هەواڵەکانهەواڵەکان

سەرۆکی ئێران رایگەیاند، ئەوان بە دوای شەڕدا ناگەڕێن، بەڵام وەڵامی گونجاوی ئیسرائیل دەدەنەوە.


مەسعود پزیشکیان سەرۆکی ئێران لە میانی کۆبونەوەی کابینەی حکومەتدا رایگەیاند، ئەوان خوازیاری شەڕ نین، بەڵام بەرگری لە مافی وڵاتەکەیان دەکەنەوە و بەشێوەیەکی گونجاو وەڵامی ئیسرائیل دەدەنەوە. 


وتیشی، لە ماوەی ٤٥ ساڵی رابردوودا گەلی ئێران سەلماندویەتی کە ھیچ کاتێک لە بەرەنگاربوونەوەی دوژمندا شکستیان نەھێناوە. 


ھاوکات، وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ھێرشەکەی ئیسرائیل پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتی و سەروەری وڵاتە و ئێران مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات.


بەرەبەیانی رۆژی شەممە، سوپای ئیسرائیل بە زیاتر لە ١٠٠ فرۆکە و درۆن و موشەک ھێرشی کردە سەر ئێران، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ھێرشەکەی ئێران بۆسەر تەلئەبیب.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەسەر داوای ئێران، سبەینێ ئەنجومەنی ئاسایش کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجامدەدات بۆ تاوتوێکردنی دوایین ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران.


ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لەسەر داوای ئێران، سبەینێ دووشەممە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجامدەدات بۆ تاوتوێکردنی دوایین ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران.


ئەوەش لەدوای ئەوەدێت، عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە نامەیەکدا، داوای لە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان کردبوو، کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش ئەنجامبدرێت، بۆ تاوتوێکردنی ھێرشەکەی رۆژی شەممەی رابردووی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران.


عراقچی لە نامەکەیدا داوایکردبوو، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئیدانەی ھێرشەکەی ئیسرائیل بکات، کە پێشێلکردنی بنەما سەرەکییەکانی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، جەختیلەوەشکردبووەوە، ئێران مافی خۆیەتی وەڵامی ھێرشەکەی ئیسرائیل بداتەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، گرێبەستیان لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک ئیمزا کردووە بۆ کارکردن لە چەند کێڵگەیەکی نەوت و غاز. 


وەزارەتی نەوتی عیراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە چوارچێوەی قۆناغی پێنجەم و شەشەمی مۆڵەت پێدان بۆ کارکردن لە چەند کێڵگەیەکی نەوتی لە چەند رۆژی رابردوودا گرێبەستیان لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک کردووە بۆ کارکردن لە کێڵگەکانی فاو و میسان و زیقار و بەغداد و زەرباتیە. 


دەشڵێت، ئامانج لەو گرێبەستە زیادکردنی بەرھەمھێنانی ٧٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی خاو و بەرھەمھێنانی ٨٠٠ بۆ ٨٥٠ ملیۆن پێ سێجا غازە. 


لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا وەزارەتی نەوت قۆناغی پێنجەم و شەشەمی مۆڵەت پێدانی لە ٢٩ کێڵگەی نەوتی بۆ کۆمپانیا ناوخۆیی و جیھانیەکان راگەیاند.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، پێش ھێرشەکەی ئیسرائیل ئەمریکا نامەیەکی بۆ ئێران ناردووە و چەند سەعاتێک پێش ھێرشەکە لە رێگەی عیراقەوە گەیشتووەتە ئێران.


رۆژنامەی ئیسرائیل ھیوم بڵاویکردووەتەوە، چەند سەعاتێک پێشئەوەی ئیسرائیل ھێرشەکەی بۆسەر ئێران ئەنجام بدات، کۆشکی سپی ئەمریکا لە پەیامێکدا باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە عیراق لەسەرجەم وردەکارییەکانی ئەو ھێرشە ئاگادارکردووەتەوە بەو شوێنانەشی کە لەناو ئێران دەکرێنە ئامانج و بۆردومان دەکرێن.


