هەواڵەکانهەواڵەکان

بە پێی ھەواڵی میدیاکانی ئۆکراین، سوپای روسیا لە شاری "ترۆستیانێتس" لە ھەرێمی سوومی لە باکووری خۆرھەڵاتی ئۆکراین کشاوەتەوە و ھێزەکانی ئۆکراین شارەکەیان کۆنتڕۆڵکردووە، لە بەرامبەردا سوپای روسیا چوونەتە شاری "سلاڤووتچ"، لە نزیک دامەزراوەی ئەتۆمیی چێرنۆبڵ لە باکووری ئۆکراین.

لە لایەکی ترەوە، لیزە ترەس، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، ئەو سزایانەی بەسەر روسیادا سەپاندوویانە لادەبرێن، ئەگەر روسیا ئاگربەست رابگەیەنێت و تەواوی ھێزەکانی لە ئۆکراین بکشێنێتەوە، ھاوکات ھەواڵگیریی بەریتانیاش رایگەیاند، روسیا دەیەوێت سوپای ئۆکراین لە دەوروبەری دۆنباس گەمارۆ بدات،  لە لایەکی ترەوە وەزارەتی ناوخۆی ئۆکراین رایگەیاند، روسیا ھەوڵ دەدات ناوەندە نەوتیی و خۆراکییەکان لە شارەکانی ئۆکراین لەناوببات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی زانیارییەکانی دەزگا ھەواڵگرییەکە، لە یەکێک لە چوار تونێلە ئەتۆمییەکەی کۆریای باکوردا ئامادەکاریی بۆ تاقیکردنەوەیەکی ئەتۆمی دەکرێت .

ھاوکات ئاژانسی ھەواڵی یونھابی کۆریای باشوور ئاشکرای کردووە، تاقیکردنەوەکە لە ناوەندی بونگیری دەکرێت، ئەوەش لە کاتێکدایە کە کۆریای باکور لەم مانگەوە دەستی کردوە بە بونیادنانەوەی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی.

مەترسییەکانی کۆریای باشور لە بەرامبەر ئەو زانیارییانەیە کە، لەم ھەفتەیەدا بە سەرپەرشتی کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور موشەکێکی بالیستی کیشوەربڕ تاقی دەکرێتەوە.
 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، ھەمان ئەو دۆخەی رۆژی شەممە لە ئەنجومەنی نوێنەران رویدا بۆ رۆژی چوار شەممەش دووبارە دەبێتەوە و پێویستە گفتوگۆ و دانوستان بکرێت، چونکە لە ئێستادا پرۆسەی سیاسی پەکی کەوتووە و بەپێی دەستوریش دەبوو زوتر پۆستی سەرۆک کۆمار یەکلایی بکرایەتەوە، بەڵام تا ئێستاش دواخراوە و ھەوڵەکانیش بۆ ئەوەیە پرۆسەی سیاسی لە عێراق بخرێتەوە سەر رێچکەی خۆی و ئەم دۆخە چارەسەر بکرێت.

باسی لەوەشکرد، ئەوەی دەوترێت لەبارەی ئەنجامدانەوەی ھەڵبژاردنی پێشوەخت ئەگەرێکی لاوازە و پێدەچێت لە قۆناغی داھاتوو سەدر و بەشێک لە سوننەکان ببنە ئۆپۆزسیۆن و لایەنەکانی تر حکومەت پێکبھێنن. 

لەبارەی تێکچوونی یەکڕیزی کورد لە بەغداد، ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەران وتی، "بەداخەوە پابەندنەبوون بە رێککەوتنەکانی پێشتر  کێشەی لە بەردەم یەکڕی کورد دروستکردووە".

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند، دەبێت بەڵگەی روونیان لە بەردەستدایە کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەر لە ھاتنی مانگی رەمەزان موچەیەک و بەر لە جەژنیش موچەیەکی تر دابەش بکات.

عەلی حەمە ساڵح ئەوەشی راگەیاندوە، بۆ دابەشکردنی مووچە ٦٠٠ ملیۆن دۆلار پێویستە، بەڵام داھاتی فرۆشتنی نەوت لە مانگی پێشوو کە دراوە بە وەزارەتی دارایی ٤٨٨ ملیۆن دۆلار بوە، ئەوەش کاتێک بووە کە نرخی یەک بەمیل نەوت بە ٩٧ دۆلار بوە، بەڵام بۆ ئەم مانگە نرخی یەک بەرمیل نەوت کە ١١٧ دۆلارە داھاتەکە دەبێت بە ٥٥٠ ملیۆن دۆلار. 

