندنەوەی روفاتی ئەو شەھیدانەی کە لە ئێرانن، لەبەرئەوەی ئێسک و پروسکی ئەو ئازیزانە گەورەترین بەڵگەن لەسەر یەکێ لەدڕندانەترین تاوانەکانی مێژووی مرۆڤایەتی.

وتیشی، بەدواداچوونی تەواو دەکەن بۆ دۆسیەی منداڵە ونبووەکانی ھەڵەبجە و ھەوڵی دۆزینەوە و گەڕانەوەیان دەدەن بۆ ناو خێزان و کەسوکارەکانیان لەڕێگەی پشکنینی"DNA"، ھەروەھا پێداچوونەوەش دەکەن بەلیستی قەرەبووکردنەوەکاندا، بەتایبەتی ئەوانەی تا ئێستا زەویان وەرنەگرتووە، ھەوڵی دابینکردنی زەویان بۆ دەدەن. 

جەختی لەوەشکردەوە، بەردەوام دەبن لەگفتوگۆکانیان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی بۆ فشاری زیاتر لەپێناو قەرەبووکردنەوەی تەواوی کەسوکاری قوربانیانی ھەڵەبجە، نوێنەرانی کوردیش لە بەغداد دەبێت ئەو پرسە بکەنە ئەولەوییەتی کاری خۆیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"هاوڕێ" یەكێكە لە منداڵەكانی هەڵەبجەیە و لە لێدوانێكدا بۆ كوردسات نیوز رایگەیاند، لە دوای بۆردومانكردنی شارەكە ، لەلایەن سەربازێكی عێراقیەوە براوەتە خانەی بێسەرپەرشتانی بەغداد و تائێستاش بە دوای چارەنوسی خانەوادەكەیدا دەگەڕێت ، وتیشی، داواكارە لێپرسراوانی هەڵەبجە بەجدی كار لەسەر دۆسیەكەی بكەن بۆ دۆزینەوە و ئاشكراكردنی چارەنوسی خێزانەكەی.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێورەسمەکە بەئامادەبونی شاناز ئیبراھیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی(ی.ن.ک) و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی رێکخستنی سلێمانی و ژمارەیەک لە کارگێڕان و ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی بەڕێوەچوو. 

رێورەسمەکە بە داگرتنە خوارەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و یەکێتی بۆ نیوە دەستیپێکرد و دواتر چەند وتەیەک پێشکەشکرا کەئاماژەی دەکرد بۆ ئەو نەھامەتیانەی کە رووبەڕووی خەڵکی بێ دیفاعی ھەڵەبجە بۆوە، ھاوکات رێوڕەسمەکە بەھەڵدانی ٣٤ کۆتری سپی وەک ئاماژەیەک لە بێ تاوانی قوربانیانی ئەو مەرگەساتە کۆتایی ھات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لێپرسراوێکی باڵا لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاندووە، ھێزەکانی روسیا ١٥ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر لە "کیێڤ"ی پایتەختەوە دوورە و تا ئێستاش روسیا ٩٥٠ مووشەکی ئاڕاستەی ئۆکراین کردووە، وتیشی ئەو کاروانە سەربازییەی روسیا کە بەرەو "کیێڤ" دەچێت سەرباری بۆردوومانەکان، ھێشتا پێشڕەوی نەکردووە.

ھاوکات بەرەبەیانی ئەمڕۆ "کیێڤ"ی پایتەخت روبەڕووی بۆردوومان بووەتەوە و دوکەڵ و ئاگر لە چەند ناوچەیەک بەرزبووەتەوە.

بڕیاریشە ھەر ئەمڕۆ، "جۆ بایدن" سەرۆکی ئەمریکا ھاوکاری ئەمنی بەبڕی ٨٠٠ ملیۆن دۆلار پێشکەشی ئۆکراین بکات. 

وەزارەتی بەرگری روسیاش رایگەیاندووە، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ١٣٠ دامەزراوەی سەربازی ئۆکراینی لەناوبراوە، لەسەرتای جەنگیشەوە، ١١ فڕۆکەی جەنگی ئۆکراین و ٦٨ ھەلیکۆپتەر و ١٦٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەناوبراون.

بە پێی ئامارێکی نوسینگەی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانیش، ژمارەی قوربانیانی مەدەنی لە ئۆکراین گەیشتۆتە ٦٩١ کوژراو و ھەزار و ١٤٣ بریندار، راشیگەیاندووە رەنگە ئاماری قوربانیان زۆر لەوە زیاتر بێت. 



 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمرۆ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بە سەرۆکایەتی وەفدێکی حکومی سەردانی ئەنجومەنی دادوەریی ھەرێمی کوردستانی کرد و لەلایەن دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن سەرۆکی ئەنجومەنەکە پێشواوی لێکرا .

لەو کۆبونەوەیەدا قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری کرد لە ئەرک و بەرپرسیارێتی نوێیدا و رایگەیاند کە دەسەڵاتی دادوەری کۆڵەکەیەکی بنەڕەتی پێشکەوتن و بەھێزبوونی وڵاتانە بە ھەماھەنگی و ھاوکاری دەسەڵاتەکانی دیکە ، واتا جێبەجێ کردن و یاسادانان و لە کۆتاییشدا دەبێتە ھۆی بەھێزبوونی دامودەزگاکانی ھەرێم و پێگەی ھەرێمی کوردستان .

لایخۆشیەوە  سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری رایگەیاند: دەسەڵاتی دادوەری وەک دەسەڵاتێکی سەربەخۆ و لەسەر بنەمای جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان کار دەکات، بەڵام لە ھەمان کاتیشدا ھەماھەنگی و پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ دەسەڵاتەکانی دیکە ھەیە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاماژەی بەوەشكرد، هێز و لایەنە سیاسییەكانی هەرێم دەتوانن لەڕێی یەكگرتوویی و هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش، كێشە و ململانێ سیاسییەكان لە ناوچەكە چارەسەر بكەن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ھەواڵێکی ئاژانسی ھەواڵی میھری ئێرانی، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ ژمارەیەک لێپرسراوی سوپای پاسداران باسی لەوەکردووە، بە تووندی  و بە بەھێزی بنکەکانی دەزگای ھەواڵگری ئیسرائیل ناسراو بە مۆسادیان لە ھەولێر بۆردومانکردووە.

ئەو لێدوانەی "قائانی" دوای ئەوە دێت کە بەرە بەیانی رۆژی یەک شەممەی رابردوو بە ١٢ مووشەک ھەولێر کرایە ئامانج و سوپای پاسداران بەرپرسیارێتی خۆی لە ھێرشەکە راگەیاند.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

هاوكات (عەبدوڵا كانیبەردینی)لێپرسراوی پێشوی مەڵبەندی ڕێكخستنی پێشمەرگە وەك لێپرسراوی نوێی بۆردی تێكۆشەران لەمەكتەبی شەهیدان وتێكۆشەرانی یەكێتی دەست بەكاربوو، بڕیاریشە ئەم ئەم گۆڕانكارییانە لە ئۆرگانەكانی یەكێتی بەردەوام بن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...528529530531532...995