هەواڵەکانهەواڵەکان

 

جاسم محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندووە، دواخستنی کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بۆ رۆژی چوارشەممە، ھیچ ئەنجامێکی نابێت، چونکە تائێستا ھەڵوێستی سێیەکی پەکخەر جێگیرە و نەگۆڕاوە.

ئیبتیسام ھیلالی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانیش رایگەیاندوە، چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان و ھاوپەیمانەکانی بەشداری کۆبونەوەکەی رۆژی چوارشەممە ناکەن ئەگەر لایەنەکان لە نێو خۆیاندا نەگەنە لێکتێگەیشتن بۆ دەرچون لەم قەیرانە سیاسییەی عێراقی تێکەوتوە.

بە وتەی حەسەن کەعبی ئەندامی ھاوپەیمانی فەتحیش، کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەران بە پەراوێزخستنی چوارچێوەی ھەماھەنگی و ھاوپەیمانەکانی تێناپەڕێت، بۆیە قەیرانی سیاسیی بەردەوام دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"لاڤرۆڤ" لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، "پوتن" ھیچ کات چاوپێکەوتن لەگەڵ "زیلینسکی" رەتناکاتەوە و تاکە مەرجیشی ئەوەیە ئامادەکارییەکی زۆر باش بۆ کۆبوونەوەکەیان بکرێت.

"لاڤرۆڤ" وتیشی، دەبێت لە دانوستانەکاندا باسی رەوشی دانیشتووانی ھەرێمی "دۆنباس" بکرێت و چیتر بە دەست رژێمی کیێڤەوە دووچاری نەھامەتی نەبن، چونکە بە وتەی روسیا دانیشتووانی ئەو ناوچەیە لەلایەن ئۆکراینەوە روبەڕوی کۆمەڵکوژی دەبنەوە.

لێدوانەکەی "لاڤرۆڤ" ھاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی دانوستانی نێوان وەفدی روسیا و ئۆکراین لە تورکیا و بڕیارە چەند رۆژێک بخایەنێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەو ئەندامانەی پەرلەمانەی کوردستان کە ژمارەیان ٣٥ ئەندامی پەرلەمانن لە داواکارییەکدا کە پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانیان کردووە دەڵێن، " ئێمە ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان، کە لە ئیمزامان کردووە پێشنیازە یاسای (ھەمواری ھەشتەمی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان- عێراق) پێشکەش دەکەین، بە مەبەستی خستنە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە.

دوێنێش سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە دیدارێکدا ئاماژەی بەوەکردبوو، یەکێک لە کێشە جەوھەرییەکان ئەوەیە بەشێک لە فراکسیۆنەکان دەیانەوێت سیستمی ھەڵبژاردن بگۆڕێت  لە ساڵی ٢٠٢١ پێشنیازە یاسایان بۆ فرەکردنی بازنەکانی ھەڵبژاردن پێگەشتووە. 

شیروان زرار وتەبێژی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی کوردستانیش بە کوردسات نیوزی راگەیاند، کۆمیسیۆن لایەنی جێبەجێکارە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن، بەڵام بەھۆی تەواوبونی ماوەی یاسایی کۆمیسیۆنەکە تائێستا سێ جار نوسراویان ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان کردوە، تا یەکی نیسان بگەنە رێکەوتن، لەسەر کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن و ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن.

ھەمواری یاساکە لە ٢٦ ماددە پێکھاتووە، لە ماددەی دووەمدا ھاتووە، ھەرێمی کوردستان بەسەر ٤ بازنەی ھەڵبژاردن دابەشدەکرێت لەسەر بنەمای ھەر پارێزگایەک بازنەیەکی ھەڵبژاردن دەبێت، کە بازنەی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک و بازنەی ھەڵەبجە.

ھەروەھا دابەشکردنی کورسییە گشتییەکانی پەرلەمان بەسەر بازنەکانی ھەڵبژاردندا بە گوێرەی ژمارەی دانیشتوانی ھەر پارێزگایەک دەبێت، بە پێی دوا دابەشکاری ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ساڵی ٢٠٢١، دەبێت ئەژمارەی دەنگەکانیش لە بازنەکانی ھەڵبژاردندا بە شێوەی رێژەیی بکرێت و پاشماوەکەیان بۆ بەھێزترین پاشماوەکان بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مۆڵدۆڤا وڵاتێکی ھاوسنوری ئۆکراینە و دانیشتوانەکەی لە دوو ملیۆن و نیو زیاترە.