ئەو پەرلەمانتارە ئاشکراشیکردووە، لە داھاتی ناوخۆش بۆ تەواوکردنی موچە٥٠ ملیۆن دۆلار پێویستە، کە ھەولێر ٢٨.٥ ملیۆن دۆلار و سلێمانی ٢١.٥  ملیۆن دۆلار ئەوەش لە کاتێکدایە کە تەنیا داھاتی خاڵە سنورییەکان ١٠٠ ملیۆن دۆلارە.  

ئەوەش لە کاتێکدایە چەندین جار وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزیری دارایی و ئابووری جەختیان کردووەتەوە، ھەموو ٢٥ی مانگێک دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت، بەڵام سێ ڕۆژ بەسەر ئەو وادەیەدا تێپەڕیوە و تائێستا مووچە دابەشنەکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی چین لە ناوەندی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەھاناوەچونەوە بڵاویکردەوە، د,وەم سندوقی رەشی ئەو فڕۆکەیەی رۆژی ٢١ی مانگ کەوتە خوارەوە دۆزراوەتەوە و داتاکانی گەشتەکە و ئاستی بەرزبونەوەی فڕۆکەکە لە خۆ دەگرێت،تا ئێستاش ھۆکاری کەوتنە خوارەوەی فرۆکەکە نەزانراوە ، بەڵام دۆزینەوەی ھەردوو سندوقە رەشەکە ھاوکار دەبێت لە زانینی ھۆکارەکەدا .

رۆژی ٢١ ی ئەم مانگە فڕۆکەیەکی چینی بە ١٣٢ سەرنشینەوە لە ناوچەیەکی شاخاوی ھەرێمی گوانشی باشوری خۆرئاوای چین کەوتە خوارەوە، فڕۆکەکە لە جۆری بۆینگ ٧٣٧ و سەر بە کۆمپانیای "ئێسترن چاینا ئێرلاینز" بوو . 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەو بەڵگانەی ھاک کراون ئێستا ھەموو کەسێک دەتوانێت تەماشایان بکات. لە ٢٣ی ئاداردا گروپی ئەنانیمۆس ڕایگەیاند بوو، بانکی ناوەندی ڕووسیا دەکەن ئامانج و ٣٥ ھەزار دۆکێومێنێت بڵاودەکەنەوە.
ئەو گروپە بە ڤلادمیر پوتن وت، ئێمە نھێنیە ئابورییەکانی تۆمان لەلایە، دەبێت لە ترسدا بلەرزیت پوتن". 

بۆ سەلماندنی ھاکەکەیان گروپەکە چەند کۆپیەکی لە دۆکێومێنتە ھاکراوەکان بە زمانی ڕووسی لە تویتەر بڵاوکردەوە. 

ئەو داتایانەی بڵاوکراونەتەوە کۆنترینیان دەگەڕیتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٩ و قەبارەی دۆکێومێنەتەکان ‌ھێندە گەورەیە پێویستی بە چەندین و شارەزا و کاتێکی زۆر ھەیە بۆ پێداچونەوەیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زیندانیکراوانی بادینان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەیان کردوە بەوەی، دوای تێپەربوونی زیاتر لە ساڵێک لە رفاندنیان بە شێوازێکی ناشارستانی و نایاسایی، پێنج زیندانیانی بادینان کە خەلکی شێلادزێن ماوەی ھەفتەیەکە دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردوە و دۆخیان باش نیە و لە چەند خاڵێکدا روونکردنەوەیەک بۆ رایگشتی دەدەن. 

دووپاتیان کردوەتەوە، لە سەرەتای رفاندنیان لە لایەن ھێزە ئەمنیەکانەوە زۆر بە توندی ئەشکەنجە دراون و لە ژێر ھەڕەشە و ئەشکەنجەدا دانپێدانانیان لەسەر ھەندێک تاوان پێ کردون و ڤیدیۆ کراون و بڵاویش دەکرێنەوە. 

