دەیڤد ئاراخامیا ئەندامی وەفدی دانوستانکاری ئۆکراین لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ خولێکی تری دانوستانی نێوان روسیا و ئۆکراین لە تورکیا دەستپێدەکات.
نوسینگەی سەرۆکایەتی تورکیاش لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی ئەو وڵاتە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادمیر پوتن سەرۆکی روسیا ئەنجامداوە و سەبارەت بە قەیرانی ئۆکراین گفتوگۆیان کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، پوتن و ئەردۆغان لەسەر دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان روسیا و ئۆکراین لە تورکیا رێککەوتوون.
رەوەند مەلا مەحمود ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی دووی رێکخستنی کەرکوکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دیدارەکە لەپێناو نوێبونەوەی یەکێتی و ئۆرگانەکانی سنوری کەرکوک و سەڵاحەددین و گەشەپێدانی رۆڵ و پێگەی یەکێتییە لەو سنورە و دۆزینەوەی رێگەچارەی کرداری و گونجاوە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی یەکێتی لە ھەموو رووەکانەوە.
وتیشی، بۆ سەرخستنی کاری ئەو دیدارە کۆمەڵێک لیژنەی تایبەتمەند لە بوارەکانی ناوچە جێناکۆکەکان و دەستور و سیستمی سیاسی و پەیوەندییەکان و راگەیاندن و تەندروستی و ژنان و چەند بوارێکی تر دانراوە.
رەوەند مەلا مەحمود ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەکان لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی سەرۆکایەتی دەکرێن و خەڵکانی شارەزا و پسپۆڕیشیان تێدایە و لە کۆتایی دیدارەکەدا راپۆرت ئامادە دەکەن. وتیشی، دیداری یەکێتی بۆ ھەموو شارەکان گرنگە، بەڵام بۆ کەرکوک گرنگییەکی زیاتری ھەیە بەو پێیەی بابەتی ناوچە جێناکۆکەکان لەخۆ دەگرێت کە ئەو پرسە بۆ کورد و کەرکوک و یەکێتی زۆر گرنگە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، پاش بەدواداچونەکانی بنکەی پۆلیسی وارماوا بۆ دەستگیرکردنی کەسانی لەیاسا دەرچوو، پاڵپشت بەزانیارییەکانی ھێزەکانی پۆلیس و بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی توانرا لەچەند چالاکییەکی جیادا نۆ کەس بەتۆمەتی بەکارھێنان و بازرگانیکردن بە مادەی ھۆشبەر دەستگیربکرێن .
پۆلیسی سلێمانی ئاشکراشیکردووە، سەرجەم تۆمەتباران بەناسنامە کوردن و لە رەگەزی نێر و مێن و توانراوە لە ناحیەی عەربەت و گەڕەکەکانی ھووانە، کانی کوردە و سەرچنار لەشاری سلێمانی دەستگیربکرێن و بەشێک لەوتۆمەتبارانە لەکاتی بەکارھێنانی مادەی ھۆشبەردا دەستگیرکراوان .
راشیگەیاندووە، لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٢٦ و ٣٠ یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان وکارتێکەرە عەقڵییەکان ڕاگیراون و لەکاتی دەستگیرکرنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر بڕێک مادەی ھۆشبەر لە جۆرەکانی ھیرۆین، دەرزی ھیرۆین و شیشە و کەلوپەلی بەکارھێنانی مادەکان و بەشێک لە تۆمەتبارەکانیش پێشینەی تاوانی دزیکردن و بەکارھێنانی مادەی ھۆشبەریان ھەبوە و پێشتر سزادراون .
بەشی پێشنینییەکان لە بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، ئەمڕۆ دوو شەممە لە پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت ناوچە شاخاوییەکان نیمچە ھەور دەبێت و لە پارێزگاکانی دھۆک و کەرکوک و ھەڵەبجەش ئاسمان ساماڵ دەبێت.
ئاشکراشیکردووە، سبەی سێ شەممە لە پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک و کەرکوک و ھەڵەبجە ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بە چەند پلەیەک.
کەشناسی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، لە پارێزگای سلێمانی پلەکانی گەرما دوو بۆ چوار پلە و لە پارێزگای ھەولێریش چوار بۆ پێنج پلە بەرزدەبنەوە.
بەپێی خشتەی کاری کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای پشتگیری فریاگوزاری ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان دەکرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە بڕیارە رۆژی چوارشەممەش کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوەیچێت.
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی کەرکوک لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئۆپراسیۆنەکەدا ٦٩ بۆمبی چێنراو و پێنج گوللە تۆپ و ژمارەیەک موشەک و چەک و تەقەمەنی تیرۆریستانی داعش دەستیان بەسەردا گیراوە کە ویستویانە بۆ ھێرشکردنەسەر ھێزە ئەمنییەکان بەکاریان بھێنن.