راشیگەیاندووە، باڵیۆزخانەی ئەمریکاش لە بەغداد لە رێگەی نێوەندگیرێکی عیراقییەوە نامەیەکی بۆ دەسەڵاتدارانی ئێران ناردووە لەبارەی ھێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر ئەو وڵاتە و ئەو شوێنانەشی دیاریکردووە کە ئیسرائیل ھێرشیان دەکاتەسەر و ھەموو زانیارییەکیشی تێدابووە لەسەر ئەو شوێنانەی ھێڵی سورن و ئیسرائیل ناتوانێت بیانکاتە ئامانج.
 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەپەگە کوژرانی پێنج سەربازی تورکیای راگەیاند، وەزارەتی بەرگری تورکیاش دەڵێت، ، لە ناوچەکانی قەڵغانی فورات و منبج لە باکووری سووریا ١٥ شەڕڤان بەئامانج گیراون.


ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی ھێزەکانی پاراستنی گەل- ھەپەگە، راگەیەنراوێکی سەبارەت بە ھێۆشەکانی تورکیا بۆسەر ناوچەکانی ناوچەکانی زاب و خواکورک و مەتینا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ماوەی رۆژانە ٢٥ و ٢٦ی ئەم مانگە،  گەریلاکانی یەژاستار و ھەپەگە، نۆ چالاکییان لە دژی سوپای تورکیا ئەنجامداوە، بەھۆیەشەوە پێنج سەربازی سوپای تورکیا کوژراون، سیستەمێکی راداریش بەتەواوی تێکشکێندرا.


لەلایەکی ترەوە وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە ناوچەکانی قەڵغانی فورات و کانی ئاشتی و مەنبج لە باکوری سوریا، ١٥ شەڕڤانی یەپەگە بە ئامانج گیراون و گیانیان لە دەستداوە.



 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژھەڵاتی سووریا رایگەیاند، ھێرشەکانی تورکیا ھەڕەشەن لەسەر گیانی ٥ ملیۆن کەس و لە ماوەی چوار رۆژی ھێرشەکەدا خەڵکێکی زۆر ئاوارەبوون.


ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژھەڵاتی سووریا  لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئامانجی ھێرشەکانی تورکیا پەکخستنی کەرتی ئابووریی و ژێرخانی ھەرێمەکەیە و تورکیا دەیەوێت بەو شێوەیە پیلانەکانی جێبەجێ بکات، بە گەمارۆی ئابووریی ژیانی گەل قورس بکات.


لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، ھێرشەکان ناسەقامگیریی لێکەتوەتەوە و ھەڕەشەن بۆسەر ھەوڵەکانی لەناوبردنی تیرۆر کە گەل و ھێزەکانی ئاسایش بە ھاوکاریی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بەڕێوەی دەبەن.


ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی داوا لە ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی و روسیا و ھەموو دامەزراوە یاسایی و مرۆییەکان دەکات، دەرنجامە ترسناکەکانی ‌ھێرشەکان ببین و لێپرسینەوە لە تاوانبارن بکەن و پێکھاتەکانی ھەرێمەکەش لە دژی ھێرشەکان بوەستنەوە.


بەھۆی ھێرشەکانی تورکیاوە ١٧ کەس لە باکور و رۆژھەڵاتی سوریا شەھیدبوون و ٦٥ کەسیش برینداربوون، ھەروەھا زیاتر لە ١٥٠ ھەزار خێزان بێ کارەبا بوون.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەسەر بەکارھێنانی ئاسمانی عیراق لە ھێرشەکەی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە، لیژنەی ئاسایش و بەرگری بە نیازە سودانی و وەزیری بەرگری و فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان بانگھێشتی ئەنجومەنی نوێنەران بکات.


مەھدی تەقی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، لە ھێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، فڕۆکەکانی ئیسرائیل ئاسمانی عیراقیان بەکارھێناوە، بە مەبەستی پەلکێشکردنی عیراق بۆ گرژییەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و کردنی بە گۆڕەپانی شەڕە ھەرێمییەکان، کە ئەوەش قبوڵنەکراوە.


ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەسەر ئەو ھێرشەی ئیسرائیل، لیژنەکەیان بە نیازە ھەریەک لە محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی ھێزەکانی عیراق و وەزیری بەرگری و فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان بانگھێشتی ئەنجومەنی نوێنەران بکات و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.