زیندانیکراوان ئەوەشیان ئاشکرا کردوە، کە جگە لەوەی رێگەیان پێنادەن پارێزەری خۆیان ببینن، شەڕی دەرونییان لەگەڵ دەکەن و لە کاتی لێکوڵینەوەدا ھەموو وتە و قسەوەرگیراوەکانیان گۆڕاون و پێیان ئیمزا کردون، کە نەیانزانیوە چی نوسراوە، لە کاردانەوەی ئەوەشدا ماوەی ھەفتەیەکە مانگرتنیان لە خواردن راگەیاندوە، ھەر بۆیە بۆ رای گشتی رادەگەیێنن و داواکارن لە  نەتەوەیەکگرتوەکان و  رێکخراوە ناوخۆیی و جیھانیەکانی مافی مرۆڤ، میدیاکان، پەرلەمانتاران، لایەنە سیاسیەکان و ھەموو خەڵکی کوردستان فریایان بکەون و بە زووترین کات رێگە بدەن چاویان بە پارێزەرەکانیان بکەوێت و رۆژی دادگاییکردنیان دیاری بکرێت. 

ھەر لە روونکردنەوەکەدا ھاتوە، گەر دۆسیەکەیان یەکلایی نەکرێتەوە تا مردن بەردەوام دەبن لە مانگرتن و چەند ھێزێکی سیاسی ھەرێمیش بە بەرپرسیاری ژیان و تەندروستییان دەزانن.
ھەروەک نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان و یونامی لە نزیکەوە رەوشیان ببینن.

 زیندانیکراوەکان ھەموویان خەڵکی شیلادزێن و ھەریەک لە( مەحمود ناجی ێدیق، کوڤان تاریق جبرائیل، یوسف شەریف ئیبراھیم، ئەمجەد یوسف موستەفا و نێچیرڤان بەدیع حاجی)ن. 

دەقی روونکردنەوەکە...
بۆ/ ڕای گشتی
دوای تێپەربونی ساڵێک زیاتر لە رفاندنیان بە شێوازێکی ناشارستانی و نایاسایی، پێنج زیندانیانی بادینان کە خەلکی شێلادزێن ماوەی حەفتەیەکە دەستیان بە مانگرتن کردووە لە خواردن و دۆخیان باش نییە و رونکردنەوە و داواکاریان لە زیندانەوە بۆ رای گشتی دەخەینەروو:
یەکەم: لەسەرەتای رفاندنمان لە لایەن ھێزە ئەمنیەکانەوە زۆر بە توندی ئەشکەنجدراوین و لەژێر ھەڕەشەو تەعزیبدا دانپێدانانیان لەسەر ھەندێک تاوان پێ کردوین و ڤیدیۆ کراوین و بڵاویشدەکەنەوە.
دووەم: جگە لەوەی رێگەمان پێ نادەن پارێزەری خۆمان ببینن، شەڕی دەرونیمان لەگەڵ دەکرێت.
سێیەم: لەکاتی لێکولینەوەدا گشت وتە و ئیفادەکانمان گۆڕدراون و پێیان ئیمزا کردوین کە نەمان زانیوە چی نوسراوە.
چوارەم: ماوەی حەفتەیێکە دەستمان بە مانگرتن کردوە لە خواردن.

لێرەوە بۆ رای گشتی رادەگەیێنین و داواکارین لە UN، رێکخراوە ناوخۆ و جیھانیەکانی مافی مرۆڤ، میدیاکان، پەرلەمانتاران، لایەنە سیاسیەکان و گشت خەلکی کوردستان فریامان کەون و دۆخمان زۆر خراپە و داواکارین:
یەکەم: بە زووترین کات رێگە بدەن چاومان بە پارێزەرەکانمان بکەوێت و رۆژی دادگاییکردنمان دیاری بکرێت.

دوەم: نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان و یونامی بێن لە نێزیکەوە سەیری دۆخەکەمان بکەن.

ناو و رۆژی رفاندنی کچالاکوانە دەستگیرکراوەکان کە تا ئێستا دادگایی نەکراون 
مەحمود ناجی ێدیق (چاڵاکڤان) .. شێلادزێ ٩/١٢/٢٠٢٠کادری گوران
کوڤان گارق جبرائیل (چاڵاکڤان) .. شێلادزێ ٩/١٢/٢٠٢٠
یوسف شەریف ئیبراھیم (چاڵاکڤان) .. شێلادزێ ٩/١٢/٢٠٢٠
ئەمجەد یوسف موستەفا (چاڵاکڤان) .. شێلادزێ ١٤/١٢/٢٠٢٠کادری یێکێتی نیشتیمانی کوردستان
نێچیرڤان بەدیع حاجی (چاڵاکڤان) .. شێلادزێ ١٤/١٢/٢٠٢٠کادری نەوەی نوێ
بۆ مێژوو و ڕای گشتی تەحەدا دەکەین زیندانیانی شێلادزێ و بادینان یەک تاوانیا نیە و ئەگەر یاسا سەروەرە بێت، دەبێت ئازادبکرێین تەنیا تاوانیان رەخنە و بیرورای جیاواز و خۆپیشاندان و خەباتێکی مەدەنی بوە، بویە تکایە زیاتر سومعەی ھەرێمەکەمان ناشیریتر مەکەن و دەستبەجێ ئازادیان بکەن .

