"ئاوات محەمەد" قائیمقامی قەزای ناوەندی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ھەرچییەکیان پێبکرێت دەیکەن بۆ دۆزینەوەی ئەو گەنجانەی ماوەی سێ ڕۆژە کەوتوونەتە چەمی خەمەڵوکە لە قەزای ماوەت، لە ئێستاشدا ژمارەی تیمەکانیان زیادکردووە و بە بەرنامەیەکی باش کارەکانیان دابەشکراوە.
ھاوکات "دیار ئیبراھیم"بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ڕۆژانە پێنج بۆ شەش تیمی مەلەوانی دەگەڕێن بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی ئەو گەنجانە.
سەعد سەعدی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەق کە لەلایەن (قەیس خەزعەلی)یەوە سەرۆکایەتی دەکرێت ڕایگەیاندووە، چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان بە ھاوپەیمانی لەگەڵ پەرلەمانتارە سەربەخۆیان بە ١٣٣ ئەندامی ئەنجونی نوێنەرانی دەتوانن دانیشتنی ڕۆژی شەممەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەکبخەن.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی باسی لەوەشکردووە ئەگەر ڕێککەوتن لە نێوان چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان و ڕەوتی سەدر نەکرێت ئەوا چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان و سەربەخۆکان بە دڵنیاییەوە دانیشتی پەرلەمان پەکدەخەن.
لەلایەكی دیكەوە مەحمود حەیانی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاندووە، كڕین و فرۆشتن بە پۆست و وەزارەتەكانی حكومەتی عێراقەوە لە ئێستاوە دەستی پێكردووە، ئاماژەی بەوەشكرد كڕین و فرۆشتنەكە لیژنە پەرلەمانییەكانیشی گرتووەتەوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە، چەند سەرچاوەیەكی میدیایی و چالاكوانی مەدەنی لە تویتەر لە زاری سیاسییەكانی عێراقەوە بڵاویانكردەوە، لە ئێستاوە دەستكراوە بە كڕین و فرۆشتنی پۆستەكانی حكومەتی نوێ، بە گوێرەی ئەو سەرچاوانە پۆستی وەزارەتی نەوت لە لوتكەی نرخەكاندایە و دوای ئەویش وەزارەتی بازرگانی و بە پلەی سێهەمیش وەزارەتی وەرزش و لاوان دێت.
چەکی سترێلا لە ساڵی ١٩٦٤ لە لایەن یەکێتی سۆڤیەتەوە کە دەکاتە ڕووسیای ئێستا دروست کراوە و ئەم مووشەک هاوێژانە لە جبەخانەکانی ئەڵمانیای ڕۆژهەڵاتدا تا ئێستا هەڵگیراون.
ئەم مووشەک هاوێژانە بۆ خستنەخوارەوەی فڕۆکە بەکاردێن و کاریگەری دەبێت لەسەر وەستاندنی سوپای ڕووسیا.
ئۆکراین دەتوانێت لە ڕێگەی ئەم جۆرە چەکانەوە زیانێکی زۆر بە لۆجستیکی سووپای ڕووسیا بگەیەنێت و بەرەوپێشچوونی ڕووسیا پەک بخات.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لەسەر دۆسیەی کوشتنی کارمەندەکەی ئاسایش لە چەمچەماڵ، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ عەبدوڵا کوێخا موبارەک و دوو برا و دوو کوڕ و دوو ئامۆزای دەرچووە.
شەوی ١٩ لەسەر ٢٠ی ئەم مانگە محەمەد عوسمان کە کارمەندی ئاسایش بوو لە چەمچەماڵ لەلایەن چەند کەسێکەوە کوژرا و بە پێی لێدوانی کەسوکاری کوژراوەکەش بکوژەکان ھەڵھاتوون و بۆ ھەولێر و حەشاردروان. کەسوکارەکەی داوا دەکەن بکوژەکان دەستگیر بکرێن و چیتر لە ھەولێر پەنا نەدرێن.
حەسەن عەزاری سەرۆکی کوتلەی سەدر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ھاوبەشدا ڕایگەیاند، ھاوپەیمانی ڕزگاری نیشتیمانی زۆرترین ژمارەی ئەنجومەنی نوێنەرانە و کراوەیە بەسەر ئەو ھێزە سیاسیانەشدا کە گومانی باشمان پێیان ھەیە.
عەزاری ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان سورن لەسەر پێکھێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی. ئاماژەی بەوەشکرد، کاندیدی ئەوان بۆ سەرۆکایەتی کۆمار ڕێبەر ئەحمەدە و محەمەد جەعفەر محەمەد باقر سەدر کاندیدی ھاوپەیمانیەتییەکەیە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق.