ئەوە لەکاتێکدایە، پێشتر سەرۆکایەتی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند، ئیسرائیل ئاسمانی عیراقی بە ھاوکاری ئەمریکا بەکارھێناوە بۆ ھێرش کردنەسەر ئێران.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای وەستانی بۆ ماوەی زیاتر لە دوو مانگ، لە قەتەر گەڕێکی تری دانوستانەکانی ئاگربەست لە غەززە دەستپێدەکاتەوە، بۆ ئەومەبەستەش سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری ئیسرائیل و  بەرێوەبەری ھەواڵگری ناوەندی ئەمریکا لە دەوحەن.


ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، داڤید برنیاگ سەرۆکی دەزگای ھەواڵگی مۆساد و ولیام پیرنز بەڕێوەبەری ھەواڵگری ناوەندی ئەمریکا لە دەوحەن و بڕیارە لەگەڵ محەمەد بن جاسم سەرۆک زنجیرەیەک کۆبوونەوە ئەنجامبدەن، بە مەبەستی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ و دانووستانەکانی ئاگربەست لە غەززە.


ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە گفتوگۆکاندا تیشک دەخرێتەسەر رازیکردنی ئیسرائیل و حەماس بۆ راگرتنی کاتی شەڕ لە غەززە، کە چەند ھەفتەیەک بخایەنێت و لە مانگێک زیاتر نەبێت.


ئاژانسی رۆیتەرز ئاماژەی بەوەداوە، ئازادکردنی بارمتەکانی غەززە، تەوەرێکی گفتوگۆکان دەبن، بەڵام تائێستا ژمارەی بارمتەکان و میکانیزمی ئازادکردنیان نەزاندراوە.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دوای چەندین ساڵ بۆیەکەم جار لە چەند رۆژی داھاتوودا گەشتە ئاسمانییەکان لە نێوان سعودیەو سوریا دەستپێدەکاتەوە.


دامەزراوەی ھێڵی ئاسمانی سوریا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، حکومەتی سوریا لە دوای گەڕانەوەی وڵاتەکەی بۆ ناو کۆمکاری عەرەبی، ھەوڵەکانی چڕکردووەتەوە لە پێناو کرانەوەی زیاتر لە رووی دیبلۆماسییەوە بە رووی وڵاتانی عەرەبی و زیاتر بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی لە ھەموو بوارەکاندا لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە.


ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی رێککەوتنێکی نێوان ھەردوو حکومەتی سعودیە و سوریا، لە رۆژی حەوتی مانگی داھاتووەوە لە دوای ھەشت ساڵ لە راگرتنی، گەشتە ئاسمانییەکان لە نێوان ھەردوو وڵات دەستپێدەکاتەوە کە ھەفتانە دوو گەشت دەبێت لە نێوان ھەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق و جەدە.


 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوسەرۆکی گشتی دەمپارتی رایگەیاند، دەبێت کورد و تورک لەسەر بنەمای دیموکراتی پێکەوە بژین، سەرۆکی گشتی مەھەپەش دەڵێت، خۆشەویستی کورد و تورک بۆ یەکتر ئەرکێکی ئایینی و سیاسیە.


تونجەر باقرخان ھاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان(دەم پارتی) لە کۆنگرەی ئاسایی پارتی سۆسیالیستی بندەستان لە ئەنکەرە رایگەیاند، سیستەمی سەرمایەداری چیتر توانای خۆڕاگری نییە و سەرچاوەی قەیرانەکانی تورکیا و جیھانە.


وتیشی، دەبێت مێژوی کوردان و تورک لەسەر بنەمای دیموکراتی پێکەوە بژین، چونکە کاتێک کورد قازانج دەکات، ھۆکارە بۆ قازانجی تورکیش، دواجار گەلانی تورکیا قازانج دەکات لەو پێکەوەژیانە، چاوەڕانی ئاشتی و چارەسەرییان لەکەس نییە و یەکڕیزیان ھۆکاری چارەسەری دیموکراتیکانەی پرسی کوردە.


