هەواڵەکانهەواڵەکان

سەرۆکی فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ تاوتوێکردنی ئەو ٣ پڕۆژە یاسایە کۆبوونەوە کە دەنگدان لەسەریان دواخرا و پەرلەمانتارانی سوننە رەزامەندیان دەربری بە مەرج دەنگ  لەسەر پرۆژە یاسای گەڕانەوەی خاوەندارێتی زەوی لە ناوچەی جێناکۆکەکان بدەن .


پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، شەوی رابردوو سەرۆکی فراکسیۆنەکانی نێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ئامادەبوونی خالید شوانی وەزیری داد و محەمەد تەمیمی وەزیری پلاندان لە ماڵی موحسن مەندەلاوی سەرۆکی کاتی ئەنجومەنەکە، بۆ تاوتوێکردنی پرۆژەی یاسای گەڕانەوەی خاوەندارێتی زەوی لە ناوچەی جێناکۆکەکان کۆبوونەتەوە.


وتیشی لەکۆبوونەوەکەدا نوێنەرانی پێکھاتەی سوونە رازی بوون بە دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای گەڕانەوەی خاوەندارێتی زەوی لە ناوچەی جێناکۆکەکان و تێپەڕاندنی ،  بەو مەرجەی پرۆژە یاساکە بەو شێوەیە تێپەڕێندرێت کە لە حکومەتەوە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران کراوە و ھیچ ماددە و بڕگەیەکی بۆ زیاد نەکرێت.


پەیامنێری کوردسات نیوز باسی لەوەشکرد، ھەر لەکۆبوونەوەکەدا بەشێوەیەکی سەرەتایی لایەنە کوردییەکان رازیبوون بەوەی لە  دانیشتنی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەراندا،  ھەرسێ پرۆژە یاسای گەڕاندنەوەی خاوەندارێتی زەوی لە ناچە جێناکۆکەکان و یاسای باری کەسێتی و یاسای لێبوردنی گشتی، بخرێتە یەک پاکێج و دەنگی لەسەر بدرێت و تێبپەڕێندرێت.


رۆژی یەکشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆبووەوە و دەنگدانی لەسەر پرۆژە یاساکانی گەڕانەوەی خاوەندارێتی زەوی لە ناوچەی جێناکۆکەکان بۆ جوتیارانی کورد و باری کەسێتی و یاسای لێبوردنی گشتی دواخست.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرکردەیەکی سوننەکان دەڵێت دەبێت یاسای لێبوردنی گشتی بەشێوەیەک بێت مافی بێتاوانەکان پێشێل نەکات و بۆ ئەو کەسانە بێت کە چەندین ساڵە بەبێ تاوان لە زینداندان.


موسەنا سامەڕایی سەرۆکی ھاوپەیمانی عەزمی سوننەکان بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی کرد تایبەت بە یاسای لێبوردنی گشتی و رایگەیاند، متمانەی تەواویان بە سیستمی دادوەیی عیراق ھەیە بۆ بە دیھێنانی دادپەروەری و ھیچ کاتێکیش ھاوپەیمانی عەزم لە دژی ھیچ یاسا و پرۆژەیاسایەک ناوەستێتەوە کە سود و بەرژوەندی گشتی بۆ ھەموو عیراقییەکان ھەبێت.


وتیشی، پێویستە ھەموارکردنەوەی یاسای لێبوردنی گشتی بەشێوەیەک بێت دادپەروەری بەدیبھێنێت و مافی بێتاوانەکان دەستەبەر بکات نەک پێشێلیان بکات و دەبێت بۆ ئەو کەسانەش بێت کە چەندین ساڵە ستەمیان بەرامبەر کراوە و بەبێ تاوان لە گرتووخانەکان بەندکراون و نابێت ھیچ سوودێکیشی بۆ ئەو بەندکراوانە ھەبێت کە دەستیان بە خوێنی عیراقییەکان سوور بووە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمیسیۆن راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی دواخست، بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتووشدا ئەنجامی کۆتایی رابگەیەنرێت.


سەرچاوەیەک لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە ئێستادا ئەنجومەنی کۆمیسیاران لە ھەولێر، بۆ پێداچونەوە بە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردسات و ئەو سکاڵایانەی کە تۆمارکراون.


وتیشی، بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجامی کۆتایی رابگەیەنرێت بەڵام بەھۆی چەند ھۆکارێکەوە راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دواخرا و لە چەند رۆژی داھاتوودا و بە ئەگەرێکی زۆریشەوە رۆژی چوار شەممەی داھاتوو ئەنجامەکان لە ھەولێرەوە رادەگەیەنرێت.