ھاوکات موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر پیرۆزبایی لە تویتێکدا پیرۆزبایی لە گەلی عێراق کرد بە بۆنەی ڕاگەیاندنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانییەوە.
ھاوپەیمانیەتییەکە، لە کوتلەی سەدر و پارتی دیموکراتی کوردستان و ھاوپەیمانی سەروەریی پێکھاتووە.
گرانبوونی نرخی نەوت و غاز لە بازاڕەکانی جیھان دەرفەتی ئەم جەنگەیە بۆ ئێران لە ھەمان کاتدا گرانبوونی نرخی گەنم کاریگەری نەرێنی لەسەر ئێران دروستکردووە.
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا مامەڵەی بازرگانی بە دۆلار و یۆرۆ ڕاگرت و ڕایگەیاند، بڕیاریانداوە پارەی ئەو غازەی بۆ وڵاتانی ئەوروپای دەنێرن بە ڕوبڵ وەربگرن و مامەڵەی بازرگانیشیان لەگەڵ ئەو وڵاتانەی بە سزاکانیان دژایەتی وڵاتەکەیان کردووە بە ڕوبڵ دەبێت.
پوتن دووپاتیشکردەوە، ھەناردەکردنی غازی سروشتیی وڵاتەکەی بۆ وڵاتانی ئەوروپا بەردەوام دەبێت. دوای بڕیارەکەی پوتن بەھای ڕوبڵی ڕووسی لە ٥٪ بەرامبەر بە دۆلار بەرزبووەوە.
نرخی نەوتی برێنت گەیشتە سەرووی ١٢٠ دۆلار، نرخی زێریش بە ڕێژەی ٠.٧٧٪ و نرخی غازی سروشتی بە ڕێژەی ١.٢٪ بەرزبوونەوە.
ئەو ھاوڵاتیانەی کە مەرجەکانی سەرەوەیان نییە، دەبێت بە دڵنیایی تێستی کۆرۆنا لە جۆری PCR بخەنەڕوو کە کەمتر لە ٧٢ کاتژمێری بەسەردا تێپەڕیبێت.
ئەبو عەلی عەسکەری لە تویتێکدا ڕایگەیاند، پێویستە محەمەد حەلبوسی بزانێت، لە نزیکەوە چاودێری ھەموو کار و جوڵەکانی دەکەن و ناتوانێت فێڵەکانی بەسەریان تێپەڕێنێت، با چاکیش بزانێت ئەوانەی لەودیوو سنورەوە پشتیوانی دەکەن، ناتوانێت لە شۆڕشی گەلی بیپارێزن.
ئەو بەرپرسەی کەتائیبی حزبوڵای عێراق داواشی لە ھێزەکانی حەشدی شەعبی و ھێزەکانی بەرگری کردووە، لە خۆرئاوای عێراق بڵاوەیان پێ بکرێت، بە شێوەیەک کە گونجاو بێت لەگەڵ قەبارەی ھەڕەشە نوێیەکان و ڕێگە نەدەن بە دانیشتوانی ئوتێلەکانی عێراق بگێڕنەوە بۆ چوارگۆشەی یەکەم.
لە کۆتایی تویتەکەیدا ئەبو عەلی کەسکەری داوای لە پەرلەمانتارانی سەربەخۆ کردووە، نەبنە داردەستی ئەو کەسانە کە ئەو بە بازرگانەکانی خوێن ناویبردوون، ئەمجارە کێکەکە لە لایەن ئال بەرزان و ئال پاڵەوان و ئالی فلانەوە دابەش بکرێت.
دەستەی کەشوھەوای عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ڕۆژانی پێنجشەممە و ھەینی پلەکانی گەرما بە جیاوازی پێنج پلە دێنە خوارەوە لە چاو ئەمڕۆدا، لە کاتەکانی شەویشدا پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور و ڕۆژئاوای عێراق زیاتر دادەبەزێت.
دەستەی کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، چاوەڕوان دەکرێت لە پارێزگاکانی کەرکوک و سلێمانی و دھۆک و نەینەوا نمە باران ببارێت و پلەکانی گەرما دابەزین تۆمار بکەن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، شەپۆلێکی خۆڵبارین لە ناوچەکانی خۆرئاوای عێراقەوە بە ئاڕاستەی شارەکانی فوڕاتی ناوەڕاست و پارێزگای نەجەف و سەماوە و زیقار و بەسڕە دەستپێبکات، بەو ھۆیەشەوە ئاستی بینین دادەبەزێت، بۆیە دەبێت شۆفێران لە ڕێگەکانی دەرەوەی شارەکان بە ھۆشیارییەوە شۆفێری بکەن.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی خێزانەکەی، مادلین ئۆڵبرایت، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا لە تەمەنی ٨٤ ساڵی و بەھۆی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کردووە.