تێبینی: زیندانیانی بادینان پێیان وتین ئەگەر کەیسەکەمان یەکلایی نەکرێت تا مردن لە مانگرتن بەردەوام دەبین.
زیندانیانی بادینان
٢٧ی ٣ی ٢٠٢٢

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە دیداری تایبەت بە بەربەستەکانی بەردەم ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ھەولێر رایگەیاند، گرنگە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی خۆیدا بکرێت، ئەگەر کۆمسیۆن ھەبووایە ئامادەکاری بۆ پڕۆسەکە دەستی پێدەکرد بەڵام کۆمسیۆن بوونی نییە و بەشێک لە فراکسیۆنەکانیش لەگەڵ گۆڕینی سیستمی ھەڵبژاردندان.

ئاشکراشیکرد، یەکێک لە کێشە جەوھەرییەکان ئەوەیە بەشێک لە فراکسیۆنەکان دەیانەوێت سیستمی ھەڵبژاردن بگۆڕێت  لە ساڵی ٢٠٢١ پێشنیازە یاسایان بۆ فرەکردنی بازنەکانی ھەڵبژاردن پێگەشتووە. 

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان راشیگەیاند، پەرلەمانی کوردستان لە نێوان دوو تێڕوانیندایە، ھەندێک دەڵێن کۆمسیۆن کارا بکرێتەوە پاشان دەست بۆ یاسای ھەڵبژاردن ببرێت، ھەندێکیش روئیایان پێچەوانەیە و ھەندێک لە فراکسیۆنەکانیش لەگەڵ ئەوەدان یاسای ھەڵبژاردن بکرێت بە فرە بازنەیی.  

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژی شەممە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە پۆڵەندا قسەی بۆ رۆژنامەنووسان کرد و  رایگەیاند، ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا نابێت لە دەسەڵات بمێنێتەوە، لەو بارەیەوە کۆشکی سپیی ئەمریکا .

روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا، مەبەستی گۆڕینی دەسەڵات لە روسیا نەبووە، بەڵکو مەبەستی ئەوەیە کە نابێت رێگەبدرێت، پوتن دەسەڵات بەسەر دراوسێکانی روسیا لە ناوچەکە بسەپێنێت.

ھاوکات دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی روسیا رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا بڕیارنادات کە کێ لە روسیا لە دەسەڵاتدا بێت، بەڵکو ھاووڵاتیانی روسیا سەرۆکەکەیان ھەڵدەبژێرن.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەشی پێشبینییەکانی بەرێوەبەررایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزانی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە لە پارێزگای ھەولێر، ئەمڕۆ ئاسمان ھەور دەبێت لەگەل نمە باران کە ھەندێ جار بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆرێت بەتایبەتی لە ناوچە کانی باکووری پارێزگاوە ھەروەھا بەفر لەناوچە شاخاوییەکان دەباریت، پاشان کەش سەقام گیر دەبیتەوە لەکاتەکانی شەودا ئاسمان بەرەو ساماڵ بوون دەگۆرێت و سبەی کەش ئاسمان و ساماڵ دەبێت. 

راشیگەیاندووە، لە پارێزگای سلێمانیش ئەمرۆ ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت، نمە باران لە زۆربەی ناوچەکاندا دەبارێت لە ھەندێ ناوچە بەتایبەتی باکووری پارێزگا بەشێوەی تێکەلەی بەفر وباران دەبێت وە لەناوچەشاخاوویە سنووریەکانی رۆژھەڵاتی پارێزگا بەفر دەبارێت، پاشان کەش سەقامگیر دەبیتەوە لەکاتەکانی شەودا ئاسمان بەرەو ساماڵ بوون دەگۆرێت  و سبەی دوو شەممەش ئاسمان ساماڵ دەبێت. 

کەشناسی ئاشکراشیکردووە، ئەمڕۆ لە پارێزگای دھۆک ئاسمان ھەوری باراناوی دەبێت لەزۆربەی ناوچەکان وە لەشاخەکانی باکوور بەفر دەبارێت، لەناوچەکانی باشووری خۆرھەڵات قەزای بەردەرەش  بروسکە و لێزمە باران دەبارێت، پاشان کەش سەقامگیر دەبیتەوە لەکاتەکانی شەودا ئاسمان بەرەو ساماڵ بوون دەگۆرێت، سبەیش ئاسمان ساماڵ دەبێت.