ناو بە ناو تیرۆریستانی داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان پەلاماری ھێزە ئەمنییەکان دەدەن و قوربانی لێدەکەوێتەوە و دانیشتوانی ئەو ناوچانەش روبەڕوی مەترسی دەبنەوە، لێپرسراوانی وەزارەتی پێشمەرگەش چەند جارێک رایانگەیاند، بەھۆی نەبوونی ھەماھەنگی پێویست لەنێوان ھێزە ئەمنییەکان و بونی بۆشایی ئەمنی، داعش جموجۆڵەکانی زیادکردووە.
گروپی تیرۆریستی داعش لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە، دوو چەکداریان گەیشتونەتە شەقامی "ھەربەرت سمۆئیڵ" لە شاری خزەیرە، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، ئەو چەکدارانە تەقەیان لە ھێزەکانی پۆلیسی ئیسرائیل کردوە و دوانیان کوژراون.
پێشتریش لێپرسراوانی ئەمنی ئیسرائیل ئاشکرایان کردبوو، دوو چەکداری عەرەب لە شاری خزەیرە کە ٥٠ کیلۆمەتر لە تەلئەبیبەوە دورە، ھێرشێکی چەکدارییان دژی ھێزەکانی پۆلیسی ئیسرائیل ئەنجامداوە و بەوھۆیەوە دوو پۆلیس کوژراون و ١٠ی تریش برینداربون.
ستران عەبدوڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەبارەی دیدارەكەوە بە كوردسات نیوزی راگەیاند، لە ئێستادا بەهاری بوژانەوەی یەكێتی لە قۆناغی نوێدا دەستیپێكردووە .
سالار مەحمود ئەندامی لیژنەی باڵای دیداری یەكێتیش بە كوردسات نیوزی راگەیاند، دیداری یەكێتی بە ئامانجی دروستكردنی روئیا و سیاسەتی نوێ بۆ یەكێتی لە كۆمەڵێك بواری جیاوازدا بەڕێوەدەچێت.
نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لەسەرەتای دەستپێکردنی جەنگی روسیاوە بۆ سەر ئۆکراین لە ٢٤ی مانگی شوباتەوە تا ئێستا، ھەزار و ١١٩ مەدەنی کوژراون و ھەزار و ٧٩٠ کەسی تریش برینداربوون، پێشبینیشی کردووە ئامارەکان زۆر لەوە زیاتر بن، چونکە ناتوانن بگەنە ئەو ناوچانەی بۆردوومان و شەڕی قورسی تێدایە.
نەتەوە یەکگرتووەکان راشیگەیاند، زۆرینەی ئەو مەدەنییانەی کوژراون بەھۆی بۆمب و بۆردوومان بە چەکی قورس و بۆردوومانە مووشەکییەکانەوە بووە، کە روسیا بە ھەڕەمەکییانە دەیکاتە سەر شارەکانی ئۆکراین.
"د.ئەحمەد ئەنوەر" سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ھەرێم رایگەیاند، ئەو ستراتیژییەی داڕێژراوە بۆ ماوەی چوار ساڵە و ھەموو سێکتەرەکان دەگرێتەوە.
وتیشی، ستراتیژییەکە بە پێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان نوسراونەتەوە و دەستەی دەستپاکی چاودێری جێبەجێکردنی دەکات، ئامانجیش لێی چاکسازی ریشەییە لە ھەموو سێکتەرەکان بۆ پاراستنیان لە گەندەڵی.
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاندووە، سوكایەتیكردن بە پیرۆزییەكان و هێما باڵاكان بە هیچ شێوەیەك قبووڵكراو و نیە و بەزاندنی هێڵی سوورە و زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو سووكایەتیە دەكەن كە شەوی ڕابردوو لە لایەن كەسێكەوە بە مەرجەعیەت كراوە.
دەشڵێت، ئەو جۆرە هەڵسوكەوتە ناشیاوانە هیچ پەیوەندییان بە گەلی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستانەوە نیە، كوردستان خاوەنی فەرهەنگی بەرزی پێكەوەژیانە و سووكایەتیكردن بە ڕەمز و موقەدەساتی خەڵك لە ناو فەرهەنگی گەلی كوردستان هیچ كات جێگەی نەكردووەتەوە و جێگەی نابێتەوە.
مەسعود بارزانی جەختیکردووەتەوە، ئەو كەسەی سووكایەتی كردووە لە لایەن یاساوە گیراوە و سزای تاوان و زێدەڕۆیی خۆی دەداتەوە.
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، زۆر بە توندی ئیدانەی سووتاندنی بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغداد دەكەن كە ئەوە بۆ دووەمین جارە لە لایەن كۆمەڵێك تێكدەر و شكستخواردوو ئەنجام دەدرێت.
