لە ئەڵمانیا ژنێک بە چەقۆ هێرشی کردە سەر چەند کەسێک
رەوەز
٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
لە شاری میونشنی ئەڵمانیا ژنێکی 30 ساڵ بە چەقۆ هێرشیکردە سەر چەند هاووڵاتییەک و بەهۆیەوە دە کەس بریندار بوون.
بەپێی زانیاری ئاژانسەکان، هێزەکانی پۆلیسی شارەکە ناچاربوون بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ژنەکە تەقەبکەن و لە ئەنجامدا ژنەکە بریندار بوو.
تائێستاش ئامانجی هێرشەکە دیارنیە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن لە هۆکاری پشت روداوەکە.