لە پارێزگای ھەڵەبجەش ئاسمان ھەور دەبێت لەگەل نمە باران لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگادا کە لەھەندێ ناوچە بەشێوەی تێکەلەی بەفر و باران دەبێت، لە کاتەکانی شەودا ئاسمان بۆ ساماڵ دەگۆرێت، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت.

ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت لەگەل نمە بارانی پچڕ پچڕی کەم لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگادا، لەکاتەکانی ئێوارە کەشەکە جێگیر دەبێتەوە ئاسمان بۆ ساماڵ دەگۆرێت، سبەی دوو شەممەش ئاسمان ساماڵ دەبێت.  

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی میدیای و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان  رایگەیاند، دەستەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق، لە ئاگادارییەکدا تازەترین ڕێنمایی گەشتکردنی بڵاو کردەوە کە تایبەتە بە وەرگرتنی ڤاکسین و پشکنینی PCR.

راشیگەیاندووە، لە ڕێنماییەکەی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق ھاتووە کە گەشتیارانی عێراقی و بیانی ئەوانەی کە تەمەنیان لە سەروو ١٢ ساڵەوە لایەنی کەم یەک ژەم لە جۆری ڤاکسینی (Johnson & Johnson) یاخود دوو ژەم لە ڤاکسینەکانی تری وەرگرتبێت، لە یەکی مانگی نیسانەوە لەکاتی ھاتن و چوون پێویستییان بە پشکنینی PCR نابێت. 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوەشکردووە، بەدەر لەو حاڵەتانە نەبێت کە ناتوانن ڤاکسین وەربگرن بە ڕاپۆرتی سەلمێنراوی پزیشکی لیژنە تایبەتمەندەکان، کە بەڵگەی پشکنینی (PCR)ی بە کەمتر لە ٧٢ سەعات پێش گەشتەکەی پێ بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی ھەواڵگری ئۆکراین ڕایگەیاندوە، ڕووسیا دەیەوێت وڵاتەکەی دابەش بکات پاش ئەوەی شکستی ھێناوە لە داگیرکردنی ئۆکراین. 

وتیشی ، ئەمە ھەوڵێکە بۆ دابەش کردنی وڵاتەکەی وەک کۆریای باکور و کۆریای باشور و بەم زووانە ئۆکراین جەنگی گەریلا لەو ناوچانەی ڕووسیا داگیری کردوون بەرپا دەکات. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەو بەڵێندەرانە لە بەردەم باڵەخانەی پارێزگای موسڵ گردبوونەوە و باسیان لەوە کرد، لە ساڵی ٢٠١٤وە پڕۆژەکانیان تەواوکردووە، بەڵام شایستە داراییەکانیان وەرنەگرتووە، کە نزیکەی ١٠٠ ملیار دینارە و لای حکوومەتی عێراقە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

منداڵەکە ناوی "ھەناسە ڕێبازە" و لە ڕێکەوتی ٧ی ئەم مانگە (ئازار)، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە ھەولێر دۆزراوەتەوە و لەئێستادا لە خانەی نەوجەوانانی ھەولێرە و کەیسەکەی لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە ھەولێر دەڵێت ٢٠ ڕۆژ پێش ئێستا لەلایەن ھەواڵدەرێکەوە ئاگادار کراونەتەوە کەوا منداڵێک لەلای نەخۆشخانەی مەلافەندی لە گەرەکی باداوەی شاری ھەولێر جێھێڵدراوە و کەس و کاری دیار نیە.

دەشڵێت "دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە دەرکەوت کەوا منداڵەکە لەھەمان شوێن جێھێڵدراوە و تەمەنی لە نێوان (٣ بۆ ٤) ساڵە و بە گوتەی خۆی ناوی ( ھەناسە رێباز)ە."

تاوەکو ئێستا کەسوکاری ھەناسە سۆراخی منداڵەکەیان نەکردووە و کەسیش بەدواداچوونی بۆ نەکردووە، "بۆیە لەسەر فەرمانی دادوەر بڕیاردرا بە بڵاوکردنەوەی ناو و وێنەی لە کەناڵ و پەیجە فەرمیەکانی سەر بە حکومەت."

