میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، پەرلەمانتارێکی پارتی گەلی کۆماری"جەھەپە"یاداشتی ھەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر ٨ پەرلەمانتاری ھەدەپە داوەتە سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا و داوای کردووە لیژنەی ھاوبەشی داد و دەستوری ھەمیشەیی بەتۆمەتی ھاوکاریکردنی رێکخراوی قەدەغەکراو پارێزبەندی لەسەر ئەو ھەشت پەرلەمانتارە ھەڵبگرێت.
بەپێ زانیارییەکان ئەو پەرلەمانتارانەی بڕیارە پارێزبەندییان لەسەر ھەڵبگیرێت پێکھاتوون لە"ئایشە ئاجار باشاران"وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی ھەدەپە، "فەلەکناس ئوجا"جێگری ھاوسەرۆکانی گشتیی ھەدەپە و پەرلەمانتاران "حسێن کاچماز و رەمزیە تۆسون و عومەر فاروق گەرگەری ئۆغڵو و سەزایی تەمەللی و نوسرەدین ماچین و ئالیجان ئۆنلو"
سەردانەکەی چاوش ئۆغلۆ بۆ شاری لڤیڤ رۆژێک دوای سەردانەکەی بۆ مۆسکۆ دێت، کە لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا کۆبووەوە و رایگەیاند، ھەڵوێستی تورکیا سەبارەت بە جەنگی ئۆکراین و روسیا یاسایی و ھاوسەنگە، بەوپێیەشی پەیوەندی باشی لەگەڵ ئەو دوو وڵاتەدا ھەیە، ھەوڵیداوە رۆڵی نێوەندگیر ببینێت لەنێوانیاندا.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھیواشی خواست ڤلادمیر پوتن سەرۆکی روسیا و ڤۆلۆدمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین کۆببنەوە و ئاشتی بەدیبھێنن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شنگال رایگەیاند، بۆ پاراستنی گیانی ھاوڵاتیان و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە بڕیاردراوە لە سەعات ١٢ی ئەمشەو قەدەغەی ھاتوچۆ رابگەیەنرێت تا سەعات ٦ی بەیانی، ئەو بڕیارەش تاکاتێکی نادیار جێبەجێ دەکرێت.
ھاوکات داوا لە ھاوڵاتیانی قەزاکەش دەکات، پابەندی رێنماییەکان بن و تەنیا بۆ ھۆکاری تەندروستی و مرۆیی نەبێت لەو ماوەیەی قەدەغە راگەیەنراوە ھاتووچۆ نەکەن.
جەختی لەوەشکردووەتەوە، بڕیارەکە حاڵەتی مرۆیی و تەندروستی ناگرێتەوە، بەڵام ئەو کەسانەی بەبێ ھۆکار لەو ماوەیەدا لەدەرەوە بن روبەڕوی رێکاری یاسایی دەبنەوە.
بەپێی خشتەکە رۆژی ھەینی ، مووچەی وەزارەتی پەروەردە و ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش و وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەری و ئەوقاف و ٨ دەستەو دەزگا دابەش دەکرێت.
ھەروەھا رۆژی شەممە، مووچەی مانگی دووی وەزارتەکانی سامانە سروشتییەکان و پلاندانان و بازرگانی و کشتوکاڵ و خوێندنی باڵا و شارەوانی و ئاوەدانکردنەوە و رۆشنبیری و کارەبا دابەش دەکرێت.
رۆژی یەک شەممەش مووچەی سەرۆکایەتییەکان و خانەنیشنی پێشمەرگە و شارستانی دابەش دەکرێت
ھەروەھا ١٩ ھەزار و ٥٧٠ کەسیش برینداربوون، زیاتر لە ٥٠ ملیۆن دۆلاریش زیان بەرھاووڵاتیان کەوتووە، وتیشی، بەھۆی خراپی رێگاوبانەکان و یەکەکانی نیشتەجێبوون.یاداشتێکیان ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە بۆ بانگھێشتکردنی وەزیری ئاوەدانکردوە.
حسێن حەمەساڵح نوێنەری دەزگای لوتکە لە یۆنان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوای ئەوەی ئەنجامی پشکنینی "دی ئێن ئەی" بۆ ئەو کەسانە کرا کە لە رووداوەکەی مانگی ١٢ی ساڵی رابردوو بەھۆی نوقمبونی بەلەمەکەیان خنکابوون، ناسنامەی دوو تەرمی تر ئاشکرا کرا، کە یەکێک لە قوربانییەکان ژنە.
وتیشی، ئەو دوو تەرمەی ناسنامەکانیان ئاشکرا بووە، تەرمەکانیان لە ئەسینایە، بڕیارە لە داھاتوویەکی نزیکدا تەرمەکان رەوانەی ھەرێمی کوردستان بکرێنەوە.
لە دیدارەکەدا دەرباز کۆسرەت ڕەسول پیرۆزبایی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی ئاڕاستەی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی کارەکانی یانزەھەمین کۆنگرەی حزبەکە و ھەڵبژاردنی سکرتێر و ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا ھەردوولا باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو حزب کرد و پەرەپێدانیان بە گرنگ زانی بە ئامانجی زیاتر لە یەک نزیکبوونەوەی لایەنەکان و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان.