بەھۆی ھەبوونی ھێزی ڕووسیا لە نزیک وڵاتەکەی بێلایەنی خۆی ڕادەگەیەنێت لە جەنگی ئۆکرایندا بەڵام داواکاری بە ئەندامبوونی لە یەکێتی ئەوروپا پێشکەش دەکات.

داگیرکردنی ئۆکراین لەلایەن ڕوسیاوە وڵاتانی ناوچەکەی نیگەران کردووە  و لە ھێرشی سوپای ڕوسیا دەترسن بەڵام لە نێوان ناتۆ روسیادا گیریان خواردووە. چونکە نزیکبوونەوەیان لە ھەرلایەک ڕەنگە بە چارەنوسی ئۆکراین بگەن . 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی ھەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی دوێنێ لەسەر بڕیاری دادوەر وێنەی ھەناسە رێبازی تەمەن سێ بۆچوار ساڵانیان بڵاوکردەوە و بەھەوڵی ھەموو لایەک توانرا دایکی ئەم منداڵە بدۆزرێتەوە.

راشیگەیاندووە، رێکەوتی ٢٨/٣/٢٠٢٢ دایکی  ھەناسە رێباز پەیوەندی بە نوسینگەی قەڵای بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی ھەولێر کرد و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخرا و رەوانەی بەردەم دادوەر کرا، لەبەر ئەوەی بڕیاری ئامادەکردنی ھەبوو بەپێی ماددەی  ٣٨٣ لەیاسای سزادانی عێراقی داوەر بڕیاری دا بەدەستەبەری ئازادبکرێت و منداڵەکەی پێ بدرێتەوە بە وەرگرتنی بەڵێننامە لێی، کە بەڵێن بدات ئەم منداڵە ژیانی پارێزراو بێت.

بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی ھەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسەر ھەمان دۆسیە دادوەر بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ باوکی (ھەناسە رێباز) دەرکرد بەپێی ماددەی  ٣٨٣.

تەئکیدیکردووەتەوە لەئێستادا ئەو منداڵە لەلای دایکیەتی و ژیانی پارێزراوە و لەلایەن نوسینگەی قەڵای بەڕێوەبەرایەتیان بەدواداچوونی بەردەوام بۆ ئەم کەیسە دەکرێت تاوەکو لەژیان و پارێزراوی دڵنیابن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 بۆیە نیگەرانن و دەڵێن، رۆژانە جگە لەوەی چەندین سەعات لەسەرەی وەرگرتنی مووچە دەوەستن، پێیان دەوترێت پارە لەبانکدا نەماوە و موچەیان پێنادرێت، دەشڵێن، ئەو مووچەیەی وەریدەگرن بەشی بژێوی ژیانیان ناکات، چونکە حکومەتی ھەرێم لەکاتی خۆیدا مووچەیان پێنادات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 ئەوەش لەکاتێکدایە، سنوری باڵەکایەتی بە چڕترین ناوچەی مینڕێژکراو دادەنرێت لە سنوری پارێزگای ھەولێر و تائێستا ١٩٢ کێڵگەی مین لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین پاککراونەتەوەو نزیکەی ھەزار کەسیش لەو سنورە بەھۆی مینەوە بونەتە قوربانیی، 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 نە لەکاتی چوونەدەرەوە یان گەڕانەوە بۆ ھەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەکان و دەروازە سنوریەکان. ئەگەر کارتی ڤاکسین ڤیزای نەبێت پێویستە پشکنینی PCR بکات و بەبێ ئەو پشکنینە ناتوانێت بگەڕێتەوە .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی ڕونکردنەوەکە ......

ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی

ڕۆژی ھەینی  رێکەوتی ٧-١–٢٠٢٢ ، لە چاکسازی گەورانی  سلێمانی  لە ڕووداوێک ئاگادارکراینەوە کە تایبەت بوو بە گیانلەدەستدانی سزادراوێک بە ناوی ( ھەرێم محمد مستەفا). دەستبەجێ بەرێز خاتوو (کوێستان محمد) وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەستی کرد بە بەدواداچوون لە کەیسەکە و ڕۆژی دواتر سەردانی چاکسازی گەورانی سلێمانی کرد و لیژنەیەکی لەسەر ئاستی باڵا پێکھێنا.

