هەواڵەکانهەواڵەکان

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە چوارچێوەی ھەماھەنگی رایگەیاند، دوای تویتەکەی موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر، ئەمڕۆ چوارچێوەی ھەماھەنگی کۆبوونەوەیەکی گرنگ  دەکات، کە چاوەڕوان دەکرێت دەستپێشخەرییەک رابگەیەندرێت بۆ کۆتایی ھێنان بەو بنبەستە سیاسییەی لە عێراقدا ھاتووەتە ئاراوە.


شەوی ڕابردوو موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا داوای لە چوارچێوەی ھەماھەنگی کرد، حکومەت پێکبھێنن و ئەوان دەبنە ئۆپۆزسیۆن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ عەلی ڕەشید حەمدانی لە بەغداد لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کۆبوونەتەوە و گفتوگۆیان کردووە، دەربارەی پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵات و دۆسیەی ئاو و دوا پێشھاتەکانی لەمساڵدا.


لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کۆبوونەوەکانی ڕابردوو لەسەر ئەو دۆسییە، کاریگەریی بەرچاویان ھەبووە لەسەر کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ڕابردوو لەسەر دۆسیەی ئاو لە نێوان ھەردوو وڵاتدا.


وەزیری سەرچاوەکانی ئاو داواشی لە لایەنی تورکی کردووە، ھەرچی زووە دەستبکرێت بە کاراکردنی پرۆتۆکۆلی ھاوکاری لەسەر ئاوی روباری دیجلە و سەنتەری ھاوبەشی تایبەت بە گەشەپێدانی کەرتی  ئاو و ئاڵۆگۆڕکردنی پسپۆڕی و توێژینەوە ھاوبەشەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زیلینسکی ڕایگەیاند، بە تاوانی ناپاکی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ناوخۆ و سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ناوچەی خێرسۆنی وڵاتەکەی لە پۆستەکانیان دوورخستەوە. 


وتیشی، کاتی ئەوەی بە دەستەوە نییە مامەڵە لەگەڵ  ھەموو ناپاکەکان بکات، بەڵام لە داھاتوودا یەک بە یەک سزای خۆیان وەردەگرن.


روونیشیکردەوە، ئەو دوو لێپرسراوە ناپاکییان لە بەرگریکردن لە ئۆکراین کردووە، بێ ئەوەی ھیچ زانیارییەکی دیکە ئاشکرا بکات.


لە دوای ھێرشەکەی ڕوسیاوە بۆ سەر ئۆکراین، ئەوە یەکەمجارە زیلینسکی بە ئاشکرا دوورخستنەوەی دوو لێپرسراوی باڵای ئەمنی و بەرگری لە وڵاتەکەی ڕابگەیەنێت.


لەسەر ئاستی مەیدانیش، سەرۆکی ئۆکراین ئاشکرایکرد، ڕەوشی ناوچەی دونباس زۆر سەختە و ڕوسیا سەرلەنوێ ھێزەکانی کۆکردووەتەوە لە دەوروبەری شاری ماریۆپۆڵی گەمارۆ دراو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا لیژنەی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، زۆر دوودڵن سەبارەت بە ڕێوشوێنەکانی یاسای سزادانی عێراقی، لە نموونەی ئەو بڕگانەی تایبەتن بە دەستدرێژی سێکسی و تاوانی ناسراو بە شەرەف، کە تا ئێستاش یاسا جیاکاری کردووە لە دژی ژنان لەو بوارەدا.


ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە عێراق پەلە بکات لە ھەمواری پێویست لە پڕۆژەیاسای توندوتیژی خێزانی و پێداچوونەتەوە یان ھەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەو یاسایانەی کە بوونەتە پاڵپشتی جیاکاری لە دژی ژنان و، ڕێگە دەدات بە پیادەکردنی توندوتیژی لە بەرامبەریان.


نەتەوە یەکگرتووەکان داواشی لە عێراق کردووە، دڵنیایی بدات لەوەی یاساکانی تایبەت بە ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر، بگونجێت لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ، بە تایبەتی تاوانی تیرۆر وردتر پێناسە بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خانەی فەتوای میسر، کە نوسینگەی لە زۆربەی وڵاتانی عەرەبی ھەیە ڕایگەیاند، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە بەدواچوون دەکەن بۆ بینینی مانگ، ھەر کاتێکیش مانگ بینرا، لە ناوەندی ئەزھەر ئاھەنگێکی تایبەت بەو بۆنەیەوە ڕێکدەخرێت و یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاری دەکرێت.


بڕیاریشە ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتەکانی ئەوقاف و لایەنە پەیوەندارەکان، لە وڵاتانی سعودیە و ئیمارات و لوبنان و جەزائیر و سوریا چاودێری بینینی مانگی بکەن.


سەرباری ئەوەی پێشتر نوسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق ڕایگەیاندبوو، ڕۆژی یەکشەممەی داھاتوو ٣ی نیسان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە، بەڵام تا ئێستا کۆمەڵگەی فیقھی عێراقی ھیچ لێدوانێکی لەسەر ئەو بابەتە ڕانەگەیاندووە.


دوێنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ھەرێمی کوردستانیش بڵاویکردەوە، بۆ ھیچ کەسێک نییە قسە بکات لە دیاریکردنی یەکەم ڕۆژ و کۆتا ڕۆژی مانگی ڕەمەزان، چونکە ئەوە تەنھا لە دەسەڵاتی لیژنەی باڵای بینی مانگە، کە لە پارێزگاکانەوە چاودێری بینینی مانگ دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە راگەیەندراوێکدا بە بۆنەی دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ساڵی ١٩٧٩دا، سوپای پاسداران رایگەیاند، دواکەتوویی ئەمریکا دەربارەی پێشکەوتن و گەشەسەندنەکانی جیھان، ھۆکارە بۆئەوەی دژی دامەزراوەیەکی جەماوەریی و شۆڕشگێڕی وەک سوپای پاسداران بێت.


ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەڕای ھەموو دەستوەردانە ناوخۆیی و دەرەکییەکان و ئەو قەیران و کێشانەی، کە ڕوبەڕوی بووەتەوە، ئێران لەسەر ھەموو ئاستەکان، بە تایبەت ئاستی بەرگری دەستکەوتی مەزنی تۆمار کردووە.


سوپای پاسداران جەختیکردووەتەوە، دەستکەوتەکانی ئێران لە ماوەی ٤٣ ساڵی ڕابردوودا، بوونەتە پاڵپشت و دیوارێکی بەھێز، بۆ بەرپەرچدانەوەی پلانی دوژمنان و ئێرانی زیاتر بەھێزتر کردووە، بۆیە وەڵامی وێرانکەریان دەبێت بۆ ھەر ھەڵەیەک لەبەرامبەر جیھانی ئیسلامی ئەنجام بدرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرکردەیەکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، کاریگەرییەکانی سێیەکی پەکخەر دەرکەوت لەسەر پرۆسەی سیاسی لە عێراق، کە ھاوپەیمانییەکانی دیکە نەیانتوانی بە تەنھا تێیپەڕێنن.


ئاماژەی بەوەشکردووە، بەھۆی بەردەوامی گفتوگۆکانی نێوان چوارچێوەی ھەماھەنگی و ڕەوتی سەدر، چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ھەفتەی داھاتوودا چارەسەرێکی تەواوفوقی بێتە ئاراوە و کۆتایی بێت بە قەیرانی سیاسی و پاڵنەر بێت بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێ.


ئەو سەرکردەیەی دەوڵەتی یاسا جەختیکردەوە، بەبێ بوونی چوارچێوەی ھەماھەنگی ناتوانرێت حکومەت پێکبھێنرێت، خواستی ئەوەشیان ھەیە بە بەشداری ھەموو لایەنەکان حکومەتێکی بەھێز پێکبھێنرێت، لە کاتێکدا وڵات بە چەندین قەیرانی ئاڵۆزدا تێپەڕ دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعد سەعدی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەق بە میدیاکانی راگەیاندووە، چوارچێوەی ھەماھەنگی توانای ئەوەیان ھەیە حکومەتی داھاتوو پێکبھێنن و سەرۆک وەزیران کاندید بکەن، ھەموو لایەکیش خواستی گفتوگۆی ھەیە بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق.


ئاماژەی بەوەشکردووە، کوتلەکانی تری کورد و سوننە ئامادەی گفتوگۆن لەگەڵ چوارچێوەی ھەماھەنگی، چونکە ھیچ بوارێک لەبەردەم ھاوپەیمانی سێ لایەنەکە و چوارچێوەی ھەماھەنگیدا نەماوەتەوە جگە لە پێکھێنانی حکومەت نەبێت.


سەعد سەعدی ئاماژەی بەوەشکرد، ناکۆکی نێوان چوارچێوەی ھەماھەنگی و رەوتی سەدر، کاریگەریی ھەبووە لەسەر پرۆسەی سیاسی و دەستوەردانی دەرەوەش، بوونەتە ھۆی بە بنبەستبوونی پرۆسەی سیاسی لە وڵاتدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 ئاماژەبەوەشدەکات ، ‏‎ئەمڕۆ لەگەڵ ھاتنەوەی جەژنی ئەکیتۆ، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم و ھیوادارم جەژنەکەتان لە کەشێکی خۆش و ئارامدا بەسەربەرن.

‏‎ڕاشیدەگەیەنێت ، ھەرێمی کوردستان ماڵی ھەمیشەیی ھەموو نەتەوە، پێکھاتە و ئاینزاکانە و دەبێت ھەموومان پێکەوە ئەو فرەڕەنگییە بپارێزین و ھەوڵ بۆ زیاتر قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و لێبوردەیی بدەین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.

"پشتوان سادق" وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە پێی بەدواداچوونی لیژنەی باڵای بینینی مانگ، لە ئاسمانی ھەرێمی کوردستان مانگ بینراوە، بۆیە سبەینێ یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەر لە پەیامەکەدا ڕاشیدەگەیەنێت ، لەگەڵ پێشوازی لەم مانگە پیرۆزەدا کە دڵ و دەرونمان بۆندار دەکات بە نوری ئیمان، دووپاتی دەکەینەوە کە پەرۆشین بۆ کار و کرداری زیاتر و بەخشین لەپێناو ئایندەی گەلەکەمان.