ئۆڵبرایت خەڵکی چیکە و ساڵی ١٩٤٨ وەک پەنابەر لە پراگەوە ڕووی کردووەتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
لە کۆلێژی ولیسلی، زانستی سیاسیی و یاسای خوێندووە و دواتریش زانستییە نێودەوڵەتییەکانی لە زانکۆی کۆڵۆمبیا خوێند.
ئۆڵبرایت یەکەم ژنە پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمریکای وەرگرتبێت و ساڵی ٢٠١٢ش مەدالیای ئازادی وەرگرتووە کە بەرزترین مەدالیای مەدەنییە لە ئەمریکا.
ئۆڵبرایت نووسەر بووە و ئەندامی بۆردی داڕێژەری سیاسەتیی بەرگریی ئەمریکا بووە و یەکێکیش بوو لەو کەسانەی کە ڕۆڵیان ھەبوو لە کۆتاییھێنانی بە شەڕی ناوخۆ لە ھەرێمی کوردستان.
مالکی لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، دانیشتنی ڕۆژی شەممەی داھاتوو یەکلاکەرەوە دەبێت و دوای ئەوەش گۆڕانکاری دێتە ئاراوە، ئەستەمیشە ھاوپەیمانی سێ لایەنەکە بتوانن ٢٢٠ پەرلەمانتار لە ئەنجومەنی نوێنەران کۆبکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پابەندبوونیان بە یەک لەسەر سێی دڵنیاییکەرەوە بە واتای ھەڵخلیسکانی پڕۆسەی سیاسییە بە ئاڕاستەی فەوزا و بێسەروبەری.
جەختیشیکردەوە، یەکێک لە لایەنەکانی ناو ھاوپەیمانی سێ لایەنەکە دەیەوێت بەشێک لە شیعە و کورد و سوننە دووربخاتەوە.
لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا مالکی ئاماژەی بەوەکردووە، ئەگەر دوو حزبەکەی کوردستان ڕێکبکەون لەسەر کاندیدکردنی کەسایەتییەکی گونجاو بۆ سەرۆکایەتی کۆمار، ئەوان ناکۆکییەکان کۆتاییان دێت.
باسی لەوەشکرد، ئەگەر دانیشتنی شەممەی داھاتوو بەڕێوەنەچێت، ئەوا ھاوپەیمانی سێ لایەنییەکە ناچار دەبێت گفتوگۆ بکات لەگەڵ چوارچێوەی ھەماھەنگی، بە مەبەستی لێکتێگەیشتن.
بزوتنەوەی ئیمتیداد لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ماوەی ٤٤ ڕۆژە ھەڵوێستی بەرامبەر بە دەنگدان بە کاندیدی سەرۆک کۆمار لە خولی دووەم جێگیرە و لە ڕوانگەی ئەو بەرپرسیاریەتییەی خراوەتە سەر شانیان و ھەمووان ھاوبەشن لەو بەرپرسیاریەتییە، ھەر لایەنێک مەرجەکانیان جێبەجێ بکات دەنگ بە کاندیدی ئەو لایەنە دەدەن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.
بزوتنەوەی ئیمتیداد لە ١٣ خاڵدا مەرجەکانی خستووەتەڕوو کە دیارترینیان بریتیین لە دادگایکردنی بکوژرانی خۆپیشاندەرانی تشرین و دۆزینەوەی ڕفێنراوان و ڕاگەیاندنی لێبوردنی گشتی بۆ ئەو خۆپیشاندەرانەی لەسەر تاوان دەستگیرنەکراون. ھەروەھا دۆزینەوەی چارەسەری ڕاستەقینەوە بۆ دۆسیەی ئاوارەکان و دابەزاندنی نرخی نەوت و بەھای دۆلار.
زیلینسکی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکانی وڵاتەکەی ئاماژەی بەوەکرد، بۆ ھەموو گروپەکانی دانوستانی ڕوونکردۆتەوە کاتێک باسی ھەر گۆڕانکارییەک دەکەن کەلەوانەیە بخرێتە ھەر ڕێککەوتنێکی چاوەڕوانکراو لەگەڵ ڕووسیا ، بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی دەیخەنە بەردەم راپرسی جەماوەری.
لەلایەکی ترەوە میخائیلۆ بودولیاک ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی ئۆکراین ڕایگەیاند، دانوستانەکان لەگەڵ ڕووسیا ئاڵۆزن ، ھەڵوێستی ھەردوولا جیاوازە ، بۆ ئەوانیش چەند پرسێکی سەرەکی ھەیە کە ناکرێت دەستیان لێبدرێت.