پێشوتر کۆمیسیۆن رایگەیاندبوو، لە کاتی راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردن لایەنەکان و کاندیدەکان دەتوان لە ماوەی سێ رۆژدا تانەکانیان بگەیەنە کۆمیسیۆن.


رۆژی ٢١ی ئەم مانگە دوای ٢٤ سەعات لە تەواوبوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کۆمیسیۆن ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنی راگەیاند.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، رۆژێک پێش ھێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی ئاماژەیان لەبارەی ھێرشەکە پێگەیشتووە.


عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ئاشکرایکرد، پێش نیوەڕۆی ڕۆژی ھەینی ئاماژەیان پێگەیشتووە کە پێدەچێت سوپای ئیسرائیل ھێرش بۆ سەر ئێران دەستپێبکات، بەبێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر بخاتەڕوو.


وتیشی وڵاتەکەی رێوشوێنی پێویستی لەکاتی ڕوودانی ھێرشەکەدا گرتووەتەبەر. ھەروەھا، جەختی لەوە کردەوە کە ئێران مافی وەڵامدانەوەی ھەیە، داواشی لە وڵاتان کرد فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل رابگرن و سنورێک بۆ ھێرشەکانی دابنێن.


ھاوکات، رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، پێش ھێرشەکەی ئیسرائیل کۆشکی سپی لە رێگای باڵیوزخانەکەی لە بەغداد پەیامی بۆ ئێران ناردووە.
 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرکردەیەکی ھاوپەیمانییەکەی ھادی عامری دەڵێت ئەمریکا رێگەی بە ئیسرائیل نەداوە بارەگای گرووپە چەکدارەکان لە عێراق بۆردومان بکات.


مەحمود حیانی سەرکردە لە ھاوپەیمانی فەتح کە ھادی عامری سەرۆکایەتی دەکات رایگەیاندووە، لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانەی کە ئیسرائیل لە ھێرشەکەیدا بۆسەر ئێران ئاسمانی عیراقی بەکارھێناوە بۆ گەیشتنی فڕۆکەکانی بە ئاسمانی ئێران بەو پێیەی سیستمی بەرگری عیراق رادار و سیستمی بەگری ئاسمانی نییە بۆ ئاشکراکردنی بەزاندنی سنوری ئاسمانیی، پێویستە حکومەتی عیراق رێکاری تر بگرێتەبەر لە بەرامبەر ئیسرائیل.


ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیسرائیل ھەموو پلانێکی داڕشتبوو بۆئەوەی لەگەڵ ھێرشکردنە سەر ئێران، بارەگای گرووپە چەکدارەکان لە عیراق بۆردومان بکات، بەڵام ئەمریکا رێگەی پێنەداوە و ئاگاداری کردووەتەوە ئەو ھەنگاوە زیانی بۆ پەیوەندییەکانی بەغداد و واشنتۆن دەبێت.

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەیەکی ئەمریکی زیانەکانی ھێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر ئێران ئاشکرا دەکات، میدیاکانی ئیسرائیلیش پێشبینی دەکەن تاران وەڵامی ھێرشەکە بداتەوە.


رۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵ-ی ئەمریکی بڵاوی کردوەتەوە بەھۆی ھێرشی ئیسرائیلەوە لانیکەم چوار قەڵغانی دژە موشەکیی ئێران بەتەواوەتی تێکشاون و وێنەکانی مانگی دەستکرد ئەو زیانانەیان پشتڕاست کردەوەتەوە.


رۆژنامەکە ئاشکرای کردوە سەرجەم قەڵغانە موشەکییەکانی ئێران لە جۆری ئیس ٣٠٠ی روسی بون و لە سێ پارێزگای ئەو وڵاتە بوەتە ئامانجی ھێرشەکانی ئیسرائیل.


لە لایەکی دیکەوە سەرچاوەکانی ھەواڵی ئیسرائیل بڵاویان کردوەتەوە کە وڵاتەکەی چاوەڕێ دەکات ئێران وەڵامی ئەو ھێرشانە بداتەوە بەڵام بەھۆی تێکشکانی قەڵغانە موشەکییەکانی رون نییە بەمزوانە تاران توانای وڵامدانەوە و ئەنجامدانی ھێرشی سەربازیی ھەبێت.