لیژنەکە بە سەرپەرشتی ئەندامێکی داواکاری گشتی دەستی بە کارەکانی کرد و  و پاشان ئەندامێکی تری داواکاری گشتی لە ھەولێرەوە ئامادەی ئەنجامدانی ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوەکەبوو. لیژنەی لێکۆڵینەوەی ناوبراو بە پێی ( یاسای بەرزەفتکردنی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی ژمارە (١٤)ی ساڵی ١٩٩١ دەستی بەکارەکانی کرد و ماوەی چەند ڕۆژێک لە چاکسازی گەورانی سلێمانی مانەوە و وتەی سەرجەم ئەو کەسانەی کە پەیوەندیان بە کەیسەکەوە ھەبووە نووسراوە و سەرجەم بەڵگە ڤیدۆیی ناو مەحجەرەکە و ئەو شوێنانەی کە کامێرای لێدانراوە و ئەو کەرەستانەی کە پەیوەندیان بە ڕووداوەکەوە ھەبوە کۆکردۆتەوە، سەرەڕای وەرگرتنی ووتە و ڕوونکردنەوەی نوێنەری بەڵگەی تاوان و پزیشکی دادی و ڕاپۆرتی پزیشکی داد. وەھەروەھا ڕۆژی دوای ڕوداوەکە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی تاسلوجە سەرجەم تۆمارەکانی بردوە و ھیچ ڕێگریەک نەکراوە لە بردنی تۆمارەکان.

ئێمە لە وەزارەت، تەنھا دەسەڵاتی ئەوەمان ھەیە ئەو ڕێکارانە بگرینەبەر کە بە پێی یاسای بەرزەفتی فەرمانبەرانی دەوڵەت بۆمان دیاریکراوە کە بە پێی ماددەی (٢) ی یاساکە حکومەکانی جێبەجێدەکرێت بەسەر فەرمانبەراندا. وە بە پێی یاساکە لیژنە تەنھا دەتوانێت بە پێی ماددە (٨) ی یاسای ئاماژەپێکراو سزای فەرمانبەر بدات.

لە ئێستادا ئەم کەیسە لەبەردەم دادگای تایبەتمەندە و لێکۆڵینەوە لەسەری بەردەوامە و ئێمەش وەکو وەزارەت چاوەڕێی بریاری دادگاین ئەوەی بکەوێتە سەر ئەستۆی ھەر فەرمانبەرێکمان وەک خۆی جێبەجێی دەکەین.

لە کاتی تەواوبونی پەراوی دادگا وەزارەتمان تەواوی زانیاریەکان بۆ ھاولاتیان دەخاتە ڕوو و لە کۆتایدا داوای یاسایی لەسەر ھەموو ئەو کەس و لایەن و کەناڵانە تۆمار ئەکەین کە ناو و نازناوی وەزارەتمان ناشرین ئەکەن.

راگەیاندنی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەلایەتی

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە شاری لۆس ئەنجەلس لە ئەمریکا ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ٩٤ەمین خولی ئۆسکار بەڕێوەچوو.

باشترین فیلمی ساڵ
‏"CODA"

باشترین ئەکتەری پیاو لە ڕۆڵی سەرەکی
‏Will Smith لە فیلمی "King Richard"

باشترین ئەکتەری ژن لە ڕۆڵی سەرەکی
‏Jessica Chastain لە فیلمی
‏"The Eyes of Tammy Faye"

باشترین دەرھێنەر
‏Jane Campion بۆ فیلمی
‏"Power of The Dog"

باشترین ئەکتەری پیاو لە ڕۆڵی پاڵپشت
‏ Troy Cotsur لە فیلمی "CODA"

باشترین ئەکتەری ژن لە ڕۆڵی پاڵپشت
‏Ariana DeBose لە فیلمی "West Side Story"

باشترین فیلمی بیانی
‏"Drive My Car" ھەڵبژێردراوی وڵاتی ژاپۆن

باشترین فیلمی ئەنیمەیشن
‏"Ecanto"ی کۆمپانیای "Disney"

باشترین فیلمی دۆکیومێنتاری
‏"Summer of Soul"

باشترین سیناریۆی سەرەتایی فیلم
‏"Belfast"

باشترین سیناریۆی وەرگیراوی فیلم
‏"CODA"

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەوزاد کامل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمساڵ لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق جەختیان لەوەکردووەتەوە سەرجەم بەرھەمی گەنمی جوتیاران وەردەگرنەوە بەنرخێکی زیاتر و بەپێی نرخی رۆژ بۆ ئەوەش لە ئێستادا لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەرخەتن و ھیچ سنورێکیش دیاری نەکراوە بۆ وەرگرتنی گەنم و جوتیاران ھەرچەند بەرھەمیان ھەبێت لێیان وەردەگیرێت.