وتیشی ، با ئەم مانگە پیرۆزە بکەینە دەرفەت بۆ ئاشتبوونەوەی نیشتمانیی و وەلانانی ناکۆکیەکان تا مسوڵمانان لەسایەی ئازادی، بە خۆشگوزەرانی و دەروونی ئارامەوە ئەم مانگە پیرۆزە بەڕێ بکەن. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاماژە بەوەشدەکات ، داوا لە ھەموو ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق دەکەم ئەم مانگە پیرۆزە بکەینە دەرفەتێک بۆ بەخۆداچوونەوە و ھەنگاونان بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکان و دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئارام و خۆشگوزەران بۆ خەڵکی کوردستان و عێراق.

وتیشی ، لە خوای گەورە داواکارم نزا و پاڕانەوەکانتان قبوڵ بکات و ھەر شاد و سەرفرازبن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح، لەبارەی مۆڵەتەکەی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، سازش لە پێکھێنانی گەورەترین کوتلە ناکەن، کە چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعە و رەوتی سەدر و سەربەخۆکان لەخۆبگرێت، کە دوای ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیرانیش دیاری بکەن.

عامری راشیگەیاند، لە سەردانەکەی کۆتایی مانگی کانوونی یەکەم بۆ حەنانە، موقتەدا سەدر، پێشنیازی کردووە، رەوتی سەدر ببێتە ئۆپۆزسیۆن و چوارچێوەی ھەماھەنگی حکومەت پێکبھێنێت، بەڵام ئەو پێشنیازەیان رەتکردووەتەوە و دەیانەوێت رەوتی سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگی، پێکەوە گەورەترین کوتلە دروستبکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای ھەرێم بڕیاریداوە لە ١ی نیسانی ٢٠٢٢وە گەشتیاران و ھاووڵاتیانی عێراق و ھەرێم و کەسانی بیانی، تەنھا بە بەڵگەنامەی وەرگرتنی یەک ژەمی ڤاکسینی "جۆنسون ئاند جۆنسون" یان دوو ژەم لە جۆرەکانی تری ڤاکسینی کۆرۆنا، دەتوانن لە دەروازە سنورییەکان و فڕۆکەخانەی ھەولێر و سلێمانییەوە ھاتووچۆ بکەن، بەبێ ئەوەی پشکنینی کۆرۆنا بکەن.

راشیگەیاندووە، ئەو کەسانەی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە پێویستە پشکنینی کۆرۆنایان پێ بێت کە ماوەی ٧٢ سەعات بەسەر ئەنجامەکەیدا تێپەڕ نەبووبێت.

"ئەحمەد ھۆشیار" بەڕێوەبەرەی فڕۆکەخانەی ھەولێریش رایگەیاند، ئەو کەسانەی دەچنە دەرەوەی وڵات، دەبێت رێنمایی لە بارەی ئەو وڵاتەی بۆی دەچن وەربگرن بۆ ئەوەی بزانن لەوێ داوای چییان لێدەکرێت، چونکە رێنماییەکان لە وڵاتێک بۆ وڵاتێکی دیکە جیاوازە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی پاراستنی منداڵان و چاودێری مافەکانی مرۆڤ، ئاشکرایکردوە، لە کاتی پەلامارەکانی داعش بۆ سەر گرتوخانەی غوێران لە حەسەکە، ٧٠٠ منداڵی کوڕ لە زیندانەکەدا بوون، بەڵام لە ئێستادا لانیکەم ١٠٠ منداڵیان بێسەروشوێنن، ئەوەش نیگەرانی بۆ رێکخراوەکە دروستکردوە.

دەشڵێت رەنگە ھەندێک لە حاڵەتەکان بچنە خانەی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێوە.

ھێرشەکەی داعش بۆ سەر گرتوخانەی غوێران بووە ھۆی پێکدادانێکی توند لەگەڵ ھێزەکانی سوریای دیموکرات و بە ھۆیەوە، سەدان کەس کوژران. ڕوانگەی سوریاش بۆ مافەکانی مرۆڤ، دەڵێت چەند تیرۆریستێک توانیویانە ھەڵبێن.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاشکراشیکردوە، سوپای روسیا چەندین ھێرشی ھەڕەمەکی کردوەتە سەر ھاوڵاتیانی ئەو وڵاتە و ئەوانەش بە تاوانی جەنگ ئەژمار دەکرێن.

پێشتریش سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند، روسیا بۆمبی ھێشوویی قەدەغەکراوی بەکارھێناوە، لە بەرامبەردا مۆسکۆ بە دەنگۆیەک وەسفیکرد و رەتیکردەوە.

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی پێشتر داوای لە روسیا کردبوو رێگە بە گەیاندنی کۆمەک و ھاوکاری بۆ ھاوڵاتیانی گەمارۆدراوی شارەکانی ئۆکراین بدات و رێڕەوی سەلامەت بۆ دەربازکردنیان بکاتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...504505506507508...995