لێپرسراوانی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختیان لەوە کردوەتەوە کە وەڵامی ھێرشەکەی ئیسرائیل دەدەنەوە و تاران بە مافی خۆی دەزانێت بۆ پاراستنی سەروەریی خاکەکەی کارادانەی دژی ھەر ھێرشێک ھەبێت کە دەکرێتە سەر خاکی وڵاتەکەی.
 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای بڵاوکردنەوەی پەیامێکی رێبەری کۆماری ئێران بە زمانی عێبری دژی ئیسرائیل، تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئەژماری خامنەیی راگرت.


عەلی خامنەیی، رێبەری ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بە زمانی عێبری نوسیبوی: ئیسرائیل ھەڵەی کردوە و دەبێت توانا و ھێزی ئێرانی بۆ دەرکەوێت.


تەنھا چەند کاتژمێرێک دوای بڵاوبونەوەی  پەیامە کورتەکەی خامنەیی، ئەژماری خامنەیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس راگیرا.


ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتی لە رونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوە کردوە پەیامەکەی خامنەیی جۆرێکە لە ھەڕەشەی راستەوخۆ بۆ سەر وڵاتێک بۆیە پێچەوانەی یاساکانی تۆڕی کۆمەڵات ئێکسە و بڕیار دراوە بە ھەڵپساردنی ئەژماری عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران.


میدیاکانی ئێران ئاماژەیان بەوە کردوە کە ئیلۆن ماسک، خاوەنی کۆمپانیای ئێکس پشتیوانیی لە ئیسرائیل دەکات و ھەر بەوھۆیەوە ئەژماری خامنەیی لەو تۆڕە داخراوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمرۆ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بەشداری لە دەنگدانی پێشوەختەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەکات .


کۆشکی سپی رایگەیاند، ئەمڕۆ بایدن  لە دەنگدانی پێشوەختەدا دەنگ دەدات ، ھاوکات ژمارەیەکی زۆر لە ئەمریکییەکان دەتوانن پێش ٥ ی تشرینی دوەم لە دەنگدانی پێشوەختەدا دەنگ بدەن بەو کاندیدەی دەیانەوێت بۆ چوار ساڵی داھاتوو سەرۆکایەتی ئەمریکا بکات .


دوای ئەو رەخنانەی بەھۆی تەمەنی و توانای ھزریەوە روبەروی کرایەوە ، بایدنی تەمەن ٨١ ساڵ ،  چەند مانگێک بەر لە ئێستا لە کێبرکێی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا کشایەوە و لە شوێنی ئەو کامالا ھاریسی ٦٠ ساڵ وەک کاندیدی دیموکراتەکان رکابەری دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆمارییەکان دەکات .


 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە نزیکەی ١٧٠ کارمەندی تیمە فریاگوزارییە تەندروستییەکانی لوبنان کوژراون و کۆی ژمارەی کوژراوانیش گەیشتووەتە زیاتر لە دوو ھەزار و ٦٧٠ کەس.


وەزارەتی تەندروستی لوبنان بڵاویکردووتەوە، دوای کوژرانی سێ کارمەندی تیمێکی فریاگوزاری تەندروستی بەھۆی بۆردومانێکی ئیسرائیلەوە بۆسەر بنکەیەکی تەندروستی لە شارۆچکەی عەین بیعال لە باشووری لوبنان، تائێستا ١٦٨ کارمەندی تیمە فریاگوزارییە تەندروستییەکانی لوبنان کوژران و ٢٧٥ کارمەندی تریش برینداربوون.


ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسەرەتای دەستپێکردنی ھێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر ناوچەکانی باشووری لوبنان، تائێستا دوو ھەزار و ٦٧٢ کەس کوژران و ١٢ ھەزار و ٤٦٨ کەسی تریش برینداربوون.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی پلاندانانی عیراق ١٤  پرسیاری بۆ ئاوارەکان لە فۆڕمی سەرژمێری  گشتی ئامادەکردووە کە لە رۆژانی ٢٠ و ٢١ ی تشرینی دووەمدا بەرێوەدەچێت.


عەلی عەریان ساعدی بەرێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری گشتی دانیشتوان رایگەیاند، لە جیھاندا دوو رێگە بەکاردەھێنرێت بۆ سەرژمێریکردنی دانیشتوان، کە ئەوانیش تیۆری و پراکتیکین، عیراقیش بۆ  سەرژمێریەکەی مانگی تشرینی دوەم رێگەی تیۆری بەکاردەھێنێت .