دۆخی کوردستان و عێراق و ھەوڵدان بۆ ھاوھەڵوێستی لایەنەکان تەوەرێکی تری دیدارەکە بوو، ھەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە ئەرکە لەسەر شانی ھێزو لایەنە سیاسییەکان کار بکەن بۆ ئەوەی کورد بە یەک تیم و بەرنامەی ھاوبەش ھەنگاو بنێت بۆ چارەسەری کێشەکان.
کۆنفرانسەکە بە بەشداری چەند ڕێکخراوێکی عێراقی و نێودەوڵەتی و بە ھاوکاری نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ڕێکخرا و گفتوگۆ کرا لە بارەی ھاوکاریکردنی نابیستان لە ڕێگەی فراوانکردنی زمانی ئاماژە بۆ ئەوەی پەیوەندییەکی ئاسایی لە نێوان ھاوڵاتیەکی ئاسایی و ھاوڵاتیەکی نابیستدا دروست ببێت.
بە پێویستیش زانرا، ساڵانە خول بۆ ھاوڵاتیان بکرێتەوە بۆ ئەوەی بتوانرێت بە ئاسانی لە زمانی ئاماژە تێبگەن.
وەزیری ناوخۆی ھەرێم ڕاپۆرتێکی لە بارەی ھێرشەکەوە پێشکەش کرد و جەختیکردەوە، کە ھیچ بنکەیەکی دەزگای ھەواڵگری ئیسڕائیل لە ھەرێم نییە و ئەوەی بۆردوومان کراوە ناوچەی مەدەنی بووە.
لە کۆبوونەوەکەدا زاملی ئاماژەی بەوەکرد لەگەڵ ئەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران باشە بەڵام سەروەری عێراق ھێڵی سورە و ڕێگە بە ھیچ وڵاتێک نادەن ئەم سەروەرییە پێشێل بکات.
دوای کۆبوونەوەکەش وەزیری ناوخۆی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، ئەو پاساوانەی بۆ ھێرشکردنە سەر ھەولێر خراونەتەڕوو بێبنەمان.
ئاماژەی بەوەش کرد، داوای کردووە بە بەشداری لایەنی ئێرانی و عێراقی و عەرەبی لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر بکرێت و پێشوازیش لە ھەر ڕاپۆرتێکی ئێران لە بارەی ھێرشەکە دەکەن، چونکە ھەرێمی کوردستان و ئێران پەیوەندی و بەرژەوەندی بەھێزیان پێکەوە ھەیە.
محەمەد حەسیب بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، بە مەبەستی کارئاسانی بۆ شۆفێرانی تاکسی بڕیاریانداوە لە سبەینێوە، ھەردوو ویستگەی مژدە و بامۆکی سێ تەرخان بکرێت بۆ دابەشکردنی بەنزینی ٦٩٠ دیناری بۆ تەکسی بە سستمی تاک و جووت. ئاماژەی بەوەشکرد، وێستگەی تاسڵوجە بۆ پاس دەبێت و وێستگەکانی تریش بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت دەبن.
بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕاشیگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن دابەشکردنی بەنزینی عێراقی بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت ڕادەگیرێت و بۆ تەکسیش دەبێت بە کۆبۆن، دوورن لە ڕاستییەوە و ھەر بەو شێوەیەی ئێستا بەردەوام دەبێت.
بەرپرسانی خارکیڤیش ئاشکرایان کردووە لە بۆردوومانێکی سوپای ڕووسیا لە شارەکەدا لانی کەم ٢١ کەس گیانیان لە دەستداوە.
ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینیش دەڵێت، تا ئێستا بەھۆی بۆردوومانەکانی ڕووسیاوە ١٠٨ منداڵی ئۆکراینی گیانیان لە دەستداوە.
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزیش لە زاری سەرچاوەیەکی دەزگای ھەواڵگری ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، لە سێ ھەفتەی ڕابردوودا حەوت ھەزار سەربازی ڕووسی لە جەنگی ئۆکرایندا کوژراون، بەم جۆرەش ژمارەی کوژراوەکانی سوپای ڕووسیا لە ئۆکرین زیاترە لە ژمارەی کوژراوەکانی سوپای ئەمریکا لە جەنگی ٢٠ ساڵەی عێراق و ئەفغانستان.
لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا لەگەڵ ئەوەی سەپاندنی ناوچەی دژە فڕینی لە ئۆکراین ڕەتکردەوە ئاماژەی بەوەکرد، ئەو ئەو سیستمە بەرگرییانەی بە سوپای ئۆکراینیان داوە چالاکن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ھێزەکانی ڕووسیا.
دوای سەردانەکەی مەولود چاوشئۆغڵو بۆ شاری لڤیڤی ئۆکراین و کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەدا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن، سەرۆک ڕووسیا ئەنجامدا و داوای لێکرد لە تورکیا لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراین کۆببنەوە و بە ڕێگەی دیپلۆماسیی کێشەکانیان چارەسەر بکەن.