ھاوکات دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتی مەھەپە لە سیمپۆزیەمێکدا کە لەلایەن وەقفی لێکۆڵینەوەی ستراتیژی زانستە سیاسییەکانی تورک سازکرابوو رایگەیاند، خۆشەویستی کورد و تورک بۆ یەکتر ئەرکێکی ھەم ئایینییە و ھەم سیاسییە، 


وتیشی: لەو باوەڕەدایە ھەموویان دەست لەناو دەستی یەکتر، دەتوانن لە سەدەی نوێی تورکیادا بگەن بە تورکیایەکی بێ تیرۆر و سەرکەوتوو و خاوەنی ئارامی و خۆشگوزەرانی.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، بە شەڕ ناتوانرێت بارمتەکان ئازادبکرێن و پێویستە سازش لەسەر داواکاری رێککەوتنی ئازادکردنیان بکەن.


یواڤ گالانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە ساڵیادی ھێرشەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل رایگەیاند، ناتوانن بە رێگەی سەربازی سەرجەم ئامانجەکان بەدیبێنن و ئەرکێکی ئەخلاقییە کە بارمتەکان بگەڕێننەوە ماڵەکانیان بە سازشکردنی ئازاربەخش ئەو کارە دەکرێت. 


وتیشی، لە باشور حەماس وەکو رێکخراوێکی چەکداریی توانای شەڕی نەماوە و لە باکوریش حزبوڵا لە ھێرشکردن بەردەوامە ھەرچەندە سەرکردەکانی لەناوبراون و ھێزەکانیان تا سنور پاشەکشەیان کردووە و موشەک و چەکەکانیان لەناوبراوە. 


بەپێی ئامارەکانی ئیسرائیل، لەکۆی ٢٥١ بارمتە تا ئێستا ٩٧ کەسیان لە ژیاندا ماون و بەشێکیشیان گیانیان لەدەستداوە و بەشێکیشیان ئازادکراون.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند، لەم مانگەدا ئیسرائیل ٣٨ جار ھێرشیکردووەتەسەر سوریا و بەھۆیەوە، ٧٥ کەس لە مەدەنی و سەربازی کوژراون و برینداربوون، پێنج لە ھێرشەکانیش بۆ سەر دیمەشقی پایتەختی سوریا بووە.


روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە درێژەی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی حزبوڵا لە سوریا، لەم مانگەدا ئیسرائیل ٣٨ جار ھێرشیکردووەتەسەر سوریا و پێنج لە ھێرشەکانیش بۆ سەر دیمەشقی پایتەخت بووە.


ئەوەشی خستووەتەڕو، ئیسرائیل لە ھێرشەکانیدا، تیشکی خستووەتەسەر لاوازکردنی توانا سەربازییەکانی حزبوڵا لە سوریا، بە تایبەتی لەو ناوچانەی ھاوسنوورن لەگەڵ لوبنان.


روانگەی سوری ئاماژەی بەوەشداوە، بەھۆی ئەو ھێرشانەی ئیسرائیلەوە بۆ سوریا، ٢٢ کەسی سەربازی کوژراون و ١٧ـی دیکەش برینداربوون، ھاوکات، ١٨ ھاوڵاتی مەدەنی کوژراون و ١٧ـی دیکەش برینداربوون، کە ژن و منداڵیان لەنێویاندا ھەیە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی راژە داوا لە وەزارەتی دارایی عیراق دەکات ئامادەکاری بکات بۆ دامەزراندنی زیاتر لە پێنج ھەزار خاوەنی بڕوانامەی باڵا و یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان.


سەعد لامی وتەبێژی ئەنجومەنی راژەی عیراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی دامەزراندن بەپێی پسپۆڕییە جیاوازەکان، ئەنجومەنی راژە لە ھەوڵدایە بەپێی پێویستی وەزارەت و فەمانگە و دامەزراوەکانی حکومەت، زۆرترین دەرچوونی زانکۆ و پەیمانگاکان دابمەزرێندرێن و ئەوەش گۆڕانکاری گەورەی لەسەر سیستمی کارگێڕی دەوڵەت دەبێت.