وتیشی، ئاوارەکان کە لە ماوەی رابردوودا بەھۆی ھێرشەکانی داعشەوە ناوچەکانی خۆیان جێێشتوەو تا ئێستا نەگەراونەتەوە ناوچەکانیان، لە ھەمان ئەو ناوچانە سەرژمێریان بۆ دەکرێت کە ئێستا تێیدا دەژین ، لە فۆرمی سەرژمێری گشتیشدا ١٤ پرسیاریان بۆ ئامادە کراوە کە پرسیارەکان ماوەی مانەوەیان لە شوێنی نیشتەجێبونی ئێستا و شوێنی نیشتەجێبونی پێشتریان و چەند پرسیارێکی تر لە خۆ دەگرێت .
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مقاوەمەی ئیسلامی لە عیراق بە ئامانجگرتنی پێگەیەکی سەربازی ئیسرائیلی بە فرۆکەی بێفرۆکەوان راگەیاند.


مقاوەمەی ئیسلامی لە عیراق، لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەردەوامن لە ھێرشەکانیان بۆسەر ئیسرائیل، وەک پشتیوانیەک بۆ غەززەو لوبنان و لە رێگەی فرۆکەی بێفرۆکەوانەوە پێگەیەکی سەربازی سوپای ئیسرائیلیان لە باکوری ئەو وڵاتە کردۆتە ئامانج.


لەگەڵ سەرھەڵدانی جەنگی  نێوان ئیسرائیل و حەماس، مقاوەمەی ئیسلامی لە عیراق بەردەوام ھێرشدەکەنە سەر ئیسرائیل و دەڵێن ھێرشەکانیان بەردەوام دەبێت.

 



 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەزگای شەھیدانی عیراق رایگەیاند لەگەڵ وەزارەتی شەھیدانی ھەرێم ھەماھەنگی دەکات بۆ دانانی میکانیزمی تایبەت بە سودمەندبوونی شەھیدانی پێشمەرگە لە یاسای نوێی شەھیدان.


عەبدولئیلاھـ نائیلی سەرۆکی دامەزراوەی شەھیدانی عیراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، بەپێی دواین ھەمواری یاسای دامەزراوەی شەھیدان کە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پەسەندیکردووە، یاساکە سەرجەم ئەو شەھیدانەی ھێزەکانی پێشمەرگەش دەگرێتەوە کە لە دەرەوەی سنوری ھەرێمی کوردستان شەھید بوون وەک لە سنوری پارێزگاکانی کەرکوک و سەڵاحەدین و دیالە و نەینەوا و ناوچەکانی تری ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عیراق.


وتیشی، بۆ راییکردنی مامەڵە و تۆمارکردنی ناوی ئەو شەھیدانەی ھێزەکانی پێشمەرگە، لە ھەماھەنگی و پەیوەندیدان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەتایبەتیش وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێمی کوردستان.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چیرۆکی ئەو سەگە میسرییە کە سەرکەوت بۆ لوتکەی ھەرەمی شا خەفرەع کە دووەم گەورەترین ھەرەمی جیزەیە، تا ئێستاش لەلایەن جیھان و ئاژانسەکانی ھەواڵ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بازنەکانی گەشتیاری نێودەوڵەتییەوە باسیان لێدەکرێت.

دوای ئەوەی گەشتیارێکی ئەمریکی ١٠٠ ھەزار جونیەی میسری پێشکەش کرد بۆ کڕینی، و یەکێکی دیکەش داوایکرد بڕی ٢٥ ھەزار جونیەی میسری بدات بۆ ئەوەی وێنەیەکی سێڵفی لەگەڵیدا بگرێت، کۆمپانیای کینگ توت تۆرسی ئەمریکی کە بنکەکەی لە ئەمریکایە، ھەنگاوێکی بێوێنە و سەرنجڕاکێشی-نا، و بەرنامەی نوێی گەشتیاری خۆی لە ئەمریکا و کەنەدا دەستپێکرد بۆ سەردانی میسر لە بەرنامەیەکی پێنج ڕۆژەدا کە بریتییە لە سەردانی ھەرەمەکانی جیزە، سەردانی مۆزەخانەی گەورەی میسر، کە بەشێکی کراوەتەوە، و ڕێکخستنی نانخواردنی نیوەڕۆ بە یاوەری سەگەکە.