شەوی رابردوو کەسێک بەناوی نایف کوردستانی، کە بە کادری پێشکەوتووی پارتی دیموکراتی کوردستانە تویتێکی لەبارەی مەرجەعیەت لە عێراق بڵاوکردەوە، ئەمەش نارەزایی حەشدی شەعبی لێکەوتەوە و لە بەرامبەریشدا پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، و ئەو کەسە بەھیچ شێوەیەک پەیوەندی بە پارتییەوە نییە.
ئاژانسی ھەواڵی سپۆتنیک لەزاری جۆزێپ بورێل لێپرسراوی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بڵاویکردەوە، لایەنەکانی بەشدار لە دانوستانەکانی ڤییەننا لەسەر ٩٥٪ی بابەتەکان رێککەوتوون و پێشبینیش دەکرێت لە داھاتوویەکی نزیکدا بگەنە رێککەوتنی کۆتایی .
ئاماژەی بەوەشکرد، ھەرچەندە کاراکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی چارەسەری سەرجەم کێشەکانی ناوچەکە ناکات، بەڵام وەک ھەنگاوێکی سەرەتا کاریگەری ئەوتۆی لە چارەسەکردنی کێشەکان دەبێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەنریکە مورا جێگری لێپرسراوی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا و رێکخەری کاروباری دیپلۆماسی یەکێتییەکە، سەردانی ئێرانی کردووە و تائێستاش چەند کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ئێران ئەنجامداوە.
بژاردەی بێلایەنی بریتیە لە بەژداری نەکردن و بە ئەندام نەبوونی ئۆکراین لە ڕێخراوی ناتۆدا و بەژداری نەکردنی ھیچ جەنگێکی نێوان وڵاتانی تر. ئۆکراینیەکان بە ڕازیبونیان بەم داوایەی ڕوسیا دەتوان ھێرشەکانی ڕوسیا بوەستێنن بەڵام نیگەرانی ئەوەن ئەگەر لە ناتۆ دوور بکەونەوە ئەوا ڕوسیا بەتەواوەتی ئۆکراین داگیر دەکات.
د.لەتیف رەشید راگەیەندراوێکی لەبارەی سوکایەتیکردن بە مەرجەعە ئاینییەکان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لێدوانی نەشیاو لە دژی پێگەی مەرجەعە باڵا ئاینییەکان لە گەڵ بۆچوون و بەرنامەی سەرکردایەتی و گەلی کورد یەکناگرێتەوە کە رێزی لە ھەموو مەرجەعە ئاینییەکان گرتووە.
دەشڵێت، ئەو جۆرە لێدوانانە ئیدانە کراوە و نا بەرپرسیارانەیە و بەداخەوە بووە ھۆی ھێرشکردنە سەر بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان.
د.لەتیف رەشید ئاماژەی بەوەشکردووە، بەھیچ شێوەیەک سوکایەتیکردن و ھێرشکردنەسەر مەرجەعییەت و سیمبولە ئاینییەکان قبوڵ ناکەین، گەلی کوردیش بەھەموو شێوەیەک ئەو جۆرە رەفتارانە رەتدەکاتەوە
د.دارا رەشید وەزیری پلاندانانی ھەرێم لەبارەی دابینکردنی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان رایگەیاند، تایبەندمەندی باش دراوە بە پارێزگای ھەڵەبجە و لەسەر ژمارەی دانیشتوانیش بودجە دیاری نەکراوە، بەڵکو زیاتر لەوە بودجەیان بۆ پارێزگای ھەڵەبجە دیاریکردووە.
وەزیری پلاندانان وتیشی، رەزامەندیان بۆ سایلۆی ھەڵەبجە وەرگرتووە و لە داھاتوویەکی نزیکدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
راشیگەیاند، رێنماییان داوە بە پارێزگاکانی تر ھەرێمی کوردستان و ئیدارە سەربەخۆکان تاوەکو ئەو پارەی تەرخان کراوە بۆ پەرەپێدانی پارێزگاکان لەو پرۆژانەی پەیوەندییان خەڵکەوە ھەیە و خزمەتگوزارین خەرج بکرێت.
د.نەرمین مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئامانج لە پرۆژەیاسای پشتگیری فریاگوزاری ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان، بۆ پشتیوانی ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان و نەھێشتنی ھەژارییە.
لە بارەی کۆبوونەوەکەی رۆژی چوارشەممەش بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی وتی، ئەگەر لایەنەکان نەگەنە رێککەوتن دانیشتنەکەی رۆژی چوار شەممەش ھەمان ئەنجامی کۆبوونەوەکەی رۆژی شەممەی دەبێت.