وتیشی، لەئێستادا ئەنجومەنی راژە بەرەسمی داوای لە وەزارەتی دارایی عیراق کردووە ئامادەکاری بکات بۆ دامەزراندنی پێنج ھەزار و ٥٠٠ خاوەنی بڕوانامەی باڵا و یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان ئەوانەی کە ھەردوو یاسای ٥٩ و ٦٧ دەیانگرێتەوە بەپێی پسپۆڕییە جیاوازەکان.
 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حکومەتی عیراق لەماوەی دوو ساڵدا زیاتر لە ٦٧٠ نەخۆشخانە و بنکەی تەندروستی و سەنتەری پسپۆڕیی پزیشکیی کردووەتەوە و دروستکردووە.


حکومەتی عیراق لە راگەیەندراوێکدا بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر کابینەی ئێستای حکومەت بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی ئامارێکی لەبارەی گرنگیدان بە کەرتی تەندروستی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، لەماوەی دوو ساڵدا ٦٧٦ نەخۆشخانە و بنکەی تەندروستی و سەنتەری پسپۆڕیی پزیشکیی کراونەتەوە و دروستکراون.


راشیگەیاندووە، ئەو ٦٧٦ نەخۆشخانە و بنکەی تەندروستی و سەنتەری پسپۆڕیی پزیشکییە بریتین لە کردنەوەی ١١ نەخۆشخانەی نوێ، خستنەوەگەڕی ٧٤ نەخۆشخانە، فراوانکردنی ٧٩ نەخۆشخانە، کردنەوەی ١٠١ سەنتەری پسپۆڕیی پزیشکیی، کردنەوە و خستنەوەگەڕ و بنیاتنانی ٢٩٢ سەنتەری چاودێری سەرەتایی، لەگەڵ ٤٩ نەخۆشخانە و ٧٠ سەنتەری تەندروستی کە ئێستا لە قۆناغی جێبەجێکردندان و لە داھاتوویەکی نزیکدا دەکرێنەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خامنەیی داوادەکات ھێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران گەورە نەکرێت و ناتەنیاھۆش دەڵێت، لە ھێرشەکەدا زیانی گەورەیان بە توانای بەرگری و بەرھەمھێنانی مووشەکی ئێرانیان گەیاندووە.


عەلی خامنەیی، لە میانی دیدارێکدا لەگەڵ کەسوکاری قوربانیانی ھێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، رایگەیاند، نابێت ھێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران گەورەبکرێت و بە پێچەوانەشەوە، ھاوکات پێویستە ھەڵەکانی حکومڕانی ئیسرائیل راست بکرێنەوە.


ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە ئیسرائیل لە ھێز و ئیرادەی گەلی ئێران تێبگات و دانبنێت بە تواناکانیاندا دژی ئەو وڵاتە.


ھاوکات، بنیامین ناتەنیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، لەدوایین ھێرشیان بۆ سەر ئێران، زیانی گەورەیان بە توانای بەرگری و بەرھەمھێنانی مووشەکی ئەو گەیاندووە، ھێرشەکەش تەواوی ئامانجەکانی پێکاوە، وتیشی، لەناوبردنی یەحیا سەنواری سەرۆکی حەماس، دەرفەتێکی بۆ ئازادکردنی بارمتەکانی ناو غەززە رەخساندووە و و نابێت لە دەستی بدەن.


 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری بە تۆمەتی دزینی ٢٠٠ ملیۆن دینار و بڕێک زێڕ راگەیاند. 


پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ئەوەی ھاووڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە لە ماڵەکەی بڕی ٢٠٠ ملیۆن دینارو بڕێک ئاڵتونی لێدزراوە، لێکۆڵینەوە دەستپێکرد و دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر توانرا چوار تۆمەتبار لە چەمچەماڵ بدۆزرێنەوە و دەستگیربکرێن و لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا بڕێک دۆلاریشیان پێ بووە.


دەشڵێت، تۆمەتباران لە دایکبووی ١٩٩٧ بۆ ١٩٩٩ بوون و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و لە ئێستادا بەپێی ماددەی ٤٤٣ راگیراون و لە ژێر لێکۆڵینەوەدان.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...410411412413414...993