محەمەد شەربینی شارەزای بواری گەشت و گوزار پەیامێکی بۆ بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای کینگ تۆت نارد و وتی، ئەم بەرنامەی گەشتە شتێکی دەگمەنە، لە ھەمان کاتی کردنەوەی مۆزەخانەی گەورەی میسڕ ئەو سەگەش بەسەر ھەرەمی مەلیک خەفرەعدا سەرکەوت، بۆیە ئەگەر ئەم دوو رووداوە پێکەوە ببەستینەوە دەبێتە بومەلەرزەیەک لە سۆشیاڵ میدیا جیھانی و جیاوازەکاندا، ئەم رووداوە بووەتە ھۆی زیادبوونی خواستی ئەمریکیەکان لە سەردانکردنی میسڕ و ئاسەوارەکانی و ئاشنابوون بە مێژووە کۆنە بەنرخەکەی، بەتایبەتی کە ئەو کۆمپانیایە تاکە کۆمپانیایە کە خوانێک لەگەڵ سەگی فیرعەونی لە نزیک ھەرەمەکانی میسڕ رێکدەخات، بەتایبەتی دوای ئەوەی سەگەکە بووەتە باسی رۆژ، لە کاتێکدا سەرنجی ملیۆنان کەسی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە لە جیھاندا بە چێژ وەرگرتن لە ساتە پاشاییانەکەی لە دڵی شارستانیەتی میسڕی گەشاوەدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سیسی دەستپێشخەرییەکی نوێ بۆ ئاگربەستی غەززە دەخاتەڕوو و تێیدا پێشنیازدەکات، بۆ ماوەی دوو رۆژ شەڕ لە غەززە رابگیرێت و لەوماوەیەدا چوار بارمتەی ئیسرائیلی لەبەرامبەر ژمارەیەک زیندانی فەڵەستینی ئازادبکرێن.


عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا میسر دەستپێشخەرییەکی خستووەتەڕوو بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە غەززە، کە تێیدا پێشنیازکراوە بۆ ماوەی دوو رۆژ شەڕ لە غەززە رابگیرێت و لەوماوەیەدا، چوار بارمتەی ئیسرائیلی لەبەرامبەر ژمارەیەک زیندانی فەڵەستینی ئازادبکرێن.


ئەوەشی خستەڕو، لەدوای ئاگربەستە دوو رۆژییەکە، پێویستە لەماوەی ١٠ رۆژدا گفتوگۆکان لەسەر ئاگربەستی غەززە و وردەکارییەکانی ئەو پرسە چڕبکرێنەوە.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیژنەی باڵای ھەماھەنگی بۆ رێککەوتنی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عیراق دەیەوێت پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵات لە سەربازییەوە بگۆڕێت بۆ ئابووری و چەند بوارێکی تر.


وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە لیژنەی باڵای ھەماھەنگی رێککەوتنی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عیراق کۆبووەتەوە و چۆنێتی پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و واشنتۆنیان تاوتوێکردووە و نەخشەی کاری کۆبوونەوەی داھاتووی لیژنەکەشیان دیاریکردووە کە بڕیارە لە مانگی شوباتی ساڵی داھاتوو بەڕێوەبچێت و کە ھاوکاری نێوان ھەردوو وڵات لە بوارەکانی سیاسی و دیبلۆماسی و ئاسایش و بەرگری و وزە و ئابووری و پەروەردە و تەندروستی و ژینگە دەگرێتەوە.


ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا جەختکراوەتەوە لە پێویستی گۆڕینی شێوازی پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و واشنتۆن کە تەنھا لە بواری سەربازیدا نەبێت و ئەو پەیوەندییە بگۆڕێت بۆ بوارەکانی ئابووری و تەندروستی و پەروەردە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەرلەمانی عەرەبی رەزامەندی دەربری لەسەر تۆمارکردنی سکاڵایەک دژی کارەکانی سوپای ئیسرائیل لە فەڵەستین لە دادگای باڵای تاوانەکان لە لاھای. 


پەرلەمانی عەرەبی لە دانیشتنی پێنجەمی لە بنکەی سەرەکی لە قاھیرە بەکۆی دەنگ رەزامەندی دەربڕی لەسەر پێشنیازێک کە لەلایەن ئەحمەد جبوری جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عەرەبی و ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێشکەش کرابوو.


پەرلەمانی عەرەبی بڕیاریدا لیژنەیەک پێکبھێنێت بۆ ئەوەی لە دادگای باڵای تاوانەکان لە لاھای سکاڵا دژی سوپای ئیسرائیل تۆمار بکەن بەھۆی ئەو تاوانانەی دژی ھاووڵاتیان لە فەڵەستین ئەنجامی داوە. 
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...409410411412413...993