راشیگەیاند، جگە لەوانەش رەزامەندی بۆ ھاوردەکردنی سێ ملیۆن تۆن گەنم بۆ عێراق وەرگیراوە و ئەگەر بەرھەمی ناوخۆ کەمی ھەبوو ئەوکات بڕی پێویست ھاوردە دەکرێت و ئەو کەمییە پڕ دەکرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەبدوللەھیان ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە ، تا ئێستا چەند رێگرییەکی کەم لەبەردەم دوبارە زیندوکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ماون ، کە یەکێکیان دەرنەھێنانی ناوی سوپای پاسدارانە لە لیستی تیرۆر.

ئاشکراشیکردوە فەرماندەکانی سوپای پاسداران داوایان لە لێپرسراوانی ئێران کردوە ئەو بابەتە نەکرێـتە رێگر لە بەردەم رێککەوتنی ئەتۆمی بەو مەرجەی کە رێککەوتنەکە گرەنتی بەرژەوەندییەکانی ئێران بکات.

لە سەرەتای دەستپێکردنی دانوستانەکانی ڤییەنناوە کە بۆ زیندوکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی بەرێوەدەچن ، بۆ یەکەمین جارە ئێران دان بەوەدا دەنێت کە دەرھێنانی ناوی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆر لە گرنگترین داواکارییەکانیەتی لە ڤییەننا  .


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەبدوڵا خەربیت ئەندامی ھاوپەیمانی سەروەری رایگەیاندووە ، ھێزەکانی نێو چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان خاوەن سێیەکی پەکخەرن ، ھەربۆیە دەبێت دانوستان لە نێوان لایەنەکان بەرێوەبچێت بۆ لێکتێگەیشتن و پێکھێنانی حکومەت و داھاتوو ، تا لەو رێیەوە ئاستەنگەکان تێبپەرێندرێت و عێراق لەو قەیرانە سیاسیە دەربچێت کە تێیکەوتوە . 

ئەگەرچی بریاربوو لە کۆبونەوەی رۆژی شەممەی ئەنجومەنی نوێنەراندا سەرۆک کۆمار ھەڵبژێرێت ، بەڵام بەھۆی تەواونەبونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتارانەوە ، کۆبونەوەکەی  ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بۆ رۆژی چوارشەممە دواخرا .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زیلینسکی دووپاتی کردەوە، وڵاتەکەی ناتوانێت بە تەنیا و بە بێ چەک رووبەرووی موشەکەکانی رووسیا ببێتەوە. ھەروەک بە بێ فرۆکەی جەنگی و تانک ناتوانن خەڵکە گەمارۆدراوەکەی ماریۆپۆڵ رزگار بکەن.

ھانی ھاوبەشە خۆرئاواییەکانیشدا کە ھەر ھیچ نەبێت بە رێژەی لە ١٪ ھاوکارییان پێشکەش بکەن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە مانگی نیساندا، ٣٠٠ مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی دەگەڕێتەوە، بەمەش سەعاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاد دەکات. 

وتیشی، بەرھەمھێنانی ئێستای کارەبا ٣٢٠٠ مێگاواتە، بەڵام خواست لەسەر کارەبا ٥٩٥٠ مێگاواتە، ماوەکانی پێدانی سەعاتەکانی کارەباش لە نێوان ١٠ بۆ ١٢ سەعاتدایە. 

وتەبێژەکەی وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێم رونیشیکردەوە، ھەندێک یەکەی بەرھەمھێنانی کارەبا، بەھۆی چاکسازییەوە لە کار کەوتوون و لە مانگی نیسانی داھاتوو دەکەونە کار.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، ئەمڕۆ ٢٠٠ ملیار دینارەکە لە بەغدادەوە گەیشتووەتە ھەرێمی کوردستان و بۆ تەواوکردنی مووچەی مانگی شوبات بەکاردەھێندرێت، رۆژی ١٥ی ئەم مانگەش ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیاریدا ٢٠٠ ملیار دینارەکە بۆ ھەرێمی کوردستان رەوانە بکات.

ناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکە لە کاتێکدایە، رۆژی شەممە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی ھەرێمی کوردستان، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە رۆژانی سەرەتای مانگی نیسان، دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگەی مووچەخۆران دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...512513514515516...995