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە ھەولێر داوا دەکات "ھەرکەسێک زانیاری ھەیە دەربارەی ناونیشانی کەس و کاری ( ھەناسە) پەیوەندیمان پێوە بکات لە رێگای ھێڵی گەرمی ژمارە ( ١١٩)ی بەڕێوەبەرایەتیمان یاخود لە رێگام ئەم پەیجەوە [پەیجی "بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە ھەولێر"]، بۆ ئەوەی بتوانین بە کەس و کاری شاد بکەینەوە یاخود چارەسەرێکی یاسایی بۆ کێشەکەی بکرێت."

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەپێی ئامارێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کە باس لە ژمارەی قوربانییەکان دەکات، لە نێوان مانگی ٢٤ی شوبات تاوەکو ٢٦ی ئازار ١ ھەزار و ١١٩ ھاوڵاتی بەھۆی شەڕی ئۆکراین کوژراون و لە نێوان قوربانییەکاندا ٥٢ منداڵ ھەن لەگەڵ ١٥ ژن و ٣٢ پیاو ھەن.

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری ژمارەی قوربانییەکان دەکات و زۆربەیان بەھۆی بۆردومانەکان تۆپباران و ھێرشە مووشەکییەکان گیانیان لەدەستداوە.

نزیکەی مانگێکە ڕووسیا ھێرشی بۆسەر ئۆکراین دەستپێکردووە، ئەمڕۆ سوپای ئۆکراین، شاری "ترۆستیانێتس"ی لە باکووری خۆرھەڵاتی وڵاتەکە کۆنتڕۆڵکردەوە، بەریتانیاش بە مەرج سزاکانی لەسەر ڕووسیا ھەڵدەگرێت.

بە پێی ھەواڵی میدیاکانی ئۆکراین، سوپای ڕووسیا لە شاری "ترۆستیانێتس" لە ھەرێمی سوومی لە باکووری خۆرھەڵاتی ئۆکراین کشاوەتەوە و ھێزەکانی ئۆکراین شارەکەیان کۆنتڕۆڵکردووە، لە بەرامبەردا سوپای ڕووسیا چوونەتە شاری "سلاڤووتچ"، لە نزیک دامەزراوەی ئەتۆمیی چێرنۆبڵ لە باکووری ئۆکراین.

لە لایەکی ترەوە، لیزە ترەس، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، ئەو سزایانەی بەسەر ڕووسیادا سەپاندوویانە لادەبرێن، ئەگەر ڕووسیا ئاگربەست رابگەیەنێت و تەواوی ھێزەکانی لە ئۆکراین بکشێنێتەوە، ھاوکات ھەواڵگیریی بەریتانیاش رایگەیاند، ڕووسیا دەیەوێت سوپای ئۆکراین لە دەوروبەری دۆنباس گەمارۆ بدات،  لە لایەکی ترەوە وەزارەتی ناوخۆی ئۆکراین رایگەیاند، ڕووسیا ھەوڵ دەدات ناوەندە نەوتیی و خۆراکییەکان لە شارەکانی ئۆکراین لەناوببات.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کازمی لە کۆنگرەیەک، کە تایبەت کرابوو بە تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر دەرکردن یاسای ڕزگاربوانی ژنان و کچانی ئێزدی لە شەڕی داعش ڕایگەیاند، پێویستە لەسەر ھێزە سیاسییەکان کار بکەن بۆ تێپەڕاندن و پەرٍێنەوە لەم قۆناغە،  کە ئەو قۆناغەکەی بە مەترسیدار ناوبرد.

کازمی جەختیکردەوە، ڕێزگرتن لە کات و ساتە دەستورییەکان، بە مانای ڕێزگرتنە لە خودی دەستور و پێکھاتە و جومگە سەرەکییەکانی دەوڵەت و ڕێزگرتنە لە پێداویستییەکانی خەڵکی.

سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لەوەشکرد، پێویستە لەسەر ھەموو لایەک بەدوای چارەسەری گونجاودا بگەڕێن، بەشێوەیەک ئاماژە بێت بۆ ھەستکردن بە بەرپرسیارێتی لە لایەن ھێزە سیاسییەکانەوە.

کازمی ڕاشیگەیاند، قەیرانی ئێستا سیاسییە و دۆزینەوەی چارەسەریش، بە واتای کارئاسانییە بۆ پێکھێنانی حکومەت، چونکە ھاوڵاتی و وڵاتەکە بەرپرسیارییان کەوتووەتە ئەستۆی ھەمووان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...513514515516517...995